به پێی یاسای شوێنه‌وار ناسی له زۆربه‌ی ولاتانی جی
هان به‌تایبه‌تی سویدهه‌رلایه‌نو گروپیک بیانه‌وێت پرۆژه‌یه‌ک دروست بکه‌ن ده‌بێت پێش وه‌خت پرۆژه‌ی هه‌لکۆلینی ئه‌رکیۆلۆگی له‌و جێگه‌یدا بکه‌ن پێش ئه‌وه‌ی بینای تیدا دروست بکه‌ن، بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بچوکترین شوێنه‌واری به‌جێماوی لێ بێت نه‌بێت به‌ژێر وه‌و له فه‌وتان رزگاری ببێت،
به‌پێی ئه‌و یاسایه هه‌ر که‌سێک به شه‌خسی یا هه‌ر لایه‌نیکی حوکومی ئه‌و کاره بکه‌ن روبه‌روی دادگا ده‌بنه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی توشی دادگا و لی پرسینه‌وه نه‌بن ده‌بێت خاوه‌نی پرۆژه‌که بچێت له‌سه‌ر حسابی خۆی ئه‌رکیۆلۆگ*عه‌ردکۆل* بهێنیت‌و له‌وجێگه‌یه‌دا هه‌لکۆلین بکه‌نوه لێی بکۆلنه‌وه، مه‌به‌ستم ئه‌رکیۆلۆگی شاره‌زایه نه‌ک ئه‌وانه‌ی که ئه‌مرۆ که خۆرسکانه یا دلسۆزانه ئه‌و کاره ده‌که‌ن راسته ئه‌م کاره دلسۆزی ده‌ویت به‌لام هه‌ر دلسۆزی به‌س نیه بۆ رزگار کردنی که‌له‌پوری نیشتیمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی زۆر جار ده‌رهێنانی پارچه‌یه‌ک یا بچوکترین شوێنه‌وإری کۆن له جیگه یه‌کدا به‌بی ئه‌وه‌ی حساب بۆ به‌رزیو نزمی و قولیو دوری له به‌رزترین ته‌پۆلکه‌وه‌یاخود به‌رزیو نزمی له ئاستی ده‌ریاوه، ده‌بیته هۆی وون بوونی گه‌وره‌ترین ده‌روازه‌ی شوینه‌وار. که ئه‌مرۆ زۆر به‌داخه‌وه به‌تایبه‌تی له کاتی شه‌ری ناوخۆدا زۆربه‌ی ئه‌و شوێنه‌وارانه به‌قاچاخ ئاودیوی ئیران کراو ن، بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن پرۆژه توشی به‌رپرسیارێتی نه‌بیت ده‌بێت خاوه‌ن پرۆژه ئاماده بێت مه‌سره‌فی هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه بکات که شوێنه‌وار ناسان کاری تێدا ده‌که‌ن
تا ده‌گه‌ن به ئه‌نجامێک له‌و هه‌لکۆلینه مانگیک سالیک دوو سال یا ده‌سال بخایه‌نیت ده‌بیت له‌لایه‌ن خاوه‌ن پرۆژه‌وه ئه‌و خه‌رجیه یان بۆ دابین بکریت. ئه‌گه‌ر هه‌لکۆلینه‌که‌و ئه‌نجامه‌که‌ی زۆر گرنگ نه‌بوو ئه‌و که‌مه شوێنه‌واره‌ی که له‌وێدا ده‌دۆزرێته‌وه ده‌خرێنه ئه‌رشیفی مۆزه‌خانه‌و ده‌پاریزرین ئه‌وجا ده‌توانن بینای نوێی له‌سه‌ر بکه‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر زۆر جێگه‌یه‌کی گرنگ بوو که شوێنه‌واری زۆر گه‌وره‌ی تیدا بوو ئه‌وه ده‌بێت خاوه‌نی پرۆژه‌که واز له‌و جیگه‌یه بهینێتو چوارده‌وری ئه‌و جێگه‌یه دیواری بۆ بکریتو بپاریزریت له هه‌موو هه‌ره‌شه‌یه‌کی سروشتی‌و تالانی هه‌موو جۆره‌کانی تری فه‌وتان. هه‌ر لایه‌نو تاکو گروپێک به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه سه‌رپێچی بکه‌ن خۆیان قه‌رزار بار ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر به مێژووی شوێنه‌واری، کورد‌و هه‌موو مرۆڤایه‌تی. ئه‌وانه‌ی که رێگه ئه‌ده‌ن به‌م کاره پێس ئه‌وه‌ی هه‌لکۆلینی بۆ کرابیت خۆیان قه‌رزاری کورد‌و جیهان ده‌که‌ن.

خالید ره‌شید - شوێنه‌وار ناس … ستۆکۆلم
