ئاسۆ بیاره‌یی: زۆر بوون ئه‌وانه‌ی که بۆ ئه‌سه‌حابه‌کانی حه‌ماس، شه‌و رۆژیان کرده (لیله القدر)، لافاوی ناره‌زایی و فرمێسکیان ڕشت، دار‌و به‌ردی ب
اشووری کوردستانیان کرده خه‌م، هه‌رچه‌نده عه‌ره‌ب بێ‌زیان لێ ده‌کاته‌وه و بگره وه‌کو موسڵمانێکی ده‌ستی دوو، که‌متریش، هێنده سووک سه‌یریان ده‌کات. ئه‌و کاره‌ی هاوتا ئه‌سعه‌د و هاوتاکانی، له لایه‌نی ئیسڵامی و هه‌ر لایه‌نێک که بۆردومانی تورک، فارس و عه‌ره‌ب فه‌راموۆش ده‌کات، له کاری ئه‌و سه‌رۆک جاش و سیخوره کوردانه که‌متر نیه، که به‌سه‌ده‌ها موسڵمانی کوردیان ڕاده‌ستی سوپای داگیرکه‌ران کرد، که به هه‌زاره‌ها منداڵی چاوگه‌شی کوردیان کرده قوربانی بیابه‌نه‌کی عروبه‌ی ئه‌و ئه‌سه‌حابانه‌ی حه‌ماس، که ئێسته نموونه‌ی وه‌کو هاوتا ئه‌سعه‌د و لایه‌نه ئیسلامیه به‌ناو کورده‌کان، فرمێسکیان بۆ ده‌ڕێژن، ئاماده‌ن جیهادی چین و ماچینیان بۆ بکه‌ن.
ئه‌و کاره‌ی هاوتا ئه‌سعه‌د، به هاندانی منداڵانی کورد بۆ جیهاد و هاوسۆزی سه‌رخستنی عه‌ره‌ب، له کاتێکدایه که باشووری کوردستان له‌لایه‌ن هه‌مان نه‌وه‌ی ئه‌و داگیرکه‌ره‌وه داگیرکراوه و ئاماده نیه دان به‌سه‌روه‌ری ئه‌و به‌شه‌ی کوردستاندا بنێت، ئه‌و کاره نه‌ک ده‌رژیته خانه‌ی بێ هه‌ستییه‌وه، به‌ڵکو خانه‌ی خۆ به‌که‌م زانین و به یه‌خسیرییه.
ئه‌و کاره‌ی هاوتا ئه‌سعه‌د، بازرگانیه به منداڵانی کورده‌وه و تێکدانی ته‌منیانه، به‌ڵکو ئاماده‌کردنیانه بۆ جیهادێک، له باتی یاری، که ئه‌وان لێی بێ به‌رین، ئه‌وه چاندانی کین و دووبه‌ره‌کیه، لێ جیاوازی نێوان منداڵان چیه؟
هاوتا ئه‌سعه‌د و هاوبیرانی ئه‌گه‌ر یه‌ک گه‌ردیله هه‌ستی مرۆڤانه‌یان (نه‌ک کوردانه) تیابوایه، که‌مێ فرمیسکیشیان بۆ منداڵانی قه‌ندیل، قامیشلۆ، ئامه‌د، سنه و پارچه‌کان دی کوردستان ده‌ڕشت که سه‌ده‌ها ساڵه پۆستاڵی سوپای داگیرکه‌ران سه‌ریان ده‌پژێنێت.، سۆراخی هه‌زاره‌ها کچه کوردیان ده‌کرد که فروشراون به وڵاتانی عه‌ره‌بی و مه‌لا و ئه‌سحابه‌کانی حه‌ماس و سعودیه.
بێ هه‌ستی هاوتا ئه‌سعه‌د و هاوتایانی نیشانه‌ی شکستی ده‌روونی و داڕمانی هه‌ستی مرۆڤانه‌یانه، نه‌ک پشتیوانی منداڵانی نه‌ته‌وه‌کانی تر. بێ ده‌نگییان نیشانه‌ی خۆفرۆشتن و نه‌مانی هه‌موو به‌هایه‌کی مرۆڤانه‌یه.
مه‌حاڵه ئه‌گه‌ر مرۆڤێک که خۆی بوونی نه‌بێت و شکابێت، خۆی به‌سووک بزانێت، بتوانێت به‌رگری له مرۆڤێکی تر بکات، ئه‌و جیهاده‌ی هاوتا ئه‌سعه‌د و هاوتایانی، ته‌نها بۆنی دۆلار و کوردستان فرۆشتنی لێ دێت.
به‌ڵی! ئه‌و کاره‌ی هاوتا ئه‌سعه‌د مشتێکه له خه‌رمانی پێشه‌وه‌چوونی ئیسلامی سیاسی له باشووری کوردستان، له ئه‌نجامی گیانی گه‌نده‌لی و شکستی ده‌سه‌ڵاتی کوردی.
بۆ کاره دزێوه‌که‌ی هاوتا ئه‌سعه‌د، کلیکی ئه‌م لینکه بکه‌ن:
http://se. youtube. com/watch?v=zrWSyK5KPhQ&NR=1
24-1-2009 سوێد
