عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی: یه‌كه‌مین كه‌س كه زاراوه‌ی (فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو) ی له نووسیندا به‌كارهێنا، ڤۆڵتێر (1695-1778) بوو كه له به
كارهێنانهكهیدا مه‌به‌ستی ئه‌وه نه‌بوو ئه‌م زاراوه‌یه وه‌ك لقێك له لقه‌كانی توێژینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی یان مێژوویی جیابێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و ویستی ئاگاداری مێژوونووسان بكاته‌وه كه پێویسته لۆجیكی فه‌لسه‌فه واته (ئه‌قڵانیه‌ت) له لێكۆڵینه‌وه مێژووییه‌كاندا به‌كاربێنن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ره‌خنه له‌و گێڕانه‌وه‌و هه‌واڵانه بگرن و شییان بكه‌نه‌وه كه له كتێبه كۆنه‌كاندا هاتوون و كارێك بكه‌ن كه له خورافات و ئه‌فسانه‌و تێكڕای ئه‌و شتانه‌یان ههوڵاوێرن كه له‌گه‌ڵ ئه‌قڵدا یه‌كتری ناگرنه‌وه... به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد (فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو) بووه بابه‌تێكی سهربهخۆو خودان میتۆد‌و ئامانجی خۆی.
ئه‌و كاته‌ی كه به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌ی هێرده‌ر (بیرۆكه‌ی مێژوویی فه‌لسه‌فه بۆ مرۆڤایه‌تی) له ساڵی (1784ز) بڵاوبۆوه‌و پاشتریش به ماوه‌یه‌كی كه‌م كتێبێكی هیگل (1770-1831ز) له‌ژێر ناوی (چه‌ند لێكچهرێك له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو) كه دوای مردنی هیگل له ساڵی (1837ز) بڵاوبۆوه‌و، ئیتر دوای ئه‌وه نووسین و بابه‌تی تر له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو په‌ره‌ی سه‌ندو دیارترین ئه‌و نووسه‌رانه‌ی كه له‌م بواره‌دا سه‌ریان هه‌ڵدا، ماركس و ئهسبینگلهرو تۆینبی بوون. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه (بنه‌چه‌كانی مێژوو) به‌ر له په‌یدابوونی زاراوه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو له‌سه‌ر ده‌ستی ڤۆڵتێر و فره‌وان كردنی نووسین له‌و مێژووه بوونی نه‌بووبێت، به‌ڵكو له‌راستیدا فه‌لسه‌فاندن له فیكری مرۆڤایه‌تیدا كۆنه و به‌ده‌گمه‌ن وا رێك ده‌كه‌وێت مێژوونووسێك یان هزرمهندێك به‌رهه‌مه‌كانی به ته‌واوی له‌و رامانه فه‌لسه‌فییانه خاڵی بێت و پابه‌ندی ئامانج و ره‌وتی مێژوو و هه‌ندێك سه‌رنجی ره‌خنه‌یی بن له‌باره‌ی رووداوێك له رووداوه‌كاندا، بۆیه هه‌ندێك له هزرمه‌ندو توێژه‌ران ئاماژه‌یان به گه‌لێك كه‌س كردووه كه به‌خششیان له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی مێژووه‌وه هه‌بوو، دیارترینی ئه‌و نووسه‌رانه‌ش: ئه‌فلاتوون و ئهرستۆو سانت ئۆگستین و مه‌كیاڤیللی وجان بودان و جۆن لۆك و فیكۆو مۆنتسیكۆ بوون، هه‌روه‌ها توێژه‌ران له كێشه‌ی دیاریكردنی ئه‌وانه‌ی شه‌ره‌فی دامه‌زراندنی (فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو) یان پی به‌خشراوه بیروڕای جیاوازیان هه‌بووه، زۆرینه‌یان (جان پاتێستا فیكۆ 1667-1724ز) یان هه‌ڵبژاردووه... نووسه‌ری عه‌ره‌ب (ساگع الحێری) له كتێبی (دراسات عن مقدمه ابن خلدون) قاهره- 1967 له‌لاپه‌ڕه (171-176) ده‌بێژی: ( (زۆربه‌ی توێژه‌رو هزرمه‌ندانی وه‌ك رۆبه‌رت فلنت و نیكلسۆن و تۆینبی و سارتۆن كه‌وتنه ئه‌و بیروڕایه‌ی كه ئیبن خه‌لدون له‌نێو هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه به‌خشش و به‌رهه‌میان له دامه‌زراندنی ئه‌م زانسته‌دا هه‌بووه، زێتر شایه‌تی ئه‌وه‌یه نازناوی دامه‌زرێنه‌ری (فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو) ی بدرێتی) ) . به هه‌رحاڵ فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو به‌و پێیه لقێكه له لقه‌كانی زانسته مرۆییه‌كان كه هه‌وڵی تێگه‌یشتن له‌مێژوو و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌یه‌وه ده‌دات به‌پێی میتۆدی ئه‌قڵ و زانست و ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌م زانسته‌ش له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌مه‌وه چه‌سپاوه كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌باره‌ی سه‌رهاته مێژووییه‌كان به‌دیدێكی فه‌لسه‌فی و هه‌وڵدان بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و هۆكاره بنه‌ڕه‌تییانه‌ی كار ده‌كه‌نه سه‌ر ره‌وتی سه‌رهاته مێژووییه‌كان ده‌دوێت و كارده‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنانی سه‌ده‌كان و نه‌وه‌كان په‌ره‌ده‌سه‌نن. (ساگع الحێری- هه‌مان سه‌رچاوه) .
نووسین له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو به‌پێی ئه‌و پێناسه‌یه‌ی باسمان لێوه‌كرد هه‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵدانیه‌وه تا ده‌گاته ئێستا هه‌ر به‌رده‌وامه، له چوارچێوهكهشیدا چه‌ندین بیروبۆچوون و قوتابخانه‌ی جۆراوجۆر‌و تا ئه‌وپه‌ڕی دژ به‌یه‌كیش په‌یدا بوون، ئه‌مه‌ش وای له زۆرێك له مێژوونووسان كرد كه هه‌ڵوێستی پارێزكارانه و دژه هه‌ڵوێست له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی مێژووه‌وه وه‌ربگرن. هه‌روه‌ها زۆرێك له فه‌یله‌سوف و هزرمه‌ندان ره‌خنه‌یان له میتۆدی فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو گرت و گومانیان له پێویست بوونی له بواری خزمه‌تی راسته‌قینه‌ی مێژوو كرد.
بایه‌خی فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو
هۆكاری سه‌ره‌كیی گه‌شه‌كردنی فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو وه‌ك چۆن پێشه‌نگه‌كانی دێرزه‌مان بۆی چوون، بریتییه له گۆڕینی میتۆدی مێژوویی و ئاشكرا كردنی ره‌وت و ئامانجی مێژوو، فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو داهاتووه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیی مێژوونووسان بدات له‌پێناو پێگه‌یاندنی ئه‌م ئامانجه. ئیبن خه‌لدون له (پێشه‌كییه‌كه‌یدا) رایگه‌یاند كه مه‌به‌ست له دانانی (زانستی سۆسیۆلۆجیا) (كه له‌وێوه گوزارشتی له فه‌لسه‌فه‌ی مێژووه‌كه‌ی كردووه) وا ده‌كات له‌وه‌وه تا مێژوونووسان رێی راست و چه‌وت ببینن، پاشان گوتوویه‌تی: بی ئاگایی مێژوونووسان بۆ ره‌خنه‌گرتن له هه‌واڵه مێژووییه‌كان به پاڵپشتی ئه‌قڵ و رێساكانی سۆسیۆلۆجیا وایكردووه كه‌وا بكه‌ونه هه‌ڵه‌گۆیی و شتی دوور له واقیعه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر بۆ هه‌واڵ ته‌نیا پشت به گواستنه‌وه ببه‌سترێت و له رێساكانی سیاسه‌ت و سروشتی سۆسیۆلۆجیاو كاروباره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیی مرۆڤایه‌تی دابڕان و ئاماده نه‌بوو به چاوی بینراوو ئاماده‌بوو به تێپه‌ڕی و نهپێوهرا ئه‌وا ره‌نگه نه‌توانرێت بگه‌یته مه‌به‌ستی راسته‌قینه‌و زۆر له مێژوونووسانیش به‌م هۆیانه‌وه كه‌وتنه هه‌ڵه‌وه، چونكه ته‌نیا پشتیان به گواستنه‌وه به‌ستبوو، نه‌وه‌كا شیكاریی زانستیانه‌و ئه‌كادیمیانه بگه‌یه‌نن.
فه‌یله‌سووفه‌كانی تری مێژوو هه‌ندێك هۆكاری تریان بۆ گه‌شه‌كردنی فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو و هه‌ندێك یاریده‌یان خسته به‌رچاو تا مێژوونووسان له ئه‌رك و كاره‌كانیاندا پێڕه‌ویی بكه‌ن. دیارترینی ئه‌م فه‌یله‌سووفانه:
1- ڤۆڵتێر. ئه‌وه‌ی روون كرده‌وه كه ئامانجی فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو، ئاشكراكردنی حیكمه‌ت یان ئه‌و واتایه‌یه كه رووداوه‌كانی مێژوو ده‌بزوێنێت له پێناو به‌دی هێنانیاندا، چونكه ڤۆڵتێر هه‌ستی كرد كه ئه‌وه‌ی مێژوونووسان ده‌ینووسن ئه‌م مه‌به‌سته به‌جی ناهێنێت. ڤۆڵتێر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گوتوویه‌تی: خۆم وا نه‌بینییه‌وه كه له‌مه‌وبه‌ر زێتر شاره‌زا بووم و به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م شتانه ته‌نیا له رووداوه‌كان شاره‌زا بووم كه شایه‌نی پێ‌زانین نین.
(د. احمد محمود ێبحی- فی فلسفه التڕریخ- الاسكندریه. ێ181) . بۆیه ڤۆڵتێر داوای كرد فه‌لسه‌فه له مێژوودا پراكتیزه بكرێت و هه‌وڵ بدرێت ئاوه‌زی مرۆڤایه‌تی به‌دوای رووداوه سیاسییه‌كانه‌وه بێت و گوتی: پێویست ناكات مێژوو هه‌ر ته‌نیا فه‌یله‌سووفه‌كان بینووسنه‌وه، ئه‌فسانه‌كان له‌لای هه‌موو گوڵان مێژوویان شێواندووه (دیورانت- قێه الفلسفه- ترجمه: د. فتح الله محمد المشعشع- بیروت-1972) .
2- دیكارت سه‌رنجی دا كه مێژوو، مێژوونووس به توندی به رابردووه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ینووسێت وادێته به‌رچاو كه له‌كاتی ئێستادا نامۆیه، كاره‌كه به‌شێوه‌یه‌ك دوایی دێت كه مێژوونووسهكه به نیشتمانی خۆی نامۆبێت، بۆیه پێویسته مێژوونووس له‌كاتی ئێستادا به‌سنگێكی فره‌وان و كراوه بۆ فیكره فه‌لسه‌فییه هاوچه‌رخه‌كان ئیش بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بهرێبازێكی هاوسه‌نگانه له رابردوو بڕوانێت و په‌ندێك به‌رهه‌م بێنێت كه خه‌ڵك له ئێستا‌و له داهاتووشدا سوودی لی وه‌ربگرن.
ئه‌و مێژوونووسه‌ی كه له شوێنكاری رابردوودا ده‌ژێت و له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مدا به كراوه‌یی ناگونجێت، ئه‌وا تووشی بارودۆخێكی نه‌خۆشی ئاسا ده‌بێت، نیتشه ئه‌م حاڵه‌ته‌ی به (په‌تای مێژوو) ناوزه‌د كردووه، واته ئه‌و په‌تایه‌ی ئه‌قڵ كه په‌یمانی ته‌واو به‌رابردوو ده‌دات، به‌م شێوه‌یه توانای بیركردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیانه‌و داهێنه‌رانه‌ی نابێت، چونكه حاڵه‌تی داهێنان له ئاوه‌زو بیری مرۆڤایه‌تیدا پابه‌نده به به‌رهه‌مه‌كانی رابردوو، بۆیه پێویسته تۆلێی جیابیته‌وه، بۆیه‌ش حاڵه‌تی مێژوویی به سروشتی خۆی ناكۆكه له‌گه‌ڵ ساته‌كانی داهێنان، ئه‌مه‌یان پابه‌نده به رابردوو، كاتی تێپه‌ڕبوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیكه‌یان هه‌نگاوه بۆ نادیار به‌ره‌و پێشه‌وه.
به‌مجۆره فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو هه‌وڵ ده‌دات قه‌ره‌بووی ئه‌و كه‌م و كورتییهی لای مێژوونووسان بكاته‌وه‌و، واده‌كات كه راستییه مێژووییه كه‌له‌كه بووه‌كانی سه‌ریه‌ك واتا‌و مه‌غزای خۆی هه‌بێت.
فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو به ته‌نیا قه‌ره‌بووی ئه‌و كهموكورتییهی مێژوونووسان ناكاته‌وه، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌دات چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌موكورتییانه‌ش بكات، بۆیه فه‌یله‌سووفه‌كان رووده‌كه‌نه نوی بوونه‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه بچنه دنیای ئه‌بستراكت و له دنیای واقیع داببڕێن، بۆیه فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو كارده‌كات له پێناو به‌ستنه‌وه‌ی فه‌یله‌سووفه‌كان به دنیای واقیعه‌وه.
دواجار فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو هه‌ر ته‌نیا بۆ ئه‌وه نه‌هاتۆته كایه‌وه تا ته‌نیا پێداویستییه‌كانی مێژوونووسان دابین بكات، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌شه كه پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگاش له‌كاته ئهستهمهكاندا دابین بكات، چونكه ئه‌و كاتانه وه‌ك چۆن نیكۆلای برادیڤ سه‌رنجی داوه كه به‌رده‌وام و دواڕۆژو زۆر بایهخداریشه بۆ شرۆڤه‌كردنی مێژوو و شیكاركردنی.
له سایه‌ی ئه‌م فیكر‌و هۆكارانه فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو په‌ره‌ی سه‌ندو گه‌لێك شاكار سه‌ریان هه‌ڵدا كه گوزارشتیان له دیدو ئامانجه‌كانی خۆیان ده‌كرد. كه‌واته سروشتی فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو له قۆناغه‌دا چییه‌و ئه‌و گوتانه چین كه له‌باره‌یه‌وه گوتراون؟
فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو وه‌ك چۆن له نووسین و به‌رهه‌مه‌كانی هێردهرو كانت و ماركس و هیگل و سبینگلهرو تۆینبی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌و میتۆده رۆیشتوون- وه‌ك چۆن وڵش سه‌رنجی داوه تا راده‌یه‌كی به‌رفره‌وان فه‌لسه‌فه‌یه‌كی رامانی میتافیزیكی بووه‌و ئامانجیشی تێگه‌یشتن بووه له رێڕه‌وی مێژوو وه‌ك شتێكی گشتگیر‌و له‌پێناو سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه‌وا مێژوو یه‌كه‌یه‌كی هه‌یه كه پلانێكی سه‌رتاپاییه، سه‌رباری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و لادانه به‌رچاوه‌كان و، ئه‌گه‌ر توانیمان له پلانه‌كه بگه‌ین، ئه‌وا ده‌توانین به درێژیی رۆشنایی بخه‌ینه سه‌ر رێڕه‌وی رووداوه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌توانین ئه‌وه‌ش بزانین كه مێژوو رێبازێك ده‌گرێته خۆی كه له‌گه‌ڵ ئاوه‌زدا یه‌كانگیر ده‌بێته‌وه، ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌و بیرۆكه‌یان ده‌كرد- نووسه‌ره رامانییهكان- ده‌یانگوت كه‌وا ئێمه روانینه‌كانی خۆمان بۆ تێگه‌یشتن له‌مێژوو بهكاردێنین. ئه‌و مێژووه‌ی ئه‌وان ده‌ینووسنه‌وه زۆر قوڵتر‌و به‌هادارتره له‌و مێژووه‌ی كه مێژوونووسه كاراكان ده‌ینووسنه‌وه. ئه‌مه قسه‌ی ئه‌وانه.
فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو پابه‌ندی دوو وته‌ی بنه‌ڕه‌تییه، كه ئه‌مانه‌ن:
1- فه‌یله‌سووفی مێژوو ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه مێژوو كه‌له‌كه بووی رووداوه رۆشنبیرییهكانهو سیستمێك به‌یه‌كه‌وه‌ی ده‌به‌ستێته‌وه بی ئه‌وه‌ی ئامانجێكی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش هه‌وڵ ده‌دات كه تێگه‌یشتن له مێژوو له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه‌وا یه‌كه‌یه‌كی ئه‌ندامیی به‌یه‌ك به‌ستراوی چه‌ندین به‌شه، پاشان خاڵی ده‌سپێك له فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو له نێوان به‌شه‌كانیدا ته‌واو كاره‌و رووداوه‌كانیش به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه تا به تێگه‌یشتنێك له مێژوو ده‌گات له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه‌وا مێژووێكی جیهانیی ته‌واوه له‌باره‌ی مرۆڤایه‌تییه‌وه. فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو له سه‌رده‌مانێكی دیاریكراودا ناوه‌ستێت و به كۆمه‌ڵگایه‌كی تایبه‌تیش تێر نابێت، به‌ڵكو هه‌موو جیهان له چوارچێوه‌یه‌كدا له‌خۆ ده‌گرێت كه رابردووێكه تیایدا فه‌یله‌سووفێك تیوره‌كه‌ی ده‌نووسێته‌وه. فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو وێنای خۆی بۆ دواڕۆژیش ده‌نێرێت، بۆیه پێویسته یه‌كه‌یه‌ك له‌نێوان به‌شه‌كانیدا هه‌بێت.
2-هۆكار: به‌شێوه‌یه‌كی راستهوخۆو ناڕاسته‌وخۆ هۆی بزوێنه‌ری رووداوه‌كانه، هه‌روه‌ها هۆكاره مێژووییه‌كان هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی هۆی رووداوه رابردووهكانن له رێگه‌ی ناسینه‌وه‌ی هۆو ئه‌و هۆیانه‌ی كه بوونه‌ته سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م رووداوانه. زۆربه‌ی كات مێژوونووسان له لێكۆڵینه‌وه‌و بابه‌ته‌كانیاندا پابه‌ندی ئه‌و هۆكارانه ده‌بن كه رووداوه لاوه‌كییه‌كان ده‌یهێنن. بۆیه میتۆدی مێژوونووس بۆ شیكردنه‌وه‌ی هۆكاری رووداوه‌كان، میتۆدێكی ئه‌زموونگه‌ریی مێژووییه‌و پابه‌نده به‌وته‌ی تاكه‌كه‌سان و كات و شوێنه‌وه، به‌ڵام له فه‌لسه‌فه‌ی مێژوودا، هۆكاره‌كان تا به‌ره‌و پێش بڕۆن ده‌گۆڕێن، چونكه فه‌یله‌سووفی مێژوو هۆكاره لاوه‌كییه‌كانی رووداوه تاكه‌كان كورت ده‌كاته‌وه‌و ده‌یانكاته یه‌ك یان دوو هۆكارو له‌و نێوه‌نده‌دا هه‌وڵ ده‌دات مێژووی جیهان شی بكاته‌وه، هه‌ر بۆنموونه هیگل په‌نای برده به‌ر مێژووی جیهان به‌هۆی تاكه هۆكارێك ئه‌ویش هه‌وڵدانی گیانی بۆ گوزارشت لهسهربهستیی خۆی له‌رێره‌وی مێژوودا.
هه‌روه‌ها ماركسیش مێژووی به‌شێوه‌یه‌ك شی كرده‌وه كه پشتی به‌ست به هۆكاری كێشه‌ی نێوان چینه‌كان و تیۆری سه‌رمایه له ئابووریدا، به‌ڵام شبنگله‌ر مێژووی به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ندامی شی كرده‌وه‌و پشتی به‌ست بهپێچواندنی ژیانی شارستانییه‌كان به ژیانی بوونه‌وه‌ری ئه‌ندامی. ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی ئارنۆڵدو تۆینبییهوه بدوێین، ئه‌وا سه‌رنج ده‌ده‌ین كه تۆینبی مێژووی به‌شێوه‌یه‌ك شی كرده‌وه كه پشتی به‌ست به بیرۆكه‌ی سه‌ركێشی و وه‌ڵام دانه‌وه‌و كشانه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتندا فه‌یله‌سووفانی مێژوو هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ شیكردنه‌وه‌ی مێژووی جیهان به پابه‌ند بوون به تاكه هۆكارێك كه هۆكارێكی بنه‌ڕه‌تی بێت، چونكه له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌م هۆكاره بزوێنه‌ری سه‌ره‌كیی رووداوه‌كانی مێژووه، به‌ڵام له‌نێو خۆشیاندا له دیاریكردنی ئه‌م هۆكاره‌دا جیاوازن، وه‌ك چۆن فه‌لسه‌فه‌كان بۆ لێكدانه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی مێژوو له یه‌كتر جیاوازن.
* سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌م بابه‌ته، نووسینێكی (د. هاشم یه‌حیا ئهلمهللاح) ه به‌ناوی (فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو له‌نێوان میتۆدی رامانییهكان و میتۆدی ئهزموونگهرییهكان) كه له ژماره (2) گۆڤاری (دراسات فلسفیه) دا بڵاوبۆته‌وه. .
