دوابه‌دوای خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان و قوربانی زۆری حزبه‌كانمان و هاووڵاتیانی دڵسۆز‌و له‌خۆبوردوو‌ی كوردستان و كۆمه‌ڵێك ده‌سكه‌وتی
نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی به‌ده‌ست هات و نابێ له‌كه‌س شاراوه بێ كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان و حزبه‌كانی دیكه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی به‌ده‌ریایه‌ك خوێن و فرمێسك به‌رده‌وامیان دا به‌خۆڕاگری و تێك شكاندنی پلانه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی دۆژمنانی گه‌له‌كه‌مان و به‌پێویستی قۆناغه‌كان هه‌نگاو شێوازی خه‌باتیان دیاری كردوه‌و نه‌یانهێشتووه رووبه‌ڕووبونه‌وه‌و به‌رخۆدان ساردبێته‌وه‌و رێبه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌له‌كه‌مانیان كردووه.
دیاره خه‌بات و تێكۆشانی له‌پێناو ژیانێكی سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌ر بووه بۆ تێكڕای جه‌ماوه‌ری كوردستان و دوور له ماف و زه‌وت كردن و په‌ڕاوێزكردن و بۆ ئه‌وه بووه له بواری ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداری و خزمه‌ت گوزاری و گۆڕانێكی جۆری و به‌رچاو ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
له روانگه‌ی بڕوا هه‌بوون به‌ئازادی و بیروڕای جیاوازه ئایدلۆژیای جۆراوجۆر هه‌وڵمان داوه گۆڕپانی كوردستان كراوه بێت و فره سیاسی زه‌مینه‌ی بۆ بره‌خسێ و هه‌ل و مه‌رجی له‌باری بۆ بخولقێ و هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه به‌شداری له‌پرۆسه‌ی سیاسی به‌رته‌سك نه‌كرنه‌وه‌ی مه‌وداكه‌ی و كه‌ش و هه‌وای بۆدابین كراوه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی.
دیسان هه‌ر له روانگه‌ی بڕوا هه‌بوون به‌هزری جیاواز‌و بواردان به‌به‌شداری زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له سه‌ره‌تای راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی 1991 بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنمان كرد له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی كوردستانی بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی كه له ئاكامی خه‌باتی نه‌پساوه‌و قوربانی دانی هه‌زاران شه‌هیدو كه‌م ئه‌ندام به‌ده‌ست هاتبوو بگۆردرێ بۆ شه‌رعیه‌تی یاسایی و ده‌سه‌ڵاتی حزبی كه له ئاكامی متمانه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دروست بوبو بگۆڕدرێ بۆ شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردن و به‌روبوومی ئه‌م تێڕوانینه‌شمان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی لێ كه‌وته‌وه.
ئه‌مه به‌و مانایه نه‌یه‌ت كه هه‌نگاوه‌كان و پرۆسه سیاسی و دیموكراتییه‌كان بێ هه‌ڵه‌یه یا كه‌م و كوڕی بوون، به‌ڵكو بوێرانه له‌كاتی خۆیدا ئاماژه‌مان له‌هه‌ڵه‌و كه‌مته‌رخه‌میه‌كان كردووه وه له‌مه‌ودواش به‌هه‌مان نه‌فه‌س ده‌ست ده‌خه‌ینه سه‌ر كه‌و كوڕیه‌كان چونكه بڕوامان هه‌بوو كه لایه‌ن و كه‌سێك هه‌ڵه ناكه‌ن كه جوڵه‌یان نه‌بێ و رۆڵێكی به‌رچاویان له پرۆسه‌ی ئالوگۆڕی و ره‌وڕه‌وه‌ی پێشكه‌وتنه‌كاندا نابێت، به‌ڵام چونكه خۆمان به‌خاوه‌نی كێشه‌یه‌كی ره‌وای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی زانیوه له گرفت و ئاسته‌نگه‌كان نه‌ترساوین و هه‌موو هه‌نگاوه‌كانمان بۆ كورد‌و له‌پێناو كوردستاندا بووه.
هه‌ر بۆیه‌ش كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانیش زۆرینه‌مان به‌ده‌ست هێناوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵمان داوه حكوومه‌تی بنكه فراوان پێك بهێنین.
له به‌رواری 10/1/2009 چوار حزبی كوردستان راپۆرتێكیان بۆ به‌رده‌م رای گشتی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندو به‌باشمان زانی خه‌ڵكی كوردستان له ئامانج و هۆیه‌كانی نووسین و بڵاوكردنه‌وه راپۆرتی ئه‌و چوار حزبه ئاگادار بكه‌ینه‌وه، هه‌ر چه‌نده له‌م بارودۆخه‌ی ئێستای كوردستان پێمان خۆش نه‌بوو رامانكێشن بۆ ئه‌م وه‌ڵام دانه‌وه.
1. ئه‌م چوار حزبه چاك ده‌زانن خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه تێ ده‌گه‌ن كه یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی دیموكراسیه‌ت هزری دیموكراسیه هه‌ڵبژاردن قۆناغی كۆتاییه‌تی و له هه‌ڵبژاردنیش دا زۆرینه‌و كه‌مینه هه‌یه‌و زۆرینه‌ی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك به‌پێی پرۆژه‌و بڕواكانی كه جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و رای پێ داون ئیداری وڵات به‌بواره جیاكانی ئابووری و رۆشنبیری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه ده‌بات و به‌پێی تێڕوانین و قه‌ناعه‌ته‌كانی هه‌نگاو ده‌نێ نه‌ك به‌گوێره‌ی پرۆژه‌و بڕوا‌و تێڕوانینی ئه‌وانه‌ی له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتوونابن، ئه‌مه‌شیان داهێنانێك نیه ئێمه داماتاشی بێ به‌ڵكو ئه‌مه یاسا‌و رێسای گشت ووڵاتانی دیموكراسه له‌م جیهانه‌دا.
ئه‌م چوار حزبه رێك له راپۆرته‌كه‌یان ئه‌مه‌یان فه‌رامۆشكردووه یا به‌ئه‌نقه‌ست له‌بیر خۆیان بردۆته‌وه به‌وهیوایه بوون به‌خه‌ڵكی كوردستان نه‌گه‌یشتبێته ئه‌و ئاسته‌ی له‌م بابه‌ته تێ بگات، ئه‌گه‌ر ئیمه تێڕوانینمان بۆ ژیان و سیاسه‌ت و ئیداره وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامی و حزبی سوشالیستی دیموكراتی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و زه‌حه‌مه‌ت كێشان بوایه هه‌ر هێنده‌ی ئه‌وان خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌نگمانه‌وه ده‌هاتن.
2. له شوێنێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌یان به‌ناوی جه‌ماوه‌روه قسه ده‌كه‌ن و خۆیان به قسه‌كه‌رو ژماردوه ده‌پرسین ئه‌م له‌خۆ رادیتنه له كوێ وه هاتووه به‌پێی كام ته‌خویلی رێپێدراوی جه‌ماوه‌ری هه‌یه رووی قسه‌ی تێ ده‌كه‌ن و خۆتان به‌وه‌كیلی گه‌ل ده‌زانن و خه‌ڵكی دیكه‌ی كه متمانه‌ی زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ر هه‌یه رووی قسه‌ی تێ ده‌كه‌ن و خۆتان وانیشان ده‌ده‌ن ته‌نیا ئێوه به‌خه‌می كوردستانه‌وه‌ن و ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌ستی لێ به‌رده‌ن ده‌ڕووخێت.
3. كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌وه وشیارترن كه تێنه‌گه‌ن كه بۆچی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای كوردستان هه‌ڵبژێردراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته بلاوبكرێته‌وه به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م چو ار حزبه حكوومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵی و ده‌وروبه‌ریشه‌وه گوشاری خراوه‌ته سه‌رو ئه‌م حزبانه له‌م بارودۆخه‌دا ده‌توانن ده‌سكه‌وت بۆ حزبه‌كانیان به‌ده‌ست بهێنن و حكومه‌ت ناچارده‌كه‌ن داخوازییه حزبیه‌كانیان جێبه‌جێ بكات و ئه‌م هه‌وڵه‌یان به‌شێكه له‌و گوشاره چونكه چه‌ندین جار وه‌كو شاند یا هه‌تا سه‌رۆكی شاند یا سكرتێری ئه‌م حزبانه سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیان كردووه‌و به‌شداربوون له‌هه‌وڵه دیبلۆماسیه‌كان.
4. ئه‌م راپۆرته ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی ناو لێ بنێن له پێناوی ده‌سه‌ڵاته‌وه هاوپه‌یمانیه‌تی مه‌بادیئو بیروباوه‌ڕ نیه ئه‌گینا دوو حزبی ئیسلامی له‌گه‌ڵ دوو حزبی عه‌لمانی له‌كوێ ده‌بێ یه‌ك بیر‌و قه‌ناعه‌تیان بۆ دروست ببێ له رووی سیاسی و ئابوری كۆمه‌ڵایه‌تی دا.
5. كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌و به‌م شێوازه ده‌بێ به‌شێك بی له پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن نه زیاتر.
6. سروشتی كاره‌كه‌یان ئیزدواجیه‌تی پێوه دیاره له‌لایه‌ك له‌گه‌ڵ حكومه‌ت به‌شدارن له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌كو ئۆپۆزسیۆن خۆیان نمایش ده‌كه‌ن.
7. هه‌ریه‌ك له‌م حزبانه له پرۆسه‌ی سیاسی دا له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێم به شداربوون یا دوای دامه‌زراندنیان به‌شداریان كردووه، ئه‌م راپۆرته نیشانه‌ی هه‌ول و دانه بۆ خۆته‌برئه‌كردن له كه‌م وكوریه‌كانی كه له‌م وڵاته‌دا هاتووه‌ته پێش سه‌ره‌ڕای به‌شداربوونیان له خێر‌و خۆشیه‌كان.
8. له پرۆسه‌ی سیاسی ئێراقی له دوای ڕووخانی رژێمی پێشوو هه‌ر قۆناغی ئه‌نجوومه‌نی حوكم و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستور، هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌نگدان و بۆ ده‌ستوور به‌شداربوون، له راپۆرته‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گله‌یی له پاشكه‌وتووی ئاقلیه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێراق ده‌كه‌ن كه‌چی گوناهی چاره‌سه‌رنه‌بوونی كێشه‌كان ده‌خه‌نه‌ئه‌ستۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی و پارتی دیموكراتی كوردستان و نكۆڵی له‌و هه‌موو رۆڵه گرنگ و دیارده‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان ده‌كه‌ن كه هه‌یانبووه كه له‌و بارودۆخه گرژ‌و پڕگڕییه‌ی عیراق توانیان حه‌كیمانه ئیداره‌ی ئه‌زمه‌كان بكه‌ن و به‌رده‌وامی به‌گفتوگۆكان بده‌ن و به‌شێكی باش له‌مافه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی دابچه‌سپێنن و له به‌رامبه‌ر ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ی ئه‌وان به‌پاشكه‌وتوویی ده‌زانن و له‌ڕووی كلتوری دیموكراسی به‌لاوازی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
9. مادده‌ی 140 به‌گوشارو خه‌باتی سه‌ركردایه‌تی سیاسی له ده‌ستوردا چه‌سپاوه هه‌ر ئه‌م دوو حزبه‌شمان له پێناوی ئه‌و به‌شه‌ی نیشتمانمان كه له‌مادده‌ی 140 دا هاتووه قوربانی زۆرمان داوه‌و دیاره كێ به‌رگری لێكردووه چاكه له‌بیرمانه كاتی كێشه‌ی ماده‌ی 140 ئاماده بكه‌ن بۆیه ئه‌م له موزایه‌ده زیاتر هیچی تر نیه
10. ئه‌گه‌ر به‌چاوپێكه‌وتنه‌كانی سكرتێری یه‌كێك له‌م چوار حزبه‌دا بچینه‌وه ئه‌وه‌مان دێته‌وه یاد كاتێ لێ یان پرسی راپۆرته‌كه‌مان كه پێشكه‌شتان كردبوو ئاكامه‌كانی بۆكوێ گه‌یشت له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ زۆری لێ جێبه‌جێكراوه ئه‌وه‌ی ماویشه جێبه‌جێ ده‌كرێت كه‌چی له‌م راپۆرته‌دا گوتراوه به‌داخه‌وه ساڵ ته‌واو بوو هێشتا شتێكی به‌رچاوی ئه‌وتۆ نه‌كراوه.
11. له‌كاتی پێكهێنانی كابینه‌ی پێنجه‌م كه نوێنه‌رانمان گفتوگۆیان له‌گه‌ڵیان كردن و بۆ به‌شداری كردنیان مه‌رجه‌كانیان بریتی بوون له:
ا- وه‌زیری زیاتریان هه‌بێ
ب- چه‌ندوه‌كیل وه‌زیر زیاتریان هه‌بێ
ج- چه‌ندبه‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌حزبه‌كانیان بدرێ
د- چه‌ند قایمقامی به‌حزبه‌كانیان بدرێت
هـ- زیادكردنی میزانیه‌ی حزبه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێكیان له چوار جێگای ئه‌م كوردستانه پاره‌ی وه‌رده‌گرت تاكه پێشنیازه‌كیشتان له‌سه‌ر نه‌هێشتنی كه‌موكوڕیی و دابینكردنی پێداویسته‌كانی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان نه‌بوو.
وه‌به‌و پڕۆژه‌یه‌ش رازیبوون كه حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی كردبوو بۆ پێشكه‌شكردنی به‌په‌رله‌مانی كوردستان.
12. هه‌ریه‌ك له‌وحزبانه به وه‌زیرو په‌رله‌مانتار له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان به‌شدارن وه هه‌رچوار حزبه‌كه‌شیان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی یاسایی كوردستانن ئه‌گه‌ر له پاڵنه‌رێك زیاتر له‌پشت نووسینی راپۆرته‌كه‌یان و ئاڕاسته‌كردنی به‌ڕای گشتی نه‌بوایه بۆچی ئاماده‌نه‌بوون خاڵ به خاڵی راپۆرته‌كه‌یان له‌و ناوه‌ندانه گفتوگۆی له‌سه‌ربكرابایه.
13. چالاكی سیاسی له كوردستان به چاكی رێكخراوه و یاسای بۆ ده‌رچووه ده‌سه‌ڵات نوێنه‌رانی ئه‌و حزبانه‌ن كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان متمانه‌یان پێ ده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی شه‌رعی و یاسایی و دیموكراسییانه له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و به‌پێی فكر‌و بۆچوونی تایبه‌ت و به‌پێی پڕۆژه و پلانی گونجاو، بواره‌كانی ئابوری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و زانستی په‌ره پێ ده‌ده‌ن و به‌ره و پێشه‌وه‌ی ده‌به‌ن و ئۆپۆزسیۆن ئه‌و كه‌س و لایه‌نه ده‌بن كه كه‌مینه‌ی ده‌نگ و كه‌مترین متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ده‌ست ده‌هێنن و له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌بن و به‌شێوازێكی مه‌ده‌نییانه خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ پتركۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و متمانه‌ی خه‌ڵك و ڕای جیاواز‌و بۆچوون و پڕوژه‌ی تایبه‌ت به خۆیان ده‌بێت و ده‌سه‌ڵاتیش رێزیان لێ ده‌گرێت.
14. باس له مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن كه ئازادی به‌شێكی دیاری مافی مرۆڤه له‌خۆیان پرسی وه چه‌ند حزبێكیان چۆن رێگربوون له‌به‌رده‌م ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و لاوان و گه‌نجه‌كانمان ژنان به‌تایبه‌تی و ئه‌گه‌ر پێویست بكا لاپه‌ڕه‌كان له‌و باره‌وه هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه.
15. سه‌باره‌ت به شه‌فافییه‌ت له میزانیه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی سه‌ر به‌حزبه‌كانیان وه‌كو هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان میزانیه‌ی كوردستانیان له‌به‌رده‌ست بووه په‌سه‌ندیان كردووه به‌ڵام باش ده‌بوو كه بۆ رای گشتی كوردستان سه‌رچاوه داراییه‌كانی هه‌ندێكیان كه له‌وڵاتانی دیكه وه‌رده‌گیرێ به‌رچاو خستبایه و ئه‌بوابی سه‌رفه‌كه‌شی دیاریكرابایه كه بۆچی وه‌رگیراوه و له‌چی سه‌رف كراوه.
16. سه‌باره‌ت به‌ده‌ستووری هه‌رێم به‌باشی ئاگادارن كه ته‌واو بووه و دوو ئه‌ندامی لیژنه‌ی نوسینی ده‌ستووریش له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو حزبی یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی بوون و پاش وه‌رگرتنی راوبۆچوونی هه‌موولایه‌نه‌كان له حزب و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و شاره‌زایان ئێستا له قۆناغی كۆتایی دایه.
17. سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی یاسایی له هه‌رێم دا یاسای تایبه‌تی بۆ ده‌رچووه و سه‌رۆكی هه‌رێمیش به‌پێی ئه‌و یاسایه هه‌ڵبژێردراوه و هیچ خاڵێك له‌و یاسایه یا ده‌ستوری عیراق ئاماژه به‌وه ناكات كه سه‌رۆكی هه‌رێم له ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ست به‌رداری پۆسته حزبییه‌كه‌ی ببێت و شایانی باسه سه‌رۆك بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌رورانه و بێلایه‌نی ئه‌ركی دیاریكراوی ئه‌نجام ده‌دات و رێزی تایبه‌تی بۆ گشت كه‌سایه‌تی و لایه‌نه‌كانی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی هه‌یه.
18. سه‌باره‌ت به‌په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی راپۆرته‌كه دیسان هه‌وڵ ده‌دات راستییه‌كان بشێوێنێ خۆیان له‌یاسایه‌كه كه بۆ ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی ده‌رچووه نه‌بان كردووه كه له و یاسایه‌دا به‌ڕوونی پێویستی بێ لایه‌نی دادوه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی تێدا ره‌چاوكراوه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بێ ئاگایی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن له‌وه‌ی چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر په‌رله‌مان له دانیشتنه‌كانی خۆی جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن له واده‌ی یاسایی خۆیدا كردۆته‌وه‌و پێشنیاری به‌رواری 19_5_2009 ی كردووه، له‌كاتێكدا ئه‌م چوار حزبه 18 ئه‌ندام په‌رله‌مانیان هه‌یه ده‌بوو بێ زانیاری نه‌بونایه له‌و باره‌وه.
19. سه‌باره‌ت به‌چاكسازیی بواره جیاجیاكانی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی بڕیاری پێویستی بۆ دراوه‌و له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش لیژنه‌ی تایبه‌ت راپۆرتی تێروته‌سه‌لی ئاماده‌كردووه‌و كه‌موكوڕیه‌كان ده‌ستنیشان كراون وه‌زیره‌كانیان به‌شداربوون له لیژنه‌كانداو حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌ردوولا له‌و باوه‌ڕه‌داین كه ئه‌زموونی هه‌رێم پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌یه و ده‌بێ پڕۆگرام و ئالیه‌ته‌كان به گوێره‌ی گۆڕانكارییه‌كان به به‌رده‌وامی له گۆڕان و چاكسازیی و هه‌ماهه‌نگی دابێت بۆ نه‌هێشتنی كه‌م و كوڕییه‌كان.
جه‌ماوه‌رو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه ئه‌م راپۆرته خۆدزینه‌وه‌یه له به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان و پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن و زیاتركردنی ئه‌و گوشاره‌یه كه له لایه‌نه‌كانی دیكه‌وه ده‌كرێته سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له چه‌سپاندنی ده‌سكه‌وته‌كان و به‌دی هێنانی ئه‌وانه‌ی به‌دی نه‌هاتوون سه‌قامگیری و سه‌ربه‌رزی و به‌خته‌وه‌ری و به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی كه تیایدا تاك تاكی ئه‌م كوردستانه له كورد و توركمان و عاره‌ب و كلدان و ئاشوری له هه‌مووچین و توێژێك و خاوه‌ن پیشه‌یه‌ك و له موسڵمان و به‌كریستیان به ئێزیدیه‌وه بتوانن مافه ڕه‌واكانیان موماره‌سه بكه‌ن.
گه‌نجان و لاوان و خوێندكار‌و قوتابیان و ئافره‌تان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه ته‌واوی توانا‌مان به‌كارده‌هێنین بۆ به‌دیهێنانانی ئاوات و ئامانجه‌كانیان.
ده‌بو ئه‌و چوار حزبه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما دیموكراسیانه‌ی له كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرێت، زۆر زووتر بڕیاری خۆیان دابایه له‌مه‌ڕ به‌شداربوون یا كشانه‌وه‌یان له حكومه‌ت، زه‌ق كردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كان نوێ نین و ده‌مێكه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌یان بۆ خۆیان دروستكردووه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بیكه‌ن به قه‌ناعه‌تی خه‌ڵكی دیكه‌ش ته‌نیا له‌به‌ر پروپاگه‌نده‌ی حزبی ئه‌وه به ئێمه‌و خه‌ڵكی كوردستان شاراوه نییه، بۆیه باشتره یا شان بده‌نه به‌ر كار‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان یا له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت بن و وه‌كو ئۆپۆزسیۆن پرۆژه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێ تا خه‌ڵكی كوردستانیش حكوومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن لێك جیا بكه‌نه‌وه.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان- پارتی دیموكراتی كوردستان
21/1/2009
