پشتگیری له‌بتڵ دز ناكه‌م و ده‌ستخۆشیش له‌ده‌ستگیركه‌ری بتڵ دز ناكه‌م...
بتڵ دز تاوانی چیه په‌نا بۆ دزینی بتڵ ده‌بات، ئایا ئه‌م ئاوه له‌سه‌ره‌وه نه‌رێژراوه.. ؟.
ئایا پیشاندانی روداوێكی له‌م شێوه‌یه شه‌رم نییه بۆ ئه‌و رێكخراوانه‌ی به‌ناو خۆیان به‌داكۆكی كار له‌مافی مرۆڤ ده‌زانن؟. ده‌بێت وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ ده‌ستخۆشی له پۆلیس بكات، یان نووسراوێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌سریه‌و موكافحه و موچه‌ی پۆلیس زیاد بكرێت؟.
نابێت پشتگیری له‌بتڵ دز بكه‌ین و پێشموایه هه‌ركه‌سێك ده‌ستخۆشی له ده‌ستگیركه‌ری بتڵ دز بكات، شه‌ریكه به‌ش و خانه‌خوێی ده‌ستگیركه‌ری بتڵ دزه، ئێواره‌ی پێنجشه‌می 15ی جه‌نیوه‌ریی بڵاو بوونه‌ی روداوێكی وا جێگای بزه‌ی سه‌ر لێوی پۆلیس و به‌رپرسانی حكومه‌ت بوو.
كه‌له تیڤی زاگرۆس‌دا بینیم ریپۆرته‌ری كه‌ناڵه‌كه‌یان، هێنده‌ی له ده‌نگی خۆی زیاتر هاواری ده‌كرد كه له‌ئۆپراسیۆنێكدا برایانی پۆلیس دزێكیان، به‌تۆمه‌تی دزینی زیاتر له حه‌ڤده بتڵ غاز ده‌ستگیركردووه و ئێستا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه دایه، دیاره نه‌ڕاندنی كاكی په‌یامنێر له‌و راپۆرته‌یدا ته‌نیا ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌و به‌یاسا نیشاندانی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكو خۆڵ له‌چاوكردنی بینه‌ره به‌وه‌ی كه‌ها ئێمه ئاسایشمان به‌ر قه‌راركردووه، جگه‌له به‌رپرسه‌كان نه‌بێت، ناتوانین بیده‌ین به‌ته‌له‌فزیۆن، به‌ڵكو هه‌موو كه‌سێكی تر ده‌توانین، ئه‌وه‌ی یه‌ك بوتڵ غازیش بدزێت، ته‌پڵی بۆلی بده‌ین و به‌جیهانی بناسێنین.
دیاره پیشاندانی كه‌سێك له‌سه‌ر دزینی چه‌ند بوتڵێك ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌دات، كه‌دزی گه‌ره‌تر هه‌یه و وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یه‌كی خودی هه‌ر دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاته، بۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌نجێك بتڵه غازێك ده‌دزێت، ئه‌گه‌ر نه‌بوونی نه‌بێت كاری له‌و شێوه‌یه ناكات، من پشتگیری له بتڵ دز ناكه‌م به‌ڵام وای ده‌بینم كه‌مافی ده‌سته‌به‌ر بكرابایه‌و هۆشیار بكرایه‌ته‌وه، له‌مافی خۆی چیتر په‌نای بۆ كردارێكی له‌و شێوه‌یه نه‌ده‌برد، كه له ته‌له‌فزیۆنێكی لۆكاڵی زوڕنا ژه‌ندا ته‌پڵی بۆلێ بدرێت، به‌داخه‌وه گه‌نجانی كوردستان ده‌یان ساڵه گیرۆده‌ی عه‌قڵ كاڵفامی رێبه‌رانی ده‌سه‌ڵاتن، كه نه‌یاتوانیوه بچووكترین، پێداویستی ژیانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، سه‌ره‌ڕایی ئه‌مه، له‌گه‌ڵ بوونی سه‌رهه‌ڵدانی بزواتی خۆیاندا، ده‌یان كه‌ناڵی لۆكاڵی كه‌م بیسه‌ری دوور له‌پره‌نسیپی راگه‌یاندیان، زیندو راگرتووه، كه به‌هه‌ڵپه‌ركی نیشاندانی كوردی ناوخۆ به‌رووی جیهان سه‌رقاڵن، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی راستیه‌كانیانه، وه‌ك هه‌ر به‌رنامه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی تریان، هه‌ر كه‌سێك له‌دووره كوردستان له تیڤیه‌كانی ئه‌واندا ببینێت وا ده‌زانێت هه‌رێمه نه‌نیمچه نا ده‌وڵه‌ته كه ژیان تێدا شامی شه‌ریفه و كه‌س ناتوانێت مافی كه‌س بخوات، جگه له به‌رپرسه‌كانی نێو ده‌سه‌ڵات نه‌بێت.
ته‌له‌فزیۆنه حیزبییه‌كان بینه‌ر چه‌واشه ده‌كه‌ن، هه‌میشه هه‌وڵه‌كانیان بۆ په‌رده پۆشین و میكیاجكردنی ده‌سه‌ڵاته‌و شاردنه‌وه‌ی راستی روداوه‌كانه، ئه‌گه‌رنا له‌كۆی ئه‌و هه‌موو كێشه‌ی ئه‌مرۆ له كوردستان هه‌یه، بۆچی ته‌له‌فزیۆنێك خۆی به‌راپۆرتێكی واوه سه‌رقاڵ ده‌كات، راستیه‌كان په‌رده‌پۆش ده‌كرێت و له‌گۆر نراون، ئایا كوشتن و خۆكوشتن و سوتان و خۆسوتاندن و كۆچكردنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ له‌و ژیانه‌ی ئێستا كێشه نییه؟. بوونی چه‌ندین ئافره‌تی گه‌نج و به‌ساڵاچوو له‌سه‌ر شۆسته و شه‌قامه‌كانی شاردا كه‌ده‌ست پانده‌كه‌نه‌وه، بۆه ئه‌وه‌ی هاوكارییان بكرێت كێشه نییه؟. بۆچی ڕیپۆرته‌رچی كه‌ناڵه لۆكاڵه‌كانی حیزب ناتوانێت پیشانی به‌رپرسانی بدات؟. بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه هۆشیار ببنه‌وه گه‌ر ناتوانن پیاسه‌یه‌كی كوچه‌و كۆڵان و شه‌قامه‌كانی شار بكه‌ن، باله كه‌ناڵه‌كانی خۆیاندا ببینن، كه سه‌رماییه‌ی وڵاتی تێدا سه‌رف ده‌كرێت؟، ژیانێكی سه‌یره دزی بچوك گیرۆده‌ی ده‌ستی دزی پێپه‌تی گه‌وره‌یه. "
