شوان سدیق: له مزگه‌وته‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا سكاڵا ناكرێت، به‌ڵكو دۆعا و پاڕانه‌وه ده‌كرێت و باس له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و سه‌ركه‌وتنی ئۆبامای
ئه‌مریكی له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێت، زۆر شتی تریش، ده‌مه بۆڵه‌ی ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ (پێرس) ی سه‌رۆكی ئیسرائیل و كێشه‌ی غه‌ززه و ئیسرائیل، و مه‌یی خواردنه‌وه‌ی گه‌نجانی خێر له مه‌لاو به‌رپرسه‌كانی باڵا ده‌ست نه‌دی و ده‌كرێت، به‌ڵام شه‌ڕ و تۆپبارانكردنی ئێران و توركیایان له بیركردووه، ئه‌وه له‌به‌ر خاتری ئه‌منی قه‌ومی و ئه‌و نه‌ریته ته‌قلیده‌ی ئێستا پێڕه و ده‌كرێت، باس خه‌ته‌نه‌كردنی كچان و پرسی برسێتی شار و نه‌بوونی ناعه‌داڵه‌تی ناكرێت..
وه‌ك پێشتر باسكراوه ده‌ڵێن، هه‌ڵه‌بجه و جاران یادی به‌خێر پێچه‌وانه‌ی ئێستا بووه، چه‌ندین رۆشنیر و كه‌سایه‌تی ئه‌ده‌ب دۆستی له خۆگرتبوو هه‌ر یه‌كه‌یان جێگا ده‌ست و كاردانه‌وه‌ی خۆیان هه‌بووه، له بواری رۆشنبیری‌دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ی ئه‌وان بێت، ئێستا به‌راوردێكی بكه‌ین، مه‌نزڵگای جه‌هل و دواكه‌تووی و پاشا گه‌ردانیه، ئێستا شار پێچه‌وانه‌ی جارانه‌و ئه‌مرۆ له‌ڕێگای مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه، ئاواز و دروشمی جیاجیا لێی ده‌خوێنرێت، هه‌ركه‌س له دروشم و شیعارێك، جه‌ماوه‌ری ئه‌و شاره‌یان به‌پیر و خرۆشه‌وه، گیرۆده‌ی ئه‌فیوونی ئاین كردووه..
پێده‌چێت مه‌لاكانی ئه‌و شاره خۆیان له راستی روداوه‌كان بێخه‌به‌ر بكه‌ن، ده‌یان كێشه‌ی نه‌بوونی و ناعه‌داڵه‌تی له‌و ناوچه‌یه هه‌یه. ئه‌گینا كاریان به ئۆباما‌و ئه‌ردۆگان و.. هتد، چیه دۆعایان بۆ بكه‌ن..
ئه‌وه‌ی جێگای هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه، پێویسته یه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیزمی كورد بگرین، كه بووه به‌ڕێگا خۆشكه‌ر له ئاست ئه‌و به‌ناو عه‌وامانه‌ی كه له‌ڕێگای مینبه‌ره‌كانه‌وه، به‌و شێوه‌یه خۆیان ده‌نوێن و خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ش شلگیرانه گوێیان بۆشل ده‌كه‌ن و واق ڕاده‌مێنن..
رۆژی هه‌ینی 30/ 1/ 2008 له مزگه‌وتێكی هه‌ڵه‌بجه‌دا دۆعا بۆ باراك ئۆبامای سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا كرابوو له‌سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، و دواتر ستایش و ده‌ستخۆشی ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك وه‌زیرانی تورك كرابوو له‌و ره‌فتاره‌ی كه رۆژی پێنج شه‌م له مونته‌دای ئابووری نواندبووی به به‌رامبه‌ر (پێرس) ی سه‌رۆكی ئیسرائیل..
سه‌یر و سه‌مه‌ره و كڵۆڵی و نه‌گبه‌تی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه له‌وه دایه، ئه‌مڕۆ سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی گیرۆده‌ی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاره‌یه‌كانی ژیانن، له هه‌مانكاتدا، قسه‌كانی ئه‌و به‌ناو خۆیان گوته‌نی عه‌وامانه‌یان لی بووه، به (فرۆید و ئه‌نگڵس و نیتچه) ئه‌گینا سیاسه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان و ئۆبامای ئه‌مریكای داگیركه‌ر كه له‌ئه‌نجامی سیاسه‌ته به‌دناوه‌كه‌ی ئه‌مریكا بوو، ملیۆنان مرۆڤ گیرۆده‌ی نه‌خۆشی و برسیه‌تی و نه‌بوونی دایك و باوك هاتوون، به‌كورد چی پێده‌چێت ئه‌و مه‌لانه‌ی هه‌ڵه‌بجه تازه به‌خه‌به‌ر هاتبن. خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ئاخریتان خێربێت".
shwansdiq@yahoo. com
