ئه‌مه منم ڕاوه‌ستاوم
له‌سه‌ر لێوی زه‌ریای هادی
له له‌پی ده‌ستما نێژراوه
فلچه‌یه‌كی نیگاركێشان
دروستكراو
له پوله‌كه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و كلكی ماسی
ئه‌مه‌وێت بكێشم تابلۆیه
له‌سه‌ر سینه‌ی شه‌پۆله‌كان
تابلۆیه‌كی پرته‌قاڵی
وه‌كو هه‌وری به‌جێماوی
ئێواره‌ی زه‌رد
له‌سه‌ر باڵی نه‌وره‌سه‌كان
پاڵه‌وانی ئه‌و تابلۆیه‌ش
بێگومان تۆی خاڵه حه‌سه‌ن
فڵچه‌و ره‌نگ و خامه‌كه‌شم
ئه‌كه‌م به دان
ئه‌كه‌م به نان
بۆ چۆله‌كه چاوبرسییه‌كان
بۆ كۆتره په‌ڕله‌پێكان
بۆ مناڵه سه‌رتاشراوه‌كانی
گوندی كۆشك و
قۆپی قه‌راغ و سێوسێنان
له بیرت دێ ئه‌و رۆژانه‌ی
له‌ژێر په‌ڵه هه‌وری سپی و
به‌رده‌كانی قه‌راغا
ویسكی و جنمان حه‌شار ئه‌دا؟
ئای چه‌ند خۆش بوو!
به دزی ئاسمان و خوداوه
پێكمان بۆ لاویتی هه‌ڵئه‌دا!
له‌بیرت دێت؟
كه یه‌كه‌مجار فێری باسكه مه‌له‌ت كردم؟
له‌گه‌ڵ كیسه‌ڵه شه‌رمنه‌كان
له‌ته‌ك ماسییه پڕ مه‌كره‌كان
فێری ماچی ئاوت كردم؟
كێ ئه‌یزانی خاڵه حه‌سه‌ن؟
تۆ ئه‌بیته نێچیری
یه‌كه‌م تیری ئه‌نفالچییه‌ك
هه‌ر له‌و گۆمه
له‌ته‌ك ماسی و كیسه‌ڵه‌كان
بڕیاڕت دا
ببیت به با!
كێ ئه‌یزانی؟
دوای وه‌رزه‌كان
منیش ده‌فڕم
زۆر دوور ده‌ڕۆم
ده‌سڕم هه‌ور و ده‌بڕم ئاسمان؟
ئه‌وه منم خاڵه حه‌سه‌ن
له‌سه‌ر ڕۆخی ئه‌م زه‌ریایه
هێمن ده‌ڕۆم
له‌سه‌ر ڕۆحی ئه‌م ده‌ریایه
له‌ته‌ك هه‌ورا ده‌گوزه‌رێم
وه‌ك ئاده‌می به‌هه‌شت ونبوو
له‌دوی ئاده‌مێكی دی ده‌گه‌ڕێم!
سمكۆ ئه‌حمه‌د
پاییزی ٢٠٠٨
تۆكیۆ
ئه‌م هۆنراوه‌یه بۆ گیانی پاكی خالۆزای شه‌هیدم حه‌سه‌ن سه‌عید زۆراب كه له گوندی كۆشك له كاتی ئه‌نفالدا شه‌هید كرا ١٩٨٨
