سه‌یركه‌چۆن ڕۆژگار ناچارمان ئه‌كا
دانی پیابنێین كه قه‌ده‌ر ڕاسته
چه‌ند كه‌س ئه‌بینی مانوون و ئه‌نجام
به پێچه‌وانه‌ی ئاوات و خواسته …
رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 13/1/2009 دڵه گه‌وره‌كه‌ی زانای ئاینی و كه‌سایه‌تیی به‌ناوبانگی كورد مامۆستا مه‌لا شێخ كه‌مالی شێخ نوری شێخ بابه ع
هلی ته‌كیه‌ی قه‌ره‌داغ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له لێدان كه‌وت.
مامۆستا شێخ كه‌مال به‌رواری 15/3/1934 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناوداری شاری سلێمانی و خواناس و عیلمپه‌روه‌ر چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێناوه. له‌مزگه‌وته‌كانی ناوچه‌ی قه‌ره‌داغدا له گوندی ته‌كیه و سێوسێنان و مه‌سۆیی و پریس خوێندویه‌تی و بڕوانامه‌ی زانستی ئاینی له‌سه‌ر ده‌ستی شێخ نوری باوكی وه‌رگرتووه. دواتر په‌یمانگای باڵای زانسته ئیسلامیه‌كانی ته‌واو كردوه و بووه به خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دبلۆمی باڵا. له‌كۆتایی په‌نجاكانه‌وه پێش نوێژ و وتاربێژ بووه له مزگه‌وته‌كه‌ی باپیری (مزگه‌وتی شێخ باباعه‌لی له سابونكه‌ران) له‌سلێمانی و پاشان له‌مزگه‌وته‌كانی به‌غداد و مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئه‌سكه‌نده‌ریه و مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ڕانیه و دواتریش ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ خه‌تیبی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی بووه.
مامۆستا شیخ كه‌مال له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی زانستی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی بووه و یه‌كه‌م ڕاگری په‌یمانگای كوردستان بووه بۆ پێگه‌یاندنی پێش نوێژ و وتار بێژبووه له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی. له‌كۆنگره‌كانی یه‌ك و دوو و سێ و چواری یه‌كێتی زانایانی ئاینی كوردستاندا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و ئیداری بووه و ماوه‌یه‌كیش سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای یه‌كێتی زانایانی ئاینی بووه. هه‌روه‌ها ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاشتیخوازان بووه و له‌كۆنگره‌ی ئاشتی به‌غداددا و نوێنه‌ری ئاشتیخوازانی سلێمانی بووه.
سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ش مامۆستا كه‌مال شاعیرێكی لێهاتوو و نیشتیمان په‌روه‌ربوه و چه‌ندین هۆنراوه‌ی نیشتمانی و دڵداری و ئاینی نووسیوه‌ته‌وه و هه‌رئێستا دیوانه‌كه‌ی ئاماده‌یه بۆ چاپ. هه‌روه‌ها گه‌لێك نووسین و حاشیه‌ی هه‌یه. كتێبێكی بڵاوكراوه‌شی هه‌یه به‌ناوی (سه‌رچاوه‌ی بێگه‌رد بۆ ناسینی مه‌رد) له نووسینی شێخ نوری شێخ باباعه‌لی و مامۆستا كه‌مال پێشه‌كی و په‌راوێزی له‌سه‌رداناوه.
مامۆستا شیخ كه‌مال له‌سه‌رده‌می رژێمی گۆڕبه‌گۆڕدا زۆرجار رووبه‌رووی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌و سه‌غله‌تكاری بۆته‌وه هه‌م به‌هۆی هه‌ست و هه‌ڵوێستی كوردپه‌روه‌رانه‌ی خۆی و هه‌م به‌هۆی هه‌ڵویستی سیاسیی كوڕه‌كانیه‌وه كه رووبه‌رووی رژێم وه‌ستاون. به‌ڵام ئه‌و هه‌رگیز كۆڵی نه‌داوه و ته‌سلیمی به‌عس نه‌بووه و سه‌ری بڵند و ئیراده‌ی به‌تین و هه‌ڵوێستی كوردانه‌ی خۆی و عیلمه‌كه‌ی نه‌كردۆته قوربانی كورسی و نیعمه‌تی هه‌لرژراوی به‌عس بۆ خۆفرۆشان وه‌ك گه‌لیك پیاوی به‌ناوئاینی تر كردوویانه. محمدی كوڕه‌گه‌وره‌ی مامۆستا كه ناسراوبوو به (شۆڕش) له‌ساڵی 1984دا له‌سه‌ر كوردایه‌تی له‌پاش ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر له زیندانی ئه‌بوغرێب له‌سێداره دراوه. كورێكی تریشی (ئاسۆ) هه‌رله‌سه‌ر هه‌لوێستی كوردایه‌تی چه‌نده‌ها ساڵ له زینداندا بوو تا له به‌خشینێكی گشتیدا ئازاد كراوه.
گیانی پاكی مامۆستا شاد و به‌هه‌شت جێگه‌ی بێ.
*****
چه‌ند نموونه‌یه‌ك له هۆنراوه‌كانی مامۆستا شێخ كه‌مال:
دڵم گۆشته ئه‌گه‌ر ڕه‌ق بوو نه‌كه‌ی سه‌رسام بی له‌م كاره
یه‌قینت بێ به‌خۆڕایی نییه له‌م ژینه بێزاره
هه‌موو خوێنی له‌شم مژراو له هاتووچۆی ته‌بیعی كه‌وت
ده‌چۆن ئیتر به‌به‌رد نابێ دڵێكی وشكی بێچاره
****
دیلی نه‌فس
ئه‌ها ئه‌ی نه‌فسی به‌و، چل ساڵه بێ، من دیلی به‌زمی تۆم
له‌سه‌ر فه‌رمان و خواستی تۆ سه‌راپا غه‌رقی هات و چۆم
ده‌مێ بۆ ڕاست ده‌مێ بۆ چه‌پ به‌ڕۆژ تاوێ به‌شه‌و تاوێ
كه‌چی ئه‌نجامی هه‌رچی بۆی ئه‌ڕۆم هه‌ر حه‌سره‌ته و ئه‌یخۆم
نه‌كرمی ئاره‌زووی تۆم پێبرا بۆ تاقه جارێكیش
نه‌سه‌ركه‌وتم له سه‌ودایه‌ك ژیان خستویه‌تیه ئه‌ستۆم
له‌ناو توێشه‌به‌ره‌ی ژینا گه‌ڕام بۆ پاشه‌ڕۆژ، نه‌مدی
به‌دانسقه‌ش كه‌مێ چاكه‌ی ته‌مه‌ن كه‌ڵكێكی تیابێ بۆم
ئه‌وه‌ش ڕابواردنم بوو پێم بڵێ چیم خوارد و چیم پۆشی
وه‌یاكه‌ی دیم خه‌وێكی خۆشی سه‌ر كۆشێ كه‌تامه‌زرۆم
ئه‌مێ دنیامه ئاوا بوو، ئه‌وی دیش ڕووی ئه‌وێ چیبكه‌م
له‌تاو ده‌ردێكی بێچاره ئه‌بێ هه‌ر شین بكه‌م بۆخۆم
20/11/1991
****
چپه
بڵێ به‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌گێڕێ مه‌ی
بۆ یارانی خوا و ئه‌ڵێ فه‌رمووده‌ی
نه‌پایه‌ی دۆستان هه‌مووی چۆن یه‌كه
نه‌زانست نه‌كار ئه‌بێ تێبگه‌ی
ئاماژه‌ی گه‌شتن به‌خانه‌ی دڵدار
ناگاته گه‌شتو بۆ به‌رده‌رگاكه‌ی
گه‌شتووش به‌ده‌رگا وه‌ك كه‌سێ نی یه
بچێته ژوور و لێو ته‌ڕكا به مه‌ی
ئه‌وه‌ش ناگاتا پله‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی
چپه‌ی نهێنی به‌گوێیا بده‌ی
ئه‌وه‌ش بشێ بۆ چپه به په‌نهان
بزانه پله‌ی ناگا به پله‌ی
ئه‌وه‌ی چپه‌یان به‌گوێدا ئه‌دا
ده‌خیله ساسه‌ر له‌خۆت تێك نه‌ده‌ی
"ئه‌وانه ڕوویان كرد له‌بون تابێ
به‌بێ كۆتایی خۆی و بوونه‌كه‌ی"
****
پیرۆزبێت له خواناسان و دۆستانی ئه‌ده‌ب و زانست
سوپاس بۆ خوا ئه‌وا دیسان له هه‌ورامانی یارانا
مه‌حاسن بۆته زیاره‌تگای مورید و شاعیر و زانا
بحمدالله مه‌له‌ك مژده‌ی نگین و چه‌رخی نوێ خوازی
گه‌یانه ڕۆحی دۆستانی سراج ا‌لدین و مه‌ولانا
بحمدالله مه‌قامی حه‌زره‌تی شێخی چیا و ا‌لدین
بوڵنده هه‌روه‌كوجاران له‌ژێر چاودێری یه‌زدانا
بحمدالله ئه‌وادیسان له بیاره خانه‌قا و مزگه‌وت
ته‌وه‌جوه خانه‌یه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ڕواحی شاهانا
خوانی خوێندن و ژكری خوا له‌و خانه‌قا كۆنه
سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه بۆ گشت له‌سایه‌ی حوكمی كوردانا
ده‌ڕووی ڕه‌ش بێ ێدام عه‌فله‌ق كه‌فه‌رمانی رمانی دا
به‌ئه‌نفاڵی نه‌گونجێ قه‌ت له‌گه‌ڵ ئاینی ئاسمانا
كه‌من ێۆفیش نه‌بم باباره‌سوڵ و ئه‌شك و تاسه‌ی بۆ
زیاْ ا‌لدین و نجم ا‌لدین له‌چه‌رخی عیلم و عیرفانا
ئه‌وه‌نده كاری تێ‌كردووم له‌من وایه وه‌فا بۆ ئه‌و
چراخانه وه‌فای دینه له‌ئه‌ستۆی پاكی ئینسانا
ئه‌گه‌رچی نیم له‌ناو كۆڕا به‌ڵام ڕێی ڕابیگهی رۆحیم
له‌به‌ر ناوه منیش نه‌شئه‌ی خه‌یاڵم وا له مه‌یدانا
خوایه خانه‌واده و خانه‌قای عیلم و سه‌خا هه‌رده‌م
پته و ڕه‌گ بێت و په‌ل هاوێژ له‌نێو قوڵایی ویژدانا
درودی خوا له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر و سه‌ر ئاڵ و یارانی
ئه‌وه‌ش وه‌ك رۆژی روون دیارن له‌گه‌شتی یادی مه‌ردانا
****
سكاڵا
قدمچی ریعان عمریو دخلت فی الهرم
قه‌ت نه‌بوو ڕۆژێ به‌سه‌ربه‌م بێ په‌ژاره و ده‌رد و غه‌م
كان ێبری فی شبابی كالجبال الراسیات
كێ بو خۆراگر وه‌كو من كاتی مه‌ودای كاره‌سات
كنت لا اشكو من اڵوزار تعرو والمحن
هه‌ره‌تی جوانی بفه‌رمام لی ئه‌كرد بی چوون و چه‌ن
كم رایت من ێعوبات علی مر الزمن
ڕائه‌وه‌ستاوم روبه‌رو ی و سه‌نگه‌رم بۆ هه‌ڵئه‌كه‌ن
وارانی الیوم ان حل اڵاژی بی واڵالم
زۆربێ یا كه‌م وه‌ك مناڵی شین و واوه‌یلا ئه‌كه‌م
1985
*****
