چیرۆك سایه: مهاباد خان که‌سێکی ڕۆشنبیری وه‌کو جه‌نابت وابیر ده‌که‌یته‌وه که ته‌نها گۆرانیه‌کانی عه‌زیزوه‌یسی شێرپه‌نجه‌یه‌و توشی ژنانی کورد
بوه؟ جه‌نابت شاعیری و نوسه‌ری زۆر باش ده‌زانی که هۆنراوه یه‌ك که پیاو بی نوسێ هه‌مووی به شان و باوی ژناندا هه‌ڵ ئه‌ده‌ن ئیتر به باش یان به‌خراپ به‌ڵام چۆن ده‌توانین ئێمه‌ی ژنان ئه‌و هه‌موو هۆنراوه‌یه‌ی که وا سوکایه‌تی به ژنان ده‌کات که چه‌ند قه‌ڕنێکه نوسراوه‌و وتراوه بیسڕینه‌وه‌و له ناویان به‌رین؟ ئه‌مه له لایه‌ك پرسیاری من له تۆی به‌ڕێز وه‌کو ژنێکی نوسه‌رو ڕۆشن بیر ئه‌وه‌یه که وه‌کو خۆتان زۆر له من باشتری ئه‌زانن. که له کودوستانا ئه‌مڕۆ چه‌ند سوکایه‌تی جۆراو جۆر به ژنان ده‌کرێ به‌ڵام نابینم که‌سێك هه‌ڵوێست وه‌ر گرێ و ئه‌و کاره دڕندانه‌یه مه‌حکوم بکا به تایبه‌تی ژنانی وه‌کوو جانبت ئه‌مه بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ ئایه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که جه‌نابت پۆستی به‌رزت وه‌ر گرتوه‌و ده‌ته‌وێ له ده‌ستی نه‌ده‌ی؟ یان ده‌سه‌ڵاتی کوردی گوێت لێ ناگرێ و قسه‌کانت به هه‌ند وه‌ر ناگرێ؟ ئایه کار‌و باری تۆ وه‌کو ژنێك چیه له ناو ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا که به‌م ڕۆژگاره ژن ده‌کوژرێ و بێ سه‌رو شوێن ده‌کرێ تۆی ژن بۆ بێ ئاگای بۆ ده‌نگت ده‌رنایه؟ له وانه‌یشه ده‌می جه‌نابیشتیان به دۆلار ئاخنیبێ و نه توانی نه‌فه‌سیش بکێشی؟ مهاباد خان ئیمه که بینیمان جه‌نابت له ناو ده‌سه‌ڵاتدا پۆستت وه‌رگرت زۆرمان پێ خۆش بوو چونکه وتمان ئه‌وا ژنێکی ڕۆشنبیر چووه ناو ده‌سه‌ڵات و به‌رگری له سوکایه‌تی کردن ده‌گرێ که به‌رام به‌ر به هه‌زاره‌ها ژنی نه خوێنده‌واری وه‌کوو من ده‌کرێ، به‌ڵام ئه‌و خه‌وه‌ی که منێکی بێ ئاگا بینیم نه‌هاته دی به داخه‌وه. ئه‌و خه‌وه‌ش ته‌نهاهی من نه‌بوو به ته‌نها به‌ڵکوو هی هه‌زاره‌ها دایکوو خوشکی شه‌هیدوو لێ قه‌وماوی گه‌له‌که‌مانه. که حسابی ژنێکی عه‌ره‌بوو تورکیان بۆ ناکرێ له کوردوستانا. ژنانی کورد سه‌رتاپایان غه‌رقه له خه‌موو خه‌فه‌ت و بێ ئاگایدا. چ ژنێکی کار به ده‌ست خۆی ماندوو کردوه بۆیان؟ چ ژنێکی ڕۆشن بیر که له ده‌سه‌ڵاتدا کار ده‌کات خۆی مان دوو کردوه که ژنانی بێ ئاگا به ئاگا بێنێته‌وه‌و پێی بڵێ خۆشکه‌که‌م به ئاگا وه‌ره‌وه وا پێستیان بردی بۆ ده‌باخانه هه‌سته ئاوڕێك له خۆت به‌ره‌وه خۆت ڕۆشن بیر بکه با من به‌رگری له تۆ نه‌که‌م؟ کوا کێ
ده پێم بڵێن بۆ هه‌ر که‌سێك تا پۆستی نیه خۆی وه‌کوو ئاوی شه‌و به خه‌ڵکی نیشان ئه‌دا که گوایه‌ئه‌وه‌نده پاکه به‌ڵام که پۆستی وه‌ر گرت ئیتر ته‌نها ئه‌بێته هاوڕێی پاره‌و پیاوانی مێشك پوتی بێ ئاگا له ژیانی خه‌ڵکی؟ مهاباد خان بۆ جه‌نابت نه‌هاتیته وه‌ڵام که له‌یلا عه‌لی خۆی کوشت ئایه بۆ خۆی کوشت یان بۆ کوژرا؟
دیاره جه‌نابت ده‌ڵێی ئه‌و کێشه‌ی خێزانی هه‌بوو هه‌ر چه‌ند وانیه خۆ ئه‌گه‌ر واشبێ ده‌بێ ئێوه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات لێی بکۆڵنه‌وه‌و بیخه‌نه به‌ر ده‌موو گوێی خه‌ڵکی کێشه‌که چۆن بوه وه‌کوو خۆی پێمان بڵێن به‌ردێکی له سه‌ر دامه‌نێنن که وه‌کوو هه‌موو له‌یلاکانی تر دیزه به ده‌رخۆنه بکرێ ده‌بێ خه‌ڵکی کوردوستان ئاگاداری ئه جۆره شتانه بن ده‌بێ به‌رنامه‌ی تایبه‌تی له‌سه‌ر دابنرێ له که‌ناڵه کوردیه‌کاندا به‌لام به داخه‌وه که‌ناڵه‌کانی کوردی ته‌نها بۆ عه‌زیز وه‌یسیه‌کان دانراوه‌و پیاوان زه‌وقی خۆیانی تیا ببیننه‌وه. بۆ ئه کاره ناکه‌ن که بکوژانی ژنان بێنه سه‌ر تڤیه‌کان و خه‌ڵکی بیان بینێ و ڕای خۆیان بڵێن له‌سه‌ر ئه جینایه‌تانه‌ی که ده‌کرێ که‌س به که‌س نازانێ. ئاخ بۆ کوردوستانی بێ خاوه‌ن و داخ بۆ ژنانی بێ ئاگا له دنیا
هیوادارم مهابات خان دڵی زویر نه‌بوبێ و که‌مێك ئاگای له ژیانی ژنانی کوروستان بێ و که‌مێك خۆی ماندوو بکات بۆمان ئێمه چاوه‌ڕێی مهاباته‌کانینن که له ده‌سه‌لات دانیشتوو ن ته‌نها ئاگایان له ژیانی خۆیانه و هیچی تر که‌مێك ئاگایان له ده‌ورو به‌ریش بێ. با له‌یلاکان و دۆعاکان به چه‌شنه نه کوژرێن و سوکایه‌تیان پێ نه‌کرێ به مافیان پێ شێل نه‌کرێ و بکوژان وه‌کو به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رچن ئه‌وه داوای منه بۆ هه‌مو مهاباته‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات. سوپاس بۆ ئیوه‌ی خوێنه‌رو بمان بورن که که‌مێک به توندی ره‌خنه‌م گرتوه‌و پرسیارم کردوه. 18 / 1 / 2009
