ئه‌یوب جه‌لال ماوانــی: وه‌رگرتنی كرێی مانگانه له‌نه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی رابردووه‌و بگره زۆرتریش پێی لی هه‌ڵبكێشین سیسته‌مێكی باوی بنه‌ماكانی
دارایی بووه كه مرۆڤه‌كان پێڕۆیان ده‌گه‌ڵ كردووه، ماوه‌ی دیاریكراوی پێدانی بره دراوه‌كه به‌رله‌وه‌ی خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی ئیداره‌كردن بێت ئه‌ڵقه‌یه‌كی پۆڵاینی داگیركردن و سنوورداركردنی هه‌ڵچونی ده‌رونی تاكه‌كانه له‌وكاته‌ی زات ده‌كات خۆی له بیرچێتهوهو قسه له خۆی زیاتر دهربپهرێنێت، له‌و په‌ڕی ماندوو بون چاوه‌ڕوانیش وه‌ك ده‌ڵێن خوداخودایهتی ئه‌م هه‌فته‌و مانگه‌ی ته‌مه‌نیش به‌خێرایی كۆچ بكات بۆئه‌وه‌ی ئه‌جرو پاداشه‌كه‌ی به مزی باوێته ته‌نكه‌ی باخه‌ڵی و منهتێكیش له‌سه‌ر كابانی ماڵ زیاد كات، لی پرۆسه‌كه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه كه‌باسی لێوه ده‌كه‌ین؟ به‌دڵنیایی یه‌كی ته‌واوه‌وه نه‌خێر، هه‌رگیز بۆمان نالوی ئه‌وه‌ی له عومر‌و كات ڕۆیشتووه و بوه‌ته ئه‌رشیفی یاده‌وه‌ریه‌كانمان به‌راوردی دانه ڕۆژێكی ئێستای بكه‌ین، جاری جاران كۆمه‌ڵگای كوردهواری باكی به گه‌لێك شتی ده‌ره‌وه نه‌بوو هه‌ر نه‌شیده‌زانی پێویستی چیه له هه‌زار كه‌سێك نیو كه‌س شك ده‌برا بۆ ده‌سكه سه‌وزه‌یه‌ك و قاپه ماستێك ماڵه‌و ماڵ بكات چ جای له‌بیری هاورده‌ی ووڵاتانی بیانی دابێت، یانیش له یه‌كێك بپاڕایهوه كه بۆی دابین بكات، پێداویستی یه‌كانی دیكه‌ش وه‌كو پۆشاك و كهلو په‌لی جوانكاری سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له دڵان خۆش ده‌هاتن به‌ڵام نه‌ده‌بوونه هۆكاری فشاری ده‌رونی و نانه‌وه‌ی شه‌رو شۆڕی ناو خێزان و دواتر تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی. سی چوار ساڵیش تێده‌په‌ڕین به‌نده‌ی موحتاج نه‌یده‌توانی رانكهو چۆغهیهك و ئاوهڵكراسێكی شۆڕانه بكرێت، دیاریده‌یه‌كی به‌ربڵاو هه‌بوو كه‌سیش به عه‌یبی تێنه‌ده‌گه‌یشت، ئه‌ویش خواستنی جل‌و به‌رگ بوو له دۆست و خۆشه‌ویستانی یه‌كتر وارێك كه‌وتووه كۆت و شهلوارێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێنده ئاڵۆگۆڕو دهبهردهكرا به برا گه‌روه‌ی جوانكاری ته‌ماشا ده‌كرا وه‌نه‌بی خه‌ڵكی دێهاتی كارنهكردهو ته‌وه‌زول بووبن بۆیه به وا به ژیانێكی سه‌ختی و كوله‌مه‌رگیدا ڕه‌ت بووبن و تووشی عیقابی به كۆمه‌ڵ هاتبنه‌وه لی كاری زۆر‌و كرێی كه‌م (نعم الله) له‌پاڵ ده‌كرا كه گه‌وره‌ی خێزان بتوانێت بژێوی سه‌عات و رۆژێك ده‌سته‌به‌ر بكات له‌ته‌ك ئه‌م نهبونیهش له ڕووی ئابوریه‌وه مرۆڤی كورد له گێرمه‌و كێشه‌ی سیاسی و چینایه‌تی به‌ده‌ر نه‌بوو به‌ڵام كه له‌ناخه‌وه ئاسوده‌یی ده‌رونی هه‌بوو شه‌ری ته‌ماعی و چاوچنوكی ده‌كرد نیگایه‌كی شوكرانه بژێری هاوسه‌ره‌كه‌ی كه رێز و لێك حاڵی بونێكی دروست ده‌كرد به هه‌موو ته‌خت و تاراجی سلێمان پاشا نه‌ده‌گۆڕیه‌وه. بێینه‌وه سه‌روكاری خۆمان پی به‌پی له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی داخوازیه‌كانی ژیان و په‌یدا بوونی میتۆده ئابوریه‌كان و حه‌زی كۆكردنه‌وه‌ی درهه‌م و دینار كرێی مرۆڤی ساده‌شی خسته ناو ته‌قه‌ته‌قی كۆتكی زیاد بوون چونكه چایه‌كه چیدیكه به‌تاڵی نه‌ده‌خورایه‌وه، خورما له شه‌كره‌كه گرانتر هاته‌وه، پریشكی شكاندنی قه‌نده ڕهقهكهش ئیشتیای داراو نه‌داری هێنایه خرۆشان، ئه‌گه‌ر هه‌ڵگێر وهرگێری كۆمه‌ڵگای كوردی بكه‌ین كه‌م كه‌س ده‌بینینه‌وه به قۆناغی موچه‌داری و مه‌عاش وه‌رگرتن نهڕۆیشتبی، كه هاتۆته سه‌ر باسكرنی تاكێكیش كه پاره‌ی ته‌عینی حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت ده‌گوترێت كاكه ئه‌مه حسابی فوله له گیرفان معاش خۆره، هاوكات به زۆربوونی دارایش داواكاری خواستن و خۆ خستنه‌ڕوو ته‌ریب خۆیان دهخوشاند، كۆمه‌ڵگاش له ژینگه‌یه‌كی كه‌شاوه‌رز ی و ئاژه‌ڵداریه‌وه بوو به‌كاربه‌رێك مه‌گه‌ر به‌ناو بشێین له‌باریه‌وه بئاخوین ده‌نا تا سه‌ر مۆخ خه‌ریكه نهسیجهكانی كۆمه‌ڵ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، زۆرترین ووشهش كه ئه‌مڕۆ دوباره ده‌بنه‌وه ئه‌و ناونیشانه‌ن كه بونه‌ته مانشێتی ئه‌و بابه‌ته، پێناسه‌ی كه‌سه‌كانیش دروست ئه‌و پرسیاره‌یه كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌وه‌ی پێی ده‌لێن قرێژی ده‌ست چه‌نده؟!!
مافێك كه وه‌كو ووشكه پاره له‌بری ئه‌ركێك ده‌درێت عاقڵ مه‌ندان ده‌لێن مه‌عاش وراتب یه‌كسانه به پێژینی مانگێك یا... ... هه‌ر كه‌سێكی دراوخۆریش له‌حكومه‌ت له‌وه زیاتری هه‌بێت كه بۆی بڕیار دراوه له‌كاتێكدا تاكه وه‌زیفه‌ی فه‌رمانبه‌ری بێت بێگومان و بیلامانی ناشه‌رعیه ئه‌گه‌ر به‌زاراوه خۆماڵیانهكه نهیلێین و خاتریان بگرین، له زۆرێك لهناسیاو ئاشناكانم پرسیوه كه پێژینهكهتان چۆنه؟ زۆربه‌یان به‌ده‌نگێكی نوساوه‌وه ده‌ڵێن هه‌مووین له قه‌رزان دایه‌وه هه‌ربۆخۆشی دۆستێَك ووتی ئه‌گه‌ر بزاوندنی مانگ به ده‌ست خۆم بوایه به یه‌ك دوو فیشه‌ك دهمڕهتاند بۆ ئه‌وه‌ی گوێم له‌خوێندنه‌وه‌ی ناوی خۆم بێت كه نۆره‌ی معاشهكهمهله بنی قوڕگمه‌وه بلێم السلام علیكم، سه‌یری له هه‌مووان عه‌نتیكه‌تر كری َوهرگره خهیاڵیهكهش كه نزیك به ملیۆنێك و زیاتری ده‌درێتی هه‌روه‌ك له چاوه‌ڕوانی هاتنی پاسی گواستنه‌وه بێت ته‌مه‌ننا ده‌كات به‌یانیه‌كان زوو زوو ئاوابن، به‌شی هیچم ناكات سه‌رچۆپی ئه‌و بی قهناعهتیهی گرتووه كه تێی ئاڵاوه، كاسبكاری ئاسایی، بازرگان، مامه‌ڵه‌چی، دوكاندارو پیشه‌زان، سهناعتكار، داهێنه‌رو به‌ننا سه‌ری زمان و بنی زمانیان ئه‌وه‌یه به‌بن دیواریش بێت كابرا باشتره فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت بێت ئه‌گه‌ر بهدهدیناریش بی خۆ هه‌ر به‌لای كه‌می ئه‌ژماری خزمه‌تت بۆده‌كرێت و خانه نشینیهكهش ده‌بێته نیوه‌ی حه‌سانه‌وه‌ی مرۆڤ، ئه‌مه‌ش بۆته خاڵی جیاكردنه‌وه‌و پیشه‌نگی و گه‌ره‌نتی دان به‌وو بڕه مووچه‌یه له‌چاو ئه‌و هاوكاریانه‌ی له‌كه‌ناڵه‌كانی تره‌وه ده‌درێن به‌ناوی جیاجیاوه. گرنگترین شت كه‌وه‌كو ئه‌رك ده‌كه‌وێته سه‌رشانی حكومه‌ت له‌كاتێكدا باوه‌ڕی به‌ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی و موئه‌سه‌ساتی هه‌یه، پلانی جۆراوجۆی هه‌بێت زه‌مانه‌تی كۆمهڵاِیهتی به نوێترین شێوه ته‌فعیل بكاته‌وه بۆئه‌وه‌ی تاكو كۆ هه‌ست به‌وه بكه‌ن له لی َقهومان حكومه‌ت، ته‌نها هی كه‌سی فه‌رمانبه‌ر نیه به‌ڵكو بێكارو بی ئه‌نواش ژماره‌ی قورسی دانیشتوان پێك ده‌هێنن، ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار بۆ هه‌ر كه‌سێك به پێی لێزانی و لێهاتووی خۆی به گوێره‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی كه هه‌یه‌تی، دامه‌زراندنی كۆمپانیای گه‌وره‌ی حكومی بۆ ئیستیعاب كردنی تواناكانی كار و بره‌و دان به‌كه‌رتی تایبه‌ت كه‌رتی كشتوكاڵ كه گشت لایه‌ك سوودی لی وه‌رگرێت، به تێكردنه‌وه‌ی كۆی هه‌وڵه‌كانیش له‌و باوه‌ڕه‌دام دیالهكتی مووچه‌ش ده‌گۆرێت خه‌ڵكان له‌ناو كاردابن كه ژیانێكی مام ناوه‌ندیان بۆ فه‌راهه‌م بكات سه‌ره‌نجام چاونابڕنه مووچه سۆسیالهكهو وه‌ری ناگرن به‌ده‌ر له‌وه تاكه هیواو تروسكایی ژماردنی رۆژهكانه بۆ بینینی لیستی موچه‌ی مانگانه كه بزه‌و به ئومێدی زیادبونهوه په‌نجه مۆری شین و ئیمزای خوار خێچ به‌رامبه‌ری ناوه‌كه‌ی بكات.
a. mawany@yahoo. com
