پرۆژه‌ی چاکسازی... یان قه‌یران له کوردستاندا
ئاشتی گه‌رمیانی.. هۆڵه‌ندا: پرۆژه‌ی چوار حزبه کوردستانی یه‌که‌و پرۆژه‌که‌ی رێزدار مام جه‌لال تاڵه‌بانی وه راپۆرتی سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی کو‌ردستان وه‌رچه‌رخانێکی دیموکراسی یه بۆ قبووڵ کردنی یه‌کتری وگۆران کاری له شێوازی ده‌سه‌لات له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا.
من له‌وخاڵه‌وه تیروانینه‌کان ده‌خوێنمه‌وه که کوردله‌ساڵی 1975 له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌غدا رێك نه‌که‌وت واته گفتووگۆکان به سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی بارزانی نه‌مر بوو له‌سه‌ر شاری که‌رکووك کۆتایی به گفتوو گۆکان هات و کورد له‌گه‌ڵ حکومه‌ت نه‌گه‌یشتنه هێچ رێك که‌وتنێک وه ئه‌نجامه‌که‌شی شه‌رو ئاسن و بارووت و بێ له‌یه‌ك تێ گه‌یشتن له‌هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه و سه‌رگووم کردنی هه‌زاره‌ها بارزانی و184 هه‌زار ئه‌نفال کراو 5000 مرۆڤ له‌رۆژێکدا به‌گازی کیمیاوی قه‌ده‌غه کراووی نێو ده‌وله‌تی و کاوول کردنی گونده‌کانمانی لێ که‌وته‌وه.
پاش راپه‌رینی کو‌ردستان له‌ساڵی 1991 که کورد توانی سنووری کو‌ردستان ئازاد بکات تا ناوجه‌رگه‌ی شاری که‌رکووكیش که‌چی گفتوو گۆکانی ئه‌و ساڵه‌ش له‌گه‌ڵ به‌غدادا بێ ئه‌نجام بوو هه‌ر نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێك، کورد زۆر هه‌وڵی داوه بۆ دانووستاندن وه زۆر شه‌ری دیبلۆماتیکی کردوه به تێروانینی خۆی.. من ده‌ڵێم تێ نه‌گه‌یشتن له که‌م و کوری یه‌کان.. به‌لام هه‌رکات عێراق له سه‌رچاوه‌ی هێزه‌وه دانوستاندنی کردوه.
له پاش پرۆسه‌ی رزگار کردنی عێراق هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه که کورد عێراقی دامه‌زراند له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریکی یه‌کان وه هاوبه‌شی کردنی پارته ئۆپزسیونه‌کان، له‌سه‌ره‌تایی مه‌جلسی حوکمه‌وه کورد نه‌یتوانیوه به به‌ڵگه یان ستراتیجی یه‌ت یان نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی ئیمزای نێو ده‌وڵه‌تی پێ بکات وه بیکاته ئه‌رشیفه‌وه، ئه‌وه‌ی که‌مترین مافه هه‌روه‌ك سه‌رکردایه‌تی سیاسی باسی ده‌که‌ن ئه‌و قبووڵ کردنه‌بوو که له ده‌ستووردا هاتوه.. ئیستاش واده‌ستوور له‌سه‌ر زاری چه‌ند پارتێکی شۆفینی ده‌یانه‌ێت یاری پێ بکه‌ن وبه‌ره‌و گۆران کاری به‌رن، له‌لایه‌کی تروه کاتێک کورد خه‌ریکی داخستنی فه‌رشی سوور بوو بۆ شه‌ری ناوخۆی عه‌ره‌ب عه‌ره‌ب ده‌یتوانی مافه‌کانی خۆی چاره‌سه‌ر بکات وه سنووری حه‌مرین دابین بکات.. هه‌روه‌ك جه‌نابی کاك مه‌حه‌مه‌د حاجی مه‌حموود سکرتێری گشتی حزبی سوسیالیست دیموکراتی کو‌ردستان ووتی. کورد هێزوو بریارو پێگه‌یه‌کی گرنگی له‌ده‌سدا بوو ئه و کات، بۆ ته‌سبیت کردنی مافه‌کانی وه به‌تایبه‌ت له‌که‌رکووك. وه دابین کردنی سنووری حه‌مرین. ده‌سه‌لاتی حکومه‌تی کوردی من پێم وایه ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ونی به بودجه‌و کورسی وده‌سه‌لاته‌وه بینی ئه‌وه‌نده بیری له‌ئه‌مرۆ نه‌کرده‌وه که گفتوو گۆ له‌سه‌ر شنگارو شێخان و کفری و که‌رکووك و خانه‌قین ده‌کات که له شۆرشی بارزانی نه‌مردا ئه‌وانه هیچ قه‌یرانێك نه‌بوون.
من ناڵێم کورد یان ده‌سه‌لاتی سیاسی کورد هیچی له‌کوردستانی ئازادا نه‌کردوه به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی کو‌ردستان وه ئارامی وه ژیان به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌مرۆ چاوه زار نی یه بۆ کو‌ردستان جێگای رێز‌و گه‌وره‌یی یه.. به‌لام.. خوێندنه‌وه‌ی خاڵه‌کان ئاوهان.. تائیستا سه‌رکردایه‌تی حکومه‌ت یان ده‌سه‌لات گفتوو گۆ له‌سه‌ر مێز ده‌کات بۆ چاره‌سه‌ی پتر له 10 خاڵ که هیچیان یه‌ک هه‌نگاو به‌ره‌و پێش نه‌رۆشتوه.. بێگومان ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌که‌ی مالکی یه‌وه دژایه‌تی ده‌کرێت له‌و کۆمسیونانه‌ی که‌دامه‌زراوون بۆ چاره‌سه‌ری به لیژنه‌ی هاوبه‌ش،
به‌رێزان ئه‌یاد عه‌لاوی و چه‌عفه‌ری و مالکی و.. هتد تا ئیستا نه‌یان توانیوه به‌ندێك له‌و به‌ندانه جێ به‌جێ بکه‌ن به‌بێ قه‌یران وهاتو هاواری کورد له‌به‌غداو له‌کوردستان، وه کوردیش هیچ هه‌ڵوێسته‌یه‌کی وه‌رنه‌گرتوه له‌و ره‌نگ دانه‌وه‌یه که شه‌قامه‌کان بشڵه‌قێنیت.
تادوا ئه‌ندامی کورد له په‌رله‌مانی عێراقی ده‌رنه‌که‌ن من بۆی ناچم کورد شه‌قام بشڵه‌قێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به پاره‌که‌وه هه‌یه بودجه‌که ببرن کاری سلبی روو ده‌دات بۆ هه‌ردوو حزبه‌که به‌تایبه‌تی ئه‌مرۆ هه‌رچی دامه‌زراووی کو‌ردستان هه‌یه به ته‌سکیه‌ی حزبی داده‌مه‌زرێت وه له دایه‌ره‌کاندا له‌هه‌ر ژوریك شه‌ش کارمه‌ند هه‌یه، ئه‌مانه ئه‌گه‌ر دوو مانگ پاره وه‌رنه‌گرن، وه‌زعه‌که ده‌گۆرێ.
خاڵێکی تر که جێگای سه‌ره‌نجه وه له پرۆژه‌کاندا هاتوه کاری ده‌سه‌لات که ئه‌مرۆ له‌کوردستاندا حزب وحکومه‌ت تێکه‌ڵ بوونه به‌یه‌کتری خۆی له‌راستیدا ده‌بێت حزب په‌یوه‌ندی به حکومه‌ته‌و نه‌بێت. له‌کوردستاندا دامه‌زراندن له‌سه‌ر حیسابی موسته‌حه‌قاتی حزبه‌کانه.. بۆیه حه‌قه حکومه‌تی هه‌رێمی کو‌ردستان ئه‌م خالانه به چاووی ئعتیباره‌وه وه‌ریان بگرێت وه تاووتوێ بکات له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌ریان هه‌یه له‌گه‌ڵ د‌سه‌لات وه پێویسته هه‌روه‌ك له‌پێشوودا باسمان کردوه وه باس کراوه مه‌جلسێکی پیرانی کو‌ردستان یان کۆمسینێکی هاوبه‌ش هه‌بێت بۆ موعاله‌جه‌ی خاڵه‌کان، دوور له تووره‌ی وهه‌ڵ شاخان.
به‌و شێو‌یه ئیمه‌ی کورد ده‌توانیین قه‌یرانه‌کان به گفتوو گۆ له‌گه‌ڵ 4 حزبه کوردستانی یه‌که‌و ئه‌وانی تریش که تێروانینیان هه‌یه با له‌مه‌جلسێکی هاوبه‌شدا چاره‌سه‌ی ئه‌و کێشانه بکه‌ن چ له به‌غدا چ له کو‌ردستان وه بریاری داهاتووی کو‌ردستان له‌سه‌ر حسابی ئه‌و دوو حزبه نه‌بێت.. من پێموایه ئه‌و دوو حزبه ده‌سه‌لات داره‌ش ده‌بێت بریاره‌کان یان دابین کردنی ئاوهه‌وایه‌ک به وه‌رگرتنی ئه‌وبریارانه چاره‌سه‌ر بکه‌ن چونکه سه‌ره‌نجامی کێشه‌کان به‌وه نابێت که ئه‌وان ده‌نگیان هێناوه ئیدی ئه‌وان خاوه‌ن بریاری داهاتووی کوردستانن که ئه‌مه سه‌ره‌نجامه‌که‌یه‌تی... ناره‌زایه‌کی زۆر له‌خه‌ڵکه‌وه هه‌یه له باری گوزه‌رانی خه‌ڵك که زۆر گرانه، نه‌بوونی کارگه‌و کشتوکاڵ وسه‌ناعه‌و ته‌کنه‌لۆجیای سه‌رده‌م له‌کوردستاندا وه په‌ره‌دان به‌هه‌ندێک جێگا بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه وه ئیهمال کردنی هه‌ندێک جێگای تر وه شه‌فافیه‌ت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك چونکه شت شاردنه‌وه ئه‌نجامی سلبی لێ ده‌که‌وێته‌وه وه بوونی ده‌سه‌لات داره‌کان له‌ناو حکومه‌تدا بوون به که‌رتی تایبه‌ت وه که‌سانی ده‌سه‌لات چه‌ندین پرۆژه‌ی تایبه‌تیان دروست کردوه به شه‌راکه‌ت له‌گه‌ڵ حکومه‌تدا.. وه تێروانینم وایه ئه‌وانی ئه‌مرۆ له حکومه‌تدان ئه‌م ناره‌زایی و بلاوکراوانه‌و پرۆژانه‌یان پێ گرانه وه له‌گه‌ڵ بیر رای ئه‌واندا ناگونجێت.،
موماره‌سه‌ی دیموکراتیه‌ت له ناو موسه‌ساتی کوردستاندا تازه‌یه وه سه‌ره‌تایه بۆیه پێویست به دابین کردنی ئاوهه‌وای تایبه‌ت هه‌یه تا کوردستانیش شه‌پۆلی دیموکراسی بیگرێته‌وه، مه‌به‌ستی له‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئیمه پێشنیاری یه‌کترمان قبووڵ کرد ئه‌وا ئه‌وه‌ش قبووڵ ده‌که‌ین که کو‌ردستان به‌ره‌و پێش به‌ریین.
ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کو‌ردستان گوێ له راپۆرتی 4 حزبه نه‌گرێت من زوتریش ووتومه قه‌یرانه‌کان زیاد ده‌کات وه کێشه‌کان به‌ره‌و تاك ره‌وی حزبی ده‌روات، پرۆژه‌که‌ی به‌رێز مام جه‌لالیش یه‌کێکه له‌و برۆژانه‌ی که‌ئه‌مرۆ کورد پێویست پێ یه‌تی بۆ چاک سازی وه کوژاندنه‌وه‌ی ڤایرۆسی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی کوردستاندا.. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که راپۆرتێکی تری سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه ی ستراتیجی کو‌ردستان هه‌نگاوێکه له‌پاڵ ئه‌وانی تر بۆ چاک سازی له کوردستاندا... ئه‌م هه‌نگاوانه که نێردراوه من پێم وایه هه‌وڵی به‌دیموکراسی کردن وپرۆژه‌ی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی کوردستانه وه‌ك له‌وه‌ی قه‌یران بێت ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت مه‌دارانی کو‌ردستان له‌وخالانه بکۆڵنه‌وه.
