ده‌بی ئه‌زموونی سیاسیی كوردستان شكست خواردووبیو له قهیراندابی؟؟
نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د: (به دوادا چوونێك بۆ گوتارێكی به‌ڕێز جه‌وهه‌ر نامیق) به‌ڕێز جه‌وهه‌ر نامیق كه‌سایه‌تیی سیاسی وپێشمه‌رگه‌ی دێرینی
كوردستان نووسینێكی له سایته‌كانی ئه‌نته‌رنێتدا بڵاو كرده‌وه له ژێر ناوونیشانی ( (ده‌قی پڕ و ژه‌ی به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی (هه‌نگاو نان به‌ره‌و چاكسازی) له 2/12/2008) ) له ڕاستیدا ماوه‌یه‌كه به‌ڕێزیان كۆمه‌ڵێك گوتاری سه‌رنج ڕاكێشی سه‌باره‌ت به بار‌و دۆخی كوردستان و ئه‌زموونه سیاسیه‌كه‌ی بڵاو ده‌كرده‌وه كه دوایینیان ئه‌و چاو پێكهوتنه بوو كه له هاوڵاتیدا بڵاو كرایه‌وه‌و تیایدا ئه‌زموونی كوردستانی به ئه‌زموونێكی شكست خواردوو له قه‌ڵه‌م دابوو.. تاكو ئێستاش هیچ نووسینێكی ئه‌وتۆم به‌رچاو نه‌كه‌وتووه كه گفت و گۆیه‌كی زانستیانه‌ی له گه‌ڵ بیر‌و بۆچوونه‌كانی به‌ڕێزیاندا كردبێت.. ئه‌م نووسینه به دوادا چوونێكه بۆ ئه‌و گوتاره‌ی سه‌ره‌وه كه هیوادارم به هه‌ڵه شیكردنه‌وه‌ی بۆ نه‌كری.
سه‌ره‌تا من زرۆم پی سه‌یره كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌كو به‌ڕێزیان له‌و شوێنانه‌دا نووسین و چاوپێكه‌وتن ده‌كات كه
هه‌میشه‌و هه‌موو كاتێك ته‌نها كاریان ئه‌وه‌یه ئه‌زموونی سیاسیی كوردستان.. به شكست و مایه پووچ دابنێن و ئه‌م كاره‌شیان وه‌كو كاری بژێوی دابنێن چونكه ئه‌و باوه‌ڕانه‌ی كاریان له سه‌ر داڕشتووه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كورده بۆ باوه‌شی ده‌سه‌ڵاتی ناوهندو نه‌هێشتنی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی كورد‌و جۆشدانی دووبه‌ره‌كی و چاندنی نائومێدی و دوژمنایه‌تی له نێو گه‌لی كوردا به تایبه‌تی كوردستان پۆست وڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ولڤین.. من پێم سه‌یره ناوی به‌ڕێزیان و نووسینه‌كانیان له‌و شوێنانه‌دا ببینم.. دووه‌م سه‌رنجی گشتیش من سه‌یرم دی له‌وه‌ی به‌ڕێزیان له ماوه‌ی ئه‌و حه‌ڤده ساڵه‌ی كه باسیان ده‌كات كه هه‌وڵه‌كانی كورد به‌ڕێگه‌یه‌كی ناته‌ندروستدا ڕۆسشتوونهو به درێژایی ئه‌و 17 ساڵه هه‌ردوو حزبی سه‌ره‌كی مۆنۆپۆلی ده‌سه‌ڵاتیان كردووه ئایا له خۆی نه‌پرسیوه هه‌ردوو حزب له كوێوه هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و كی ده‌نگی بۆدان و چۆن بوونه واقیعێكی سیاسی و ده‌سه‌ڵات دارێتی له كوردستاندا‌و چهندجێكیش خۆی به به‌رپرسیاری ئه‌م ( (شكست خواردنه داده‌نی) ) ؟كه له كۆتاییدا تاكو ساڵانی 2003 هه‌ر خۆی كاری بۆ ئه‌م گه‌یشتنه‌ی حزب كردووه بۆ ده‌سه‌ڵات و نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له كوردستاندا له ده‌ست بووه؟؟ له‌ڕاستیدا هه‌رچه‌نده من ئه‌مه به شتێكی سروشتی ده‌زانم به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه بیڵێم كه ئاخۆ گه‌لی كوردچ ئه‌زموونێكی له ده‌سه‌ڵات دارێتی و گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدا هه‌بووه پێش ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان جگه له ده‌سه‌ڵاتێكی شۆڕشگێڕی تاكو بێت و ده‌سه‌ڵات قۆرخ كات؟؟مه‌به‌ستیشم له‌م پرسیاره ئه‌وه‌یه بۆچوونه‌كانی به‌ڕێزیان له مۆنۆپۆل كردنی ده‌سه‌ڵات ده‌شی له شوێنی حۆیاندانهبن له به‌رئه‌وه‌ی
1-سه‌رتاپای ئه‌زموونه سیاسیه‌كانی دنیا له حزبه‌وه دروست بوونه‌و ده‌سه‌ڵاتیش هه‌میشه له ده‌ستی ئه‌و حزبه‌دا بووه كه زۆرینه‌یه‌كی له ده‌نگ و پشتگیری له نێو خه‌ڵكدا هه‌بووه ئه‌وه پاش چه‌ندین سیسته‌می جیاوازی ده‌سه‌ڵاتی حزب بووه له دامه‌زراندنی حكومه‌ت و شێوازی حوكم كردن‌دا كه جۆرێك له ئۆرگانیزه كردنی هێزی گۆراِنكاری هاتۆته پێش و به دیاری كراویش له‌و سه‌رده‌مانه‌ی ئه‌و ڕژێمانه هیچ مه‌ترسیه‌كی ده‌ره‌كیان له سه‌ر نه‌بووه كه یۆگۆسلافیاو سۆڤیێت و چیلی وپۆلۆنیاو... هتد نموونه‌ی ئه‌م جۆره گۆرانكاریانه بوونه.. حزبی دامه‌زرێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتی پاش سه‌رده‌می شۆڕشگێڕی و بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژوودائهمڕۆكه بوونی نیه ئه‌وه ته‌نها گه‌لی كورده كه له‌دواوه‌ی هه‌موو گه‌لانی دنیاوه ده‌گاته پێگه‌یه‌ك له نیمچه ده‌سه‌ڵات نه‌ك دهسهَڵاتێكی ڕه‌ها كه یه‌كسه‌ر له شاخه‌وه دێته‌وه شار نه‌وه‌ك وه‌كو حكومه‌تێك كه ته‌مه‌نی حوكمڕانیی سه‌دان ساڵ بێت به‌ڵكو وه‌كو میلله‌تێكی هه‌میشه ژێر سته‌م و چه‌پۆكی زۆردارانی وه‌كو گه‌لی كورد له دوا دواوه‌ی مییللهتاندا دێت و هه‌روه‌ك فۆكۆیاما ئه‌م سه‌رده‌مه به سه‌رده‌می كۆتایی سیاسه‌ت و ئایدۆلۆژیا له قه‌ڵه‌م ده‌دات كورد دی و ده‌ره‌نجامی تراژیدیا گه‌وره‌و شۆڕشه خوێناویه سه‌دان ساڵه‌كانی خۆی وه‌كو دوا میلله‌تی جێماوی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه دێت و هێلانه‌یه‌كی بچووكی بۆ داده‌مه‌زرێنن وناوی ده‌نێن باكووری عێراق و كوردیش ناو له خۆی ده‌نێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.. ئه‌مه‌یه واقیعی ئه‌و سنوورانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی كورد هه‌یبووه كه سی به‌شی جه‌سته‌ی لی دابڕێندرابووزهویهكهی لی حه‌رام و قه‌ده‌غه كرابووله سه‌ر كۆمه‌كیی نه‌ته‌وه یكگرتوهكان و ڕێكخراوه خێرخوازیه‌كان دهیگوزهران كه پرۆگرامێك بوو ناوی نرابوو خواردن به كه‌وچك.. ئه‌و ساڵانه‌ی ده‌كه‌ونه دوای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه تاكو ڕوخانی سه‌دام ساڵانێكی پڕ بڕشت و پڕ له خێر‌و پڕ له بوونی ناسنامه‌یی كورد نه‌بوو نه له ده‌سه‌ڵات و نه‌له دان پێدانان به هیچ بوونێكی كورد وه‌كو حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و ئه‌مڕۆشی له گه‌ڵدا بێت تازه به تازه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵات دارانی به‌غدا فه‌رمان به ڕاگه‌یاندنه‌كانیان ده‌ده‌ن كه چیتر زاراوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌كار نه‌هێنن و زاراوه‌ی باكووری عێراق به كار بێنن.. به‌ڵام له هه‌موو ئه‌م سه‌رده‌مانه‌دا شكست خواردنی كورد شكستێك نه‌بووه به هۆی هه‌ڵه‌كانیه‌وه به‌ڵكو شكستی كورد شكستێكه ده‌توانین ناوی
بنێین شكستی له قاڵبدانی كورد له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌و عێراق ونه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاواوه چونكه كورد به‌رامبه‌ر عه‌ره‌ب وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك یه‌ك له سه‌ر سه‌ده له جوگرافیایه‌كی وه‌كو جوگرافیا‌و دانیشتوانی كوردستانی عێراق و هیچ هێزێك له جیهاندا ئه‌وه‌نده ناسیاسی نیه به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی له گه‌ڵ سه‌د كه‌سدا تێك دات بۆ یه‌كیك كه لهدواسهردهمی كۆتایی هاتنی سیاسه‌ت و به ده‌وڵه‌ت بووندا سه‌ری بۆ ژیان و ناسنامه‌كه‌ی به‌رز ده‌كاته‌وه.. كورد ده‌سه‌ڵاتی نه لهحكومهتێًكی پێش خۆی و نه‌له میرنشین و پادشایی و ئیمبراتۆریهتێكهوه وه‌رگرتووه تاكو مۆنۆپۆلی ده‌سه‌ڵات بكات به‌ڵكو كوردی پاش ڕاپه‌ڕین له خه‌ونیشدا بیری له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه كه ڕۆژێك له ڕۆژان ته‌نانه‌ت پاش سه‌د ساڵی دیكه‌ش ده‌بێته بچووكترین ده‌سه‌ڵات له ناوچه‌كه.. له بار‌و دۆخی سیاسی و جوگرافی و مێژوویی و ئابووریی له‌م بابه‌ته‌دا كاتێك كورد ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست شتێكی زۆر ئاساییه حزب هه‌ر خۆی ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست.. چونكه هه‌ر ئه‌وان بوون له گه‌ڵ گه‌له‌كه‌یاندا قوربانی و خه‌باتێكی درێژ خایه‌نیان كرد بۆ ده‌سه‌ڵاتی كورد‌و ناسنامه‌ی كوردوو بوونی كورد‌و حزبیش هه‌میشه ده‌نگی نه‌ته‌وه‌و میللهتێكهو ئه‌ندامه‌كانی ناكورد نین و له‌ودیوی سنووره‌وه ناهاتوونهتهكوردستان و ئه‌مه واقیعی كورده كه هه‌رده‌بوایه حزب ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش مۆنۆپۆل بكات تاكو به دوا ئامانجی خۆی ده‌گات كه ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كۆتاییه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌و ئازاد كردنی هه‌موو ناوچه داگیر كراوهكانیهتی.. ئه‌زموونی ڕابوردوو ئێستای كوردستان له ده‌سه‌ڵات دارێتیدا شكست خواردوونیه چونكه ئه‌م ئه‌زموونه وه‌كو هێڵێكی بیانی ڕۆژله دوای ڕۆژ به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چی وواقیعی جیهان و ناوچه‌كه‌و ناوخۆی عێراقیش وا ده‌خوازن كه كورد هێمنانه‌و سیاسیانه هه‌نگاو بهاوی و كورد به سیاسه‌ت و
خۆگرتن نه‌بێت له كاردانه‌وه‌و بڕیاری نالۆژیكی ناتوانێت واقیعێكی سیاسی نه له عێراق و نه له‌ناوچه‌كه بگۆڕێت كه هه‌زار ساڵه ڕۆیشتوه‌و گه‌شه‌ی سه‌ندووه و له گه‌وهه‌ردا هه‌موولایه‌كیان ئه‌گه‌ر دوژمنی یه‌كتریش بن له سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه كورد نابی له‌و سنووره‌ی بۆی دیاری كراوه كهلكاندنیهتی به ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانیانه‌وه یه‌ك هه‌نگاو بهاوی.. هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی بۆچوونی دژ به‌م بیركردنه‌وه‌یه هه‌میشه له نێو خه‌یاڵ پڵاویدا نوستوونهو خه‌ون به سوپهرمانێتی گه‌لی كورده‌وه ده‌بینن وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی له ده‌ستدا بێت و
هه‌موو ده‌رگایه‌كی له به‌رده‌مدا كراوه بێت.. ئه‌زموونی كوردستان شكست خواردوونیهو له قه‌یران و كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌شدا نیه به‌ڵكو ئه‌و ئهوموونه له نێو واقیعێكدا گه‌شه دهسهنی كه به دڵنیاییه‌وه ده‌یڵێم هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه واقیعه‌كه‌ی به هی كورد ناكات و زۆر له سیاسه‌ت مه‌دارو بیریار‌و ساسیی به ناوبانگ و زۆر له ئه‌كادیمی و په‌رله‌مه‌نتارو سه‌ركرده‌ی وڵاتان شایه‌دی بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ئه‌زموونه ده‌ده‌ن و
هه‌موو ئه‌م كه‌سانه‌ش خاوه‌نی فیكر‌و زانست و تێگه‌یشتنن له دنیادا.. ته‌نانه‌ت دوژمنانی كوردیش له ئه‌زموونی كورد دڵیان پفی كردوه‌و ده‌ڵێن كورد به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت بوون ده‌چێت و ئه‌وه‌ته‌نها كورده كه له هه‌موو دنیا خۆی به سیاسی تر‌و بیرمه‌ند تر ده‌زانی و ڕۆژانه هه‌وڵ بۆ چاندنی نائومێدی و نووچ پێدانی كورد‌و ساركردنه‌وه‌و كوشتنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ده‌ن.. له ڕاستیدا ده‌شی به‌شێك له دواكه‌وتنی بیركرنه‌وه‌ی سیاسیه‌كانمان كه زۆر له سه‌ر خۆ گه‌شه ده‌سه‌نن هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه نه‌بی كه حزب ده‌ست له كاروباری حكومه‌ت ده‌دات و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێویستیی به بیركردنه‌وه‌و لی وورد بوونه‌وه‌ی زۆر هه‌یه‌و به دووسی دێڕ شی ناكرێته‌وه په‌یوه‌ست به كورده‌وه.. به‌ڵكو هۆیه‌كی سه‌ره‌كیی ئه‌م دواكه‌وتنه ئه‌و دابڕانه ڕوونه‌یه له نێوان بیركردنه‌وه‌یه‌ك كه ده‌ربڕین له كۆی هێزی بیركردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بكات كه به داخه‌وه به هۆی ئه‌وه‌وه‌ی كه دام و ده‌زگا مه‌ده‌نی و دیموكراتیه‌كانی كوردستان تاكو ئه‌مڕۆ له لایه‌ن كه‌سانی سیاسه‌ت مه‌دارو بیریاری لی هاتوه‌وه به‌ڕێوه نابرێن بۆیه هه‌نگاوه‌كان له سه‌رخۆن و په‌ره ناسێنن هۆیه‌كه‌ش له‌وێوه‌یه زۆرترین بڕیاری ستراتیژیی كار بۆ كرا‌و له كوردستاندا ئاشكرا كردن و كار له سهركردنیان له بنكه فراوانه‌كه‌ی زیانی زیاتره له قازانجی ئه‌مه‌ش ئه‌و سنووره بچووكه نیشان ده‌دات كه كورد له سیاسه‌ت و بڕیارداندا هه‌یه‌تی بۆ كار له سه‌ر كردنی هه‌ر ستراتیژێكی سیاسی.. چاكترین نموونه كار‌و كه‌سایه‌تیه دیاری كراوه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی پێش دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر هانی په‌رله‌مانی كوردستانی دا كه ببێته په‌رله‌مانێكی چالاك و به‌شداریه‌كی سیاسیی چالاكی هه‌بێت له هه‌موو بار‌و دۆخه جیاوازه‌كانی كوردستان.. به‌ڵام ئه‌م هاندانه سوودی نه‌بوو چونكه په‌رله‌مانی كوردستان نه‌ك به‌هۆی ده‌ست تێوه‌ردانی حیزبه‌وه ناچالاك بووه به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌وه ناچالاك بووه چونكه له ڕوویه‌كه‌وه كه‌سانی زۆر نهشیاوئهو پۆسته‌یان به بی پێشینه‌ی زانستی و نه ئه‌كادیمی وه‌رگرتووه له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له‌م بار‌و دۆخه‌دا په‌رله‌مانی كوردستان ناتوانی به بی ته‌نسیق له گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كاندا كار له سه‌ر بڕیار‌و بۆچوونی سیاسیی هه‌ستیار بكات و هه‌ر له بناغه‌شه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست پێشخه‌ر نه‌بووه له هیچ گرفت و كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی كوردستان به هۆی بزربوونی بیركردنه‌وه‌ی داهێنه‌رانه له‌وێدا له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ئه‌مه‌ش ده‌مانباته‌وه سه‌ر بۆچوونه‌كانی ده‌وری حزب كه به‌ڕێزیان ده‌ست تێوه‌ردانی حزب له حكومه‌ت به سه‌رچاوه‌ی هه‌مووگرفت و كێشه‌كانی كوردستان داده‌نی و با بزانین به‌ڕیزیان چۆن سه‌یری ئه‌م په‌یوه‌ندیه ده‌كات.. سه‌باره‌ت به قۆرخ كردن و مۆنۆپۆل كردنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن حزبه‌وه نووسه‌ر ده‌نووسی ( (ئێستاش هه‌ر چۆن سه‌ركردایه‌تیی ئه‌م دوو حیزبهمۆنۆپۆلی گشت ده‌سه‌ڵاته‌كانیان كردووه‌و ئه‌م ئهزموونهیانتوشی چه‌ندین گرفت‌و قه‌یران كردووه‌و كۆمه‌ڵگایان كردووهبه كۆمه‌ڵگایه‌كی (حیزبی لیسته)، ئه‌وه‌ی له‌بازنه‌ی ولاوو ئینتیماو به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌ك له‌وان نه‌بێت، ئهوهژیانو ئازادییه‌كانی تا حه‌دێك سنوورداره، باشترهههر خۆیان ده‌ستپێشخه‌ربن لهعیلاجیكردنی ئه‌و دیارده‌یه.. ) ) ئایا له ده‌ره‌وه‌ی وهلابۆ حزبه‌كانی كوردستان تاك چ ژیان و چ ئازادیه‌كی بۆ به‌ڕه‌وا ده‌بینین یا هیوای بۆ ده‌خوازین؟؟سه‌ره‌تا حكومه‌تی كوردستان حكومه‌تێكی هاوبه‌شه له نێوان هه‌موو حزبهكانداو هه‌موو حزبه‌كانیش ئه‌ندامیان له په‌رله‌ماندا ههیهوبهڵكو هه‌ندێك حزب له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگی نیو ئه‌ندامیشی نهبوهكهچی له پۆسته وهزاریهكاندا پشكیان هه‌بوه. حزبی ئۆپۆزیسیۆن به‌شدار نابێت له حكومهتێكداو هیچ پۆستێكی وه‌زاری و ئیمتیازاتی لابه‌لاو به‌رژه‌وه‌ندیی جۆربه‌جۆری نابێت له حكومه‌تێكدا كه ئه‌و خۆی به ناكۆك داده‌نی له دیدو بۆچوونه‌كانی به‌شداری كردن، به‌ڵكو حزبی ئۆپۆزیسیۆن هه‌میشه له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تدا كاری خۆی ده‌كات.. حزبه‌كانی كوردستان وه‌كو وه‌زاره‌ته‌كان خاوه‌ن میزانیه‌و داهاتن له حكومه‌تدا.. نموونه‌ی به ئۆپۆزیسیۆن بوونی حزب له كوردستاندا له گه‌ڵ هه‌ندێك حزبدا كه توانای خۆیان تاقی كرده‌وه و نوشوستیان هێنا گه‌یشته كۆتاییه‌كی تراژیدی.. هۆكاری ئه‌م بار‌و دۆخه‌ش هۆكاری جیاوازن له به‌ر ئه‌م هۆیانه::
1-حكومه‌تی كوردستان له سه‌ر بناغه‌ی هاوبه‌شی كردنی هه‌موو حزبه‌كان دروست بووه چونكه بار‌و دۆخی كوردستان له مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانیه زۆر هه‌ستیاره‌كانی ده‌رنه‌چووه وهێشتا مه‌ترسیه‌كانی داهاتوو له سه‌ر كورد‌و كوردستان هه‌روه‌كو خۆیانن و هه‌ر حزبێك له‌م بیره نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی كوردستانیه لابدات نوشوستی دێنێت.. ئه‌مه‌ش هۆیه‌كه بۆ به هێز بوونی پێگه‌ی هه‌ردوو حزبی سه‌ره‌كی له كوردستان كه به هه‌موو جیاوازیه‌كانیانه‌وه دووحزبی نه‌ته‌وه‌یین و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریان هێشتا له نێو خه‌ڵكی كوردستان زۆر به هێزه‌و هه‌ر ئه‌وانیش بوون ده‌سه‌ڵاتیان له كوردستاندا دامهزراندو له گه‌ڵ هه‌موو كێشه‌كانی كوردستاندا ژیان.
2-هه‌موو حزبێك له دنیادا مافی خۆیه‌تی ده‌سه‌ڵات مۆنۆپۆل بكات كاتێك ئه‌و حزبه هه‌ر خۆی دامه‌زرێنه‌ری حكومه‌تێكه و زۆرینه‌ی خه‌ڵك متمانه‌ی پی ده‌كه‌ن و ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ن و حزب به پێی ده‌نگه‌كانی به‌رامبه‌ره‌كانی ڕێگه به حزبه‌كانی دیكه ده‌دات هاوبه‌ش بن له پۆسته‌كاندا، حزب هه‌ر خۆی هه‌ڵبژێره‌ری پۆسته سه‌ره‌كیه‌كانه له‌و حكومه‌ته‌دا كه ئه‌مه‌ش مۆنۆپۆل كردن نیه به قه‌د ئه‌وه‌ی پراكتیزه كردنی دیموكراتیه‌ته.
3-له گه‌ڵ گه‌شه سه‌ندنی كوردستان وحكومهتهكهیدا ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌كان وه‌كو ده‌ست تێوه‌ردان ڕۆژ له دوای ڕۆژ له كزیدایه و كاتێك ئه‌م پرۆسه‌یه له سه‌ر خۆیه ئه‌وه بار‌و دۆخی كوردستانه كه‌وا ده‌خوازی كه حزب هاوبه‌ش بێت له دیاری كردن و كاندید كردنی ئه‌ندامانی خۆی بۆ هه‌ر پۆستێكی هه‌ستیار ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یێنی كه هێشتا مۆدێلی سه‌دا سه‌د دیموكراتی له كوردستاندا سه‌رناگرێت كه هێشتا كورد نه‌یتوانیوه كێشه‌ی بوونایه‌تی و ده‌ستووریی خۆی، كێشه‌ی دژایه‌تیه فره ڕه‌نگه‌كانی خۆی له نێو عێراق و ناوچه‌كه‌دا یه‌ك لا بكاته‌وه ئه‌وه باسی كێشه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و داب و ده‌ستووری كورد‌و بیركردنه‌وه‌ی هه‌ر مه‌كه كه پێویستیان به گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه.. دیموكراتیه‌ت له عێراقدا هه‌روه‌ها له ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌دا له قه‌یراندایه به به‌راوردیش له گه‌ڵ كوردستان ئه‌وا كورد له زۆر ڕوه‌وه دیموكراتیه‌ته‌كه‌ی زۆر پێشكه‌وتووتره..
3-ئازادیه‌كانی تاك له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراتیدا له سه‌ر بناغه‌ی ماف و لێپرسراوێتیه نه‌ك له سه‌ر بناغه‌ی ئازادیی ڕه‌هاو بی سنووریاخو ئازادیه‌كی دروست كرا‌و له سه‌ر ئیمتیازات.. له به‌ر ئه‌وه‌ی كوردستان له ڕووه سیاسیهكهوهی له كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه له گه‌ڵ عێراق و ناوچه‌كه ئه‌وه ئازادی نیه كورد بانگه‌شه بۆ شكست پێهێنانی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بكات كورد ببێته ده‌ستی بێگانه‌و دوژمنه‌كانی له كوردستاندا‌و سیخوڕی و جاسووسی بۆ نه‌یارانی كورد بكات به ناوی ئازادیه‌وه كورد بۆی نیه له ده‌ره‌وه‌ی.. به‌ڵی حزب و حكومه‌تیشه‌وه په‌یوه‌ندیی ژێراو ژێر له گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی دژ به‌كورد هه‌بێت به ناوی دیموكراتیه‌ته‌وه.. كورد بۆی نیه هاوپه‌یمانێتی حزبایه‌تی له گه‌ڵ دوژمنانی كوردا بكات له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به ناوی ئازادیه‌وه.. له پاش ئهمانهوهش كورد چاره‌نووس و داهاتووی زۆر ڕوون و ئاشكران و به‌رژوه‌ندی وههڵوێستهكانیشی ڕوون و ئاشكران ئه‌گه‌ر بمانه‌وی لێپرسراوێتی خۆمان ده‌ست نیشان بكه‌ین..
4-به‌وه‌ی حزب كۆمه‌ڵگای كردۆته حزب لیسته‌و كۆمه‌ڵگه‌یان تووشی چه‌ندین كێشه‌و قه‌یران كردووه ئه‌م گوتانه ساكاری و گشتاندنێكی زۆری تێدایه هۆیه‌كه‌شی تێگه‌یشتنی یا جۆری تێگه‌یشتنی به‌ڕێزیانه له ده‌وری حزب له كۆمه‌ڵگه‌و په‌یوه‌ندیه‌كانی به ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه كه ده‌رباره‌یان ده‌ڵی ( (هه هه‌وڵی بنیات نانی دیموكراتیهتو تێإوانین بۆ گشت دامه‌زراوه‌كانی ده‌سه‌ڵات، لهوانهحكومهتو (په‌رله‌مان)، ره‌نگدانه‌وه‌ی بیروبۆچوونو تێگهیشتنهله بوونوئامانجو رۆڵی ئه‌و دیارده‌و ئه‌و دامهزراوانهو بنه‌ماو ئامرازهكانییهتی كه‌یه‌ك. ) ) هه‌روه‌ها له ده‌وری حزب و كار‌و ئامانجه‌كانیدا.
نووسه‌ر ده‌ڵی ( (له‌هه‌ر سستێمێكی دیموكراتی (حیزب) و ژیان‌و خه‌باتی حیزبایه‌تی، یه‌ك لهكۆڵهكهگرنگهكانیهتیو پێویستییه‌كی وههایهههر چۆن زادو هه‌وا بۆ به‌رده‌وامبوونی ژیان... ) ) له‌وه‌ش زیاترسه‌باره‌ت به حزب ده‌ڵی ( (1. گه‌ڕانه‌وه‌ی حیزب بۆ رۆڵ‌و ئامانج‌و ئه‌ركی خۆی وه‌ك ئامرازێكی رێكخهرو پێگهیاندنو تهعبئهكردنی جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پرهنسیپانهكهخودی ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبهقبوڵی دهكهنو بڕیاری له‌سه‌ر دهدهنو په‌یڕه‌وو پرۆگرامی بۆ دادهنێنو له‌پێناویدا خه‌باتی هه‌مه‌جۆره‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ئامانجیش: گهیشتنهبهدهسهڵاتو پیاده‌كردنی ئه‌و پرۆگرامهیهكهبۆ قۆناغێكی دیاریكراو‌و په‌سه‌ند كراوه، ) ) هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به گرنگیی حزب ده‌ڵێت ( (شیاوی وتنهلهمبارهیهوهكهئهوهبۆ زیاتر له‌یه‌ك سهدهدهچێت هوزری سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌م جیهانهبۆ رێكخستنی كۆمهڵگاو گۆڕین‌و گۆڕانكاریی‌و بهڕێوهبردنو گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات، به‌تایبه‌تی لهسستێمێكی دیموكراتی، چ بهگشتیو چ له‌سه‌ر ئه‌ساسی چینایهتیو نه‌ته‌وایه‌تی‌و ئایینی‌و مه‌زهه‌بی.. تاد، جگهلهحیزب ئامرازێكی دیكه‌ی باشتری نه‌دۆزێته‌وه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه بهڵكوباس لهسستێمێكی دیموكراتی‌و مۆدێرن، بێبوونی حیزب‌و ململانێی حیزبایه‌تی، یان بوونی بۆ نییهیان له‌نگه. ) ئه‌وه‌ی ئه‌م بۆچوونانه بخوێنێته‌وه ده‌گاته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه له ده‌ره‌وه حزبدا ته‌نانه‌ت هه‌واو زادیش بوونیان نیه ئه‌وه حزبه دیموكراتیه‌ت ده‌چه‌سپێنی ئه‌وه حزبه په‌رله‌مان و حكومه‌ت داده‌مه‌زرێنی ئه‌وه حزبه ڕێك خه‌رو ته‌عبئه كهروپێگهیێنهری جه‌ماوه‌ره و ته‌نانه‌ت حكومه‌ت و په‌رله‌مانیش كه‌ره‌سته‌و ئامرازی حزبن كه له گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات له په‌یڕه‌وو پرۆگرامهكانیدا له سه‌ری ڕێك ده‌كه‌ون... لێره‌دا دوو شت تێكه‌ڵ به یه‌ك كراون یه‌كه‌میان مه‌سه‌له‌ی كاری حزبایه‌تی له ناوخۆی حزبێكدا جیاوازه له مه‌سه‌له‌ی كاركردنی حزبێك له حكومه‌تێكدا.. دووه‌میان كۆتایی حزبایه‌تی له حكومه‌تدا تێكه‌ڵكراوه له گه‌ڵ كۆتایی هاتنی ده‌وری حزب له كۆمه‌ڵگه‌دا.. كاتێك نووسه‌ر به‌م ڕههایهتیه ده‌وری حزب دیاری ده‌كات ئاخۆ چۆن ده‌توانی حزب له حكومه‌ت و جه‌ماوه‌ر جیا بكاته‌وه؟؟تاك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م تێڕوانینه بۆ حزب چ ده‌ورێكی بۆ ده‌مێنێته‌وه یاخود چ ئازادیه‌كی به شایه‌ن بۆ له قه‌ڵه‌م ده‌دری؟؟
له ئه‌زموونی دیموكراتیدا حزب پاش دامه‌زراندنی حكومه‌ت له حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ش دوور ناكه‌وێته‌وه.. چونكه حكومه‌ت و حزب وده‌سه‌ڵات له سه‌ر جیهانبینی و ئایدۆلۆژیای ئه‌و حزبه دادهمهزرێنَ و حزب داكۆكی له‌و بۆچوونانه ده‌كات كه هه‌ر خۆی وه‌كو یاسایه‌كی پێشینه‌و سه‌رچاوه‌یی له شێوه‌ی په‌یڕه‌وو پرۆگرامێك دایڕشتووه و له كوردستاندا به پێچه‌وانه‌وه په‌یڕه‌وو پرۆگرامی حزبه‌كان ئه‌و ده‌ورانه‌یان نه‌ماوه له سه‌ر وێنا كردن و نه‌خشه‌ی سیاسیی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدا چونكه ئه‌و ئامانجانه‌ی له په‌یڕه‌وو پرۆگرامهكاندان
گۆڕانكاریه‌كی گه‌وهه‌ریان تێدا نه‌كراوه‌و زۆر به‌شیان بۆ سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ نه‌شیاون ئه‌مه‌ش هۆكاری خۆی هه‌یه چونكه مهتسیدارترین بڕگه‌ی حزب په‌یڕه‌وو پرۆگرامهكهیهتی كوردستان وه‌كو جوگرافیا‌و مێژوو ڕۆژانه له گۆڕانكاریی بهردهوامدایهوڕۆژانه سیاسه‌ت گۆڕنكاری و ڕووداوی نوی دێنێتهكایهوه له به‌ر ئه‌وه‌شی حكومه‌تی كوردستان تاكو ئه‌مڕۆ حكومه‌تێكه كه له دووحزبی سه‌ره‌كی پێك هاتووه كه له پهیڕهووپرۆگرامدا جیاوازیان هه‌یه به‌ڵام له حكومهتدایهكگرتوون و دیدی هاوبه‌شیان هه‌یه، بۆیه كاركردن به په‌یڕه‌وو پرۆگرامه‌كانی حزب
له كوردستاندا ئاسته‌مه چونكه ئێمه هێشتا له قۆناغی دروست كردنی ده‌سه‌ڵاتداین نه‌ك له قۆناغی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات. هه‌ر بۆیه جیا كردنه‌وه‌ی حزب له حكومه‌ت و په‌رله‌مان وهه‌موو دامه‌زراوه‌كاندا كارێكه لۆژیكی نابێت مه‌به‌ستیش ده‌ست تێوه‌ردان نیه به مانای حزب له كۆتاییدا هه‌ر خۆی حكومه‌ت بێت به‌ڵكو مه‌به‌ستم له جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه له حكومه‌تدا.. ئاشكرایهحكومهتی كوردستان و په‌رله‌مانه‌كه‌ی نه‌ده‌توانی حزبی بی و نه‌ده‌توانی حزبیش نه‌بێت نه‌ده‌توانی دیموكراتی نه‌بی و نه‌ده‌توانی سوپه‌ر
دیموكراتی بێت نه‌ده‌توانی عیلمانی نه‌بی و نه‌ده‌شتوانی عیلمانیهكی سه‌دا سه‌د دیموكراتی بێت.. ئه‌مه واقیعی كۆمه‌ڵگه‌ی كورد‌و واقیعی عێراق و ناوچه‌كه‌و واقیعی سیاسه‌تی ئهمریكاو ڕۆژئاوا له عێراق و كوردستاندا هێناویانه‌ته كایه‌وه.. كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بانگه‌شه‌ی دیموكراتیه‌ت بكا‌و باوه‌ڕی به باوك سالاری و قۆرخ كردنی یه‌كتری و ویژدان فرۆشی و به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه كه‌سی و كولتووری دواكهوتووتهنانهت جاشایه‌تی و تێرۆریش هه‌بێت له نێو زۆرینهیهكدا دیموكراتیه‌ت و ههوڵًدان بۆ پیاده كردنی به ته‌واوه‌تی جۆرێكه له شێت بوون
دیموكراتیه‌ت ده‌بی بنه‌ماو باوه‌ڕێك بێت له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا.. چونكه دیموكراتیه‌ت له بناغه‌وه فیكره نه‌ك سیاسه‌ت كردن ئه‌وه سیاسه‌ت و سیسته‌مه كه‌به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی به‌ڕێزیانه‌وه دیموكراتیه‌ت ده‌كاته شێوازێ و ئامرازێك له ئامرازه‌كانی دامه‌زراندنی حكومه‌ت نه‌ك حزب له سیاسه‌تدا.. هه‌موو حزبێك له دنیادا له‌په‌یڕه‌و كردنی دیموكراتیه‌تدا خوێندنه‌وه‌ی بۆ كۆمه‌ڵگای خۆی هه‌یه‌و له سه‌ر بنه‌مای بۆچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی پیاده‌ی دیموكراتیه‌ت ده‌كات له حزبدا له ده‌وله‌تێكی وه‌كو ئیسرائیل‌دا كه له ژێر كاریگه‌ریی مێژوویی و سیاسیی خۆیاندان دیموكراتیه‌ت ته‌نها له نێوان كهنێست وحزبه ئاینیه‌كاندا قه‌تیس ماوه له توركیادا له ژێر كاریگه‌ریی دهستوورێكدا قه‌تیس ماوه كه قه‌ت ناتوانی دیموكراتی بێت به‌و ئاسته‌ی دیموكراتیه‌كی ئه‌وروپی بێت و بۆیه دیموكراتیه‌ت جل و به‌رگێكی دووراو نیه كه ئه‌وه‌نده بانگه‌شه‌ی بی بنه‌مای بۆ ده‌كری له كوردستاندا وه‌كو ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێك بین كه سه‌د ساڵه ئه‌زموونی سیاسی و سه‌دان حزبی تێدابووبێت و
گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان سروشتی بن و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیش له زۆرینهكهیدا له گه‌ڵ بیری دیموكراتیه‌تدا بن به‌ڵكو هه‌موو دیموكراتیهتهكانی دنیا له گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یاندا گۆڕانكاری به سه‌ر خۆیاندا دێنین. له ڕاستیدا ئه‌م بیر‌و ڕایانه‌ی به‌ڕێزیان سه‌باره‌ت به حزب و حكومه‌ت حزب وكۆمه‌ڵگه ته‌نانه‌ت حزب و
ژیانیش به ته‌واوه‌تی حزباندنی تاكه نه‌ك گه‌ڕان به دوای دیموكراتیه‌تدا...
5- به‌ڕێزیان پێی وایه حكومه‌تی كوردستان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا نه‌یتوانیوه زۆربه‌ی گرفته سیاسی و خزمه‌ت گوزاریه‌كانی خه‌ڵكی چاره‌سه‌ر بكا‌و به خاڵ ئه‌و كه‌م و كورتیانه دیاری ده‌كات كه ئه‌مانه‌ن ( (لهگهڵدهسهڵاتی ناوه‌ندی به‌غدا كێشه‌كان ئاڵۆزتربوونو شۆڕبوونهتهوهبۆ شه‌قامی عهرهبیو ئیسلامی. ) ) قووڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كان له گه‌ڵ به‌غدا جیاواز بوونه له به‌رژه‌وه‌ندی و بۆچوونی سیاسی نه‌ك به‌وه‌ی گوناهه‌كه بخرێته ملی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد‌و حكومه‌ته‌كه‌ی و ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی سروشتیه چونكه نه عه‌ره‌ب و نه كورد ده‌توانن له‌و ده‌ستووره خۆیان ڕزگار بكه‌ن كه له سه‌ری ڕێك كه‌وتوون و هه‌ر گۆڕانكاریه‌كی داهاتووییش له ده‌ستوور هه‌ر به پێی بڕگه‌كانی ده‌ستوور ده‌بی به ڕێكه‌وتن و بڕیاری هه‌موو لایه‌ك بێت.. شۆڕبوونه‌وه‌ی كێشه‌كان بۆ شه‌قامی عه‌ره‌بی و كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی نه‌نگیه‌ك نیه بۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردولاوازیهكی ده‌سه‌ڵاتی كوردیش نیه به‌ڵكو ئاماژه‌یه‌كه بۆ به هێزبوونی پێگه‌ی سیاسیی ده‌سه‌ڵاتی كوردبهرامبهر به سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی یا مه‌یلی سه‌ر ههڵداوهی شۆڤینیه‌تی عه‌ره‌بی له عێراقدا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتوو ئێمهحكومهتی عه‌ره‌بی و كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به چه‌ند قه‌باره‌یه‌ك دابنێین كه ئه‌وان له گه‌ڵماندا جیاواز نه‌بن و دان به هه‌موو مافهكانماندا ده‌نێن وئێمه‌ش ئه‌و مافانه رَهت كه‌ینه‌وه ئه‌وا ده‌گونجی بڵێین كورد
گوناهباره.. له‌و بڕوایه‌دانیم سیاسه‌ت مه‌دارانی كورد كه‌م ته‌رخه‌م بووبێتن له هه‌وڵدان بۆ به ده‌ست هێنانی مافه‌كانی كورد له به‌غدا چونكه ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت و شایه‌نی گوتنیشس بێ هه‌ر ئه‌وه‌یه كه چۆن ئێمه پی داده‌گرین له سه‌ر مافه‌كانمان بۆ كوردستان ئه‌وانیش پی داده‌گرن له سه‌ر مافه‌كانیان نه ئێمه ده‌توانین فڕیویان ده‌ین و له گه‌ڵیان بكه‌وینه گره‌وه‌وه نه ئه‌وانیش ده‌توانن فڕیومان دهن و گره‌ومان لی ببه‌نه‌وه.. ئه‌وانه‌ی هه‌ر گرفتێكی سیاسی ڕووده‌داو گوناهه‌كه‌ی ده‌خه‌نه ملی سه‌ركردایه‌تیی كورده‌وه زۆر سادانه بیر ده‌كه‌نه‌وه كه قه‌وانی وه‌ڵڵا عێراق نه‌مابوو كورد زیندووی كرده‌وه.. عێراق چۆن نه‌مابوو له‌و كاته‌ی ئه‌مریكا هاتووه له سه‌ر دنیا بینیی خۆی عێراقێكی نوی دامه‌زرێنی؟ عێراق چۆن نه‌مابوو كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا نه‌بوایه عه‌ره‌بی عێراق یه‌كسه‌ر پاش سه‌دام له گه‌ڵماندا ده‌كه‌وتنه جه‌نگه‌وه؟؟؟
2- نووسه‌ر هه‌موو كێشه‌و گرفته‌كانی كوردستان به‌ره‌و ڕووی حزب ده‌كاته‌وه و پێی وایه"
كۆمه‌ڵێك هۆكاری نوی و گرفت و قه‌یران، ده‌ره‌نجامی دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵات له په‌نجا به په‌نجا هاته كایه‌وه..
له‌وانه ئاڵۆز كردنی كێشه‌كانی كوردستان. ڕێگری له به‌رده‌ك دیموكراتیه‌ت و گه‌شه‌پێدان و سه‌قه‌ت كردنی. مۆنۆپۆل كردنی ده‌سه‌ڵات. نابووت كردنی بنكه‌ی حبزب و بنكهكهی، لاواز كردنی ئه‌زموونی حكومه‌تی كوردستان، ... له ڕاستیدا ئه‌مانه بیری زۆر ڕه‌هان و دوورن له هه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنێكی واقیعی و سیاسیی كوردستان كه پشت به زانیاریی دروست و سه‌رژمێریی دروست و داتای سیاسیی ڕاسته‌قینه ببه‌ستێت ئه‌مانه بیر‌و ڕای زۆر گشتی و قسه‌ی ئاسایین له به‌ر ئه‌م هۆیانه..
1- بۆ زانینی نابووت بوونی حزب ده‌یی بزانین ژماره‌ی ئه‌ندامانی حزب و لایه‌نگرانی چه‌ندێكن و ئه‌و ژماره‌یه‌ش ده‌توانی له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكدا بیباته‌وه یانا؟؟كه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه فراوان بوونه‌وه‌ی بنكه‌ی حزبی له ڕووی جه‌ماوه‌ریه‌وه پاش ڕێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی زۆر زیاتر بووه له جاران و ئه‌مڕۆكه سه‌ركردایه‌تیی هه‌ردوو حزب له‌وه گه‌یشتوونه كه دابڕانیان له یه‌كتری چه‌ندێك زیان به پرۆسه‌ی سیاسی ده‌گه‌یێنی له كوردستان و عێراقدا هه‌ربۆیه ئه‌و تێگه‌یشتن له یهكتریهی نێوان هه‌ردو حزب تێگه‌یشتنێكی مێژووییانه‌یه، ئه‌مڕۆكه له سه‌ر قورسترینی گرفته‌كان هه‌ردوو حزب ئاماده‌ییان تێدایه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی. نابووت بوونی حزب له تێڕوانینی كێوه؟كێن ئه‌مڕۆكه حزب به بارێكی نابووت سه‌یر ده‌كه‌ن؟؟ئاخۆ مه‌رجه حزب هه‌میشه ئایدیال و بیركردنه‌وه‌و جیهانبینی هه‌موو گه‌لی كورد بێت؟ئه‌گه‌ر وایه ئیتر ئێمه حكومه‌تمان بۆ چیه‌و بۆچی باس له ئه‌زموونی سیاسیی حوكمڕانی بكه‌ین.. له‌ڕاستیدا بیری حزباندنی هه‌موو تاك و پرۆسه‌و بڕیارێكی سیاسیی كورد‌و لكاندنیان به حزبه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه خۆی له خۆیدا كوشتنی بیری دیموكراتیه كه زۆر زاڵه له نووسینه‌كه‌دا.. من پێم چاك بوو نووسه‌ر باسی له میكانیزمێكی نوی بكردایه‌ته‌وه له دیاری كردنی په‌یوه‌ندیی حزب به حكومه‌ته‌وه له پێناوی به هێز كردنی حكومه‌ت نه‌ك حزب كه ئه‌مه‌ش زۆر شوێنی سه‌ر سوڕمانه چونكه له سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌مان ده‌ست نیشان كرد ده‌وری حزب له كوی كۆتایی دێت و له كوی به گرنگی ده‌مێنێته‌وه.. سه‌یره نووسه‌ر هیچ بیرێكی نوی و تێڕوانینێكی نوێی پی نیه بۆ داهاتووی حكومه‌تی كوردستان و سه‌ر كه‌وتنی.. نووسه‌ر له من چاكتر ده‌زانی ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆكه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه حكه‌مه‌تی كوردستان و ئه‌زموونه سیاسیه‌كه‌ی له قه‌یران و كێشه‌دایه هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه خۆیان له هاوبه‌شی كردن‌دا نین و كه‌چی هه‌ر له سه‌ر ئه‌و ئه‌زمونه ژیان ده‌گوزه‌رێنن.. بۆ نموونه هه‌ندێك له نووسینه‌كانم كه‌له سه‌ر حكومه‌تی كوردستانه له هه‌ندێك ڕۆژنامه‌ی ناوه‌وه‌ی كوردستان بڵاو ناكرێنه‌وه نه‌وه‌ك پێیان بڵێن كه ئه‌وان له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدان یا ده‌سه‌ڵات ئه‌وانی دامه‌زراندووه كه‌چی گۆرهویهكهیان به پاره‌ی ده‌سه‌ڵات كڕاوهو مانگانه چه‌ندین بلۆكی دۆلار له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن، ئه‌وانه‌ی كه له دوو ڕووییهكی ئاشكرا‌و به‌رژه‌وه‌ندی خواز‌و خۆ په‌رستیدا ده‌ژین كه‌چی تا ئێستا نازانن دیموكراتیه‌ت له كوردستان یانی چی و
ئازادیی نووسین یانی چی و كه‌چی خۆیان به ئازادتر له په‌پووله‌ی هه‌ردو كێوان داده‌نێن.. ئا ئه‌وانه‌ن ده‌ڵێن ئه‌زموونی سیاسی و حكومه‌تی كوردستان له قه‌یران و مۆنۆپۆل كرد ن و كێشه‌ی چاره‌سه‌ر نهكراووتهنگژهدایه.. ئه‌وانن كه به ده په‌نجه وه‌كو مشه‌خۆر له سه‌ر ئه‌م ئه‌زموونه‌و حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ژین و كه‌چی خۆیان به هه‌موو نه‌زانی و گهوجیهكانیانهوه كردۆته دیموكرات خوازی پله یه‌ك..
به هه‌ر حاڵ ئه‌م نووسینه به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی كه‌م كردنه‌وه نیه له ژیان و خه‌باتی به‌ڕێز جه‌وهه‌ر نامیق.. نه هه‌وڵێكیشه بۆ ڕاست كردنه‌وه‌ی هه‌ر بۆچوونێكی به‌ڵكو ئه‌مه گفت و گۆیه‌كه له گه‌ڵ به‌ڕێزیان وابزانم كه‌سی دیموكرات خواز پێی ناخۆش نیه له چوار چێوه‌ی ڕێز له یه‌ك ناندا ڕای جیاوازی خۆیان ده‌ربڕن...
