ئیبراهیم بالیسانی : سه‌نگه‌ر لێكگرتن، به‌مانا گشتیه‌كه‌ی رووبه‌روو بونه‌وه‌یه‌كی چه‌كدارییه، شه‌ڕه له‌ناوسه‌نگه‌ردا، به‌كارهێنانی هێزه بوَلاوازبون وراماڵین و نه‌هێشتنی نه‌یار، به‌ئامانجی سه‌ركه‌وتن وزاڵبونه له‌به‌رامبه‌ر دوژمن!!كه‌واته بوَ ئه‌وه‌ی له‌وجوَره شه‌ڕه‌دا سه‌ركه‌وتوبیت ونه‌شكێیت بتوانی ببه‌یته‌وه‌پێویسته‌له‌سه‌نگه‌رێكی قایم وبه‌هێزدابیت. لازمه خاوه‌نی چه‌كێكی باش وته‌قه‌مه‌نیه‌كی زوَربیت. له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بی له ناوسه‌نگه‌ردا كه‌سێكی به هیمه‌ت وئازاو نه‌ترس وبه‌بڕوابیت. بوَیه نابیوناكری له‌كاتی رووبه‌رووبونه‌وه‌دا چوَك وئه‌ژنوَكانت بله‌رزن وله‌ترسا ته‌قه‌ی هه‌وایی بكه‌یت وشه‌مشه‌مه‌كوێرانه چوارده‌وری خوَت بڕشێنی!
ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناوسه‌نگه‌ردابه‌جوامێرونه‌ترس ده‌ناسرێن، قه‌ت نه‌بوه له گیڤه‌ی گوله‌خوَیان چه‌ماندبێته‌وه یاكه‌وتبنه‌حاله‌تی شناووچونكه ئه‌وان كه‌سانه له‌مه‌رگی خوَیان ناسڵه‌مێنه‌وه‌و باكیان به‌مردن نیه، بوَیه هه‌میشه‌به‌كه‌سی دیاروجوامێرانه ده‌ناسرێن. ئه‌و كه‌سانه زوَرجار له‌ناوسه‌نگه‌ردا دێنه‌ده‌ری وله‌كاتی هه‌ڵمه‌ت بردندا هه‌ربه‌پێوه هێرش ده‌كه‌ن وسه‌نگه‌ره‌كانی پێش خوَیان تێكده‌شكێنن. ئه‌وانه‌ی ئاوا ئازاونه‌ترسن له‌ناو هاوری وهاوسه‌نگه‌ر و كوَمه‌ڵه‌كاندا خاوه‌ن رێزوخوَشه‌ویستیكی له‌راده‌به‌ده‌رن. زمانی ئاخاوتنی ئه‌و جوَره‌كه‌سانه زمانێكی راست وره‌وانه. ره‌فتاره‌كانیان ره‌فتارێكی مروَڤانه‌یه، له‌به‌رده‌م هه‌موو كه‌سێكدا قسه‌ی خوَیان ده‌كه‌ن وپاشمله‌یان نیه. په‌نجه بوَ هه‌ڵه‌كانی هه‌موو كه‌سێك درێژده‌كه‌ن و به‌باش ده‌ڵێن باش وبه خراپیش خراپ.
ئه‌و چه‌ند په‌یڤه‌ی كه‌ئاماژه‌مان پێدا، بوَ مه‌به‌ستی ناسینی سه‌نگه‌روكه‌سه‌كانی رابردوومان بوو. گه‌رانه‌وه‌یه‌ك بوو بوَ رابردوویه‌كی پاك وجوان. چونكه له‌رابردوودا ره‌فتاروهه‌ڵسوكه‌وتی كه‌سانی ناوسه‌نگه‌ر راستگوَیانه‌وبێمنه‌تانه بووه. ئامانجی گشتی وله‌پێشینه‌یان خزمه‌ت كردن
بوه به كوَمه‌ڵ وهه‌مووان.
به‌لام ئه‌گه‌ر ئێمه بێت وباس له‌شێوازی سه‌نگه‌ری ئه‌مروَ وكه‌سه‌كانی نێوسه‌نگه‌ری ئێستامان بكه‌ین. ده‌بینین جیاوازیكی زوَر هه‌یه. !جیاوازی له‌رووی سه‌نگه‌ر وله‌رووی كه‌سه‌كاندا له‌راده‌به‌ده‌ره!سه‌نگه‌ری ئه‌مروَ ئه‌و سه‌نگه‌ره نیه كه پێی ده‌وتری مه‌ته‌رێزی شه‌ره‌ف!!چونكه له سه‌نگه‌ره‌ی ئه‌مروَدا به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت له سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی یه‌وه‌یه. هه‌موو هه‌وڵ و
ته‌قه‌لاكان بوَ به‌ره‌وپێش بردنی ره‌وڕه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی تاكه، بوَ ده‌سته‌یه‌كی بچوكه، بوَ
به‌رژه‌وه‌ندی خوازه‌كان وموئامه‌ره‌چیه‌كان وپیلان گێره‌كانه!بوَ ئه‌وانه‌یه كه هه‌ڵپه‌ی خوَده‌وله‌مه‌ندكردنیانه، وده‌یانه‌وی به كون فه‌یه‌كونێك ده‌سه‌لات بگرنه ده‌ست وغه‌رقی دزی وگه‌نده‌لیه‌كانبن!بوَ ئه‌وانه‌یه كه‌ده‌یانه‌وی پێمان بڵێن:به‌شی خوَم بوَ خوَم وئه‌وه‌ی توَش ده‌خوَم!
ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ی كه ئه‌مروَ له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتریدا دروست ده‌كرێن وهه‌ن، بوَ ملشكاندنی یه‌كتری وشوێن پێله‌قكردنی خوَیانه‌یه!ده‌ركردنی هاورێیه‌كه‌یه‌تی بوَ خودی خوَی!ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاوا ره‌فتارده‌كه‌ن وبیرده‌كه‌نه‌وه ده‌یانه‌وی به هه‌رشێوه‌یه‌ك بی كه‌سه پاك وبه‌ئه‌زمون ودڵسوَزه‌كان ناشیرین بكه‌ن وله‌گوَره‌پانه‌كه‌دا ده‌ریان په‌ڕێنن!چه‌كی ده‌ستی ئه‌و جوَره‌كه‌سانه كلاشینكوَف و
ئاربیجی وبیكه‌یسی وبڕنه‌ونیه. به‌ڵكو چه‌كه‌كانیان بریتین له:بوختان، دروَ، ناوناتوَره دروستكردن!ماستاوكردنه بوَ سه‌رووی خوَیان، هه‌ڵپه‌ی خوَره‌پێشكردنیانه، چاندنی توَی دوبه‌ره‌كیه له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌تا سه‌ر ئێسقان یه‌كتریان خوَشده‌وی وبه‌ئازاری یه‌كتری نیگه‌رانن. ره‌نگه بونی ئه‌و جوَره كه‌سانه له ناوده‌زگاكان وئوَرگانه‌كاندا هه‌نده‌زوَرنه‌بن. به‌لام بونی ته‌نیا یه‌ك كه‌س ده‌بێته‌ڤایروَسێكی كوشنده بوَ ناو سه‌رتاپای ده‌زگاكه یا ئوَرگانه‌كه!به‌هوَی بونی ئه‌و جوَره‌كه‌سانه ناوه‌نده‌كه شه‌له‌ل ده‌بی، نه‌خوَشده‌بی، دواجارده‌مری!
بونی ئه‌و جوَره كه‌سانه ومانه‌وه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی موعه‌زه‌زموكه‌ڕه‌م له‌ناوده‌زگاوئوَرگانه‌كاندا ده‌گه‌رێته‌وه بوَ ئه‌وپاڵپشتیه له‌راده‌به‌ده‌ره‌ی كه‌هه‌یانه. واته لێپرسراوی یه‌كه‌م یا به‌رپرسی یه‌كه‌م چاوی عه‌یب وعاره‌كانی كه‌سه نزیكانه‌ی خوَی نابینی!یا كه‌ده‌شبینی خوَی لێلاده‌دا!چونكه هه‌ردووكیان وه‌ك یه‌كن وبوَیه‌ك مه‌به‌ست هه‌وڵده‌ده‌ن، ئه‌و هه‌وڵه‌ش دیاره هه‌وڵی كوَكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌وپوَست وپله‌یه!!بوَیه توَ یامن یا ئه‌وهه‌رشتێك له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه بڵێت وبڵێی به‌لای لێپرسراوه‌كه‌وه راست نیه‌وقبوڵ ناكری.
ده‌كری سراع ومڵملانی له‌نێوان كه‌سه‌كاندا بونی هه‌بی. به‌لام شێوازی ئه‌و مڵملانێیه پێویسته
له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی شارستانیانه‌بی. پێویسته به‌شێوازێكی مه‌ده‌نیانه‌وسه‌رده‌میانه كێبركێیه‌كه
ئه‌نجامبدری. پێویسته به‌عه‌قڵیه‌تی قبوڵكردنی یه‌كتری ورێزگرتن له بیروڕای یه‌كتری بكرێته
پێوه‌ر بوَ به‌یه‌كه‌وه ژیان وبه‌یه‌كه‌وه كاركردن. پێویسته خوَمان دووربگرین له ناوزراندنی یه‌كتری، هه‌ڵچون وناوزراندن وموهاته‌رات وه‌لاوه‌بنێین، هه‌ركاتێك توانیمان ئه‌و ره‌فتارانه له‌خوَماندا
كوَبكه‌ینه‌وه ئه‌وا ده‌توانین خزمه‌تێكی گه‌وره پێشكه‌ش به ژیانی سیاسی وروَشنبیریمان بگه‌ێنین.
به‌لام زوَر زه‌حمه‌ت وگرانه ئه‌و شێوازه له‌كاره‌كانماندا ره‌نگ بداته‌وه!چونكه شیرازه‌كه واتێكنه‌چوه تا به‌توَومن چاكبكری ووه‌ك جاری جارانی لێبكرێته‌وه. له‌راستیدا ئه‌و كه‌سانه هه‌رنایانه‌وی باسی رابردووبكری چونكه ئه‌وان به‌شێك نه‌بونه له‌رابردوو!به‌لكو ئه‌وان دوێنی وئه‌مڕوَ به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م خه‌ونه‌كانی نه‌وه‌ی دوێنی وئاره‌زوه‌كانی نه‌وه‌ی ئه‌مڕوَ!!
Info_balisani@yahoo. com
