عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی: هه‌مه‌ڕه‌نگیی سیاسه‌ت و كۆمهڵگاو دابونه‌ریت له زۆربه‌ی هه‌رێمه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هۆكارێك بووه بۆ گه‌ش
هسهندنی رۆمانی ئه‌مه‌ریكی و دابڕان و سه‌ربه‌خۆبوونی لهكاریگهربوون به رۆمانی ئینگلیزیی دایك. گه‌لێك رۆماننووسی ئه‌مه‌ریكی تووانیویانه له‌گه‌ڵ ره‌گه‌وی ریالیسته‌كانی فه‌ره‌نسای دوای شۆڕش بڕۆن و هه‌وڵ بده‌ن له‌گه‌ڵ هونه‌ری راسته‌قینه بڕۆن، له‌وانه: ئێرنست هه‌مه‌نگوای، روبه‌رت فرۆست، هێنری جیمس، یۆجین ئۆنێل، مارك توین و ولیه‌م فۆكنه‌ر، زۆربه‌ی ره‌خنه‌گران و توێژه‌رانی ئه‌ده‌ب له‌و بڕوایه‌دان كه‌وا سه‌رجه‌می رۆمانه ئه‌مه‌ریكاییه نه‌مره‌كان له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ناوه‌ڕۆكیان گیانێكی یاخیگهراییان پێوه‌دیاره، واته ئامانجی نووسه‌رانیان گه‌یشتن بووه به واقیع، به‌ڵام یاخیبوونی ئه‌م نووسه‌رانه به‌شێوه‌یه‌كی هوشیارانه‌و بیرمه‌ندانه نه‌بووه‌و ته‌نانه‌ت زۆر كه‌میش به‌لای شیكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی یا مرۆڤایه‌تیدا رۆیشتوون.
تاكه شۆرهِ سوارێك به‌م شێوه‌یه نه‌بووبی (ولیه‌م فۆكنه‌ر) بووه، كه له ساڵی (1950) خه‌ڵاتی نۆبلی پی به‌خشراوه‌و دوای مه‌رگیشی له ساڵی (1962) دا نۆزده كتێبی له‌دوا به‌جێما كه بریتی بوون له رۆمان و كورته چیرۆك و شانۆنامه.
ولیه‌م فۆكنه‌ر له‌ساڵی (1897) له (ئه‌لبانی) ی میسیسیپی له‌دایك بووه له‌ساڵی (1902) دا بنه‌ماڵه‌كه‌یان چۆته ئۆكسفۆردی سه‌نته‌ری زانكۆی میسیسیپی. باوكی دوكانێكی ئاسنفرۆشی و خانێكی ئه‌سپانی هه‌بوو، به‌ڵام به توانای خۆی پاشان بۆته به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباره‌كانی زانكۆ، به‌ڵام باپیره‌گه‌وره‌ی فۆكنه‌ر (باپیری باوكی) كه ناوی ولیه‌م. س. فۆكنه‌ر بووه، مرۆڤێكی ناوازه بووه‌و ژیانی وه‌ك پاڵه‌وانه‌كانی چیرۆكه ئه‌فسانه‌ییه‌كان بووه، هه‌روه‌ها سه‌ربازێكی ئازاش بووه‌و سه‌ركرده‌یی گروپێكی جه‌نگاوه‌رانی شه‌ڕی ناوخۆیی بووه، ژیانی ئه‌مه‌یان له هه‌ژارییه‌وه ده‌ستی پێكردووه‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی پاره‌په‌یدا كردنی داوه تا دایكه بێوه‌ژنه‌كه‌ی بژیێنی، تا دواجار بوو به خودانی هێلێكی شه‌مه‌نده‌فه‌رو ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی یاسادانان لهویلایهتهكه، به‌ڵام باپیری فۆكنه‌ر پارێزهرو كارگێڕی بانك و دواتریش یاده‌ده‌ری پارێزه‌ری گشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بووه.
له‌مباره‌یه‌وه خه‌ڵكی ئه‌وێنده‌ر ده‌گێڕنه‌وه‌و ده‌ڵێن: پیاوێكی توندوتووش بووه، فۆكنه‌ر ئه‌م دوو كه‌سایه‌تییه‌ی له دوو توێی هه‌ردوو رۆمانی (ساتۆریس) و (ئه‌وانه‌ی بی خه‌من) و زۆربه‌ی كورته چیرۆكه‌كانی خۆیدا باسكردووه. ئه‌و دوو كه‌سایه‌تییه به‌شێكی بنه‌ڕه‌تیشن له ئه‌فسانه‌ی خوارووی ئهمهریكاو رۆڵێكی گرنگیان له‌داستانی فۆكنه‌ردا بینیوه، ئه‌و داستانه‌ی كه به‌شێوه‌ی رۆمانی جیاجیا له‌باره‌ی ئه‌م شوێنه‌وه نووسیویه، به‌ڵام فۆكنه‌ر خۆی له خوێندندا ته‌وه‌زه‌ل بووه‌و قۆناغی خوێندنی ناوه‌ندیی جێهێشتووه تا ببێته فه‌رمانبه‌رێك له‌و بانكه‌ی كه باپیره‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بووه، به‌ڵام فۆكنه‌ر زۆری ده‌خوێنده‌وه‌و شیعریشی ده‌نووسی. هه‌روه‌ها هه‌وڵی وێنه‌كێشانیشی ده‌دا. ئه‌م ئاره‌زووانه‌ی بوون وایان كرد كه به‌شداریی بزووتنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری بكات، فۆكنه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی نامۆكارانهو میزاجی سه‌یر بووه‌و ئه‌مه وای كردووه كه خه‌ڵكی ئۆكسفۆرد نه‌توانن تێی بگه‌ن و له‌ره‌فتاری شاره‌زابن.
له‌ساڵی (1914) پێوه‌ندیی دۆستایه‌تیی له‌گه‌ڵ پارێزه‌رێكی لاو په‌یدا كرد كه ناوی (فیل ستون) بوو و توانیی به‌هۆیه‌وه دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌دیبه هه‌ڵكه‌وتووه‌كانی وه‌ك رۆبه‌رت فۆرست و ئهزراپاوهندو شرود ئه‌ندرسۆن و زۆری دی په‌یدا بكات. فۆكنه‌ر خۆی كورته باڵا‌و له‌ڕو لاواز بوو، وه‌ك هه‌موو نووسه‌رانی ئه‌وكاته بیر‌و ئاوه‌زی لای رووداوه‌كانی یه‌كه‌م جه‌نگی جیهانی بوو، بۆیه‌ش زۆربه‌ی نووسینه به‌راییه‌كانی له‌باره‌ی ئه‌م رووداوانه‌وه بووه.
پاشان فۆكنه‌ر له زانكۆی میسیسیپی وه‌رگێراو توانیی زمانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و ئیسپانی بخوێنی، به‌ڵام له ساڵێك زیاتر نه‌یتوانی له خوێندن به‌رده‌وام بێت.
دوای ئه‌وه له كتێبخانه‌یه‌كی شاری نیویۆرك خه‌ریكی كاركردن بوو، زۆری نه‌برد گه‌ڕایه‌وه ئۆكسفۆردو خه‌ریكی هه‌ندی كاری وه‌ك دارتاشی و بۆیه‌كردنی خانووبه‌ره بوو. پاشان بڕیاریدا له‌رێگای (نیوئۆرلیانز) بچێته ئه‌وروپاو ماوه‌ی شه‌ش مانگان له‌وی مایه‌وه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا كۆمه‌ڵه چیرۆكی (ئاوێنه‌كانی شه‌قامی شارتر) و چه‌ندین وتاری له رۆژنامه‌كان بڵاوكردهوهو پێوه‌ندیی پته‌ویشی له‌گه‌ڵ ژنه نووسه‌ر شروود ئه‌ندرسۆن په‌یدا كرد كه ئه‌وكاته ناودارترین نووسه‌ری ئه‌مه‌ریكا بوو، هه‌روه‌ها هه‌ر له‌وی یه‌كه‌مین رۆمانی خۆی به‌ناوی (پله‌ی سه‌ربازی) نووسی و بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م رۆمانه‌ی شروود ئه‌ندرسۆن یارمه‌تییدا. له‌ساڵی (1925) به كه‌شتیی بارهه‌ڵگر چووه ئیتالیا‌و له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هاوڕێكانی له‌وێوه به‌پێی چوونه فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا. پاشتریش له ساڵی (1926) دا گه‌ڕایه‌وه نیویۆرك به ئاواتی ئه‌وه‌ی (پله‌ی سه‌ربازی) بڵاوبكاته‌وه، كه رۆمانێكی بچووكه‌و نه‌وه‌ی ونبوو ده‌گرێته‌خۆی، نه‌وه‌ی گه‌نجانی دوای جه‌نگی جیهانی. فۆكنه‌ر له‌م رۆمانه‌دا شێوازی نووسه‌ری ئینگلیزی (سوینبێرن) ی به‌كارهێناوه. شایانی باسه ئه‌م رۆمانه‌ی نرخێكی وای نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌شی سه‌لماند كه‌وا نووسه‌ره‌كه‌ی خاوه‌ن پاشینهو توانایه‌كی بههرهدارانهو بلیمهتیهكی شاراوه‌یه. پاشان فۆكنه‌ر رۆمانه‌كانی دیكه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه. هه‌ندی له رۆمانه‌كانی بۆ ته‌له‌فزیۆن و سینه‌ماش نمایش كراون و به‌زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپاشدا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
رۆمانه‌كانی فۆكنه‌ر ئه‌وه‌نده به‌چێژن ته‌نانه‌ت پڕن لهگیانێكی پێكه‌نیناویی له‌ناخدا تراژیدی و هیچ رۆماننووسێكیش نه‌یتوانیوه وه‌ك ئه‌و به‌رهه‌مه‌كانی پڕ بكه‌ن له قورسایی فه‌لسه‌فه‌و توانای به‌رزی ته‌كنیكی. هه‌ندی له ره‌خنه‌گرانیش له‌و بڕوایه‌دان كه فۆكنه‌ر له‌باره‌ی ئۆرستۆكراتییهت له خوارووی ئه‌مه‌ریكا ده‌نووسی، یاخود دژی ته‌كنیكه هاوچهرخهكانهو له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئامێر‌و جووله‌ی دروستكاری له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له‌شه‌ڕو خۆپه‌رستی زیاتر نابینی.
له‌ڕاستیشدا ئه‌وه‌ی رۆمانه‌كانی فۆكنه‌ر به‌پێی زنجیره‌ی نووسین بخوێنێته‌وه‌و بابه‌ته‌كانی شیبكاتهوهو گرێكانی كورت بكاته‌وه، ده‌گاته ئه‌و رایه‌ی كه‌وا ئه‌م بۆچوونه به‌هیچ جۆری به‌لای راستیی شیكردنه‌وه‌یه‌كی قوڵی ئه‌كادیمییانه‌دا ناچی، ئه‌وه‌ی به وردی كاره‌كانی بۆنموونه هه‌مه‌نگوای و رۆبه‌رت فرۆست بخوێنێته‌وه، سه‌رنج له‌وه ده‌دا كه‌وا هه‌ندی بابه‌ت له‌كاره‌كانیاندا دووباره‌ن یاخود تاراده‌یه‌ك پێكبه‌ستی له‌زنجیره‌ی به‌رهه‌مه‌كانیاندا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه له فۆكنه‌ردا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ستی پێناكری، ته‌نانه‌ت بابه‌تێكی گرنگی فه‌لسه‌فیش وه‌ك له‌كاره‌كانی جیمس جۆیس دا هه‌یه، له كاره‌كانی فۆكنه‌ردا هه‌ستی پێ ناكری.. رۆمانی (ده‌نگ و تووڕه‌یی) به‌شێوازێك نووسراوه، وه‌ك شێوازی جیمس جۆیس و جۆزیف كۆنراد وایه، ئه‌و شێوازه‌ی كه باوه‌ڕی وایه ژیان چیرۆك نییه، به‌ڵكو له ناو زماندا دیدگایه‌كی دیاریكراو به‌جێدێڵی.
خوێنه‌ری فۆكنه‌ر واده‌زانی كه‌وا نووسه‌ر هه‌ندی جار خۆ له كه‌سایه‌تی ئه‌و هه‌ڵده‌قورتێنی و ده‌یه‌وی ئه‌و بگۆڕی، به‌ڵام به‌واتایه‌كی جیا‌و ئاواتێكی دیاریكراو. رووداوه‌كانی رۆمانی (ده‌نگ و تووڕه‌یی) له‌باره‌ی خێزانێكی رووخاوی خوارووی ئه‌مه‌ریكایه كه له نێویاندا چه‌ندین جه‌نه‌ڕاڵ و پارێزگار‌و كشتیارانی ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌ن، ئه‌ویش خێزانی (كۆمبسون) ـه كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر به‌خێزانی فۆكنه‌ر ده‌چن. رۆمانه‌كه له‌باره‌ی دوا نه‌وه‌ی ئه‌م خێزانه‌یه. مسته‌ر كۆمبسون به‌رده‌وام خه‌ریكی بیكردنه‌وه‌یه له‌وه‌ی كه له رابردوودا خێزانه‌كه‌ی چۆن بووه‌و ئێستاش چۆن خه‌ریكی له‌ناوچوونه.
له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌ی خێزانه‌كه، له‌وانه كاندیس و كۆبنتن و گاسۆن و بیگی. له‌باره‌ی (كۆبتن) ـه‌وه، له‌شاری كامبریجی ولایه‌تی ماساسوستس ده‌گوتری كه‌وا خه‌ریكی خۆكوشتنه، به‌ڵام گاسۆنی چواره‌م برای كۆبنتن له فرۆشگایه‌كی ئاسن كارده‌كات و به‌رده‌وام خه‌ریكی دزینی ئه‌و پاره‌یه كه‌وا كاندیسی خوشكی بۆ كوڕه ناشه‌رعیه‌كه‌ی خۆی ده‌نێری، له‌كاتێكدا تاكه‌كه‌سی خێزانه‌كه كه خاوه‌ن ره‌وشت و پابه‌ندبی به بنه‌ماڵه‌كه (ویلزی) ی پیره پێستڕهشه. جارێكیان فۆكنه‌ر له‌باره‌ی (ده‌نگ و تووڕه‌یی) یه‌وه گوتی: ئه‌مه چیرۆكی پاكانه‌یه‌كی ونبووه، هه‌روه‌ها تاڕاده‌یه‌كی زۆر چیرۆكی گۆڕانكاریی ناوه‌وه‌ی خێزانێكه كه له‌نێو سۆز‌و میهره‌بانی و رابردوودا ده‌ژین. ئه‌مه‌ش رۆمانی (برایانی كارامازۆف) ی نووسه‌ری ناوداری رووسیا (دیستۆڤسكی) مان بیرده‌خاته‌وه. زۆر له ره‌خنه‌گران كه‌سایه‌تی كۆبنتت به‌كه‌سایه‌تی راسكۆلینكۆڤ) ی (تاوان و سزا) ی دیستۆڤسكی ده‌چوێنن، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر توانیمان بڵێین رۆمانی (ده‌نگ و تووڕه‌یی) له‌ناوه‌خندا چیرۆكی پاڵه‌وانێكی هاوچه‌رخه كه به‌دوای واتا بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیاندا ده‌گه‌ڕی، هه‌روه‌ها ده‌توانین بڵێین له‌باره‌ی هه‌ره‌سهێنانی ئه‌ڤین ده‌دوی له‌نێو تاكه‌كانی خێزانێك. ئه‌م رۆمانه گوزارشتێكی مرۆڤایهتییهله خوارووی ئه‌مه‌ریكا.
سه‌رچاوه:
مجله الكویت، العدد 19 ێ48.
