ئا: كه‌ژاڵ عه‌لا: كارین هۆرنای (16 /3/ 1885 -4/12/ 1952) له ئه‌ڵمانیا له‌دایكبووه و هه‌رله‌وێش خوێندنی ته‌واو كردوه. له‌ساڵی 1906 بڕوانامه‌ی له بواری ده‌روونناسی
پزیشكی به‌ده‌ست هێناوه. دایكی ژنێكی ڕۆشنبیر و زیره‌ك بووه و باوكی كه‌شتیوان و پیاوێكی مه‌زهه‌بی و به‌دڕه‌فتار و سه‌ختگیر بوو. دایكی كارین به‌ده‌ست به‌دڕه‌فتاری مێرده‌كه‌یه‌وه ده‌یناڵاند، به‌شێوه‌یه‌كی وا بێزار ببوو له‌ده‌ستی چه‌ندین جار لای كارین وتبووی زۆرجار ئاره‌زووی مه‌رگی مێرده‌كه‌ی ده‌كات. سه‌رده‌می منداڵی كارین پڕِبوو له نه‌هامه‌تی، دایكی زیاتر گرنگی ده‌دا به‌كوڕه‌كه‌ی تا كارین هه‌ربۆیه زۆر جار ئه‌و (ئیره‌یی به براكه‌ی ده‌برد) . باوكی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه هیچ بایه‌خێكی به‌كچه‌كه‌ی نه‌ده‌دا، بووه‌مایه‌ی ئه‌وه‌ی قین و بێنرخی و دوژمنایه‌تی له‌ناخی كاریندا بچێنێت. ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی وایكرد هه‌رله‌سه‌ره‌تای ژیانیدا دووچاری خه‌مۆكی بكات و تا كوتایی ته‌مه‌نی كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ری.
كارین له‌ته‌مه‌نی 14 ساڵیه‌وه چه‌ند جارێك عیشقی ئه‌زموونكرد، چونكه ئه‌و ده‌یویست به‌وجۆره بۆشایه‌كانی ژیانی خۆی واته نه‌بوونی (خۆشه‌ویستی) پڕبكاته‌وه. كارین به‌بێخواستی باوكی چووه زانكۆ، هه‌ر له‌زانكۆ شووی كرد به هاورێیه‌كی كه خوێنكاری به‌شی ماف بوو به‌ناوی ئۆسكار هۆرنای. پاشان له‌ساڵی 1926دا له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابوویه‌وه و له‌گه‌ڵ سإ كچه‌كه‌یدا كۆچی كرد بۆئه‌مه‌ریكا و له‌وإ بوو به مامۆستای زانكۆ له بواری ده‌روونناسی دا. كارین له‌ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك زانای ده‌روونناسی لێهاتوو ئاشنابوو، هه‌رله‌وێ بوو تیۆریه‌كانی خۆی ده‌رباره‌ی ده‌رونناسی ئاشكراكرد. ئه‌و تێوریه‌ی كه كارین ده‌رباره‌ی (په‌شێوی ده‌روونی) خستیه‌ڕوو هه‌تاكو ئێستاش كاریپێده‌كرێت. جگه‌له‌مانه‌ش به هاوكاری ژماره‌یه‌ك له هاوكاران و خوێندكارانی خۆی له‌نیۆرك ڕێكخراوێكیان دامه‌زراند به ناوی (ڕێكخراوی ده‌رونشیكاری هۆرنای)، كه‌تاكوهه‌نووكه‌ش ئه‌م ڕێكخراوه ماوه و له‌لایه‌ن خوێنكاره‌كانی ئه‌وه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.
كارین هۆرنای هه‌رچه‌نده په‌یڕه‌وی له تیۆری فرۆید كردوه، به‌ڵام ده‌رباره‌ی ده‌رونناسی ژنان ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕیوه و بۆچونه‌كانی ئه‌وی به شتێكی نادروست و سوكایه‌تی كردن به‌رامبه‌ر به ژن زانیوه. كارین چه‌ندین وتاری ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی كه‌سایه‌تی ژنان نووسیوه. هه‌روه‌ها كارین ده‌ڵێت: (پیاوان به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ناتوانن كه‌سێكی تر به‌دنیا بێنن هه‌ست به كه‌م و كوڕی خۆیان ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه هه‌موو هێز و تواناكانی خۆیان خستۆته گه‌ڕ له داهێنان و خوڵقاندن و بواره جیاجیاكاندا، بۆئه‌وه‌ی كه‌م و كوڕیه‌كانی خۆیانی پێ دابپۆشن) .
هه‌روه‌ها كارین كتێبی: (غه‌ریزه‌ی سێكسی) فرۆیدی ڕه‌تكردۆته‌وه. چونكه كارین به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه‌بوو. فرۆید پێی وایه هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان ده‌گه‌ڕێَته‌وه بۆ نه‌مانی توانای غه‌ریزی و له‌هه‌مووی گرنگتر غه‌ریزه سێكسیه‌كان. به‌ڵام كارین له‌وبڕوایه‌دایه كه هۆكاری نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان له‌تاكدا به‌هۆی ئه‌و نائارامیانه‌وه‌یه كه‌له‌خه‌ڵكیدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، له‌منداڵیشدا خۆی ده‌نوێنێت.
كارین هۆرنای ده‌ورێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له مرۆڤناسی و خودی_ده‌روونناسی و خۆسازاندن و سایكۆلۆجیای ژناندا. ناڕه‌زایی كارین به‌رامبه‌ر به تیۆریه‌كانی فرۆید ده‌رباره‌ی سایكۆلۆجیای ژنان به‌جۆرێك ڕه‌نگی دایه‌وه، بوویه‌مایه‌ی وروژاندنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی وا كه زیاتر باسی له‌سه‌ربكرێت و له‌به‌رچاو بگیرإ. كارین له‌و باوه‌ڕه‌دابوو كه‌خه‌ڵك ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی باش كاریگه‌ربن بۆباشتركردنی باری ناهه‌مواری ده‌روونی خۆیان. هه‌روه‌ها ئه‌و پێیوابوو هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێت ڕۆڵی كه‌سایه‌تی خۆی بنوێنێت و هانده‌ر و هاوكاری خۆی بێت، واتامرۆڤ ده‌توانێت (ده‌رونشیكاری خودی خۆی بێت) .
به‌ناوبانگترین كتێبی كارین هۆرنای بریتیه له: (ده‌رونشیكاری خود) كه‌له‌ساڵی 1942دا بڵاوكرایه‌وه. جگه‌له‌مه‌ش چه‌ندین به‌رهه‌می تری هه‌یه وه‌ك: (هه‌ندێك ڕێگه‌ی نوإ له‌ده‌روونشیكاریدا- 1939)، (ململانێكانی ناوه‌وه‌مان-1945)، (ده‌روونناسی مێینه)، (كه‌سایه‌تیی تووڕه‌ی سه‌رده‌می ئێمه) . له كتێبی كه‌سایه‌تی تووڕه‌ی سه‌رده‌می ئێمه‌دا، نووسه‌ر ده‌ڵێت: (نائارامی، بنچینه‌ی درووستبوونی تووڕه‌یی پێكده‌هێنێت. له‌نموونه‌ی: ئینكاری و دوژمنایه‌تی، هه‌ست كردن به قین و بێنرخی، هه‌ست كردن به‌بێچاره‌یی، هه‌ست به‌بێده‌سته‌ڵاتی و بێتوانایی كردن، هه‌ستی بێ په‌نایی، هه‌ست به‌بێ پشتگیریكردن، ته‌نیایی و بێكه‌سی له‌جیهانێكدا كه هه‌موو مرۆڤه‌كانی له‌به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتردا، حه‌ز به‌ئازاردانی یه‌كتری، كینه‌به‌رایه‌تی، بیانو، فڕوفێڵ له‌یه‌كتر كردن، نیه‌تی خراپه‌كاری ده‌كه‌ن.
جگه‌له‌مانه‌ش كارین ده‌ڵێت: ترس و نائارامی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر، هه‌ست به‌بێتوانایی و بێزاری، هه‌ست به حه‌قد و بێبایه‌خی، هه‌ست به‌ترس له شكست و دووژمنایه‌تی پێكردن، خۆدوورخستنه‌وه و دابڕان له خه‌ڵكی، بێباوه‌ڕی به‌خود و كه‌سانی تر... هتد. ئه‌مانه هه‌موو ئه‌وشتانه‌ن كه‌له‌كه‌سی توڕه‌دا ده‌بینرێت.
كارین له 4/12/ 1952 له ئه‌مه‌ریكا كۆچی دوایی كردوه.
سه‌رچاوه‌كان: سایتی
http://33pol. files. wordpress. com
http://newmind. mihanblog. com
