ئاشتی گه‌رمیانی.. هۆڵه‌ندا: به‌یه‌ك گه‌یشتی هونه‌رمه‌ندانی کورد له‌م رۆژه‌دا.. پیشان دانی تازه‌گه‌ری وهونه‌ری هونه‌رمه‌ندان وه گوێ له ئاواز گرتنی ده‌ست ره‌نگینه‌کان.. هه‌ڵبه‌ست و چیرۆك، تابلۆ‌و شانۆ کورته فلیم یادی پێنجه‌یه‌مین سالی چرا تیڤی یه له‌هۆڵه‌ندا.
له‌مانگی فیبریواریدا 2009 زۆر که‌سایه‌تی به‌رزو ناسراو له‌م رۆژه‌دا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن وه هه‌ر یه‌ك باس له داهاتووه‌کانی خۆی و پلانه‌کانی و کاره هونه‌ریه‌کانی ده‌کات.. ئه‌و کارانه‌ی که‌له غوربه‌ته‌وه سه‌ری هه‌ڵ داوه‌و له‌دایك بووه.. دووری وولات داهێنان و تازه‌گه‌ری یه‌کانی هونه‌ری جوان تر کردووه له‌ناو ئه‌و فۆرمانه‌ی که هونه‌رمه‌نی کورد توانیویانه به‌رجه‌سته‌ی بکه‌ن و پیشانی بده‌ن به‌تایه‌به‌ت له‌م رۆژه هونه‌ریه‌دا که به‌رێز کاك ئازاد کوردی بۆ یاد کردنه‌وه‌ی چرا تیڤی سالانه رێکی ده‌خات وه زۆر هونه‌رمه‌ند به جه‌ژنێکی کوردی باسی ده‌کات.. منیش به رۆژێکی جوانی ده‌ناسم که بێجگه له‌و به‌یه‌ك گه‌یشتنه زۆر کاری هونه‌ری نمایش ده‌کرێت له کوردستانه‌وه وه له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانه‌وه.. وه بابه‌تی سالانه زۆرن تابلۆی هونه‌رمه‌ندان که 4 تا 5 هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری له‌خۆی ده‌گرێت وه له میوزیك که‌سایه‌تی به‌رزی ئه‌و بواره ئاماده‌ده‌بن وه زۆر پارچه مۆسیقای جوان پێش که‌ش ده‌کرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئه‌مساڵ چه‌ند شاعیرێکیش ئاماده ده‌بن بۆ خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌کانیان وه پیشان دانی کورته فلیم و ووتارو بابه‌تی تریش.
ماڵپه‌ری چرا تیڤی ماڵپه‌رێکی هونه‌ری کوردی و چاندی و رۆشنبیری یه که پێش 5 ساڵ کاك ئازاد کوردی له سه‌ر ئه‌رکی وه ماندوێتی خۆی ئه‌م ماڵپه‌ره‌ی کردۆته‌وه بۆ خزمه‌ت کردنی هونه‌رو داهێنانی کوردی وه زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی کوردستانی باشووری له خۆ گرتووه چ له ده‌نگ وباسیان بابه‌تیان بلاو کراوه‌کانیان وه ره‌خنه‌کانیان، زۆر جار کاری داهێنانی یوتوبی به فلیم ی تیادا ده‌بینرێت.. له‌م ماڵپه‌ره‌دا یه‌کسانی هونه‌ری تیادا ده‌بینیت وه به‌راستی زۆربه‌ی که‌سایه‌تی هونه‌رمه‌ندان به مالپه‌رێکی سه‌ربه‌خۆی ده‌زانن که په‌یوه‌ندی به حکومه‌ت و حزبه‌وه نی یه، هه‌ر کات ده‌ربرینی له هونه‌رێکی ره‌سه‌ن کردوه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که که‌س یارمه‌تی ئه‌م مرۆڤه‌ی نه‌داوه.. به‌لام به‌رده‌وامی کاره هونه‌ری یه‌کانی وای کردوه له هه‌موو وولاته‌کانه‌وه بابه‌تی هونه‌ری و ئه ده‌بی بۆ بنێرن ده‌رباره‌ی مۆسیقا‌و شانۆ و شێوه‌کارو به‌رهه‌مه هونه‌ری یه‌کان.
کاك ئازاد کوردی نه‌ك هه‌ربه‌وه‌نده به‌ڵکو ماڵه‌که‌شی ئه‌و ماڵه هونه‌ری یه‌یه که‌ده‌رگای سه‌رپشت بوه بۆ هه‌موو ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که له‌کوردستانیشه‌وه هاتوون بۆ سه‌ردانی ئه‌وروپا وه زۆر جار ئه‌مه رووی داوه به‌تایبه‌ت ساڵێک به‌ناوی کوردستان تی ڤی یه‌وه ده‌سته‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندان بۆ ده‌وره‌یه‌کی بچووک سه‌ردانی ئه‌وروپایان کردبوو وه جیا به جیاش هونه‌رمه‌ندانی ترسه‌ردانی ماڵی کاك ئازادیان کردوه وه ووێستگه‌ی ئه‌و مرۆڤانه بوون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌له‌م سه‌رده‌م و حکومرانی یه‌دا ئێمه‌ی کورد حکومه‌تێکمان هه‌یه وه ده‌زگای رۆشنبیریشمان هه‌یه به‌لام به‌قه‌ده‌ر کاری ئه م هونه‌رمه‌نده وورده‌کاری هونه‌ریمان نه‌بینیوه له داهێنانه‌کانیاندا.. به‌ڵێ وه‌زاره‌ت کاری جوانی کردوه وه له کوردستیانیشدا داهێنانی جوان هه‌یه به‌لام هه‌و‌ڵی تاکه که‌سێکیش جوانه ده‌بێت رێزی به‌رزی لێ بیگیرێت.. بۆ به‌و‌رۆژه گه‌یشتنه‌ش چه‌ندین ده‌سکی گوڵه توڵپی ئه‌م که‌ناره سارده پێش که‌شی هونه‌رمه‌ندان ده‌کرێت.
