جوله‌كه‌و عه‌ره‌ب به شهڕهاتون، ئه‌م شه‌ڕه مێژوویه‌كی دوور‌و درێژی هه‌یه، شه‌ڕێكه له‌سه‌ر پانتایی خاكێك كه هه‌ر یه‌كه له جوله‌كه‌و عه‌ره‌ب به نیشتیمانی خۆیانی ده‌زانن، جوله‌كه پێی وایه به‌ر له هاتنی ئیسلام ئه‌و شوێنه نیشتیمانی خۆیان بووه‌و پیرۆزیه دینیهكانیشیان كه‌وتونه‌ته شاری قودسه‌وه، كه ئه‌مڕۆ بۆته جێگای مشت و مڕی جوله‌كه‌و عه‌ره‌ب، به هاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام عه‌ره‌ب ده‌رفه‌تی وه‌رگرتوه‌و هێزێكی وای له ده‌وره‌ی خۆی كۆكردۆته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه توانیویه‌تی هاوسه‌نگی هێز له ناوچه‌كه بگۆڕی، جوله‌كه وا هه‌ست ده‌كه‌ن له‌و كاته‌وه عه‌ره‌به‌كان له په‌نای دینه‌وه ته‌شقه‌ڵه‌ی سیاسیان پێده‌كه‌ن و نیشتیمانه‌كه‌یان بۆته خاڵی ناكۆك و له یه‌ك نه‌گه‌یشتن له نێوان خۆیان و عه‌ره‌به‌كاندا، هه‌ر وه‌ك له زۆر شوێن و ناوچه‌ی تریش به كوردستانی خۆشمانه‌وه ئه‌م ته‌شقه‌ڵه عه‌ره‌بیه ڕویداوه، عه‌ره‌بیش پێی وایه ئه‌و ناوچه‌یه به هێزی ئیسلام داگیر كراوه‌و ئه‌م داگیركردنه‌ش مۆركی ڕه‌سه‌نایه‌تی نیشتیمانی عه‌ره‌بی پێ به‌خشیوه.
ئه‌وه‌ی لای عه‌ره‌ب بۆته گرێ كوێره‌یه‌كی سیاسی و تائێستاش به كردنه‌وه‌یه‌وه ده‌ناڵێنن ئه‌وه‌یه كه پێیان وایه ئه‌و ناوچه غه‌یره عه‌ره‌بیانه‌ی كه دانیشتوانه‌كه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامیان وه‌رگرتوه ئه‌وا نیشتیمانهكهشیان بۆته به‌شێك له نیشتیمانی عه‌ره‌بی و ئیتر بۆ كه‌س ڕه‌وا نییه ئه‌و شوێنه به نیشتیمانی خۆی بزانی و ده‌بێ دانیشتوانه‌كه‌شی به عه‌ره‌ب بكرێن، عه‌ره‌ب به پێی به‌رنامه‌یه‌كی نه‌خشه بۆ ڕێژراو كه شۆڤێنیه‌تی عه‌ره‌ب ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات زۆر له‌و ناوچه‌و شوێنانه‌ی كه دانیشتوانه‌كه‌ی عه‌ره‌ب نه‌بون و دینی ئیسلامیان وه‌رگرتوه كردۆته به‌شێك له نیشتیمانی عه‌ره‌بی، كلتور‌و فه‌رهه‌نگ و زمان و مێژوی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ش كراوه‌ته پێخوستی كلتور‌و فه‌رهه‌نگ و زمان و مێژوی عه‌ره‌بی، له‌وه‌شدا نه‌ك هه‌ر زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بون به‌ڵكو كه‌ڵك و سودی زۆریشیان وه‌رگرتوه، به‌و هۆیه‌وه توانیویانه به ئاره‌زوی خۆیان نیشتیمانه‌كه‌یان فراوان بكه‌ن، باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه تا هاتنیی ئاینی پیرۆزی ئیسلام نیشتیمانی عه‌ره‌بی له نیوه دورگه‌ی عه‌ره‌ب تێنه‌په‌ڕیوه، كه‌چی ئه‌وه‌ی ئێستا به نیشتیمانی عه‌ره‌بی ناسراوه چه‌ند به‌رامبه‌ری نیشتیمانه كۆنه‌كه‌ی خۆیانه.
هه‌رچه‌نده له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا هاتوه كه هه‌ر زه‌ویه‌ك داگیر بكرێ نوێژ‌و خواپه‌رستی له سه‌ر ئه‌و زه‌ویه داگیركراوه دره‌ست نییه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕاست بێ به‌لانی كه‌م 80/ی عه‌ره‌ب نوێژ‌و خواپه‌رستیان دروست نییه چونكه له‌وه زیاتریان خاكی نه‌ته‌وه‌كانی تر داگیركردوه‌و له دوای وه‌رگرتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام به عه‌ره‌بیشیان كردون، بۆ له 20/ كه‌ی تریش هه‌ر خوا خۆی ده‌زانی نوێژ‌و خواپهریستیان دروسته یان نا. كه‌واته ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێستا له‌نێوان جوله‌كه‌و عه‌ره‌بدا ڕویداوه شه‌ڕی كافرو موسڵمان نییه، به‌ڵكو شه‌ڕی فراوان كردنی خاك و نیشتیمانه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و تێڕامانه له‌م جیهانی پێشكه‌وتن و عه‌وله‌مه‌دا، له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕابردوه تاڵه‌ی له گه‌ڵ عه‌ره‌ب هه‌مانه، كه‌سانێك هه‌ن به‌راوه‌ژوو بیرده‌كه‌نه‌وه‌و پاشه‌وپاش هه‌نگاو ده‌نێن، لێره‌وه فرمێسك بۆ غه‌زه هه‌ڵده‌ڕێژن و به قه‌ندیل و پێده‌كه‌نن، موشه‌كه‌كانی ئسڕائیل بۆ سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕایان ده‌چڵه‌كێنێ، كه‌چی بۆردومانی ئێران و توركیا بۆ سه‌ر گوندنشینانی بناری قه‌ندیل و ناوچه‌كانی تر به ئاسایی وه‌رده‌گرن و لایان وایه هیچ ڕوینه‌داوه، له بن لێوانه‌وه دنه‌ی خه‌ڵك ده‌ده‌ن بچن له غه‌زه بۆ عه‌ره‌ب خۆیان به كوشت بده‌ن و ئه‌گه‌ر بكرێ شاری قودسیش داگیر بكه‌نه‌وه، له كاتێكدا له مهابادو دیاربه‌كرو قامیشلی شه‌ڕ به‌رده‌رگای پێگرتوین و باسیشی ناكه‌ن، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئه‌وه وایه ماڵی خۆت تاڵان بكرێ و بچی ئێشك له ماڵی تاڵانچیانی مالِهكهی خۆت بگری، ڕه‌نگه ئه‌وانه‌ی به‌راوه‌ژوو بیرده‌كه‌نه‌وه‌و پاشه‌وپاش هه‌نگاو ده‌نێن هه‌روا بهراوهژووش له نوسینه‌كه‌م حاڵی ببن و شه‌ڕی جوله‌كه‌و عه‌ره‌ب به‌شه‌ڕی كافرو موسڵمان بزانن، به‌ڵام من نه به‌راوه‌ژوو بیردهكهمهوهو نه بهراوهژووش ئه‌م بابه‌ته‌م نوسیوه، بیركردنه‌وه‌ی من له دیدی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌یه، جوله‌كه كوردی ئه‌نفال نه‌كردوه، كیمیایی له گوند‌و شاری كورد نه‌داوه، نیشتیمانی كوردانیشی داگیر نه‌كردوه، عه‌ره‌ب ئه‌نفالی كردوین، كیمیا بارانی كردوین، نیشتیمانیشی داگیركردوین، ئه‌و ڕاستیهشم له‌به‌ر چاوه كه پارساڵ (ئیسماعیل هه‌نیه) ی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌ته‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی (حه‌ماس) و (حه‌سه‌ن نه‌سروڵا) ی سه‌رۆكی (حزب اڵڵه) كوردیان به جوله‌كه ناو ده‌بردو ئه‌و ئازادیه‌ی به ده‌یان ساڵ خه‌بات و قوربانیدان به‌ده‌ست هاتوه به‌قه‌واره‌یه‌كی له شێوه‌ی قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌زانی و بهئیسرائلیی دووه‌م ناویان ده‌بردین، جگه له‌وه‌ش عه‌ره‌به‌كان خۆیان ده‌ڵێن كێشه‌ی عه‌ره‌ب ئیسرائیل، ئێمه‌ش كوردین و ئه‌گه‌ر كوردانه بیربكه‌ینه‌وه ئه‌وا له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌ین و ئه‌و شه‌ڕه شه‌ڕی جوله‌كه‌و عه‌ره‌به‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به كورده‌وه نییه، ئه‌وانه‌ش كه دنه‌ی خه‌ڵك ده‌ده‌ن و پێیان وایه كه كورد له‌سه‌ر ئهوهڕا كه باری خۆی كه‌وتوه بچێ باری لاری خه‌ڵك ڕاست بكاته‌وه، ئه‌وا به‌قه‌ولی عه‌ره‌ب ده‌بێ ئه‌و كاته ئه‌و كێشه‌یه به ئی خۆی بزانی كه خۆشی به عه‌ره‌ب بزانی، یان لانی كه‌م عه‌ره‌ب ده‌ست له چه‌وسانه‌وه‌ی كورد‌و داگیركردنی خاكه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێ، هه‌ر كه‌سێكیش خۆی به‌كورد بزانێ واباشتره به‌ر له‌وه‌ی بچێ قودس بۆ عه‌ره‌ب داگیر بكات بابچێ كه‌ركوك و مهابادو قامیشلی و دیاربه‌كره داگیركراوه‌كه‌ی خۆی ڕزگار بكات، یان لانی كه‌م ئه‌م شێعره‌ی (عه‌بدوڵا په‌شێو) ی گه‌وره شاعیری كورد بكاته سه‌ر مه‌شقی خه‌بات و بیركردنه‌وه‌ی خۆی كه ده‌ڵێ:
ده‌نگێك له كوردستانه‌وه
چه‌ند حه‌ز ئه‌كه‌م
منی كوردیش، ئاده‌میزادێكی سه‌ربه‌ست بم
به چهلین و كه‌وشی كوردی،
له چیاكانی.. فه‌له‌ستینا، چه‌ك به ده‌ست بم
هێرش به‌رم..
بۆ سه‌ر ئه‌و بووكه شووشانه‌ی،
بۆ سه‌ر ئه‌و داڵه... تووشانه‌ی،
گۆشتی كۆرپه‌ی، ساوا ئه‌خۆن
مزگه‌وته‌كان.. كڵێسه‌كان،
به خوین ئه‌شۆن!
چه‌ند حه‌ز ئه‌كه‌م
بژێنمه‌وه، داستانه‌كه‌ی، سه‌لاحه‌ددین
دیسان... وه‌كو بومه‌له‌رزه
ڕاچڵهكێنم، دڵی زه‌مین
تاو بسێنم، وه‌ك فه‌رته‌نه
له‌سه‌ر لێوی، خاچپه‌رستان
ڕیشه كێش كه‌م، زه‌رده‌خه‌نه!
به‌ڵام چی بكه‌م
خۆشم ئه‌مڕۆ، وا ده‌ست به‌سته‌م
دگیركهران له چوار لاوه
ناهێڵن بجوڵێ جه‌سته‌م
من كوردێكم...
هه‌ر چه‌ند ئه‌مڕۆ، ده‌نگ هه‌ڵبڕم،
ده‌نگم نیه!
من كوردێكم...
هه‌ر چه‌ند ئه‌مڕۆ، خۆم نیشان ده‌م،
ڕه‌نگم نیه!
كوردستانی گه‌وره‌و مه‌زن
وه‌ك خه‌رمانی، جوتیاری كورد،
به‌ش كراوه!
باستیلێكه
كوردی تێدا، ئاخنراوه!
به‌ڵام! په‌یمان
هه‌زار.. په‌یمان
له دوا ڕۆژا،
كه خۆم بینی،
كه‌سێكم نایێ به گژا
كه خۆم بینی،
له سێبه‌ری، كوردستانی، ڕزگار بووما
له‌كه‌ی دیلی، سڕاوه‌ته‌وه له ڕووما
ئه‌سا.. منیش،
وه‌ك كوردێكی خاوه‌ن كیان،
چه‌ك هه‌ڵگرم،
بۆ هه‌ر كه‌سێك، بڵێ: ژیان!
په‌یمان.. په‌یمان
هه‌زار.. په‌یمان
كه ڕزگار بووم
له‌و گه‌رده‌لووله‌ی... تێی كه‌وتوم
ئه‌وسا.. بڕۆم،
تا له خاكی، فه‌له‌ستینی، ئاسمان گه‌شا
نه‌ك هه‌ر له‌وێ،
له جه‌نگه‌ڵه چڕه‌كانی ناو ڤێتناما،
له ئه‌فریقای قوله ڕه‌شا،
له ئه‌ریتیریای بێ به‌هارا
له هه‌ر خاكێك دۆلار بژی،
بژیهنمهوه سه‌د (گیڤارا)
جا هه‌ر وه‌ك له شێعره‌كه‌ی (په‌شێوی) ی گه‌وره شاعیردا هاتوه، دوای ئه‌وه‌ی ڕزگارمان بوو، له‌كه‌ی دیلیمان له ناوچه‌وانمان سڕیه‌وه، ئه‌و كاته هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌راوه‌ژوو بیرده‌كه‌نه‌وه‌و پاشه‌وپاش هه‌نگاو ده‌نێن له هه‌ر شوێنێك كوردێك ژیا، با بژیه‌ننه‌وه سه‌د (ئیسماعیل هه‌نیه) و هه‌زار (حه‌سه‌ن نه‌سروڵا)، به‌ڵام ئێستا ئه‌وانه با به‌رۆكی كورد به‌ربده‌ن و خه‌می ئازاد كردنی نیشتیمانه‌كه‌یان و ڕاونانی ئیسماعیل هه‌نیه‌و حه‌سه‌ن نهسروڵاكان بخۆن، كه سه‌دان ساڵه خوێنی كورد ده‌ڕێژن و كوردستانه‌كه‌ی به عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن، نه‌ك نیشتیمانی خه‌ڵكێكی ترداگیربكهن و بیكه‌نه ده‌ست و دیاری بۆ داگیركهرو دوژمنه سه‌رسه‌خت و دڵ ڕه‌قه‌كه‌ی خۆیان.
