به‌ڵام ئه‌م به‌ره به‌یانه‌ی ئێستا و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له زمانی ئه‌م هاوری شیرینه بیستم ئه‌و ئاهه‌ی له سینه‌مدا ده‌رهێنا كه به درێژای ساڵانێك له
گه‌رومدا قه‌تیس مابوو، ئه‌و ده‌ی گووت: ژیان بریتییه له‌وه‌ی هه‌میشه له‌سه‌ر مافی خۆت بجه‌نگیت و رێگه نه‌ده‌یت هیچ كه‌س زیادهرهویت به‌رامبه‌ر بكات ئه‌گه‌ر چی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت زۆر له تۆش مه‌زنتر بێت... ... ! ئه‌و راستی ده‌كرد به‌ڵام من هه‌رگیز تێنه‌ده‌گه‌یشتم له‌وه‌ی كه ئه‌م هاورێیه‌م چۆن به‌رگری له باوكی و ئه‌و پارته سیاسیه نه‌ده‌كرد كه كاری تێدا ده‌كرد گه‌وره‌ترین نهێنی بوو له ژیانیدا كه هیچ كات ئاماده نه‌بوو بیدركێنێت، هه‌رچه‌ند ته‌ماشای چاوه‌كانیم ده‌كرد بزه‌یه‌كی ده‌كرد و ده‌ی ووت با برۆین، كاتێكیش لێم ده‌پرسی بۆ كوی هاوڕی بۆ كوی... بڕۆین؟ له وه‌ڵامدا ده‌یگووت گرنگ نییه بۆ كوی گرنگ ئه‌وه‌یه بجوڵێین ئه‌و به‌ره‌به‌یانه چه‌ندین جار پێی ووتم با بڕۆین با بجوڵێین وه‌ره ده‌ری و ببینه، بۆ دواین جار ده‌ستی گرتم و به دوای خۆیدا رای كێشام و ده‌یگووت میله‌تێك نزیكه‌ی بیست ساڵه چاوه‌روانی ئه‌م رۆژه‌یه كه‌چی تۆش ناته‌وێت بێته ده‌ری ئه‌و به‌رده‌وام و له حه‌وشه‌ی ماڵی خۆماندا به دوای خۆیدا رای ده‌كێشام تاكو منی گه‌یانده به‌ر ده‌رگای حه‌وشه‌و به ئاسته‌م چاوه‌كانی كرده‌وه‌و هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشا و ووتی:پێت وایه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ته‌نگ به ماڵی ئێمه‌ش هه‌ڵبچنێت؟ زۆر به حه‌سره‌ته‌وه تێی ئهروانیم وه‌كو ئه‌وه‌ی كه خێزانه‌كه‌ی تاوانێكی ئێجگار مه‌زنیان كردبێت وه‌كو ئه‌وه‌ی كه بترسێت له‌وه‌ی شاڵاوی ئه‌م گڕوتینه‌ی میلله‌ت به‌ڵایه‌ك به‌سه‌ر خێزانه‌كه‌یدا بهێنێت، من له چاوهكانییهوه ئه‌م بینی ترسێكی بێ‌شومار دایگرتووه، خودایه له‌و كاته‌دا شێوه‌ی گۆرا و زیاتر له كوڕێك ده‌چوو كه مه‌حكوم كرابێت به مه‌رگ ئه‌وه‌نده چاوه‌كانی كرانه‌وه كه تاوناتاوێك له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌مووت ره‌نگه ئێستا بینایی بێته ده‌ری و كوێر ببێت و ئیدی بۆ هه‌تا هه‌تایه نه‌بینێت، هه‌ستم كرد ده‌یه‌وێت سه‌ری بخاته سه‌ر سینگم و ئه‌و هه‌سته نامۆیه‌ی كه بۆی هاته پێش له بیری خۆی به‌رێته‌وه، به‌ڵام كه‌مێك لێم چووه دواوه و وه‌كو ئه‌وه‌ی كه توڕه بێت له من سه‌ری به‌رز كرده‌وه و ووتی: هاوری به سه‌دان جار باوكم و هاوڕێكانی هه‌وڵیان له‌گه‌ڵ داوم كه ببمه ئه‌ندام له نێو ئه‌و پارته‌ی كه ئه‌و كاری تێدا ده‌كرد به‌ڵام نه‌مویست و نه‌متوانی و نه‌مكرد، باوكم نه‌ی ده‌ویست من له‌م ووڵاته‌دا بمێنمه‌وه هه‌میشه دوو هه‌ڵبژاردنم هه‌بوو یان ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ر بكه‌م و برۆم به‌ره‌و ووڵاتێكی ڕۆژئاوا یاخود ئه‌وه‌ی ببمه كادیرێكی چالاك و له به‌رژه‌وه‌ندی مه‌رامه‌كانی ئه‌واندا كار بكه‌م. هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشا و پاشان ده‌ستی كرده‌وه به قسه‌كردن و ووتی: ئه‌گه‌رچی بۆ ته‌نها ساتێك كارم له‌گه‌ڵدا نه‌كردوون بۆ ته‌نها یه‌ك خولهك ته‌ماشای رۆژنامه‌و تهلهفیزیۆنهكانیانم نه‌كردووه بۆ ته‌نها یه‌ك جار له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا به‌شدار نه‌بووم، به‌ڵام هه‌ر خۆم به تاوانبار ده‌زانم به‌رامبه‌ر ئه‌م میلله‌ته و هه‌ست ئه‌كه‌م شایسته‌ی ئه‌وه‌م كه بكه‌ومه به‌ر لێزمه‌ی تفهكانیان و منیش به ده‌ردی ئه‌وان بڕۆم، ئاخر هاوری خه‌ڵكی نازانن كه من هیچ كام له‌م شتانه‌م نه‌كردووه خه‌ڵكی نازانن كه من چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ باوكم به‌شه‌ر هاتووین له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه داوام لێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست هه‌ڵگرێت به‌ڵام وه‌ڵامی باوكم هه‌ر ئه‌مه بوو كه ده‌یووت ئه‌گه‌ر له‌و خه‌باته‌ی كه ده‌یكات ده‌ست هه‌ڵگرێت ئه‌وه ئێمه ده‌مرین له برسان و كه‌سیش نایه‌ت به هانامانه‌وه. دیسانه‌وه هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵی هه‌ڵكێشاو ووتی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێویستی به كێشانی جگه‌ره هه‌یه، نارهسهنترین داواكاری باوكم ئه‌وه بوو كه من برۆم و سه‌فه‌ر بكه‌م بۆ ووڵاتانی ڕۆژئاوا، به‌و ده‌سته‌ی كه جگه‌ره‌كه‌ی پێ گرتبوو به‌ره‌و ئاسمان بڵندی كردوو لێی پرسیم ئه‌زانی بۆچی ئه‌وان ده‌یان وویست كه برۆم به‌ره‌و ووڵاتانی رۆژئاوا ها؟ ده‌زانیت بۆ؟ ده‌نگی به‌رزكرده‌وه و دیسانه‌وه ووتی: نازانیت ئه‌زانم كه نازانیت كه‌واته گوێم بۆ بگره با به روونی پێت بڵێم ئه‌وان ده‌یان وویست من برۆم و له وێوه سیخوڕی به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكانه‌دا بكه‌م كه له داخی ئه‌مان به‌ره‌و رۆژئاوا سه‌فه‌ریان كرد و سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرد، ئه‌وان ده‌یان وویست من برۆم و له دژی ئه‌و قه‌ڵه‌مانه بوه‌ستمه‌وه كه له‌وی له ژێر سێبه‌ری ئازادی و دیموكراسیدا بوێرانه ره‌خنه‌كانیان ئاراسته‌ی پیاوه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌كرد، ئه‌وان ده‌یان وویست من برۆم و له‌وێ گروپێكی مافیایان بۆ دروست بكه‌م، كاری ئه‌وان ئه‌وه بوو كه نه‌هێڵن خه‌ڵكی به ئازادی بژی، هه‌ر یه‌كێك له‌وان بۆخۆی دیكتاتۆرێكی بچووك بوو به سه‌دان جار زلله و قسه‌ی ناشیرینیان به‌رامبه‌ر كردووم، له‌و كۆچ و ره‌وه‌دا كه به لێشاو خه‌ڵكی له دامێنی چیاكان و له سه‌ر سنوره‌كان به‌ره‌و ووڵاتانی دیكه كۆچیان ده‌كرد، ئه‌مان لێره نیگه‌رانی دای ده‌گرتن و ده‌یانزانی ئه‌و خه‌ڵكه له تاوی شه‌ڕی یه‌كتر كوژی و گه‌نده‌ڵی و برسێتیدا راده‌كه‌ن ئه‌یان زانی ئه‌و لێشاوه خه‌ڵكه به‌ره‌و چاره‌نوسێك ئه‌رۆن كه ئایندهی ئه‌م مافیایانه هه‌پرون هه‌پرون ده‌كه‌ن، ئه‌وان به كۆچی ئه‌و خه‌ڵكه كۆستی گه‌وره‌یان ده‌كه‌وت و ده‌یانزانی كه ئاپۆرایه‌ك له ویژدان و كه‌رامه‌ت و ئه‌قڵی سه‌لیمیان بۆ ده‌گه‌رێته‌وه و ده‌رئه‌نجام ئه‌گاته ئه‌و راده‌یه‌ی كه ژیانی ئه‌مان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه، ئه‌مانه میلله‌ت خۆری خۆخۆری تێرنه‌خۆرن... ! ئه‌وان نه ویژدان و نه به‌زه‌ییان هه‌یه. كه‌مێك راوه‌ستاو پێی ووتم: بۆ قسه ناكه‌یت بۆ هیچ ناڵێییت؟ منیش كه زۆر سه‌رسام رامابووم له ووته‌كانی نهم ده‌زانی چی بڵێم چۆن بوو ئه‌م هه‌موو نیگه‌رانی و ئاه و مه‌راقه ی به من نه‌گووتبوو، چۆن بوو به هێنده‌ی زوڵملێكراوێك ئازاری چه‌شتبوو كه‌چی هیچ كام له هاورێكانی نه‌یان زانی بوو كه ئه‌م له چی گێژاوێكدایه و هه‌میشه وه‌كو كوری به‌رپرسێكی چڵیت لێان ده‌ڕوانی وه‌كو كوڕی پیاوێكوژێك، من نه‌مده‌زانی سه‌رگوزه‌شته‌ی ئه‌م چیرۆكه ئه‌وه‌نده ده‌خایه‌نێت كه تاكو چه‌ند كاتژمێرێك له به‌رده‌رگای حه‌وشه رامانده‌گرێت و رێگه نادات برۆینه ده‌ری، هاتوو هاواری زۆرێك له خوێندكاره‌كان كه ته‌نها ده‌رگای حه‌وشه له نێوانماندا بوو به ته‌واوه‌تی هه‌راسانی كردین و هاورێكه‌م له قسه‌كانی وه‌ستا، دوای ساته‌وه‌ختێك به بێده‌نگی دیسانه‌وه ووتی: با بڕۆین پێم باشه لێره نه‌مێنین ئه‌م جاره‌یان نه‌مهێشت دووباره بڵێته‌وه بابڕۆین و پێڵاوه‌كانم هه‌ڵكێشاو جانتاكه‌م كه ته‌نها یه‌ك كامێرا و تۆماركهرێك و ده‌فته‌رێكی بی به‌رگی تێدا بوو كرده شان و ووتم با بڕۆین، زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كردوو پاڵێكی نا به پشتمه‌وه و كه‌وتینه ڕی به‌ره‌و ناوه‌ندی شار، ئاراسته‌ی ئه‌و چایخانهیهمان گرته به‌ر كه هه‌میشه نوسه‌ر و رۆشنبیره‌كان و ووێنهكێشهكانی تێدا كۆده‌بوونه‌وه، پی به پی له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی ئه‌ودا ده‌رۆیشتم، له پڕێكدا ووتی: هاوری ڕاكه دوام كه‌وه تكایه هیچ مه‌پرسه و بڕۆ، منیش ترسێك سه‌راپا جه‌سته‌ی داگیركردم و ته‌ماشای ده‌وروبه‌ری خۆمم كرد‌و ووتم بۆ ڕاكهین؟ دیسانه‌وه په‌لی راكێشام و ووتی: تكایه فریاكه‌وه با بڕۆین سه‌ردانێكی ماڵی خانمی گه‌ڕه‌ك بكه‌ین ئه‌مه‌وێت دڵنیابم له سه‌لامه‌تی ئه‌و، ئه‌و ژنه دایكی راسته‌قینه‌ی منه ئه‌و هه‌ڵگری هه‌موو نهێنییه‌كانی منه، من له نێوانی ده‌سته ماندووه‌كانی ئه‌ودا گه‌وره بووم (خانمی گه‌ره‌ك) ئاخ تۆ بڵێی هیچی به‌سه‌ر نه‌هاتبێت؟! من كه هیچ وه‌ڵامێكم پێ نه‌بوو سه‌رێكم بۆ رهوهشاندو بی ئاگایی خۆمم بۆ ده‌ربڕی به‌ڵام زۆر به‌خێرای رای كردوو منیش به‌شوێنیدا هه‌تاكو گه‌یشتینه به‌رده‌رگای ماڵی خانمی گه‌ره‌ك رامان كرد، هه‌ستم به ده‌نگێك ئه‌كرد كه له‌گه‌ڵ راكردنهكهیدا یه‌كسان بوو وه‌ك و ئاوازێك یان میلۆدییه‌كی بۆ ئه‌و راكردنه‌ی دانابێت وابوو، كه‌دواجار زانیم ده‌گی گریانێكی تێكه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ گوماندا و ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه ئایا خانمی گه‌ره‌ك سه‌لامه‌ته یاخود نا، هه‌ر كه گه‌یشتینه ئه‌وی و بی ئه‌وه‌ی كه له ده‌رگا بدات خۆی كرد به ژورداو پڕ به قوڕگی هاواری كرد خانم خانم... خانم دوای چه‌ند جارێك هاوار كردن خانمی گه‌ره‌ك هاته ده‌ری و سه‌رپۆشێكی سپی دابوو به سه‌ریدا و زیاتر له ژنێك ده‌چوو كه هه‌زاران ساڵی به دیار چاوه‌روانی ئهنفالكراوێكهوه تێپه‌راندبێت، خودایه چ قودرهتێك بوو مرۆڤ بتوانێت له نزیكه‌وه ته‌ماشایی چاوه‌كانی بكات، خانمی گه‌ره‌ك زیاتر له ئه‌فسانه‌ی نێو چیرۆكێك ده‌چوو كه (شا) ژنێكی توره بێت و به هه‌زاران پیاو و ژن له به‌رده‌ستیدا كار بكه‌ن وه‌كو پرشنگی خۆر سه‌رپۆشه سپییه‌كه‌ی ئه‌دره‌وشایه‌وه روخساری ئه‌وه‌نده سپی بوو كه زیاتر به تیشكێك ده‌چوو له تیشكه‌كانی ئه‌ستێره، پارچه شوشه‌یه‌كی چوارگۆشه‌ی بریقه‌داری به سینگهوهبوو له نێو ئه‌و پارچه شوشهیهدا ووێنه‌یه‌كی تێدا بوو كه پیاوێك بوو ده‌ستێك جلی خاكی له به‌ریدا و چه‌كێك له شانی‌دا و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كردبوو ئه‌و پارچه شووشه‌یه‌ی كه ووێنهكهی تێدا بوو به په‌تێكی سه‌وزه‌وه به‌سترا بوو به‌ته‌نیشتی سه‌رپۆشه سپییهكهیدا هاتبووه خواری تاوناتاوێك ئه‌و پارچه شووشه‌یه‌ی به‌رز ده‌كرده‌وه و ماچێكی ده‌كرد، ئه‌وكات تێگه‌شتم كه ووێنه‌ی نێو ئه‌و پارچه شووشه بریقه‌داره ووێنه‌ی قاره‌مانه‌كه‌ی مێردی بوو كه شه‌هید كرا‌و ناویشی نه‌چووه لیستی ئه‌و كوژراوانه‌ی كه له‌شه‌ره‌كانی براكوژی و یه‌كتر كوژیدا كوژران و ناوی شه‌هیدیان خرایه پاڵ... ! خانمی گه‌ڕه‌ك وه‌كو په‌رییه‌كی به‌خشنده هاته پێشی و ووتی: چییه كوڕم؟ كاتێك باوه‌شیان كرد به‌یه‌كدا راسته‌وخۆ هاورێكه‌م ده‌ستی كرد به گریان و پێی گووت سوپاس بۆ خوا كه سه‌لامه‌تیت ئه‌وه‌نده به هه‌سته‌وه باوه‌شیان كرد به‌یه‌كدا كه پێده‌چوو ئه‌مانه كور و دایكێكی ڕاسته‌قینه بن وه‌ك له دراوسی، به‌ڵام هاورێكه‌م بانگی كردم و به خانمی گه‌ره‌كی ناساندم، ووتی: خانم ئه‌مه (ئه‌یوب) ه رۆژنامهنوسهكهیه كه بۆم باس كردیت ئه‌مه ئه‌و كوره‌یه كه دوو ساڵی ته‌واوی له نێو زینداندا برده سه‌ر ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نهێنی پیاوێكی ده‌سه‌ڵاتی كه‌شف كردبوو، حه‌قیقه‌تێكی خستبوویه به‌رچاو كاتێك له رۆژنامه‌كه‌دا بڵاوكرایه‌وه زۆرینه‌ی خوێنه‌ره‌كانی ڕشانه وهو هه‌ندێكیشیان توشی هیستریا بوون و هه‌ندێكیش له تاوی ئه‌و هه‌واڵه جه‌رگ بڕه سه‌فه‌ریان كردوو به‌ره‌و رۆژئاوا و ووڵاته سارده‌كان كه‌وتنه ڕی، نهێنییه‌كه‌ش ئه‌وه بوو كه (ئه‌یوب) ی قاره‌مان و به جه‌رگ راپورتێكی شیكاری له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته دڵ تهزێنهی كه له قوتابخانه‌یه‌كی (ناوه‌ندی) له قه‌راغ شاردا روویدا به‌ناوی قوتابخانه‌ی (پیاوه شه‌هیده‌كه) كه ده‌كه‌وته به‌شی باكوری شار، پیاوێكی ده‌سه‌ڵات به ده‌ستی خۆی چه‌ند كچێكی ته‌مه‌ن پازده ساڵانی كردبوو به ژن و به فێڵی ئه‌و گه‌وادانه‌ی كه كاریان بۆ ده‌كرد ئه‌و منداڵانه‌ی فریو دابوو، ئه‌و سیاسیه شه‌رواڵ پیسه منداڵبازه نه له قوتابخانه و نه له مامۆستا و نه له‌و شه‌هیده‌ش سڵی كردبوو كه قوتابخانه‌كه‌ی به ناوه‌وه بوو، له دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌ی ئه‌یوب شار شڵه‌ژاو ده‌نگی ئه‌م هه‌واڵه زۆر ناوچه‌ی تری مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ی گرته‌وه و هیچ یه‌كێك له رۆژنامه و گۆڤار و رادیۆ و تیڤی یه‌كانی سه‌ر به‌و پارته‌ی ئه‌و شه‌رواڵ پیسه كاری تێدا ئه‌كرد نه هاتنه گووفت و خه‌ریك بوو ئه‌و كاره‌ساته به جۆرێك بچووك بكرێته وه كه له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا خه‌فه بێت ئیدی بۆ هه‌رگیزاو هه‌رگیز كه‌س باسی نه‌كات، به‌ڵام ئه‌م كوره ئازایه هه‌موو خه‌ڵكی له‌و كاره ناره‌وایه به ئاگا هێنا و ئیدی له دوای ئه‌وه ئه‌یوب بۆ دوو ساڵ خرایه نێو زیندانه‌وه له پێناوی دركاندنی راستییه‌ك خانم ئێستا ده‌زانیت ئه‌م براده‌ره‌م كێیه؟. وای... هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و قسه‌كه‌ی ته‌واو كرد خانم ره‌نگی به ته‌واوه‌تی تێك چوو چاوه‌كانی به جۆرێكی زۆر سامناك كرده‌وه كه من لێی ده‌ترسام ئه‌وان له‌سه‌ر سه‌كۆی حه‌وشه‌كه وه‌ستابوون و خانمیش به‌رده‌وام لێی ئهروانیم، تاكو زمانم پژاو ووتم به‌ڵی من ئه‌یوب هاوری ی (ژی) م خانم خۆشحاڵم به ناسینت... .. چاوه‌روانی وه‌ڵام بووم كه هیچ نه‌بێت لانی كه‌م بڵێت منیش به‌ڵام ڕووی كرده هاورێكه م و به ده‌نگێكی زۆر كز و لاواز كه له ده‌نگی ژنێك ئه‌چوو ڕاست چه‌ند ساتێكی كه‌م بووبێت ژیر بووبێته‌وه له گریانێكی به كوڵ، ووتی: زۆر خۆشحاڵم... . كه‌مێك وه‌ستا و من وام زانی ده‌ڵێت كه خۆشحاڵه به ناسینی من... كاتێك دوباره‌ی كرده‌وه ووتی زۆر خۆشحاڵم كه ده‌ستی ئه‌و گورگانه‌ی نه گهیشتووهتی، هه‌ر كه قسه‌كانی ته‌واو كرد له‌رزێك به گیانمدا هات ته‌زوویه‌ك له په‌نجه‌كانی قاچمه‌وه هاته ده‌ری كه‌مێك گومان خۆی هه‌ڵدایه نێو خه‌یاڵمه‌وه هاورێكه‌م به خانمی ووت ئه‌یوب بی ئاگایه له‌و شتانه و تاكو ئێستا هیچم پێنه‌وتووه، ئێمه رۆژمان به‌سه‌ر ده‌بردوو نزیكی نیوه‌رۆ بوینه‌وه، خانمی گه‌ره‌ك پێی ووت بۆچی پێت نه‌ووتووه باشتره كه بیزانێت، خانمی گه‌ره‌ك به‌ده‌م قسه‌كردنه‌وه به‌ره‌و ناو هۆڵه‌كه رۆشت و داوای له هاوڕێكه‌م كرد كه به ته‌واوه‌تی راستی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌م پی بڵی، هه‌رچه‌نده من بی ئاگا بووم و نهم ده‌زانی چی رووی داوه و چی هه‌یه سه‌باره‌ت به من كه نای زانم... . ؟ به (ژی) م گووت تكات لێده‌كه‌م هاوری چی هه‌یه پێم بڵی، ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد و ووتی: ئێستا وه‌ختی نییه و پاشان مێژوو ی ئه‌م بابه‌ته به‌سه‌ر چووه و پێویست ناكات به دوایدا بڕۆیت، ئه‌و ده‌یزانی ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌سه‌رهاته‌م بۆ بگێڕێته‌وه من نیگه‌ران ده‌بم و لی ی عاجز ده‌بم كه له كاتی خۆیدا پێی نه گووتبووم ئه‌و كه هێنده‌ی به‌ساڵا چویهكی پڕ له ئه‌زموون چیرۆك و به‌سه‌رهاتی جۆراو جۆری لابوو ده‌یزانی كه چۆن و له كه‌یدا ده‌ست ده‌كات به گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتێك و له كوێشدا كۆتایی پێده هێنێت، ئه‌و گه‌وره‌ترین و سامناكترین نهێنی پاراستبوو كه ده‌بوو هه‌ر له‌و ساته‌وه‌خته‌وه پێم بڵێت به‌ر له‌وه‌ی كه بكه‌ومه نێو ئه‌و زیندانه ته‌نگ و تاریكه‌وه كه زیاتر له گۆڕێك ده‌چوو به‌ڵام زیندویه‌كی به ئاگای تێدا بێت، ده‌بوو ئاگادارم بكات له‌و كاره‌ساته‌ی مرۆڤ به بیستنی ههڵدهكورمی و ره‌نگه له ترسان به هه‌زاران میل ببڕێت ته‌نها بۆ خۆ قوتار كردن، ئه‌و پێی گوتم ئه‌و نهێنییه‌ی له فه‌قیانه‌ی كراسه‌كه‌ی خانمی گه‌ره‌ك دا شاردۆته‌وه تاكو كه‌س نه‌بینی و كه‌س نه‌توانێت بیخوێنێته‌وه، ئه‌و نهێنییه بریتی بوو له نامه‌یه‌ك كه چاره‌نوسی چه‌ند قه‌ڵه‌مێكی تێدا بوو، ئه‌و نامه‌یه نامه‌ی كۆتایی هێنان بوو به ژیانی چه‌ندین نوسه‌ر و رۆژنامه نوس كه ووێنه‌یه‌كی ده‌ست هاورێكه‌ی من كه‌وت بوو، ئه‌و نامه‌یه ئه‌وه‌نده خوێن مژ بوو كه پێده‌چوو به خوێن نوسرابێت و له‌به‌ر خۆردا ووشك كرابێته‌وه، چ ئه‌سته‌مه هه‌موو ژیان و ئاینده و خه‌ون و هیوا و منداڵیت مه‌حكوم بكه‌ن به مه‌رگ له نامه‌یه‌كی چرچولۆچدا كه پیاوێكی گه‌مژه‌ی شه‌رواڵ پیسی پیاو كوژ نوسیبێتی و بیه‌وێت كۆتایی به‌م هه‌موو جوانییه بهێنێت... ؟! چ دژواره ئه‌و هه‌موو ره‌ونه‌ق و بۆنی ڕێحانه و میهر و كامهرانییهی كه سروشت پێت ده‌به‌خشێت لێت زه‌وت بكه‌ن و بتخه‌نه نێوان چوار دیواره وه و میز بكه‌ن به‌سه‌رتا و به‌زۆر گۆرانیت پێ بڵێن؟! مرۆڤ هه‌تاكو ئاسوده نه‌بێت و رۆحی پڕنه‌بێت له نه‌سمه و شه‌یدایی عه‌شقێك بارگاوی نه‌كات ناتوانێت گۆرانی بڵێت... ! به‌ڵام ئه‌وان به جه‌للادی خۆیان كرد و گوێیان بۆ هیچ یه‌كێك له خه‌ونه‌كانم رانه‌گرت، ئه‌وان هه‌میشه برسی ژن و برسی پاره و چاوچنۆكترین بوونه‌وه‌ر بوون كاتێك ده‌چوونه لای ژنێك و به‌زۆر لاقه‌یان ده‌كرد ئه‌وه‌نده به په‌له و چاوبرسێتی ده‌چوونه لای تاكو ژنه له تاو ئازار و شوێن په‌نجه‌كانیان ده‌كه‌وته گریان و هاتو هاوار تاكو دواجار له تاوی ئێشێكی كوشنده له به‌رده‌ستیان هه‌ڵده‌هات و به روتوقوتی رای ده‌كرد له ژێر ده‌ستیان و ئه‌وانیش له پشته‌وه به یه‌ك گولله ساردیان ده‌كرده‌وه، كاتێك له‌شی له نێو خوێنی خۆیدا هه‌ڵده‌به‌زیه‌وه تفێكیان تێده‌كرد و پێیان ده‌گووت (قهحــبـــه) هه‌ر ئه‌و شه‌وه له قه‌راغی شاردا جه‌سته‌ی كۆڵه‌وار و برینداریان فڕی ده‌دا و بۆ بهیانییهكهشی كه خه‌ڵكی ده‌چوونه سه‌ر لاشه‌ی ئه‌و ژنه داماوه ئه‌وانیش ده‌هاتن و نمایشێكیان بۆ ئه‌و خه‌ڵكه ده‌كرد و خۆیان به پیاو ماقوڵ و خه‌ڵكانی به‌كه‌رامه‌ت له قه‌ڵه‌م ده‌دا و و ده‌یان گووت ئه‌مه كارێكی نامه‌ردانه‌یه... .. !
فـــهرهنـــســا / 17/1/2009
