بێستون هه‌ورامی: گومان له‌وه‌دانیه له‌مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی یه‌كه‌م حكومه‌ته‌وه له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ڕاویۆچوونی جیاواز له‌هه‌مبه‌ر بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و زیاتر‌و باشتر به‌ڕێوه‌چوونی ئیشوكارو به‌رفراوانكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتماندا هتد... سه‌ری هه‌ڵداوه و دواتریش به‌هۆی په‌لهاویشتنی زیاتری ڕاوبۆچوونه‌كان لێكترازان و بگره به‌هۆی هاتنه‌ئارای ئایدۆلۆجیای جیاوازه‌وه چه‌ندین سیستمی جۆراجۆر له‌هه‌مبه‌ر به‌ڕێوه‌ردنی وڵات هاتوونه‌ته كایه‌وه‌و دواین سیستمیش كه له‌ئه‌مڕۆدا سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی كاربۆ سه‌ركه‌وتنی ده‌كات به‌سه‌ر ته‌واوی سیستمه‌كانی دیكه‌ی جیهاندا بێگومان دیموكراسیه، ئه‌م ئاماژه‌یه‌ش ئه‌گه‌رچی مێژووی پیاده‌ركردنی به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ؛ ده‌وڵه‌ت شاری یۆنان ؛ به‌ڵام به‌پێی قۆناغی گۆڕانكاریه‌كان له‌ژیانی مرۆڤایه‌تیدا كاربۆ فراوان خوازی كراوه‌و له‌ئه‌مڕۆشدا له‌لوتكه‌ی تاحدای سیستمه‌كانی دونیادایه، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ... گه‌لی كوردیش به‌پێی ده‌ركه‌وته‌ی مێژووییه‌كان له‌چاخه‌كانی پێش زاینی‌دا له‌چوارچێوه‌ی قه‌واره‌ی سیاسی ده‌وڵه‌تی خۆیدا موماره‌سه‌ی سیستمی ئاماژه‌بۆكراوی كردووه، دواتر به‌هۆی له‌ده‌ست چوونی ئه‌و قه‌واره‌یه‌وه و داگیكردنی نیشتمانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن گه‌وره زلهێزانی ئه‌وكاته‌وه و دواتر له‌سه‌ده‌كانی پاش زاینی‌دا وێڕای دابه‌شكردنی نیشتمانه‌كه‌ی به نه‌ته‌وه‌و خاكه‌وه و به‌رده‌وامی له‌خه‌باتی ڕزگاریخوازی تاهه‌نوكه نه‌بووه‌ته خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی سه‌ربه‌خۆی خۆی و له‌مێژووشدا ده‌رفه‌تگه‌لێكی له‌هه‌مبه‌ر پێكه‌وه‌نانی قه‌واره‌ی سیاسی بۆ هاتووه‌ته‌پێش، به‌ڵام به‌پێی پێویست ئاماده‌یی قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و ئاماژه‌یه‌ی نه‌بووه كه ئه‌مه‌ش هۆكارگه‌لێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه لێره‌دا ناكری هه‌موویان بخه‌ینه‌ڕوو، به‌ڵام پاش كۆتایی هاتنی شه‌ڕی سارد و سه‌ركه‌وتنی بلۆكی؛ سه‌رمایه‌داری به‌سه‌ر سۆشیالیستی ؛دا و ڕوو وه‌رچه‌رخاندنی سیستمی نوێی جیهانی له‌بۆ ناوچه‌كه‌و زیاتر وه‌ده‌ست هێنانی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی زلهێزی هاتوو له‌م ناوچه‌یه‌دا سه‌ركردایه‌تی سیاسی گه‌لی كوردیش به‌هاوكاری گه‌له‌كه‌ی له‌باشووری كورستاندا پاش ئه‌نجامدانی ڕاپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ری له‌ساڵی؛ 1991؛دا‌و وه‌ده‌رنانی ڕژێمی باعس له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێمی كوردستانی ئه‌مڕۆدا و به‌ساڵێك پاشتریش له‌پێناو پێكه‌وه‌نانی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی له‌م هه‌رێمه‌دا له‌به‌رواری؛ 19/5/1992 ؛ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ده‌ست پێكردوو هه‌ر له‌وساڵه‌شدا یه‌كه‌مین كابینه‌ی خۆی پێكهێنا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخ بوو به‌هۆی شه‌ڕێكی ناوخۆیی و كورت ته‌مه‌نه‌وه ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی دووكه‌رت بوون بووه‌و هه‌روه‌ها له‌پاش شه‌ڕی ئازادی گه‌لانی ئێراق و له‌به‌رواری؛ 7/5/2006 ؛دا هه‌ردوو ئیداره‌كه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی به به‌شداری ته‌واوی هێزولایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان و به‌سه‌رۆكایه‌تی؛ نێچیره‌ڤان بارزانی ؛ یه‌كخرانه‌وه‌و هه‌رچه‌نده لێره‌دا ده‌كری بڵێین جێگای داخه تاهه‌نوكی هه‌رسی وه‌زاره‌تی وه‌ك (ناوخۆ. دارایی. پێشمه‌رگه) له‌م ئیداره یه‌كگرتووه‌دا یه‌ك نه‌خراونه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌ئاست ناوخۆی و بگره جیهانیشدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌بوونی ئه‌قڵیه‌تی سیاسیمان هه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاماژه‌یه‌شدا په‌رله‌مانی كوردستان دوا مۆڵه‌تی داوه‌ته؛ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ؛ جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه له‌به‌رواری دامه‌زراندنی یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه چه‌ندین پرۆژه‌ی جۆراجۆر له‌لایه‌ن دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی گه‌له‌كه‌مانه‌وه له‌هه‌مبه‌ر زیاتر سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی و ئه‌زموونی خۆبه‌ڕێوه‌بردن له‌كوردستاندا ئاراسته‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كراون و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانین بڵێین كاریان پێنه‌كراوه، به‌ڵام ده‌كری بڵێین به‌پێی ئه‌و هه‌وڵومه‌رجه‌ی ناوچه‌كه و ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی له‌به‌رچاو گیراون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌به‌رواری ؛ 10/1/2009؛ دا له‌میدیاكانه‌وه باسی لێوه‌ده‌كری وێڕای به‌شداربوونیان به‌پێی قه‌واره‌یان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا پرۆژه‌ی به‌ناو هه‌رچوار پارتی وه‌ك " یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان. زه‌حمه‌تكێشان كوردستان. سۆشیالست دیموكراتی كوردستان. كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان " بوو له‌هه‌مبه‌ر زیاتر چه‌واشه‌نه‌كردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌رواری؛ 21/1/2009 ؛دا هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌ڵامی هه‌رچوار پارتی ناوبراویان دایه‌وه كه‌ده‌قی وه‌ڵامدانه‌وه‌كه له؛ 19 ؛ خاڵ پێكهاتبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ڕۆژانه كادرانی هه‌رچوار پارتی ناوبراو له‌كۆڕو كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كانه‌دا به‌شێوه‌یه‌ك باس له‌كه‌موكورتیه‌كانی ؛ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ؛ ده‌كه‌ن وه‌ك بڵێی خۆیان له‌به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنێكی ته‌واون و هیچ به‌شداریێكیان له‌و حكومه‌ت و په‌رله‌مانه‌دا نه‌كردووه یاخود وه‌ك بڵێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باوك كوشته‌یانه و هیچ خه‌بات و قوربانیدانێكی له‌پێناودا نه‌دراوه‌و خۆیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌یه‌كی دیكه ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌ریه‌ك له‌و پارتانه بكه‌ین ده‌بینین پێویستیان به‌سه‌دان پرۆژه‌ی چاكسازی هه‌یه له‌ناوخۆیاندا جێبه‌جێی بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی؛ سه‌رۆك و ڕابه‌ر و ئه‌مندار ؛ی سالاریه‌وه هیچ ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی له‌و پارتانه ناتوانێت پرۆژه‌یه‌كی به‌هاوشێوه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه له‌هه‌مبه‌ر چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن ئاراسته‌ی ؛ ڕابه‌ر. سه‌رۆك. ئه‌میندار ؛ی بكه‌ن و له‌میدیاكانه‌وه بۆ ڕای گشتی ئه‌نمادامانیان بیخه‌نه‌ڕوو. له‌مه‌ش زیاتر ده‌بینین پارتێكی وه‌ك سۆشیالیست وێڕای ئه‌وه‌ی؛ محمدی حاجی محمود ؛ له‌دامه‌زراندنیه‌وه تاهه‌نوكه هه‌رخۆی سه‌رۆكیه‌تی كه‌س بوێری ئه‌وه‌ی نیه له‌كۆنگره‌یه‌كی ئه‌و پارته‌دا باس له هه‌ڵبژاردنی خۆی بۆ سه‌رۆكی ئه‌و پارته بكات و ده‌شبینین هه‌ر پۆستێكی دیكه‌ش له‌ناحكومه‌ت و په‌رله‌ماندا به‌و پارته درابی ئه‌وا بی سی و دوو هه‌ر كاكه ؛ محمدی حاجی محمود ؛ وه‌ری گرتووه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له‌یه‌كگرتووی ئیسلامیش وردبینه‌وه ئه‌وا ده‌بینین له‌به‌رواری دامه‌زراندنی پارتی ناوبراوه‌وه تاهه‌نوكه وێڕای گرێدانی پێنچ كۆنگره به‌ناو به‌بی ڕكه‌به‌ر هه‌ر مامۆستا؛ سه‌لاحه‌دین محمد به‌هادین ؛ به ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه؟ كه ئه‌مه‌ش هه‌م له‌ڕووی ئاینی و هه‌م له‌ڕووی یاساییه‌وه جێگای باوه‌ڕپێكردن نیه. هه‌روه‌ها به‌ئاوه‌ڕدانه‌وه له؛ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ؛ كورد گوته‌نی ؛ هه‌ر هه‌مان تاس و حه‌مامن ؛ تا دواین ساته‌كانی ژیان هه‌ر مامۆستا ؛ عه‌لی باپیر و قادر عه‌زیز ؛ ڕابه‌ر و سه‌رۆكی هه‌ردوو پارتی ناوبراو ده‌بن، هه‌رچه‌نده نامه‌وی لێره‌دا پشتیوانی له‌پارتی و یه‌كێتی بكه‌م یاخود بڵێم گه‌نده‌ڵی له‌ئیداره‌ی كوردیدا نیه وه‌ناشڵێم پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو موماره‌سه ده‌كری، به‌ڵام به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و ململانێی وڵاتانی ده‌وروبه‌رمان گه‌لێك باشین. به‌ڵكو ده‌ڵێم له‌سه‌ره‌تای هه‌موو دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی یاخود هه‌ر ئاڵۆگۆڕێكی سیاسی له‌هه‌ر وڵاتێكدا بێته‌كایه‌وه ئه‌وا به‌بی چاوه‌ڕوانی گه‌نده‌ڵی ڕووی لێده‌نی و ئه‌وه‌ی ئێوه‌شی له‌و بازنه‌یه‌دا كۆكردووه‌ته‌وه مه‌یكه‌نه مه‌نه‌ت به‌سه‌ر گه‌لی كوردوه و بڵێن به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیتان واده‌خوازی، له‌ئه‌مڕۆشدا به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یمان واده‌خوازی به گفتوگۆ و دانوستان كێشه ناوخۆییه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و دڵی دوژمنانمانی پێ شاد نه‌كه‌ین، له‌كۆتایشدا ده‌ڵێین پێویسته هه‌رچوار پارتی ناوبراو به‌رله‌وه‌ی پرۆژه‌ی چاكسازی ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بخه‌نه به‌رڕای گشتی هه‌مان پرۆژه له‌ناو پارته‌كانی خۆیاندا جێبه‌جی بكه‌ن.
