ووتاری مام جه‌لال به‌بۆنه‌ی تیپه‌ڕبوونی 88 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی سوپای عێراق، هه‌زاره‌ها، به‌لکو ملیۆنه‌ها تاوانی دڵته‌زێنی ئه‌م سوپایه دڕوندیهمان وه‌بیردێنێته‌وه. ئێمه‌ی کورد هه‌تا ماوین له‌گه‌ڵ بیره‌وه‌ریه تاڵه‌کانی سوپای عێراق ئه‌ژین، ئه‌م سوپایه‌ی که پێکهاتبوو له دڵڕهقترینو، شۆفێنیترین ئه‌فسه‌رو سه‌رباز، ئه‌و سوپایه‌ی له ڕۆژی دامه‌زراندنیه‌وه، ده‌ستیکرد به کورد کوشتن‌و، وێرانکردنی کوردستان، به تایبه‌تیش له دوای ڕوخاندنی ڕژێمی پاشایه‌تی عێراق.
له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ڕژێمێکی به‌ناو کۆمار له وڵاتی عیراق، عێراق ده‌ستیکرد به‌کڕینی چه‌کوته‌قه‌مه‌نی بۆ سوپایه شۆفێنیهکهی، له وڵاتانی کۆمۆنیست، به‌تایبه‌تیش له وڵاتی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران، ئه‌م چهکوتهقهمهنیهش هه‌موی بۆ کوشتنی گه‌لی کورد‌و، وێرانکردنی کوردستان، به‌شارو، سارۆچکهو، گوند‌و، درهختو، ئاو‌و، ئاژه‌ڵ…. هتد، بگره به‌زه‌یی به ئاژه‌ڵی کێویش نه‌ئه‌کرد. کاتێ له سۆڤیه‌تی جاران چه‌ک دروست ئه‌کرا، ئێمه‌ی منداڵانی کورد ناوی چه‌که‌کان فێر ئه‌بوین، وه‌ک: فڕۆکه‌ی مێک، ههڵیۆشن، سیخۆ، باجه‌ڕ…. هتد.
له‌دوای ڕوخاندنی ڕژێمی پاشایه‌تی له عێراق‌و دامه‌زراندنی ڕژێمی کۆماری، ساڵانه چاوه‌ڕوانی کوده‌تا بووین له به‌غدا، به‌ڵام هه‌مو کودهتایهکان سه‌ربازی بوون، هه‌موشیان بۆ گه‌لی کورد له‌وی پێشتر خه‌رابتر بوو، بۆ نمونه:عبدالسلام عارف زۆر دڵره‌قتر بوو – به‌رانبه‌ر به کورد- له عبدالکریم قاسم، وه‌هه‌روه‌ها ێدام حسین عۆجهییش خه‌رابتر بوو له عبدالسلام.
هه‌ڵبه‌ته هه‌مو کونوقوژبنێکی ئهمکوردستانه له مه‌ترسی هێڕشه‌کانی سوپای عیراق دابوو، به‌ڵام به بیر‌و بۆ چونی من، ده‌ڤه‌ری خۆشناوه‌تی له هه‌مو ده‌ڤه‌ره‌کانی تر زیاتر توشی ئهزیهتو ناخۆشی هات، چونکه ئه‌م ده‌ڤه‌ره نه‌به‌ته‌واوی له ژێر ده‌ستی ڕژێم دابوو، نه له‌ژێر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه، به‌ڵکو گۆڕه‌پانی جه‌نگ بوو له نێوان سوپای عیراق‌و، هێزی پێشمه‌رگه. له ساڵی 1965 سوپای عیراق توانی – له شه‌ڕیکی خوێناوی – ده‌ست به‌سه‌ر زنجیره چیای به‌نێ هه‌ریر دابگری و سه‌رتاسه‌ری چیایه‌که‌ی کرده بنکه‌و باره‌گای سه‌ربازی، ئیتر ڕۆژانه به‌ردومانی گونده‌کانی دۆلی بالیسانی ئه‌کرد، به تۆپ‌و فرۆکهودۆشکه.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر باسی بیره‌وه‌ریه‌کانی سوپای عێراق بکه‌ین، به‌هیج شێوه‌یه‌ک ته‌واو نابێ، چونکه ته‌مه‌نێکی زۆر درێژمان –بهئێشو ئازاره‌وه- برده سه‌ر به‌هۆی بێبهزهییو دڵڕه‌قی ئه‌فسه‌رو سه‌ربازه‌کانی سوپای عێراق، به‌ڵام له هه‌موی ناخۆشتر – که ئێمه‌ی ده‌ڤه‌ری خۆشناوه‌تی دیومانه- سه‌ره‌تای ساڵی 1977 که سوپایه‌کی زۆر ڕه‌وانه‌ی دۆڵی بالیسان کرا، له نیوئهم سوپایه (امرالفوج) یکی زۆر دڵڕه‌قی تێدابوو به ناوی (المقدم مێگفی الشیخلی)، جگه له جنیودان، گرتن، لێدان پشکونینی ماڵه‌کان، هیچی تری نه ئه‌زانی، به ڕاشکاوی ئه‌یووت؛ کودرو عه‌ڕه‌ب دوژمنه، ئینجا نابێ ئێوه چاوه‌ڕانی چاکه‌م لێبکه‌ن.
به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی سوپای عێراق، دوو ڕوداو ئه‌گێڕمه‌وه، که‌وه‌ک درۆپێک وایه له ده‌ریایه‌ک، یه‌که‌م: ڕۆژێکیان سوپای عێراق هات نێو گونده‌که‌مان، ئێمه‌یان کۆکرده‌وه له گۆڕه‌پانێک، خێزان به خێزان وێنه‌یان گرتن‌و، ووتیان: ئه‌بێ وێنه‌کانتان له باره‌گای (فوج) بن، له کاتی پشکونینی ماڵه‌کان، ئه‌گه‌ر که‌سێکمان دۆزیه‌وه له نێو وێنه‌ی خێزان دانه‌بوو، ئیمه ئهیگرینو حیسابی (متمرد) ی بۆ ئهکهینو، یه‌کسه‌ر ڕه‌وانه‌ی هه‌یئه‌ی که‌رکوکی ئه‌که‌ین، یان ئه‌بێ به‌زوترین کات باره‌گای (فوج) ئاگادار بکه‌نه‌وه کهمییوانتان هاتووه، له‌گه‌ڵ ته‌واوی زانیاری له‌سه‌ر مێوانهکهتان، ئیتر ئه‌توانم بلێم: مێوان هاتن قه‌ده‌غه بوو. دووه‌م: رۆژیکیان هێزێکی گه‌وره‌ی سوپای عیراق له گوندێک به هه‌لیکۆپته‌ر دابه‌زی- گونده‌که جاده‌ی بۆ نه‌چوو بوو. گونده‌که‌یان ئابلۆقهداو، موختاریان ئاگادار کردوه، که هه‌مو ژنه‌کانی گونده‌که‌یان بۆ کۆبکاته‌وه له گۆڕه‌پانێک بێئه‌وه‌ی پیاوێک له ماڵی خۆی ده‌رچێ، موختاریش به‌ناچاری ژنه‌کانی کۆکرده‌وه. له‌نێو ئه‌فسه‌ره‌کانی ئه‌م هێزه، ئه‌فسه‌رێکی کوردیان له گه‌ڵ دابوو-ناوه‌که‌م وهبیرنهمایه، به‌ڵام کوڕی هادی ئاغای سهربهشاخی ده‌شتی هه‌ولێربوو- ئه‌م ئه‌فسه‌ره کورده قسه‌کانی (إمراللوا و ) بێئه‌خلاقی ئه‌کرده کوردی بۆ ئافره‌تان، یه‌ک له قسه بیئهخلاقهکانی (إمراللوا و ) که‌به ژنه‌کانی ووت: کاتێ (متمرد) هاتن بۆ ماڵتان نانیان مه‌ده‌نێ، ژنه‌کانیش ووتیان: ئێمه ناتوانین نانیان نه‌ده‌ینێ، چونکه ئه‌وان چهکدارنو، به‌کوته‌ک نانمان پێئامادهکهن، (إمراللوا و ) یش ووتی: ئه‌گه‌ر نانیان بده‌نی (گا... ... ) ئه‌ده‌نێ، ئیتر موختاریش بۆینهبوو قسه بکات، به‌ڵام توانای بێده‌نگی نامینێ‌و، ڕوو ئه‌کاته ئه‌فسه‌ره کوردهکهوئهڵێ: بۆ تۆ زۆر عه‌ێبه ئه‌م قسه ناشیرنه ته‌رجومه ئه‌که‌ی بۆ ژنان، ئه‌تۆ کوردی‌و، کوڕی ئاغایه‌کی به‌ناوبانگی، موختار ووتی: ئه‌م ئه‌فسه‌ره بێ ده‌نگ بوو، وه‌ڵامی منی نه‌داوه، ئینجا ئه‌گه‌ر (إمراللوا و ) به‌م شێوه‌یه بێئه‌خلاق بێ ئه‌بێ سه‌ربازه‌کان چۆن بن.
ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره، ئایه سوپای عێراقی تازه ئه‌گه‌ر توانای هه‌بێ جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ سوپای حکومه‌ته‌کانی پێشوو؟ به‌بیرو بۆچونی من، هێچ جیاوازیه‌ک نییه له نێوان سوپای ئێستا‌و کۆن، ئینجا پێویسته له‌سه‌ر به‌رپرسانی کورد کێشه‌ی کورد بکه‌نه کێشه‌یه‌کی جیهانی و، له ڕێگای سازمانی گه‌لانی جیهان، رێگا به‌حکومه‌تی عێراق نه‌درێ جارێکی تر خۆی پڕ چه‌ک بکاته‌وه، چونکه چه‌کی عێراق له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه دژی گه‌لی کورد به‌کارهاتووه، له ئاینده‌یشدا هه‌ر دژی کورد به‌کاردێ.
