ئه‌م ڕامانه‌ی نیگاکانت سڕی کردووه هه‌موو گیانم
به‌م ئێواره ناوه‌خته بۆ ئه‌وروژێنی غه‌مه‌کانم؟
من ته‌نافی گیانی خۆمم بۆ کردووی به پردی ڕێگه
سینه‌و به‌رۆکی پڕ هیوام بۆت بۆ‌ته هه‌وارگه و جێگه
بۆیه که ده‌بینم نیگات، سه‌رنجت گفتم ده‌به‌ستێ
هه‌رچی پیتی ووشه‌کانه له سه‌ر زمانم ده‌وه‌ستێ
ئه‌و فسونه‌ی چاوت بگره تا بتوانم بتدوێنم
به‌ریده ڕۆحم له سیحرت تا زمانم بجوڵێنم
میهرو جوانی هه‌ر لای تۆیه، ده‌ستکردی ناوازه‌ی یه‌زدان
دڵنیام ئێستا سه‌دانن، نموونه‌ی شێخه‌که‌ی سه‌نعان
