مه‌حمود به‌رزنجی:
له‌خێوندنه‌وه‌ی چیرۆکی حاجی له‌قله‌ق و بولبولی خورما... !!! پێش ماوه‌یك په‌رتوکێکی ئاینی خێوند که بریتیبو له ووتاره‌کانی محمد (درودی خوای لێبێ) فه‌رموی (من مرۆڤێکم وه‌کو ئێوه گه‌ر هاتو شتێکم له بیر چو به‌بیرمی بێننه‌وه... !) سه‌یرکه‌ن ئه‌م زاته گه‌وره‌یه چ ووته‌یکی فه‌رموه، ئه‌مه شتێك ئه‌سه‌لمێنێ که که‌سێك نیه بڵێ من کامڵم یا‌ن من هه‌ڵه‌نه‌که‌م واته له‌هه‌ر زانایه‌ك زاناته‌ر هه‌یه وله‌هه‌ر چاکێك چاك تر هه‌یه تا دوایی... !!!
نامه‌که‌م نامه‌یه‌کی دلداری نیه یا‌ن ئه‌حوال پرسی هاورێیك و دۆستێك، ئه‌م نامه‌یه بۆ سه‌رجم ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان به‌به‌رپرس ده‌زانن، من و تۆیش، هه‌ڵبه‌ته نامه‌که گشتیه به‌ڵام تایبه‌ت مه‌ندی داوه‌ته ڕۆشنبیران، ده‌زگای راگه‌یاندن بینراو، بیستراو، خێونراو، نوسه‌رانیش ده‌گرێته‌وه، هیوادارم که‌سێك وانه‌زانێ که من باسی که‌سێك یا‌ن برینداری که‌سێك ده‌که‌م چونكه نوسینی نوسه‌ر ئه‌بی گشتی بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆشنبیر ئاوێنه‌ی دام و ده‌زگا و که‌سایه‌تی و نه‌ته‌وه‌کانه، پێش هه‌مو باسێك به‌راشکاویه‌وه نازانم چاك سازی و پاك سازی چیان لێهات، سێ ده‌رزن و نیو وه‌زیر هه‌ندێکیان وه‌زیری بێ وزاره‌ن بۆکێۆ ڕۆیشتن، ئه‌ندامه به‌ته‌مه‌نه‌کان وبێ ده‌نگه‌کانی په‌رله‌مان، که وه‌کو محمد عرێبی کاتی حوکمرانی پاشایه‌تی عیراق نه‌خینده‌واربو له‌به‌ڵی (نعم) زیاتر نه‌یده‌زانی بڵێت، ئه‌ڵێن ڕۆژیکیان دانیشتبو و کڕی کردبو بانگیان کرد وتیان تۆچی ده‌ڵێی، هه‌ڵبه‌ته ئه‌گای له هیچ نبو بۆیه ووتی من پرسیاریکم هه‌یه، ووتیان فه‌رمو، ووتی له سبیانێکه‌وه بیر له‌وه ده‌که‌م ئه‌م مێزه گه و‌ره‌یه چۆن هێنراوه‌ته ژوره‌وه، ئه‌ڵێن بۆ جارێکی دی ووتی من پێش نیارێکم هه‌یه ئه‌ویش بۆ وزاره‌تی کشتوکاڵ ناێت شێلمان بکێڵێ به‌لکو له‌ده‌ره‌وه نه‌هێنرێ له‌گه‌ڵ ڕێزی بی پایه‌نم بۆ هه‌مو ئه‌نده‌مانی به‌له‌مانی کوردستانی ئه‌زیزم.. دیاره کۆمه‌ڵگا باسی ده‌کات و به پرۆشه‌وه ده‌یه‌وێت ده‌ڵێت چ فایده‌یه گه‌ر من برسیم بێت و شاره‌کانمان پڕ به شه‌قام و کۆشك شارۆچکه مۆدێڕنه‌کان بێت، که‌م و کوڕی و خزمه‌ت گوزاریه‌کان گه‌ر له‌زیاد بون دا نه‌بن وه‌كو خۆیان ماون... !!!!! لێره با بڕۆینه نێۆ وه‌زاره‌تی ڕۆشه‌نبیری نامه‌که‌مان ده‌ست پێبکه‌ین، هه‌ڵبه‌ته ئێمه مه‌به‌ستمان سیسته‌می وه‌زاره‌ته‌که‌ی، ئه‌مه‌ی باسی ده‌که‌م تایبه‌تمه‌ندی به‌که‌سیکی دیاری نیه.. ئه‌م وزاره‌ته به‌ناوه‌که‌ی دیاره ئه‌بێ کاری رۆشنبیری وهوشیاربونی کۆمه‌ڵگا بکا، به‌ڵام ئا‌یا وه‌ك ئه‌و ناوه‌ی لێنراوه هه‌ستاوه به‌ئه‌نجام دانی پیویسته‌کان به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگا.. ؟!! ئه‌م وزاره‌ته دانه‌نراوه بۆ دامه‌زراندنی کارمه‌ندان ودوایی دابه‌شکردنی موچه‌ی مانگانه، یا‌ن موچه‌ی ڕێزلێنان له هه‌ندێ هونه‌رمه‌ندان و کارمه‌نده‌کانی که‌ندید کراو یا‌ن میوانی هه‌ندێ که‌سانی نه‌ناسراو به‌ناوی هونه‌رمه‌ند پاڵ و پشتگیریان بۆ سه‌رکه‌وتنیان له ناو کۆمه‌ڵگا، هه‌لبه‌ته ئه‌م وزاره‌ته بۆ بۆشإیی پرکردنه‌وه دانه‌مه‌زراوه، دیاره ئه‌بی ئه‌م وزاره‌ته پێشکه‌وتوه هه‌وڵ و کۆششی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگاکه‌ی بێت، به‌جۆرێکی هاوچه‌رخی پێویست به‌ڵکو بتوانین شان به‌شانی کۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخدا بڕۆین و دوا نه‌که‌وین، ئه‌بێ له زۆربه‌ی زۆری ده‌زگا فه‌رمیه‌کان ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری سه‌ر به‌م وزاره‌ته ببێت بوئه‌مۆژگاری به‌رپرسانی ئه‌و ده‌زگایانه، ئه‌مه له لایکه‌وه له‌لایکی دی ئه‌بی ئه‌م وزاره‌ته وه‌کو فلته‌ر بێ پێش پێشکه‌شکردنی سه‌رجه‌م به‌رنامه‌کانی میدیاکان چ بیستراو یا‌ن خیونرا و تا بینراو، خۆ راسته ئێمه دیمکراسی به‌کار دێنین به‌ڵکو ئازادی سنوردار ببه‌خشێ به جه‌ماوه‌ر نه‌ك به‌ره‌ڵایی!!! ده‌بێ به‌رنامه دابڕیژین بۆ هه‌مو ئه‌ولایا‌نه‌ی په‌یوه‌ندیان به ڕۆشنبیریه‌وه هه‌یه چ له دوره‌وه یا‌ن نێزك... ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی کورد له‌هه‌مو لایه‌که‌وه دوژمنانمان وه‌ك گورگی دڕنده چاویان لێمانه به‌ته‌مای ئه‌وه‌ن که خاڵێکی لاواز له‌سه‌رمان تۆمارکه‌ن نیشتیمانه‌که‌مان لی تێکبده‌ن له‌م ڕۆژانه هه‌ندێ براده‌ران له‌سه‌ر هه‌ندی هونه‌رمه‌ندانی گۆرانی بێژ نوسیوه باسیان لێ کردوون به‌ڵێ منیش ده‌نگم ئه‌خه‌م پاڵی ده‌نگیانه‌وه، هه‌ڵبه‌ته پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا به چاوبرکییکی کیورانه و گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێ هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌ته‌وه‌ی بێگانه بۆ ناو کومه‌ڵگای کوردی نیشانه‌ی پێشکه‌وتن نیه، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه نیشانه‌ی دواکه‌وتن و توانه‌وه‌ی که‌لتور و سوکایه‌تی به خودی مرۆڤدایه، هه‌رچه‌نده ده‌توانین ئه‌م جۆره گۆرانیانه له تیڤی گورانی پێشکه‌ش بکرێت، بۆیه وزاره‌تی ڕۆشنبیری به‌رپرسه له‌م جۆره ڕه‌فتارانه، ڕۆشنبیران و نوسه‌ران هه‌ستیان به‌مه نکردوه ئایه ئه‌مه هه‌ڵسوکه‌وتێکی ترسناك نیه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردی ئا‌یا سنورێك دانه‌نراوه بۆ پاراستنی ئه‌خلاقیات وکه‌لتوری کوردی. ئا‌یا وزاره‌تی ڕۆشنبیری ناتوانی بوجه‌یکی باش دابین بکاو به‌ده‌ستی لایه‌نێکی ده‌ست پاك بدرێ بۆ ده‌رهێنانی فلمی کوردی به‌ئه‌کته‌ری کوردی و ده‌رهێنانی زنجیره دڕامای کوردی خۆ ئێمه‌ی کورد هه‌مو ژیانمان چیرۆکێکی دراماییه و سه‌رکرده و زانایان و پیاو چاکانی زۆرمان هه‌یه، ده‌توانین سه‌دها فیلم و زنجیره دراما ده‌ربێنین، به مه‌رجێك نه‌وه‌کانی ئێستا ئاشنای ئه‌وتۆ وه‌رگرن له‌سه‌ر که‌ڵتور، سه‌رکرده، زانایان، هۆزه‌کان، پیوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، که‌سایه‌تیه‌کورستانیکان، هه‌ڵبه‌ته ئێمه‌ی کورد له‌م بوارانه ده‌وڵه‌مه‌ندیین مێژوی کوردیش شاهید حال چ له مێژوی کۆن یا‌ن نێو، براده‌ران هه‌ڵبه‌ته من ئه‌م نامه‌یه ئه‌خه‌مه به‌ر ده‌ستی جه‌ماوه‌ر و به‌رپرسانی ئیشاره پێ دراو له ناخی دڵسۆزیمه‌وه ئه‌ی درکێنم، جا ئێوه‌ی به‌ڕێز چۆن و به‌چ بوارێك تفسیری ده‌که‌ن ئه‌وه خۆتان ده‌زانن به‌گله‌یی یا‌ن به ڕخنه دایده‌نێن... تا دوایی. ئه‌مه له لایکه‌وه گه‌ر بێت‌و سه‌یری تی ڤی کوردیه‌کان بکه‌ین هه‌ندێ که‌مو کوری تییدا ده‌بینرێ وه‌ك دور له پروفشیونالی له لاین ده‌نگ ره‌نگ، کاتی به‌رنامه‌کان بۆ نمونه جار ده‌بینین دوو سێ که‌ناڵ یه‌ك جۆر به‌رنامه پێشکه‌ش ده‌که‌ن، نازانم پییان ناکری که ته‌نسیق له‌گه‌ڵ یه‌ك بکه‌ن، خۆ هه‌موتان کوردستانین و بۆ کوردستان وبه کوردستانیه‌کان پێشکه‌شی به‌رنامه‌کانتان ده‌که‌ن، بێژه‌ره‌ان ئه‌وه‌ی ده‌زانین تی ڤی ئاوێنه‌ی کۆمه‌لگاکه‌یه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ تیڤیه‌کان سنوره‌کانیان به‌زانۆته‌وه و سه‌ریان کردوه‌ته هه‌ر ماڵیك بێ ئه‌وه‌ی له ده‌رگابدات به‌بێ ئیزن وه‌رگرتن... !!! گه‌ر بێت‌و باسی ڕۆشنبیران و نوسه‌ران به جۆریکی ئه‌کادیمیانه لێکیان بده‌ینه‌وه به‌م کۆمه‌ڵه مرۆڤانه ده‌توانین زور شت له‌ده‌ست بده‌ین یا‌ن به پێچه‌وانه‌وه زوور شت به ده‌ست و به‌رهه‌م بینین هه‌ڵبه‌ته نه‌ته‌وه‌یه‌ك ڕۆشنبیر و نوسه‌ری میدیای زیره‌ك و چالاك و هه‌ڵکه‌وتی تێدا نه‌بی بێگۆمان ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه دوابه‌دای نه‌ته‌وه‌کانه‌وه ده‌مینێته‌وه له‌م دونیای هه‌وچه‌رخی ئێستا، که گۆرانکاری هه‌میشه‌ییه هه‌رله چرکه‌یه‌کدا هه‌زارهای گورانکاری پیوه دیاره بۆیه ده‌بی ڕۆشنبیران و نوسه‌ران له هه‌وڵدانێکی هه‌میشه‌یی بن بو گواستنه‌وه‌ی گۆرانکاریه‌کانی جیهانی پێشکه‌وتو به‌جۆرێکی ئه‌کادیمی سه‌رده‌م بێ چه‌واشه، لێره شتێکم به‌بیر که‌وه‌ته‌وه ئه‌ڵێن ڕۆژیکیان سلیمان پێغه‌مبه‌ر هه‌ندێ که‌سان و باڵنده‌ی لابو باسی یه‌کێکی ده‌نگ خۆش هاته ئاراوه ووتیان له فڵان باخچه ده‌نگ خۆشێك هه‌یه هه‌مو ڕۆژێك سبیانێ که ده‌ڕوا بۆ ناو باخچه‌که‌ی به‌ده‌نگێکی زۆر خۆش گۆرانی ده‌ڵێ... جێگاکه هه‌ندێ دوربو سلیمان فه‌رموی کێ ده‌توانێ بڕوا له‌و گۆرانیانه‌ی ئه‌و ده‌نگ خوشه بۆمان له‌به‌رکا و بۆمان بیگێڕێته‌وه هه‌ڵبه‌ته ئه‌و کاته ئامیری تۆمارکردن نه‌بوه ئه‌ڵێن له‌قله‌ق (لقلق) ئه‌ڵێ من ده‌ڕۆم به‌وجۆره له‌قله‌ق ده‌که‌وێته ڕێ و ده‌ڕوا بۆ تۆمار کردنی گۆرانی بولبویش به‌و بچوکی خۆیه‌وه ده‌فڕێ و ئه‌نیشێته‌وه له‌سه‌ر پشتی له‌قله‌ق کاتێ ده‌گه‌ن له‌قله‌ق دیاره هیلاك ده‌بێ خه‌وی لێ ده‌که‌وێ زه‌لامه‌که وورده وورده دێ به‌ده‌نگه زولاله خۆشه‌که‌ی گۆرانی خۆی ده‌ڵێ و بولبولیش بێ‌دار ده‌بێ وچاوه‌ڕوانی ده‌نگ خۆش ده‌بێ کاتێ ده‌نگ خۆش گۆرانی ده‌ڵی بولبول له‌به‌ر ده‌کا باخه‌وان ده‌رگای باخ ده‌کاته‌وه و له‌و کاته له‌قله‌قی به‌سته زمان له‌خه‌و بیدار ده‌بی و گێۆیی له ته‌قه ته‌قی ده‌رگا ده‌بی واده‌زانێ ئه‌مه‌یه ده‌نگه خۆشه‌که‌ی باخه‌وان به‌په‌له ته‌قه‌ته‌قی ده‌رگا له‌به‌ر ده‌کا وورده وورده به‌خۆشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای سلیمان پێغه‌مبه‌ر و به‌دڵکی خۆشی بێ پایه‌ن ده‌گاته خزمه‌تی سلیمان، سلیمان ئه‌فه‌رمی له‌قله‌ق له‌وانه‌یه گۆرانیه خۆشه‌که‌ت بۆ هێنام ئه‌ڵی به‌ڵی گه‌وره‌م بابوتی بلێم له‌پڕیکا له‌قله‌ق ده‌ست ده‌کا به ته‌قه‌ته‌قی ده‌ندوکه‌کانی، چونکه ئه‌وه‌ی بیستبو دانیشتوان ده‌ستیان کرده پێکه‌نین ووتیان ئه‌م ده‌نگه ده‌نگی ته‌قه‌ته‌قی ده‌رگایه.. !! به‌ڵام بولبول ئه‌و‌باڵنده بچکۆله‌یه ووتی گه‌وره‌م من ده‌نگی باخه‌وانه‌که‌م له‌به‌ره پێش که‌شی جه‌نابتی بکه‌م فه‌رموی به‌ڵێ بولبول به‌و بچکوله‌یی خۆیه‌وه تۆماری ده‌نگی باخه‌وانه‌که‌ی کردبو به‌و ده‌نگه زولاله خۆشه‌ی ئێستا ده‌یبیستین لیی قه‌ت بێزار نابین خێونده‌وه سلیمان پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی ئه‌مه‌یه ده‌نگه خۆشه‌که‌ی باخه‌وانه‌که عافه‌رم.. ده‌با ئێمه‌ی کورد خه‌ونمان لێ نه‌که‌وێت و پاشماوه‌کانی بێگانه بینینه نێو کۆمه‌ڵگاکه‌مان... !!!! لێره مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کورد له‌نه‌ته‌کانی جیهانی سێ ده‌ژمێرێین ده‌با وه‌کو له‌قله‌قه‌کمان لێ نێت با به‌رنامه‌و پرۆگرامه پێشکه‌وتوه‌کانی هاوچه‌رخ بگوازینه‌وه نێو نته‌وه و نیشتیمان له‌هه‌مو بوارێک‌دا، ده‌با شوتیه‌که بخۆیین نه‌ك تیۆکڵی شوتیه‌که، ده‌با مه‌بستی هه‌و‌ڵدانمان پێشکه‌وتنی نیسشتیمان و نه‌ته‌وه بێت، نه‌ك تاك که‌س وگیرفانمان بێت... ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه کۆمه‌ڵیکی ووشه‌ی رازاوه نه‌بو به‌ڵکو هه‌ندێ له راستیه‌کان بۆ به‌م جۆره درکانم... به‌باشتری ده‌بینم ئه‌وه‌ی نوسیمان بیکه‌ینه چه‌ند خاڵێکی کورت و پوخت، بیخه‌ینه به‌ر ده‌ستی خیۆنه‌ران:-
* داڕشتنی پرۆگرامێكی گونجاو به میکانیزمێکی پوخته له لایه‌ن هه‌مو سه‌رکرده‌کان وبه‌رپرسان... و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بۆ چاودێڕی هه‌مو میدیه‌کانی کوردستان بێ جێوازی.
** دامه‌زراندنی فلته‌رێك بو هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ته نێۆکانی په‌یوه‌ندیدار به راگه‌یاندن و میدیاکان و ئه‌بڵۆقه له‌سه‌ر راگه‌یاندنی کاره هونه‌ریه نه‌خۆش و ڕه‌نگ زه‌رد و ژه‌هراویه‌کان.
*** دانانی سنورێك بو تۆمارکردنی گۆرانی و گۆرانی بێ‌ژان و ریگلامه‌کان به‌گشتی بۆ پاراستنی ئه‌خلاقیات و که‌لتوری کوردی.
**** دابین کردنی بوجه‌یك بۆ ده‌رهێنانی فیلمی کوردی و زنجیره درامای کوردی به‌مه‌رجێك نه‌وکانی ئێستا ئاشنایی ئه‌وتۆ ورگرن له‌سه‌ر که‌لتور، نه‌ته‌وه، نیشتیمان، زانایانی کورد، هۆزه کوردیه‌کان، په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایتیه کودیه‌کان، که‌سایه‌تیه کوردستانیکان، هه‌ڵبه‌ته ئیمه‌ی کورد له‌م بوارانه ده‌وڵه‌مه‌ندین چ ئێستا و چ له مێژوی کۆنیشدا. ئه‌مانه هه‌ندێك له که‌مو کوری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بو. به‌ڵام ئه‌مانه‌ی خواره‌وه لایه‌نی که‌ناڵه کوردیکانه به‌گشتی ئه‌گرێته‌وه:
* بێژه‌ر ئه‌بێ به هه‌ندامێکی شاهیسته ده‌که‌وێ.
** بێژه‌ر ئه‌بێ ئه‌کسینتی (نوتقی) ته‌واوبێت (مفهوم) بێت.
*** ده‌گی بێژه‌ر قووڵ و ئاشکرا بێت.
**** ڕوخساری بێژه‌ر لایق و جوان بێت و نه‌ك وه‌ك موهه‌ررج سواقی ده‌مو چاوی دابێت.
***** کۆبونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی که‌ناڵه‌کان بۆ داڕشتنی پرۆگرامێك له‌گه‌ڵ دونیای هاوچه‌رخدا بگونجی بۆ پێشکه‌ش کردنی به‌رنامه‌کان چونکه هێشتا له سه‌ره‌تای وانه‌کانین هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستم دابه‌شکردنی به‌رنامه هه‌میشه‌یه‌کانه له‌سه‌ر که‌ناڵه‌کان بۆ نمونه جار به‌جار ده‌بینی هه‌مو که‌ناڵه‌کان پێکه‌وه به‌رنامه‌یکی سیاسی بپێشکه‌ش ده‌که‌ن یا‌ن که‌ناڵه‌کان پێکه‌وه پێشکه‌شی برنامه‌ی وه‌رزش ده‌که‌ن یا‌ن پێکه‌وه پێشکه‌شی گۆرانی ده‌که‌ن له‌هه‌موی نارێکتر به‌یه‌که‌وه به‌رنامه‌ی منداڵان پێشکه‌ش ده‌که‌ن، خۆ راسته هه‌ریه‌ك ده‌یه‌وی خۆی به جۆرێکی باشتر پیشان بدا ئازیزان نه‌ك له‌سه‌ر حسابی بینه‌ران و نه‌ته‌وه و نیشتیمان با به‌رنامه‌کان و کاته‌کانیان وه‌ك یه‌ك نه‌بێ. با ئه‌و گۆرانیانه‌ی له‌گه‌ڵ که‌لتوری ئێمه ناگونجی له که‌ناڵێ گۆرانی پێشکه‌ش بکرێ، زیادکردنی به‌رنامه‌ی سروشتی کوردستان... هه‌ڵبه‌ته گۆران کاریه‌کانی جیهان به‌په‌له ده‌ڕوا با ئێمه‌ش وه‌ك نه‌ته‌وه‌و نیشتیمان بێ به‌ش نبین و دوا نه‌که‌وین. چونکه پێشکه‌وتن له‌جموجوڵیکی هه‌میشه‌یی بێ وستانه قه‌ت نالێ ئیتر به‌سه به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ زیاتر ده‌گه‌رێ و بڕوای به‌وه‌ستان له قۆناغێکی دیاری کراو نیه
****** با شتی باش و به‌سود بگوازینه‌وه نێو کومه‌ڵگای کوردی نه‌ك تێوکلی به‌رهه‌مه‌کانی جیهان هاوچه‌رخی سه‌رده‌م.
تاکو ووته‌یکی نێو و بابه‌تی نێۆ خودا حافیز...
