گۆرانیبێژێکی رۆح سوک، بو‌لبو‌لێکی ئازادی گۆلزاری گۆرانی خۆر هه‌ڵات، دونیایه‌ک له‌جۆش و‌خرۆش، خه‌نده‌یه‌ک وه‌ک به‌فری قه‌ندیل بێگه‌رد، روانینه‌کانی بۆ
کچۆڵانی ده‌ست گرتوو له ده‌وری لێوان لێ‌ون له به‌رائه‌ت، میلۆدیه‌ک که ئیختیار پێش جه‌وان دێنێته‌وه ناو سه‌حنه‌ی یاده شیرینه‌کانی به‌زمی هه‌ڵپه‌ڕکێ.
ره‌نگه هه‌ندێک له گۆرانیبێژان حه‌سوودیت پێبه‌رن، ئاخر بۆ تۆ کچۆڵان کوڕان ژنان پیاوان به‌و جۆره قه‌تاره ئه‌به‌ستن تاوه‌کو وێنه‌یه‌کت له‌گه‌ڵ بگرن له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش هیچ.
خۆ تۆ نه‌قژت ئاخر مۆدیل و نه‌پانتۆڵ و چاکه‌تت هی شانزلیزێ و نه‌پێڵاو ئیتالی نه‌چه‌ناگه سه‌کسوکی و نه‌سه‌یاره جوانترین مۆدێل له‌بری ژماره‌ی پاش و پێش ناوی خۆتت خستبێته سه‌ر، نه میلودیش میسری ئه‌سڵ له سه‌ر حسابی خه‌زێنه‌ی هه‌رێمی کوردان بۆت به‌کرد درابێ، هه‌موو خۆجوانکردنه‌که‌ی تۆ، حه‌مامێک، سمێڵێکی پان به مقه‌ست رێخراو، رێشێکی تاشراو، ده‌ستێک رانکو چۆغه، جوتێک کڵاش.
ئه‌و سڕه‌ی ئه‌و کچه جوانانه‌ی والێ کردووه به‌و ده‌ماخه به‌رزه‌وه له‌ره‌ی شان و جووڵانی پێ و ناوقه‌د و ره‌نگی کراسه‌کانیان به‌جۆرێک ئاوێزانی بزه‌و جوڵه‌و ده‌نگی وه‌یسی ببێ که جیاکردنه‌وه‌یان له یه‌کتر مه‌حاڵ بێت، ته‌نها ئه‌و میلۆدیه کوردیه ره‌سه‌نه‌و زه‌وه‌قه به‌رزه‌که‌ی وه‌یسیه که ده‌ست و که‌ڵچه‌ری داگیرکه‌ری نه گه‌یشتۆتێ.
ئه‌مه‌وێ ئه‌وه به وه‌یسی برام بڵێم که گۆرانی سێ ره‌گه‌زی گرنگی هه‌یه، سه‌ره‌تا ووشه دوایی ئاواز دواتر ووتن یان ئه‌دا، تۆ دووه‌م و سێهه‌میان به‌جێ ئه‌هێنی به‌ڵام یه‌که‌میانت فه‌رامۆش کردووه، کاکه وه‌یسی ئه‌مه گۆرانیه با ریتمیشی خێرابێ خه‌ڵک چۆن گوێ له ئاواز و ئه‌دا خۆشه‌که ئه‌گرێ، ئاواش خه‌یاڵی لای ووشه جوانه‌کانه، ئه‌وه به‌ته‌نیا کێشه‌ی تۆ نیه کێشه‌ی زۆر له گۆرانیبێژو هونه‌رمه‌ندانی مۆسیقاشه که وه‌کو مقاولێکی فێڵ باز ناوکاری دیواره‌کانیان به خۆڵ‌و خاشاک پر ئه‌که‌نه‌وه، وه‌یسه گیان دیواری گۆرانی له‌به‌رد نیه، شوشه‌یه، ناوه‌که‌ی ئه‌بینرێ، تۆ گوێت له گۆرانی هیلا هۆپه بووه؟ ره‌نگه پاره‌ی سیدیه‌کی تۆی تێچووبێ، ئه‌زانی ووشه‌کانی چی ئه‌ڵێ؟ یان هه‌ر له ئه‌سڵا ووشه‌ی هه‌یه؟
ئاگات لێیه هه‌ندێک له خانمه کورده‌کان چۆن قۆڵیان لێهه‌ڵماڵیوه و به عاره‌بی گۆرانی ئه‌چرن تۆ بڵێی 22 ده‌وڵه‌تی عاره‌ب نه‌ژاد، خاوه‌نی ئوم که‌لسوم و ئه‌سمه‌هان و نجاه فیروز ورده و هتد په‌کیان له‌سه‌ر ئێمه که‌وتبێ به‌عاره‌بی گۆرانیان بۆ بڵێن، به‌درێژایی حوکمی داگیر که‌ر له کوردستاناندا ئه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌که‌مانی له‌مردن ده‌ربازکرد ته‌نها کلتوره‌که‌مان بوو گۆرانیه‌کوردیه‌کانمان بوو که به‌ده‌ست و به دان گرتبوومان، به‌داخه‌وه پاش رزگار بوونمان ئێستا خۆبه‌خشانه ئه‌وکاره‌ی دوژمن به ئاگرو ئاسن بۆی نه‌کرا خۆمان ئه‌یکه‌ین هه‌ندێکیش له‌و که‌سانه‌ی که تازه هه‌ستده‌که‌ن نووسینی شیعر بۆ گۆرانی هونه‌رێکی به‌رزه ئه‌وه‌ڵ به‌خت و ده‌ستیان به‌و میلۆدیه عاره‌بیانه تاقی ده‌که‌نه‌وه.
کاکه وه‌یسی تۆ شته‌کانت زۆریان جوانن مه‌خابن هه‌ندێک جار له تاقی کردنه‌وه‌ی ووشه‌دا ده‌رناچی، راسته تۆم خۆش ئه‌وێت، به‌ڵام ناتوانم ده‌ست خۆشی گۆرانی بێوه‌ژنت لێبکه‌م ناتوانم بڵێم ماچ و دینار ووشه‌یه‌کی لایه‌قه.
ڕه‌نگه بڵێی که‌س نیه یارمه‌تیمان بدات، من ئاماده‌م تێکستی گۆرانیه‌کت وه‌کو نموونه‌ی تیکستی کوردی جوان به‌بێ به‌رانبه‌ر بۆ بنووسم به‌مه‌رجێک میلۆدیه‌که‌یم به‌دڵ بێت، هیواشم وایه شاعیرانی تریش که شیعری گۆرانی ئه‌نووسن ئاوڕ له ده‌یه‌ها هونه‌رمه‌ندی وه‌کو وه‌یسی بده‌نه‌وه له‌به‌ر هیچ نا ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به کوردی گۆرانی ئه‌ڵێن.
