له سایتی به‌ڕێزی ئه‌مڕۆدا نووسه‌ر تاڤگه سابیر نووسینێكی بڵاو كرده‌وه له ژێر ناو‌و نیشانی ( (گه‌نده‌ڵیی ڕۆشنبیر له نێو ده‌سه‌ڵات) ) دا ئه‌وه‌ی سه‌رنجمی ڕ‌اكێشا له‌م نووسینه‌دا دوو بیرۆكه بوو كه یه‌كێكیان ئاخۆ به‌ته‌نه
ا ستایش كردنی ده‌سه‌ڵات به گه‌نده‌ڵی ڕۆشنبیری داده‌نرێت؟یاخود به مانایه‌كی دیكه ڕۆشنبیرگه‌نده‌ڵیه‌كه‌ی له ستایش كردنی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه یاخود له نه‌بوون و ده‌ست كورتیه‌وه له بواری فیكر‌و مه‌عریفه‌وه‌یه؟دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌سێك هاتوو ستایشی ده‌سه‌ڵاتی كرد یاخود ڕه‌خنه‌ی لێی گرت به ڕۆشنبیر له قه‌ڵه‌م ده‌دری؟یاخود ئه‌وه كایه فیكری و فه‌لسه‌فیه‌كانی ڕۆشنبیره كه پێناسێك بۆ ڕۆشنبیر دیاری ده‌كات؟ له ڕاستیدا نووسه‌ر له نووسینه‌كه‌یدا نه‌یتوانیوه به ووردی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بداته‌وه هه‌ر بۆیه نه‌یتوانیوه په‌نجه نومای په‌یوه‌سته‌كانی نێوان ڕۆشنبیرو ده‌سه‌ڵات بكا‌و وێنه‌یه‌كی ڕوونمان سه‌باره‌ت به ده‌وری ڕۆشنبیر بۆ بخاته به‌رچاو كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ست بێت به ده‌وری ڕشنبیره‌وه له كوردستاندا‌و نووسینه‌كه‌ی بۆته نووسینێك كه دژ به یه‌كی و تێنه‌گه‌یشتنێك سه‌باره‌ت به چه‌مكه‌كانی نوێخوازی ڕۆشنبیری و پڕۆژه‌ی ڕۆشنبیری و جیاواری ڕۆشنبیری بخاته ڕوو.
هه‌ر سه‌رده‌مه‌و به‌رهه‌م هێنی ڕۆشنبیرانی خۆیه‌تی ئه‌وه په‌یوه‌سته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌لسه‌فیه‌كانی سه‌رده‌مێكه كه بنه‌مایه‌ك بۆ ڕۆشنبیر ده‌خوڵقێنی سنووره‌كانی قسه كردنی ڕۆشنبیری و بیركردنه‌وه‌ی بۆ ده‌كاته‌وه به لایه‌نی سه‌رده‌میشه‌وه ده‌شی ده‌وره‌كانی ڕۆشنبیر گۆڕانكاریان به سه‌ردا بێت بۆ نموونه ڕۆشنبیر په‌یوه‌ست به ده‌سه‌ڵاته‌وه به ده‌ر له هه‌موو به یه‌ك چوونه‌كانی چه‌مكه‌كانی ده‌سه‌ڵات و دكتاتۆریه‌ت. ماناكانی سه‌رده‌م جیاوازن له چه‌ند سه‌رده‌مێكی سیاسی و ڕۆشنبیریی جیاوازدا هه‌روه‌كو كوردستان له سه‌رده‌می ئازادی و له سه‌رده‌می ژێر چه‌پۆكی به‌عسدا كه مانا زاڵه‌كانی یه‌كه‌م چه‌مكه‌كانی دكتاتۆریه‌ت ده‌سه‌ڵاتی شۆڤێنی و جیاكاری و چه‌وساندنه‌وه‌و له ناوبردن و وێران كردن ڕێگه گرتن له ئازادیی بیر‌و ڕا دیارترین خه‌سڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتێك بوون كه‌چی له‌مڕۆكه‌ی كوردستان دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، پڕۆژه‌ی ڕۆشنبیریی به‌رهه‌م هێن، گۆڕانكاریی سیاسی و
ململانێی نێوان كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك له گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی، كێشه‌ی فیدرالیه‌ت... . هتد ماناكانی سه‌رده‌می ئه‌مڕۆمان هه‌ڵده‌گرن
ئه‌مه‌ش ئه‌و بۆچوونه‌ی سه‌ره‌وه‌مان ده‌سه‌لمێنی كه ڕۆشنبیری خاوه‌نی ماناكانی سه‌رده‌می خۆیه‌تی به بی له بیر كردنی په‌ره‌سه‌ندنێكی مێژوویی كه گۆڕان ده‌خاته ماناكانه‌وه.. په‌یوه‌ست به ده‌سه‌ڵاته‌وه زۆربوون ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی له بزربوونی فیكر‌و مه‌عریفه‌ی نوێخوازی له لایاندا وا تێگه‌یشتوون كه دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی شا مانای باسه‌كانی سه‌رده م و قسه له سه‌ركردنی سه‌رده‌مه كه به داخه‌وه تاكو ئیستاشی له گه‌ڵدا بێت نه‌ك ته‌نها پڕۆژه‌یه‌كی ڕۆشنبیری جیدی و فیكری و سیاسیم به‌رچاو نه‌كه‌وت كه چاره‌سه‌ریه‌ك بۆ گه‌نده‌ڵی بدۆزێته‌وه به‌ڵكو هه‌موو نووسینه‌كان پڕبوون له گرێی ده‌روونی و شێواندنی فیكری و
بیر كردنه‌وه‌ی سه‌قه‌ت سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵات، كه ئه‌گه‌ر به‌راوردێكی سه‌ر پێییش له‌نێوان كۆی نووسینه‌كانی پێش ئازاد كردنی كوردستان بكه‌ین سه‌باره به ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و ده‌سه‌ڵاتی كورددا له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی كوردستان ده‌گه‌ینه ئه‌و باووه‌ڕه‌ی كه ڕۆشنبیری كورد له ڕه‌شترین سه‌رده‌می نه‌ته‌وه‌كه‌یدا بێده‌نگیی هه‌ڵبژاردبوو كه‌چی له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی كوردا ناتوانی بۆ ساتێكبش ده‌می خۆی له ووشه بگرێته‌وه.. مه‌به‌ستیشم ئه‌وه نیه كه ده‌سه‌ڵات كوردبوو ئیتر ده‌وری ڕۆشنبیر ده‌وه‌ستی به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه خه‌ریكه به ناوی ڕه‌خنه‌وه له ده‌سه‌ڵات كۆمه‌ڵێك چه‌مكی نوێی گه‌نده‌ڵیی ڕۆشنبیری سه‌ر هه‌ڵبدا كه ماناكانی بازرگانی كردن به ووشه‌وه، كه له‌مه‌شدا فێڵێكی گه‌وره‌و خیانه‌تێكی گه‌وره له چه‌مكی ڕۆشنبیری ده‌كرێت.. چه‌ندن ئه‌وانه‌ی به ناوی ڕه‌خنه‌و ڕۆشنبیریه‌وه ڕۆژانه نه‌زانی و شێواندن بڵاو ده‌كه‌نه‌وه؟ بچه‌ندن ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته به‌ركاری هه‌ندێك كه‌سایه‌تیی نێو خودی ده‌سه‌ڵاته‌كان؟ چه‌ندێكیشن ئه‌وانه‌ی كاری ڕه‌خنه‌و نووسینیان كردۆته چه‌كێك كه‌شه‌ڕی ئه‌م دژی ئه‌وی پی ده‌كه‌ن؟ ئه‌مانه هه‌موو كوشتنی جیاوازیی ڕۆشنبیرین له‌و كاته‌ی جیاوازیی ڕۆشنبیری بوونی نیه ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیر، جیاوازیه‌كانی جیهانبینیی خۆی نه‌كرده نووسینێك كه هه‌ڵگری فیكرێكی جیاواز بێت، به‌ڵام چه‌ندن ڕۆشنبیرانی كورد له هه‌ڵگرانی ئه‌و پێناس و كه‌سایه‌تیه ڕۆشنبیریه؟
هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك ته‌نانه‌ت دیموكراتی ترین ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆ حه‌ز به‌وه ده‌كات خاوه‌نی ڕۆشنبیرانی خۆی بێت و سازشیش له سه‌ر باری ڕۆشنبیری و ڕۆشنبیراندا بكات به‌ڵام سازشی ڕۆشنبیران له سیسته‌مه دیموكراتیه‌كاندا له سه‌ر بناغه‌ی فیكری نوی و نوێخوازیه.. هێنانه كایه‌وه‌ی باوه‌ڕه‌كانی پۆست مۆدێرنیته‌و ته‌نانه‌ت خودی مۆدێرنیته‌ش ده‌ره‌نجامی كارلێك كردنی ڕۆشنبیری بووه له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان چه‌ندن ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی كورد كه توانیویانه به پڕۆژه فیكری و فه‌لسه‌فی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان له نێوگه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌یانه‌وه كاریگه‌ریی بنیات نه‌رانه‌یان هه‌بی، به ڕاده‌یه‌ك باوه‌ڕی ئه‌وه‌مان له لادا دروست بكه‌ن كه میلله‌تێك هه‌یه ده‌توانی لایه‌نگری پڕۆژه‌ی نوی بی و ئاماده‌ی خۆ گۆڕین و ده‌ربڕین له خۆكردن بێت له پێناوی گۆڕانكاریدا؟ به داخه‌وه ئه‌م پرۆسه‌یه بوونی نیه.. چونكه له سه‌دا 99ی نووسینه‌كانی دژ به ده‌سه‌ڵات نووسینێكن به‌تاڵن له دروست كردنی بیروڕای بنیات نه‌ر به پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵگه دیموكراتیه‌كانه‌وه كه ڕۆژانه نووسینی نوێی فیكری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو پڕ له مه‌عریفه داده‌ڕژێنه سه‌ر خوێنه‌رانیان، كه ڕۆژانه بیری نوی خوێنه‌ران ده‌هه‌ژێنی و هێزی ده‌ربڕین له خۆكردنی له لادا دروست ده‌كات. كاره‌ساته له نێو كورددا سایتێكی وه‌كو كوردستان پۆست زۆرترین خوێنه‌ری هه‌بێت یاخود هه‌ر خوێنه‌ریشی هه‌بێت له‌و كاته‌ی ته‌نها كارێكی ئه‌و سایته ده‌یكات كوشتنی بیركرنه‌وه‌یه، كوشتنی جیاوازیه‌كه له سه‌ر بناغه‌ی فیكر‌و فه‌لسه‌فه‌و بیری نیشتیمانی و مرۆڤایه‌تی دامه‌زرابێت. مرۆڤی كورد له‌وێدا مرۆڤێكی مه‌سخ كراوه بیر كردنه‌وه‌ی ئه‌تك كراوه، ده‌سه‌ڵاتی كور واته به مانای به‌كورد بوونی ده‌سه‌ڵات له كوردستان گه‌وره‌ترین كاره‌ساته به لای ئه‌وانه‌وه.. لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌نیه بڵێم سایتێك دژی ده‌سه‌ڵاته بۆیه به‌و جۆره ده‌یبینم مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه تێگه‌یشتنی ڕۆشنبیریش له نێو كورداندا خۆی له خۆیدا گرفتێكی گه‌وره‌یه له‌و كاته‌ی خوێنه‌رانێك خۆیان له نووسینی داهێنه‌رانه ده‌شارنه‌وه هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و خوێنه‌ره له ژیانیدا له پێناوی تێگه‌یشتندا ماندوو نه‌بووه بۆیه وڕوژاندن له‌لای ئه‌و گه‌وره‌ترین مانای خوێندنه‌وه‌كانیه‌تی كه هه‌ندێك سایت ئه‌وئاره‌زووه‌ی بۆ به‌دی دێنن.. سوپایه‌ك له بنووسی بی فیكر‌و به‌تاڵ له بیركردنه‌وه ختووكه‌ی خوێنه‌ری كورد ده‌ده‌ن كه ته‌نها كاری ئه‌وه بێت خوێندنه‌وه ته‌نها بۆ ئابڕووبردن و شكاندنه‌وه‌ی یه‌كتری و جوێندان و ته‌شهیر پێكردن بكه‌ن هۆكاری ئه‌م دیارده‌یه چیه؟ له ڕاستیدا له كۆمه‌ڵه‌گه‌یه‌كی وه‌كو كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ره‌نسیدا بۆ نموونه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانین به‌راوردی بكه‌ین له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی خۆماندا وه‌كو یه‌ك ئاست له بیركردنه‌وه، گه‌ر خوێنه‌رێك ته‌نها له خوێندنه‌وه داببڕی وه‌كو ئه‌وه وایه كه ڕۆژه‌كه‌ی به فیڕۆ چووه و كولتووری حوێندنه‌وه جوانترین دیارده‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وانه كه‌چی له لای خۆمان هه‌موو نووسه‌ره خاوه‌ن نووسینه‌كانمان به چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌خوێنینه‌وه... بیری جیاواز بوون له مه‌ڵبه‌ندێكی فیكری و فه‌لسه‌فیی هێمنانه‌دا له دایك ده‌بێت نه‌ك له هه‌راو هوریاو هۆیهای سوپایه‌ك له بنووسی دابڕاو له مه‌عریفه و نه‌ك له كه‌ش و هه‌وایه‌كی نووسیندا كه هه‌مووی توند‌و تیژی و سه‌ركوت كردن و گێره شێوینیه.. ڕوویه‌كی دیكه‌ی هۆكاره‌كانی تێنه‌گه‌یشتن له ڕۆشنبیری بێگومان به هۆی ئازاد نه‌بوونی بیركردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری كورده له ڕابوردووی خۆی له به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه كورد بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پڕ له كێشه‌و گرفت و شه‌ڕو شۆڕو به‌ره‌نگاری بوونه‌وه تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌و
ده‌یان نه‌خۆشیی دیكه‌ی سیاسی و سایكۆلۆژی و كۆمه‌ڵایه‌تی بووه، نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی مه‌عریفیی تێدا دروست نه‌بووه تاكو خوێندنه‌وه له وڵاتێكدا نه‌بێته كولتووری بیركردنه‌وه‌و تێگه‌یشتن ئه‌و وڵاته هه‌میشه له نێو گێره شێوێنی نافیكریدا ده‌بێت چونكه كۆمه‌ڵێك مانای تایبه‌ت و كه‌سایه‌تیی ناڕۆشنبیری و ناداهێنه‌ر باڵ به سه‌ر بیركردنه‌وه‌یدا ده‌گرن كه هه‌مووی هه‌ست كردنن به مت بوون و نووچ خواردن و غوبن و تۆڵه سه‌ندنه‌وه له یه‌كترو دژایه‌تی و ململانێی ناڕۆشنبیری ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌نیه كه كوردستان به‌ره‌و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی نوی ناچێت چونكه په‌ره‌سه‌ندنی كوردستان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه نه‌وه‌ی نوێش له دوای خۆیدا ده‌خوڵقێنی.. نه‌وه‌یه‌ك له كۆتاییدا له‌وه ده‌گات پاڵه‌وانانی وڕوژاندن و نه‌خۆش چ تێنه‌گه‌یشتن و چ نه‌خۆشیه‌كیان له ده‌روونی نه‌وه‌یه‌كدا چاندووه و چه‌ندێك كاریگه‌ریی ناداهێنه‌رانه‌و شكست پێهێنه‌رانه‌یان له سه‌ر نه‌وه‌یه‌ك هه‌بوه‌و چ خیانه‌تێكیشیان له فیكر‌و ڕۆشنبیری كردووه قه‌تیش مه‌به‌ست هه‌ندێك له نووسه‌ران نیه كه به بێده‌نگی خه‌ریكی داهێنانی خۆیانن و هه‌موو ئه‌م بار‌و دۆخه ته‌نها بزه‌یه‌ك ده‌خاتنه سه‌ر لێویان
ڕۆشنبیری گری به‌ست وسازش كردن و مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتن نیه هه‌روه‌هاش بانگه‌شه‌ی بی فیكر‌و مه‌عریفه نیه هه‌روه‌كو چۆنیش قۆِڵ بادان و قۆرخ كردنی یه‌كتری نیه به‌ڵكو ڕۆشنبیری داهێنانه له پێناۆی هێنانه كایه‌وه‌ی جیاوازیه‌ك كه‌بناغه‌ی له سه‌ر نوێخوازی داكوتاوه‌و هیچ شێواندن و گه‌مه كردنێكی ساویلكه قه‌بووڵ ناكات چونكه هه‌موو ئه‌و دیارده ڕۆشنبیریه نا ته‌ندروستانه هۆكارن بۆ بێده‌نگی ڕۆشنبیری و كوشتنی جیاوازی و بیركردنه‌وه.. ئاخر زۆرێك له نووسه‌رانی كورد وایان لی هاتووه
تووشی فۆبیای گوتنی به‌تاڵ بوونه، ته‌نانه‌ت نووسینیان وا لێكردووه وه‌كو ئه‌وه‌ی فیكه لێدانێك یا چه‌پڵه لێدانێك بێت ئه‌ونده ساكار‌و بی فیكری ده‌كه‌نه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی نووسین كه‌سابه‌تێك بێت یاخود دوكانداری كردنێك بێت.. ئه‌مه چ نووسینێكیان ناو ده‌نێیت بینی به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها ڕۆشنبیری نیه له ژیانمدا به ده‌گمه‌ن زۆر به ده‌گمه‌ن نووسه‌رێكم بینیوه كه ده‌ساڵی ژیانی خۆی بۆ به‌رهه‌مێكی ڕۆشنبیری یا فیكری یا وه‌رگێران ته‌رخان بكات كه‌چی سه‌رجه‌می نووسه‌ره داهێنه‌ره‌كانی غه‌یره كورد به ساڵان ته‌مه‌نی خۆیان بۆ پڕۆژه‌یه‌كی ڕۆرشنبیری و بۆ نووسینێك ته‌رخان كردوه به‌ڵام له گه‌ڵ خۆیاندا گۆڕانكاریان له كۆمه‌ڵگه‌وله لای خوێنه‌ره‌كانیاندا هێناوه‌ته كایه‌وه...
bawagorgor@yahoo. com
