شه یدا بڵباس: لاشه ێکی بێهۆش به سه ر عه ره بانه ی نه خۆشخانه وه ڕاده کێشرێته به شی فریاکه ره وه٠٠ دوای هه وڵدانێکی بێوچان دڵ له کارکه وت! ئه ندامه کانیتری خه مسارد کرده وه٠
جه سته ی مرۆڤ پێکهاته ی کۆمه ڵه کۆئه ندامێکه، که هه ر ئه ندامێک له کات و شوێنی خۆی کار بۆ درێژه پێدانی ئه م ئۆرگانه دیاریکراوه ده کات، که جێگه و ڕێگه ی پێویستی پێدراوه٠ دڵ به هۆی دڵخورپه و دڵداری و نه خۆشی حوکمی سه رۆکایه تی لێده سه ندرێته وه، ده که ونه مقۆ مقۆی ئه وه یکه به هێزترین و چالاکترین ئه ندام بۆ پاڵێوڕاوی سه رۆکایه تی هه ڵبژێردرێت٠ پاش مشتومڕێکی زۆر، وابه چاکده زانرێت هه ر ئه ندامێکی کۆئه ندام مۆڵه تی چه ند خوله کێکی پێبدرێ بۆ خۆده رخستنی خۆپاڵێوی هه ڵبژاردن، تاکو تایبه تمه ندیه کانی خۆی له پرۆژه ی فه رمانڕه وایی بگه ێنێت٠ هۆش یه که م ئه ندام به فێزێکه وه هاته مه یدان:
هۆش- ڕاسته دڵ کارێکی هه ستیاری له ده ستدابوو، به ڵام ئازیزانم من به ش به حاڵی خۆم هه میشه ده متوانی دڵ له هه ر کات و شوێنێک به فه رمانم بیوه ستێنم و له کاربخه م! دیاره که ئه م کاره شایسته ی ئێمه مان نییه٠ که واته سه ره ڕای هێز، تاکه کۆگاێکی زانست و زانیاریم و ژیریپارێزم٠ دابه زی و چاو سه رکه وت:
چاو - ئه ندامانی خۆشه ویست، دونیای ده ره وه بێ بوونم تاریکستانه٠٠ ناتوانی بستێ نه هه نگاو بنێ و نه هیچ له یه کجیا بکه یته وه٠ هه ربۆیه خۆ به شایانی ئه و پۆسته هه ستیاره داده نێم؛ بێگومان به پاڵپشتی ئێوه ش٠ گوێ سه رکه وت بۆ ئاخافتن:
گوێ - گه ر منتان له گه ڵ نه بێ، هیچ ده بیستن!٠٠ که واته هونه ر هونه ری منه؛ ئه ز خاوه ن یه کێک له هه سته سه ره کیه کانم و گوێگری هه مووتانم و سه رۆکایه تی خاوه ن گوێڕایه ڵی گه ره که٠ حه زره تی لووت به فنه فن خۆی گه یانده مێزی گووتار:
لووت - رێزی هه میشه ییم، هاوئه ندامان٠٠ دیاره که من پێویستی دوو کاری سه ره کی و هه ستیارم له ئه ستۆ دایه٠ شه و و ڕۆژ له کارناکه وم٠٠ که ئه ویش هه ستی بۆنکردن و هه ناسه دانه٠٠بیرتاننه چێ کۆئه ندامی هه ناسه بوه ستێنم به رگه ی چه ند ده گرن!؟ دیاره به و په ڕی دڵخۆشیه وه له خزمه تدام٠ ده م خۆی پێڕانه گیراو که وته په یڤیین:
ده م - گه ر ده مم دابخه م چه ند ڕۆژ ده توانن بێ خۆراک درێژه به ژیان بده ن!؟ رێزم بۆ جه نابی لووت ده توانم کاری ئه نجام بده م٠ گه رئێمه نه بین کێ په یامتان به ده ره وه ده گه ێنێت! ده ست خۆیڕاپسکاند و مایکی وه رگرت:
ده ست - ده ک به قوربانی ئه و بازووه به هێزانه ت، ئه ی پهیداکه ری بژێوی ژیان٠٠ ئه گه رمن به ده ستی نه هێنم به چی ده چێت ده مکراوه بێ یان نه! هه ر خۆمم پارێزگاری هه ر هێرشێکی ده ره کی ده ده مه وه٠٠ بیری لێبکه نه وه! له و لاشه وه به لۆقه لۆق قاچ بۆ به ر میمبه ره که خزی:
قاچ - دیاره هه رکه سه و باسی تایبه تمه ندی خۆی کرد؛ بۆیه ده مه وێ پێتان بڵێم که بێ من هیچتان پێناکرێ٠٠! نه ده توانن بستێ هه نگاو هه ڵێنن، نه بۆ هیچ شوێنێک بڕۆن، ٠٠ ئه وه باسی ڕاکردن هه رناکه م! له جێی خۆتان میخکووت ده بن٠ به درێژایی ڕۆژ ده تانگه ڕێنم، له و سه ر بۆ ئه و سه ر٠٠ ده بڕۆن له شه لێک بپرسن، تا ئه رزشی منتان بۆ ده رده که وێ؟! دووباره رێزوسلاوم هاوڕێیان٠
هه ندێک له ئه ندامه ناوه کیه کان کڕ و بێده نگ بوون، هه ندێکیش ده یانزانی هیچ ناگۆڕدرێت و فشه یان به م فڕو فیشاڵه ده هاته وه٠ به ڵام قوون چه ند جاری وویستی غیره ت بداته به رخۆی و به رز بێته وه بۆ خۆ پاڵاوتن، که چی له شه رمی گاڵته پێکردن و پێکه نینی ئه ندامانی دیکه پاشگه ز ده بۆوه٠له دواییدا گووتی سه رێکه و هێناومه و سه رکه وتن:
قوون - "﴿﴿﴿به به رزبوونه وه ی بۆ گووتاری خۆناساندن، تێکڕادایانه قاقای پێکه نین وگاڵته پێکردن"٠
برایان٠٠ واده زانن من ئه ندامێکی بێکارو شووره ییم! ئه مه ڕاست نییه٠ ده با ئه وه تان پێبڵێم که من ده نگ به هیچتان ناده م، هه روه ک ئێوه ش ده نگ به من ناده ن٠ جا بابزانین له مه ودوا من ئه م کونه دابخه م ئاکامه که ی به کوێ ده گات! هه موو گاڵته یان پێهات٠
- ڕۆژی یه که م/ هه ر که س به خه یاڵیشیدا نه هات٠
- ڕۆژی دووه م/ هه ندێ له ئه ندامان سه غڵه تبوون، ووتیان گوێی مه ده نێ خۆی ده یکاته وه٠
- ڕۆژی سێیه م/ زۆربه ی ئه ندامان له خۆپیشاندانێکی ئاشتیانه، سکاڵایان به رزکرده وه بۆ به رده م باره گای دڵ و هۆش٠
- شه وی سێیه م بۆ به یانی چواره م/ به تێکڕایی کڕنۆشیان بۆ قوون برد و، به تیرلیلی شیرینیه وه پیرۆزبایی سه رۆکایه تیان له شکۆمه ندی قوون کرد٠٠ و ووتیان:- گه وره م به قوربانه به س بیکه ره وه٠
قوونیش به شیڕه ێکی سڵاوی کۆماری بۆیکردنه وه٠
ئه م نوسراوه یه هیچ مه به ستێکی شاراوه ی نییه، مه به ستیشی هه مووشتێکه٠
