شوان سدیق: پیاوان له هاوسه‌ره‌كانین جیاده‌بنه‌وه، پێیان ناگوترێت بێوه پیاو، وه‌لی ئافره‌تان بێوه‌ژنن به ده‌ستی یه‌ك و ده‌ستی دوو نازه‌ند ده‌كرێن.
ئه‌وانه‌ی وه‌یسه به‌هونه‌رمه‌ند ده‌زانن، وه‌ك ئه‌وانه وان پۆلیسیان لێبووه به‌فریشته‌و پیاوی ده‌سه‌ڵاتداریشیان وه‌ك فریاد ره‌س دێته پێش چاو. نه‌دۆستم بێوه‌ژنه و نه‌بێوه‌ژنێكی جوانیش سه‌ره‌نجی راكێشاوم، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه بێژمی ئه‌م ناو ناتۆره قێزه‌وننه باوانه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردیه كه به‌شێك له هونه‌رمه‌ندان تاهه‌نووكه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و ریتمه ده‌رۆن. عه‌زیزی وه‌یسی به‌نموونه.
هیچ بابه‌تێك سه‌ره‌نجی رانه‌كێشاوم به‌ڵام ده‌كرێت، بڵێم ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌م رۆژانه به‌ر دیدم كه‌وتن، بیری هێنابێتمه‌وه، كه منیش قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م، هه‌ر چه‌نده ناتوانم بڵێم كه‌سێكی یه‌كسان خوازبم وه‌لی ده‌كرێت بێژم: ئه‌گه‌ر نه‌یشمتوانیبێت ژیانێكی یه‌كسان هه‌ڵبژێرم خۆ ده‌كرێت هه‌وڵی بۆ بده‌م" گاندی گوته‌نی" گه‌ر ئاره‌زووی ریفرۆم بكه‌یت له‌هه‌ر بوارێك، مه‌رجه بۆ مرۆڤ سه‌ره‌تا هه‌ر كه‌س له ئاستی خۆیه‌وه، ده‌ست پێ بكات، نه‌ك ببین به‌مامۆستای یه‌كتری و كه‌یسش باوه‌ڕی پێی نه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا به‌شێكی ئیدیعای بۆ ده‌كات، به‌ناوی یه‌كسانی ره‌گه‌ز و باوه‌ڕیشی پێی نییه، جگه‌له بۆ مه‌رامێك ئه‌ویش ئاشكرایه و روونه.
وه‌ك گوتم پێشتر نیازم هه‌بوو قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكه‌م ته‌نها به‌نووسین نا به‌ڵكو به‌ئاگاداركردنه‌وه‌ی زۆرێك له‌سه‌نته‌ر و رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له‌مافی ئافره‌ت، كردیشم به‌چه‌ند سه‌نته‌رێكم گوت ئه‌وه بۆ نه‌تان توانیوه، هه‌ڵوه‌سته بكه‌ن له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و گۆرانی بێژانه‌ی ئه‌مرۆ به‌و شێوه‌یه ناوی ئافره‌ت دێنن، نموونه‌ی سه‌ره‌كیان عه‌زیزی وه‌یسیه، یه‌كێك له گۆرانی ئه‌لبوومه‌كه‌ی به‌ناوی بێوه‌ژنه بێوه‌ژنه یه، كه ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا سوكایه‌تی كردنه به‌ژن".
دیاره ژن هه‌ر له‌دێر زه‌مانه‌وه، ئه‌دیبان و رۆشنبیران و سیاسه‌تمه‌دارانی پیاو به‌ند و شانامه‌یان به به‌ژن باڵایدا گوتووه، ژنانیش به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌یان به‌جۆرێك ده‌كرێت بگوترێت ئه‌وه‌ی پێشتر ناوی ئافره‌تی به‌ناشرین وه‌سف و وێنا كردبێت، یان گوتوویه‌تی نیشانه‌ی دواكه‌وتووی و حاڵی نه‌بوون و كاڵ فامی بووه، وه‌لی ئیستا له سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك و جیهانی تازه‌گه‌ریدا، چی پێ بگوترێت، ئه‌وه‌ی عه‌زیزی هونه‌رمه‌ند ده‌یڵێت" به‌به‌ژن و باڵای ئافره‌تان، پێده‌چێت له‌سه‌رده‌می چاخه‌كۆنه‌كانیش به‌و شێوه گوترابێت، كه ئێستا ئه‌و ده‌یڵێت، ئایا ده‌كرێت بڵێن" ئێستا ئه‌و هونه‌رمه‌نده و ئه‌وانه‌شی هاوشانی ئه‌و گۆرانی ده‌بێژن، هه‌ر له‌چاخی به‌ردیندا نه‌بن؟، یان باشتره ئه‌وانیش به‌شێكبن له‌و به‌دناوی و عه‌قڵ كاڵ فامییه كه‌پێشتر هه‌بووه، ئێستا زیندووی ده‌كه‌نه‌وه".
بێوه‌ژن بێوه‌ژن و ده‌ستی یه‌ك و ده‌ستی دوو، ئه‌م قسه‌و ده‌سته‌واژه، ناشیرینانه‌ی نێو كۆمه‌ڵگای نه‌یرت ته‌قلیدی كورد، كه به‌شێك له‌هونه‌رمه‌نده‌كانیش به‌و ئاراسته ده‌رۆن. ئاخر بۆ له كۆمه‌ڵگای تاریك په‌رست و دوا كه‌وتووه‌كه‌ی كورددا ئافره‌ت هاوسه‌رگیری بكات و جیا ببێته‌وه یان هاوسه‌ره‌كی ببێت، به‌قوربانی ده‌ستی چینایه‌تی ده‌سه‌ڵات، پێی بگوترێت بێوه ژن، یان ده‌ستی یه‌ك و ده‌ستی دوو ئه‌ی بۆ پیاوی ژن ته‌ڵاق ده‌ر و سێ ژن هاوه‌ر پێی ناگوترێت، بێوه پیاو و ده‌ستی یه‌ك و ده‌ستی دوو و سی؟. سه‌یر و سه‌مه‌ره له‌وه‌دایه خه‌ڵكانێك ئۆتۆمبیلی گران به‌هایان پیێه، یان له ماڵه‌كانیان یه‌ك دووكاسیه‌تی ئه‌و گۆرانی بێژه‌یان، له ئه‌رشیف كردووه و به‌كاری دێنن، پێموایه ئه‌و جۆره هونه‌رمه‌ندانه باسبه‌ینان تا ئێواره گۆرانی بچرن نه‌ك هونه‌رمه‌ندنین به‌ڵكو له هه‌موو شتێك بچن له هونه‌رمه‌ند ناچن، ئه‌وانه‌شی عه‌زیز و یاوه‌رانی وه‌یسه‌ی هونه‌رمه‌ند به‌هونه‌رمه‌ند ده‌زانن، وه‌ك ئه‌وانه‌وان پۆلیسیان لێبووه به فریشته‌و كرنۆش بۆ سیاسه‌تمه‌داری ده‌سه‌ڵات ده‌به‌ن. "
shwansdiq@yahoo. Com
.. hewler
