له‌رۆژهه‌ڵات بۆرۆژئاوا، له‌خوار تاژوور، ئه‌وه‌ی ناشاررێته‌وه، هه‌موو رووداوه‌کان و گۆڕانکاریه‌کانی ئه‌مڕۆی ئاسمان و گۆی زه‌وییه، ته‌نانه‌ت مریشکێک هێلکه‌یه‌کی زل بکات سه‌رانسه‌ری دنیا له‌رووی (یوتوب) ه‌وه ده‌زانێت و به‌ده‌نگ و به‌وێنه‌ش مرۆڤ ده‌یبینێ و ده‌یبیسێ، به‌ڵام بۆچه‌ندساڵێکه کوردوستانی بێکه‌سی من له‌ژێر باڵی ڕه‌ش و ناڵه‌و گرمه‌ی تۆپه دوورهاویژه‌کانی جه‌مهوری ئیسلامی ئێران و فڕۆکه خوێنڕێژه‌کانی گورگه‌کانی ئه‌تاتورکدا ده‌ناڵێنێ و کورده دێهاتنشینه‌کانی بناری قه‌ندیل و زۆربه‌ی زۆری ناوچه‌کانیتری باشوور ده‌بنه خۆراکی جه‌نگێکی نابه‌رابه‌ورو دڵڕه‌قیه‌کی بێ وێنه‌ی ئه‌ودوژمنانه‌ی کورد، که‌زۆر له‌مێژه به‌خوێنی سه‌رمان تینویه‌تیان ده‌شکێنن و دژی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه هه‌میشه له‌داڕشتنی پیلاندان بۆقڕڕکردن و بنبڕکردن، ئه‌وپیلانه‌ی ئه‌مڕۆش به‌ده‌سته‌وه‌یه هه‌ڵچنینی سنوورێکی پڕله‌چه‌ک وگواستنه‌وه‌و دابڕانی پارچه‌کانی کوردوستانه له‌یه‌کتری و خاپوور کردنیه‌تی به‌گشتی، به‌داخه‌وه که‌سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی له‌دوور بۆ نزیک له‌ڕووی ئه‌م تاوانانه‌دا بێده‌نگه‌وه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانیش نرخی بێده‌نگی خۆیان له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که‌سه‌رده‌سته‌ی کوردن وه‌رده‌گرن و دۆلاریان له‌ده‌م ئاخنراوه، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه له‌م هه‌لوو مه‌رجه‌ی ئه‌مڕۆکه‌دا کوردخۆی له‌وکاره نامرۆڤانه‌یه‌ی دوژمنه‌کانی بێده‌نگه، له‌کاتێکدا له (15) پانزه‌که‌ناڵی تلفیزیۆنیه‌وه به‌هه‌مه‌جۆر گۆرانی و به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر په‌خش ده‌کرێت، مه‌گه‌ر خودا خۆی بزانێ چ کاره‌ساتێک به‌سه‌ر کورد‌و زمانی کورد‌و گه‌وره‌یی کورداهاتووه، هه‌رکه‌ناڵه‌و ده‌مڕاستی گر‌وپێکی ناسیاسی وئیسلامیه که‌مێش میوانیان نییه‌و هه‌ریه‌که‌یان له‌خه‌می ئه‌وه‌دان چۆن ئه‌وخه‌ڵکه داماوه له‌خشته‌ببه‌ن و ڕایانبکێشن به‌لای خۆیاندا، به‌کورتی گێرمه‌وکێشه‌یه‌که کلکی که‌ری تیاده‌پچڕێ و سه‌گ خاوه‌نی خۆی ناناسێته‌وه، له‌سه‌رێکیتره‌وه میدیاکانی هه‌موو دنیا به‌ده‌نگ و ڕه‌نگ ئیسرائیلیان ڕیسواکردوه‌و ئه‌وانیش بێ سڵکردنه‌وه فه‌له‌ستینیان له‌خوێن هه‌ڵکێشاوه‌و ره‌ش و سپیان به‌یه‌که‌وه سووتاندوه، من ناڵێم ئیسرائیل کارێکی باش ده‌کات نه‌فره‌تی لێده‌که‌م، به‌ڵام تێناگه‌م بۆکه‌س له (ڕاسته‌وه بۆچه‌پ) له‌سه‌ر ئێمه‌ی کورد هه‌ڵناداتێ که‌به‌به‌رچاوانی هه‌موودنیاوه فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ئیسڕائیل کوردوستان بۆمبا‌باران ده‌که‌ن وێرانکردنی کوردوستانی دوای سه‌دام له‌ئه‌ستۆی ئه‌واندایه، ده‌بێت چجیاوازییه‌ک له‌نیوان (کورد‌و فه‌له‌ستینی) یه‌کدا هه‌بێ که‌هه‌ردوولایان ئیسرائیل ده‌یانکوژێت و خاکیان به‌تووره‌که ده‌بێژێت، له‌سه‌رێکیتره‌وه میدیاکانی کورد، نیشتمانه‌که‌ی خۆیان کرابه‌خه‌ڵوزو ژه‌هراویکرا ئه‌م شیوه‌نه بۆده‌گێڕن که‌خه‌ستکردنه‌وه‌ی دووژمنایه‌تی کورد نه‌بێت هیچ شتێکیتری لێ سه‌وز نابێت، تۆبڵێی ئیسڕائیل له (مامه) بترسێت و ابزانێت (سه‌لاح ا‌لدین) ێکیتر له‌سه‌ده‌ی (21) بیست و یه‌که‌میندا به‌ڕێگه‌ی فه‌له‌ستینه‌وه‌یه، یاخود (مامه) گیان سه‌رۆکی عێراقی پڕڕله خوێن و تاوان به‌و‌هێرشه توندوتیژانه‌ی ده‌یکاته سه‌ر ئیسرائیل که‌عێڕاق له‌چاویا مشکێکی بچکۆله‌یه، .. نه‌زانێت شه‌ڕی کوردی به‌دبه‌خت خۆشترده‌کات!!.. من بۆمێژوو به‌نه‌ته‌وه‌که‌م ده‌ڵێم تاڕاپه‌ڕین له‌ژێرسایه‌ی سه‌وزوو زه‌ردا هه‌رچییه‌کمان به‌سه‌رهاتبێ شۆڕش بووه‌و ڕازی بووبین یانه‌بووبین هه‌موو هه‌ڵچوون داچوونه‌کانی که‌وتۆته سه‌رشانمان، به‌ڵام دوای ڕاپه‌ڕین که‌ئاشکرابوو سه‌وزو زه‌رد نه‌یانتوانی داخوازییه‌کانمان به‌ده‌ست بهێنن به‌فێڵ و که‌ڵه‌ک په‌لبه‌ستیانکردینه‌وه به‌عێڕاقه‌وه!!، که‌ئاشکرابوو درووشمی زه‌ردوو سه‌وز ئه‌وه نه‌بوون قه‌ره‌پووی خوێنی ته‌نها شه‌هیدێکمان بۆ بکه‌نه‌وه!!!، که‌ئاشکرابوو شه‌ڕی براکوژی و کوردکوژیمان پێده‌که‌ن و مووچوخۆرێکی به ئه‌مه‌کن بۆ عێڕاقی عروبه‌و عه‌ره‌بی عێڕاقی!!!. که‌ئاشکرابوو له (1 بۆ 1000) یه‌ک بۆهه‌زار ناتوانن ده‌نگی ئازدیخوای کورد بگه‌یێن به‌دنیاده‌ره‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی کوردوستانیان دوورتر خستۆته‌وه!!!، ده‌بێت سنووری سووریا‌ن بۆدابنێین تاوه‌چه‌کانیان نه‌که‌ین به‌سپڵی لاوورگ و وه‌ک خۆیان له‌کۆڵ خۆمان و منداڵه‌کانمان نه‌بنه‌وه، ئیدی به‌سه‌و ئێوه‌ی خه‌وخۆش، ڕاپه‌ڕن له‌خه‌وی خۆش) . ئیسلامه‌کانی (تورک و عه‌ره‌ب و فارس) ئه‌وپیلانه سێ قۆڵییه‌ی ئه‌مجاره دایانڕشتووه سه‌ربگرێ له‌گۆڕیشا ده‌ستبه‌ردارمان نابن و به مردویه‌تیش ئه‌تکمان ده‌که‌ن!!
خاڵه‌حه‌مه3/1/2009 نه‌رویج
