مسته‌فا رابه‌ر: له وتارێکی ته‌نگه‌تاوانه‌ی فه‌رهاد سه‌نگاوی ئاسادا له مالپه‌ری ئاوێنه‌ی رۆژی 16/01/2009 کاک سلێمان عه‌بدوللا به‌هه‌لچونێکی دوکه‌لاوی ره‌خنه‌یه‌ک له مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی ده‌گریت گوایه (به‌سۆره سۆر) فه‌رقو جیاوزی له‌نێوان حه‌ق و حقوقی (شه‌هیده‌کانی خۆیان ده‌که‌ن) له‌سه‌ره‌تای وتاره‌که‌یدا ڕوی له (مانگه‌شه‌وه‌که) نه‌کردوه، ئۆبالی گوناحه‌کان ده‌خاته گردنی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی، به‌مه‌ش به‌ته‌واو خۆی له‌و راستیه بواردوه که له‌ناو ئه‌ندامه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی هیچ حیزبێکی باشوری کوردستان گیانله‌به‌رێک شک نابه‌یت بێ ره‌زامه‌ندی سه‌رۆکه‌که‌ی بتوانی ته‌نانه‌ت شوێنێکی له‌شی خۆی بوخرێنی، ئه‌و سلێمانه ده‌لێ:
، ، مام جه‌لال داوای کرد، حزب ده‌ست له‌بینه‌قاقای حکومه‌ت و گه‌ردنی زانکۆکان و پیرۆزی دادگاکان و سه‌رچاوه‌کانی ژیانی هاوڵاتییان هه‌ڵبگرێت که‌چی له‌به‌رامبه‌ردا، مه‌کته‌بی سیاسی حزبه‌که‌ی، له‌ده‌س پێشخه‌رییه‌کی که‌م وێنه‌دا، ده‌ست وه‌رده‌داته پیرۆزییه‌کانی شه‌هیدبوونیشه‌وه، ، برواناکه‌م کاک سلێمان بێ ئاگابیت له‌و بارودۆخه ئالۆزه‌ی هه‌رێمی کوردستان تێی که‌وتوه سه‌باره‌ت به شوێنه‌واری شه‌ری ناوخۆ و بێ متمانه‌یی و رکابه‌ری ژێژ به‌ژێری حیزبه‌کان، سات وسه‌ودای به‌رده‌وامیان له‌گه‌ل داگیرکه‌ران که هیچ بوارێکیان نه‌ره‌خساندوه تاکه‌س بتوانی چاکسازی یه‌کی راسته‌قینه له‌ناو حکومه‌ت و حیزبه‌کان پیره‌و بکات هه‌رکه‌سی به‌ته‌واوتی هه‌و‌لێکی جدی له‌وجۆره بدات (به‌مه‌رجێ رێگه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی له‌خۆی بڕی بیت) وه‌کو ئه‌وه وایه بچیت به‌گژ قولله‌ی قافا چونکه له‌کون هه‌لگه‌رانه‌وه‌و کورسی گواستنه‌وه‌بۆناو لایه‌نیکی تر له‌سه‌ر‌ده‌می ئاشتی و ته‌باییدا زۆر ئاسان نیه ره‌نگه هه‌ر گه‌ڕبونی به‌دواوه بێت چونکه هه‌م له‌ناو حیزبه‌که‌ی خۆی جێی له‌ق ده‌بیت، هه‌م له‌ناو هیچ حیزبێکی تری (پولدار) جێی شیاوی نابیته‌وه واته سه‌ربه‌هه‌رلایه‌کدا بکات ده‌بی له‌نوکه‌وه ده‌ست پێبکاته‌وه یان وه‌کوده‌لێن ده‌بی له ئه‌ی ره‌قیبه‌وه تێهه‌لچیته‌وه بۆیه بیگومان گۆرانکاری به‌ره‌و چاکسازی له‌ناو هه‌موحیزبه سیاسیه‌کان به‌ته‌واوه‌تی نه‌وه‌ستاوه به‌لام زۆر به‌سستی ده‌روات نه‌فه‌سی پیاوی مردوی گه‌ره‌که مه‌گه‌ر رۆژێک بێت حوته‌کان به‌کۆچی دوایی یان به روداوی لابه‌لا له‌کۆل کۆمه‌لانی خه‌لک ببنه‌وه مه‌به‌ستم (ئه‌وانه‌ی رۆژێک له‌رۆژان له‌وشاخ وکێوه گوایه گونیه‌ک پێلاوی به جورغ و‌پینه‌یان بۆ رزگاری کورد دراندوه) به‌هۆی ئه‌و رابردوه‌یان منه‌تی دونیاوقیامه‌ت به‌سه‌ر ئه‌وخه‌لکه به‌شمه‌ینته ده‌که‌ن سه‌یره‌که‌ش له‌وه‌دایه ئه‌وه بیست ساله حوکمرانی ده‌که‌ن هه‌رله‌سه‌ر حولم سێی پێشمه‌رگایه‌تی شاخ خۆیان بائه‌ده‌ن ده‌یانه‌وی وای له‌وخه‌لکه بگه‌یه‌نن ئه‌وهه‌ل ومه‌رجه نیمچه ئازادیه‌ی دوای پرۆسه‌ی رزگارکردنی عیراق هاتوته کایه‌وه ته‌واو به‌هه‌ول و کۆششی خۆیان فه‌راهه‌م کراوه، دیاره بۆیه‌ش چی باشه بۆخۆیان و که‌س وکارو ده‌رو دراوسێ‌و دۆست وئه‌حبابیان مسۆگه‌ر کردوه، لرفیان له‌هه‌مو به‌هایه‌ک داوه هه‌تاپارچه زه‌ویه‌کی دوره‌شار ده‌ده‌ن به موچه‌خۆرێکی زه‌مانی نوری سه‌عید ده‌پارجه زه‌وی شوێن باش بۆخۆیان و ئێسک شکین و مه‌سینه‌داره‌کانی خۆیان وه‌لاوه ئه‌نێن، د‌ور نیه ئه‌و وتاره‌ی له مالپه‌ری کوردستاپۆستیش که به‌ناوی
مامۆستا علی شارەزوری بلاوکراوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر نوسینی ئه‌وسلێمانه بیت یان هه‌رکه‌سێکی تر هه‌ر مه‌به‌ست شێواندنی روخساری لایه‌نێکه بۆ خاتری لایه‌نیکی تر به‌لام له‌وێ رون و ئاشکراتر باسی ئه‌و لێک هاوێر کردنه‌ی که‌سوکاری شه‌هیده‌کان کراوه من به‌ش به‌حالی خۆم له سلێمان نه‌گه‌یشتم باسی چیده‌کات هه‌تا وتاره‌که‌ی شاره‌زوریم خوێنده‌وه ئنجا زانیم ئه‌سمه‌ران خوێنیان شیرینه، له‌وێ نوسراوه، ، زۆر بی مانایە موچەی شەهیدێكی سەركردە 4 تا 5 ملیۆن دینارە بەڵام شەهیدێكی بی پلەو ڕەشوڕوت 300 تا 400 هەزار دینارە ئایا ئەمە بە ڕەوای حەق دەبینن، بۆ مناڵی شەهیدی سەركردە چی زیاترە لە مناڵانی شەهیدانی ئاسایی، ،
باشه ئه‌ی بێ‌مانا نیه مه‌سره‌فی رابواردنی شه‌وێکی کادیری ده‌ست رۆیشتوی ناو حیزبه ده‌سته‌لاتداره‌کانت به‌قه‌ده‌ر موچه‌ی سالێکی پێشمه‌رگه یان هاولاتیه‌کی ئه‌و‌کوردستانه ره‌نگینه بیت. خوزیا له‌باتی ئه‌وفرانفرانه زیاتریان به‌که‌س وکاری شه‌هیدان ئه‌دا، به‌لام شه‌هیدیش هه‌تا شه‌هید که‌وتوه شه‌هیدی بێکه‌س و کاری زیندوی خۆی ئه‌وحیساب و کیتابه‌ی بۆناکریت.
له‌سه‌ری ده‌روات:
، ، بە دڵنیاییەوە بەڵی بەبەرچاوی كەسوكاری شەهیدانەوە ڤێلای 500 مەتری لە خۆشترین شوێنی شاری سلێمانیدا و بە باشترین نەخشەو دیزاین دابەش بكەیت بە سەر 18 خێزاندا كە هەر هەژدەیان موچەی وەزیر وەر ئەگرن و چەندین جاریش لە وەرگرتنی زەوی لە باشترین شوێندا سودمەند بوون، وە مناڵ و كەسوكاریان لە باشترین شوێندا دامەزراون وەك ئەندام پەرلەمان و پلەو پۆستی تر كە لەوە زیاتریشیان بۆ ڕەوا دەبینم، بەڵام بۆ شەهیدێكی ئاسایی بی پلە یان شەهیدێكی فەرماندە 180 مەتر زەوی لە دوورترین شوێنی شاردا بە ئەوپەڕی منەتەوە و موچەیەكی 400 هەزاری بۆ كەسوكاری، ،
هه‌رچۆنی بیت ده‌ست خۆشی له‌کاک سلێمان ده‌که‌م که‌له‌په‌نای په‌رۆشیان بۆشه‌هیدان وێراون سوکه ره‌خنه‌یه‌ک له‌ده‌سته‌لات و حیزبه‌که‌ی بگریت که‌بیگومان له‌ناو حیزبه‌کانی تر نه‌ک ره‌خنه‌ی وا بگره گله‌یی و گازانده‌ی لابه‌لاش بڤه‌یه‌و هێشتا نه‌یاهێشتوه ببیته نه‌ریت وعاده‌ت هه‌رچه‌ند له‌ناو نوسه‌رو رۆشنبیرانی ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی ولات هێشتا که‌سانێک هه‌ن سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی پارچه‌زه‌وی خۆیان قه‌بلاندوه به‌لام به‌ته‌واوتی قه‌له‌مه‌کانیان بزموک نه‌کردوه ناوه ناوه‌ش بۆترش خۆشکردن ره‌خنه‌یه‌ک له‌م وله‌و ده‌گرن تاکه‌س نه‌لێ قه‌له‌مه‌کانیان وشک بوته‌وه‌و ته‌رایی تیا نه‌ماوه له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا باشتروایه ئه‌و نوسه‌ره به‌رێزانه ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که‌یان پێ باشتر باس ناکرێت با بۆچه‌واشه‌کردن خراپتر باسی نه‌که‌ن له‌وه زیاتر وره‌ی خه‌لک دانه‌به‌زێنن، ره‌واش نیه به‌مه‌به‌ستی جوانکاری لایه‌نێکی هاوشێوه‌ی ئه‌وی تر ناشیرن بکه‌ن وه‌کی تریش به فه‌لسه‌فه‌کاری و زۆرگوتن و درێژدادری چیرۆک خوێندنه‌وه ئه‌و خواروخێچیه‌ی ئیستاکه‌ی حکومه‌ت به‌فیلیش راست نابیته‌وه‌و ده‌بی ئه‌وه‌ش چاک بزانی جارێکی‌تر وابه‌ئاسانی ئه‌وتاس و حه‌مامه‌ی ئێستا بۆ ئه‌م میلله‌ته سته‌م دیده ره‌خساوه دروست نابیته‌وه با دوژمنانی کورد ئه‌و چادره شڕه‌مان له‌سه‌ر هه‌لنه‌گرن (هه‌ر که‌سی حه‌زی له بینینی کۆلکه زێرینه بیت ده‌بی له‌گه‌ل بارانیش رابێت)، با نوکته‌یه‌کی (شهرلۆک هه‌لمز) ت بۆ باس بکه‌م ئه‌گه‌ر دلگیر نه‌بیت:
نوسه‌ری به‌ناوبانگ: سێر ئارسه‌ر ئیگنه‌یش کۆنان دۆیه
(Sir Arthur Ignatius Conan Doyle)
له 22/5/1859 له‌ئه‌ده‌نبه‌ره‌ی سکۆتلانده له‌دایک بوه له 7/7/1930 کۆچی دوایی کردوه نوسه‌رێکی به‌ناوبانگه که‌سایه‌تی
(شرلۆک هه‌لمز) ی داهیناوه که له‌چیرۆک و فیلمه‌کان پشکێنه‌رو لێکۆله‌ره‌وه‌یه‌کی هه‌لکه‌وتوی بلیمه‌تی پۆلیسیه له بواره‌کانی تاوان و تاونکاری رۆلی داوه‌تی. ئارسه‌ر ئیگنه‌شن شاکاری زۆره چیرۆکی زانستی و میژوویی نوسیوه شیعری داناوه:
نوکته‌که
جارێکیان شهرلۆک هه‌لمز له‌گه‌ل هاورێ دلسۆزی خۆی دوکتۆر وتسۆن بۆ سه‌یران ده‌رۆنه چادرگه‌یه‌ک و خێوه‌تی خۆیان هه‌لئه‌ده‌ن دره‌نگانی شه‌و دوای تێر خواردن و مه‌ی نۆشین له‌ژێر خیوه‌ته‌که‌یان ده‌خه‌ون پاش چه‌ند سعاتێک هه‌لمز هاورێی دلسۆزه‌که‌ی واگادێنی و پێی ده‌لی سه‌یرێکی ئاسمان بکه بزانه چیت لێوه دیاره ووتسۆن سه‌ری هه‌لبری و له‌ولامیا گۆتی به‌ئاسمانه‌وه میلیۆنیک ئه‌ستێره‌م لێوه دیاره.
باشه ئه‌وه مانای چیه؟
وتسۆن هه‌ندیک بیری کرده‌وه ئه‌گه‌ر وه‌ک فه‌له‌کناسێک بۆت باسبکه‌م دیاره له‌وعاسمانه میلیۆنێک مه‌جه‌ڕه‌و رێره‌وی ئه‌ستێره‌کان هه‌ن هه‌روه‌ها بلیۆنێک ئه‌ستێره‌ش هه‌یه وه‌کو ئه‌ستێره ناسێکیش پێت ده‌لیم ئه‌وه که‌لوی شێره کاتژمێر نزیکه‌ی سێ و چاره‌گه به‌پیی زانستی ئاین ناسی دیاره خوداوه‌ند به‌تواناو په‌روه‌ردی گاره‌و ئێمه‌مان زۆر بچوکین، هه‌ر هیچ نین هه‌روه‌ها به‌پێی زانستی که‌شوهه‌واشوناسی وێده‌چی به‌یانی رۆژێکی خۆشمان هه‌بیت
به‌لام پێم بلێ تۆ چۆنی ده‌بینی مسته‌ر هه‌لمز؟
هه‌لمز هه‌ندێک بێده‌نگ بو پاشان گۆتی وستۆن تۆ به‌راستی پیاوێکی گێلی ده‌زانی بۆ ئه‌ستێره‌کان ده‌بینی؟ چونکه که‌سێک خێوه‌ته‌که‌ی بانمانی دزیوه!!
له‌نده‌ن 16/01/09
