ئاسۆ گۆران / له‌نده‌ن: له وه‌ڵام به سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپادا. دیاره له‌به‌شی یه‌که‌می ئه‌م بابه‌ته‌دا سێ خاڵم باسکردبوو له‌سه‌ر نائارامی و
ناسه‌لامه‌تی هه‌لو مه‌رجی سیاسی کوردستان. پێم خۆشه له به‌شی دووه‌می بابه‌ته‌که‌مدا وردتر‌و ڕۆشنتر باسی ئه‌و خاڵانه بکه‌م.
خاڵی یه‌که‌م که‌مه‌سه‌له‌ی هێڕشه‌کانی تورکیایه! ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆر گرنگ و حساسه وه جێگای ئه‌وه‌یه قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین چونکه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ڕۆژ به‌ڕۆژ گه‌رمترو ترسناکتر ده‌بێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕووداوه‌کانی زۆرتر‌و خراپتر بن.
چونکه هه‌ر ئه‌و‌پیلانه‌ی ئێستا له ئارادایه بۆ هێڕشی سێ قۆڵی بۆ سه‌ر په‌که‌که کاره‌ساتێکی گه‌وره‌و ماڵوێرانکه‌ری به‌دواوه‌یه.
وه خه‌ڵکی کوردستان له‌و نێوه‌نده‌دا زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وه‌ره ده‌بن. من باس له‌سه‌ر ئه‌وه ناکه‌م که په‌که‌که چ جۆره ڕێکخراوێکه چۆنه‌و چۆن بیرده‌که‌نه‌وه من ئه‌وانم قبوڵه یا نا گرنگ ئه‌وان به‌رئه‌نجامی سیاسه‌تێکی فاشیستی و نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورکیاوه خوڵقاون و ه خۆیان له هه‌موو بنه‌ماکانی ژیانی ئاسایی مرۆڤ مه‌حرومکردووه.
بۆیه پێش هه‌رشتێک ئێمه ئه‌بێت مامه‌ڵه‌ی سیاسی ده‌وڵه‌تی تورک شه‌رمه‌زار بکه‌ین و ته‌نانه‌ت هه‌ر ئێستا خه‌ڵکانی ئازادیخواز‌و مرۆڤ دۆستی هه‌رێمی کوردستان بکه‌وینه که‌مپین وناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌به‌رامبه‌ر هێڕشه‌کانی سوپای تورکیا‌و وه به یه‌کێک له خاڵه‌کانی شکاندنی پرنسیپه نێوده‌وڵه‌تیکان بیناسێنین کاتێک سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان له ئاسمان وله زه‌ویه‌وه ده‌به‌زێنن.
خه‌ڵکی کوردستان ئه‌که‌ن به قوربانی له‌م هێڕشه‌دا، گونده‌کان به چۆڵکردن ده‌ده‌ن، ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ریان ده‌که‌ن، سه‌ره‌ڕای زه‌ره‌روزیانێکی زۆری مادی له‌و خه‌لکه هه‌ژارو که‌م ده‌رامه‌ته.
حکومه‌تی هه‌رێمیش نه‌خۆی کردوه به خاوه‌نی ئه‌م نه‌هامه‌تییه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا دێت و نه قه‌ره‌بووشی کردونه‌ته‌وه.
جگه له‌مانه‌ش ئه‌م هێڕشانه‌ی تا ئێستا کراون و ئه‌گه‌ری کردنی هه‌یه به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان جارێکی تر ده‌بیته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌زاران گه‌نجی ئه‌وسنوره بده‌ن به ده‌م قه‌ده‌ری سه‌فه‌ره‌وه‌و شه‌پۆلی سه‌فه‌ر گه‌رمترو به‌رفراونتر بکه‌ن و کۆمه‌ڵگاش به گشتی و لاوان به‌تایبه‌تی بێ ئومێد ده‌که‌ن.
گه‌رچی تورکیا ئامانجێکی تری له‌م هاتنه ژوره‌وه‌یه هه‌یه له‌م هه‌موو ده‌ستوه‌ردانه له کاروباری عێراق و کوردستان هه‌موو‌ی له پێناو مه‌سه‌له‌ی که‌رکوکدایه هه‌ر ئه‌و‌یشه کۆمه‌کی گه‌وه‌ره‌ی ئه‌م هه‌موو حیزبۆکه‌یه‌یی تورکمانه‌کان ده‌کات وه‌ده‌یان ڕاسپارده‌ی تیرۆریستی له ناوچه‌که‌دا خۆڵقاندوه له پێناو که‌رکوکداو وه هاو هه‌ڵویستیشن له‌گه‌ل حکومه‌تی مالکی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک، هه‌ر بۆیه‌شه سه‌ردانی یه‌ک ده‌که‌ن و پلان بۆ هێڕشکردنه سه‌ر قه‌ندیل و هه‌رێمی کوردستان داده‌ڕێژن و ده‌شیانه‌وێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هاوکارو هه‌م ئاهه‌نگی ئه‌م هێڕشه بێت.
من دڵنیام له‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ یه‌ک له‌حزه‌ش نه ئه‌توانێ خاون هه‌ڵوێست بێت وه نه ئه‌توانێت بۆ یه‌ک جاریش ڕووی خۆی سپیبکات له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک که‌بۆ خه‌ڵک گرنگبێت و په‌یوه‌ندی به ژیانی خه‌ڵکه‌وه بێت.
که ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر‌وه‌ری خه‌ڵکی کوردستان و نابێت قبوڵی بکه‌ین.
هه‌ر ئێستا بڕۆین له نێودادگایی نێوده‌وڵه‌تیدا شاکات نامه‌یه‌ک به ناو‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستانه‌وه ڕووبه‌ڕوی ده‌وڵه‌تی تورکیا بکه‌ینه‌وه.
تا چیدیکه خۆینی خه‌ڵکی کوردستان به فیڕۆ نه‌ڕێژێت به ناو‌ی له‌ناوبردنی په‌که‌که‌وه. وه سنورێک بۆ ملهوڕیه‌کانی تورکیا دابنرێت.
ئه‌مه‌سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی که وه‌ک وتمان هه‌موو ئه‌م شێر‌و ڕێویه‌یی بۆ مه‌سه‌له‌ی که‌رکوکه بۆ ئه‌وه‌ی بێته ناوه مه‌سه‌له‌یه‌که‌وه که هیچ په‌یوه‌ندی پێوه‌نیه به‌ڵام به بیانوی به‌رگریکردن له چاره‌نوسی تورکمانه‌کانی که‌رکوک خۆی کردوه به خاوه‌ن ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌و ته‌نانه‌ت قسه له‌سه‌ر ماده‌ی 140 ده‌کات ئه‌وه ماده 140 ی که له‌گه‌ڵ له‌دایکبونیدا مردوه!! وه‌هه‌رگیز به‌م ماده‌یه خه‌ونی چه‌ندین ساڵه‌ی خه‌ڵکی که‌رکوک نایه‌ته‌دی، تورکیا پێی وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بێت مافی تورکمانه‌کان پارێزراو نابێت بۆیه ماده‌ی 140 و که‌رکوکیش به گشتی ئه‌و قومبه‌له ته‌وقیت کراوه‌یه که هه‌میشه هه‌ڕه‌شه له ئارامی و سه‌لامه‌تی کوردستان ده‌کات به گشتی و که‌رکوکیش به‌تایبه‌تی بۆیه تا مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک چاره‌سه‌ر نه‌کرێت و یه‌کلایی نه‌بێته‌وه ناتوانرێت هه‌رگیز ناو‌ی ناوچه‌یه‌کی ئارام و سه‌لامه‌ت له کوردستان بنێین که ئه‌مه‌ش به‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستا له ناوچه‌که‌دا په‌یڕه‌و ئه‌کرێت زۆر زه‌حمه‌ته‌و ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ری زۆر سه‌خته.
ئه‌وه‌نده‌ی که تا ئێستا ڕۆشنه ئه‌وه‌یه تا کوردستان له‌م سه‌رگه‌ردانیدا بمێنیته‌وه، له‌م بێناسنامه‌یه‌یدا بمێنیته‌وه ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانرێ ناو‌ی ناوچه‌یه‌کی ئارام و سه‌لامه‌تی لێبنرێت،
چونکه گه‌وره‌ترین کێشه‌ی کوردستان نه‌بونی ناسنامه‌یه ناڕۆشنی ئاینده‌یه‌تی ئه‌م سه‌رگه‌ردانییه‌یی ئێستا ئه‌م ناجێگیریه سیاسیه‌یی ئێستا کوردستانی له‌به‌رده‌م چاره‌نوسێکی نادیاردا هێشتۆته‌وه.
جا ئه‌وه‌ی که‌لای من مه‌به‌سته له‌م باسه‌دا مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌رنه وه‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانه بۆ کوردستان له ژێر ناو‌ی ناوچه‌ی ئارام و سه‌لامه‌ت.
گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ کوردستان هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌و پێشێلکاریه‌که که ته‌نها به‌ره‌ی ڕاستی ئه‌وروپاو خه‌تی ڕاسیزمه جێبه‌جێی ئه‌کات و ئه‌م سیاسه‌ته په‌یڕه‌و ده‌کات. به‌داخه‌وه دنیا ئه‌وه‌نده به‌لای ڕاستا لای داوه‌ته‌وه زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته ئه‌روپیه‌کان ئێستا ئه‌م به‌ریه به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. وه هه‌ر ئه‌وا نن ئه‌توانن ئه‌م بێحورمه‌تیه به ئینسان بکه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کوردستان ئه‌و ناوچه ئارام سه‌لامه‌ته نیه ته‌نانه‌ت به‌ده‌ست سیاستێک که راسته‌وه‌خۆ له‌وێ پیاده‌ئه‌کرێت به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا حکومده‌کات ئه‌مه سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی که مافه‌کانی مرۆڤ ڕۆژانه له‌کوردستاندا پێشێلده‌کرێت.
هه‌موو ئه‌و پیشێلکاریانه به‌جۆرێک په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و نائارامی و ناسه‌له‌مه‌تییه‌یی له کوردستاندا ده‌گوزه‌رێت له (کوشتنی ژنانه‌وه، له فڕاندنی منداڵه‌وه، له سه‌رکوتی ئازادیه‌و، له کوشتن‌و هه‌ڕه‌شه‌له ڕۆژنامه‌نوسانه‌وه... ... ... هتد) بگره هه‌موی هاوکێشه‌یه‌کی تێکه‌ڵن و په‌یوندیان به‌یه‌که‌وه هه‌یه. ئه‌توانین سه‌دان نمونه‌ش له‌سه‌ریان بهێنینه‌وه.
له‌مانه‌شبگوزه‌رێ ئه‌گه‌ر وڵاتێك یان هه‌رێمێک ته‌نها پرنسیپه‌کانی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی هه‌بووایه یان ته‌نانه‌ت مانه‌یه‌کی سیاسی یا پێناسیکی سیاسی هه‌بوایه ئاوا ده‌بوو!!! ده‌روازه‌کانی ئاوا باز ده‌بوو بۆ هاتنه ژووره‌وی ده‌زگائه‌منیکانی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و گروپ ولایه‌نه تیرۆریسته‌کان وهه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێت ژیانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌یه بشێوێنن! به ئاره‌زووی خۆیان ته‌راتێنیان ناکرد چ له عێرقداو چ له هه‌رێمی کوردستانه‌دا.
ئاخر هه‌روا ئاسان نیه ناو‌ی ووڵاتێک بنێت ئارام و سه‌لامه‌ت که خۆی بنه‌ماکانی سه‌لامه‌تی و ده‌وله‌تی تیانه‌بێت. له ده‌سه‌لاته‌وه بیگره تا سنور‌و جوگرافیا‌و ئابوری... ... ... هتد هیچیان مانای ئه‌سه‌لی و پێناسه‌ی ئه‌سڵی خۆیان نیه که‌واته به چ پێوه‌رێک ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا په‌نابه‌رانی بۆ ده‌نیرنه‌وه؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟.
ئه‌گه‌ر هه‌رێمی کوردستان ته‌نها (ناوچه، هه‌رێم، ڕووبه‌ر، جوگرافیا... ... ... ... ... ) یه‌کی سه‌ربه‌خۆ یان سه‌ربه ده‌وڵه‌تێکی ڕه‌سمی و مولته‌زیم بوایه هه‌رگیز جمهوری ئیسلامی ئاوا بێده‌ربه‌ست تۆپه‌کانی ئاڕاسته‌ی خه‌ڵکی کوردستان ناکردوو له‌هه‌رێمی کوردستانیشدا به‌ئاره‌زوی خۆی نه‌یارانو هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی ئێرانی تیرۆرناکرد، ده‌یان گروپی تیرۆریستی دروست ناکرد هه‌ریه‌که‌و به‌ناوێک و هه‌ریه‌که‌و بۆ مه‌به‌ستێک. ده‌ستی تیرۆری ئیران ئه‌ونده درێژه ده‌گاته زۆر شۆینی دنیا!! جاوه‌ره دراوسێیبیت و ئه‌و دراوسێیه‌ی که‌ماڵی خۆشی بۆ ناپارێزرێت!
به‌ڕاستی ڕۆژگارێکی سه‌یره!
ده‌وه‌رن ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورپا به من بڵێن کوردستان له کۆوه ئارام‌و سه‌لامه‌ته تا ئێوه په‌نابه‌رانی بۆ بنێرنه‌وه؟
ئاسۆ گۆران / له‌نده‌ن16/01/2009
تێبینی/
چه‌ند په‌نابه‌رێک په‌یوه‌ندیان پێوه کردوم که سودیان لێوه‌رگرتوه بۆ که‌یسه‌کانیان.
من پێموایه وه‌ڵامیکه به‌شیوه‌یه‌کی گشتی له‌سه‌ر نا ئارمی و ناسه‌لامه‌تی کوردستان ئه‌کرێت هه‌موو په‌نابه‌ران له‌ڕووی گشتگیریه‌وه له‌سه‌ر کوردستان سودی لێببینن بۆ که‌یسه‌کانیان.
،
