زانا دڵشاد دزه‌یی: زانا دڵشاد دزه‌یی- هه‌ولێر/ دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌نگۆیه‌ك، كه شه‌هلا جاف له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابۆته‌وه، ناوبراو ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه و راگه‌یاند، ئه‌و ژیانی هاوسه‌ری تێكنه‌داوه و به‌ڵكو خه‌ڵكانێك له بێكاریدا قسه دروست ده‌كه‌ن.
(شه‌هلا جاف) ی سینه‌ماكار و كچه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس وێڕای به درۆ خسنه‌وه‌ی ده‌نگۆی جیابونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی، نیگه‌رانی خۆشی نیشاندا و ده‌ڵێت "پێشتر له‌لایه‌ن چه‌ند هاورێیه‌كی نزیكمه‌وه بێمگوترا كه گوایه من له هاوسه‌ره‌كه‌م جیابومه‌ته‌وه و منیش وه‌ك پێویست گرنگیم پێی نه‌دا و پێشی دڵگران نه‌بووم، به‌ڵام ئێستا كه ده‌بینم ئه‌و ده‌نگۆیه له ته‌واوی خه‌ڵك بڵاوكراوه‌ته‌وه و له هه‌موو شوێنێك پرسیاری ئه‌وه‌م لێ ده‌كه‌ن، بۆیه پێم خۆشه لێره‌وه ئه‌و هه‌واڵه به درۆ بخه‌مه‌وه، سابیر جگه له‌وه‌ی هاوسه‌رمه هاورێیه‌كی خۆشه‌ویستی منه و زۆر به‌خته‌وه‌رین"، هه‌روه‌ها شه‌هلا جاف ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد ئه‌و قسانه كاریگه‌ری تێناكات و له باره‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌كه‌ش ده‌ڵێت "بڵاوكردنه‌وه‌ی قسه‌ی بی بنه‌ما كاری كه‌سانێكه كه بێكارن و ده‌یانه‌وی به‌رامبه‌ره‌كانیان ناشیرین بكه‌ن، به‌ڵام من به‌و قسانه ناروخێم و ناشتوانن له كاره‌كه‌م بوه‌ستێنن، به‌ڵكو زیاتر كاره‌كه‌م خۆشه‌ویستر ده‌كه‌ن".
