(له‌ڕێی
ئهوشۆخهدا خۆم كرده خاك و پێی نهناپێما
ده‌سا خاكی هه‌موو عاله‌م به‌سه‌ر خۆمانهكهم، چیبكه‌م) مه‌حوی
به‌م ته‌مه‌نه پڕلهحهسرهتهوه،
هه‌ڵوه‌دای كام كه‌نار بم،
كه‌خۆر زه‌مه‌نێكه ماڵئاوایی كردوه‌و،
ژیان بووه‌ته عهنقایهك و،
هه‌ناسه‌كانی بوون هێدی.. هێدی فهنادهبێت.
ئای ساتی وه‌حشه‌ت ناكی ته‌مه‌ن!
هه‌ر له‌ئه‌زه‌له‌وه به‌ئازار ڕات ژه‌نین و،
گوێت بۆنزای ئه‌و زاهیده نه‌گرت،
كه‌شه‌وان سرووتی بۆهاتنی یار دهكردو،
نه‌گه‌یشته ماچی له‌بی شه‌ككه‌رباری.
مهجنونانه وێڵی لاله‌زار بوو!
وه‌لی ته‌نیا مایه‌وه‌و ڕوخساری نه‌بینی!
ئه‌فسوس... ئه‌فسوس
عه‌شق عهقیقێكه و،
كه‌س ناتوانێت پێناسه‌ی بكات و،
عارفانه له‌سایه‌ی دا ئاسوده‌بێت و،
له‌شه‌قه‌ی باڵه‌كانی بدات و،
بگات بهزناری فڕین و،
له‌ئاسمانی موحیبه‌ت دا هه‌ناسه‌ی قوڵی ئومێد بدات.
چه‌ند بێمانایه له‌م بوونه خاكهساریهدا،
به‌شوێن وه‌فاو عه‌شق دابگهڕێن،
كه‌بوونی خۆمان دۆڕاندوه‌و،
ڕۆژانه هه‌ڕاجی هه‌سته‌كانمان ده‌كه‌ین و،
به‌شوێن پیرێژنه جادووگهرهكاندا ده‌گه‌ڕێن،
تافاڵ بۆ وێنه‌ی یار بگرێته‌وه‌و،
سهرابی دڵمان ته‌ژی بكات له‌خۆشنودی.
ئه‌وده‌مانه‌ی شوێن وه‌همی عه‌شق كه‌وتین و،
نه‌زانانه گۆرانیمان به‌باڵای دا ده‌وت،
گێل بووین... گێل.
ئاخر عه‌شق له‌سه‌راب دا چۆن باڵاده‌كات؟
كه‌ئێمه لهنهستمان دا مانایه‌كی نی یه!
هه‌موو ڕێگاكانمان ته‌یكرد،
تابگه‌ینه لوتكه‌ی ئه‌ڤین،
ته‌نیا ماین و ڕووی مانگ ئاسای مهعشوقمان نه‌دی!
سلێمانی
23/1/2009
مانای هه‌ندێك ووشه:
عه‌نقا: باڵدارێكی وه‌همیه
وه‌حشه‌ت: ترسناك
نزا: پاڕانه‌وه
لهب: لێو
شه‌ككه‌ر بار: لێوی هه‌نگوینی
لاله‌زار: ده‌شتی پڕگوڵ و گوڵزار
عه‌قیق: جۆره مورویهكی گران به‌هایه، ڕه‌نگی سوری لهههممیان گرانتره
عارف: دوا پله‌ی ته‌سه‌وف
خاكه‌ساری: ئه‌وه‌ی له‌ناو خاك و خۆڵدا بتلێته‌وه.
ته‌ژی: پڕ
Sarwar_kareem@yahoo. com
