نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی: کاتێ که ناوی ئاینداری ئه‌هینرێت، به‌واتای بڕوا داریه‌کی ڕوحی و ده‌رونی دێت بۆ خودا ناسین. جا هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک، که
ئاینێکی هه‌ڵبژاردووه، له ڕێگه‌ی که‌سایه‌تیه‌کی به ڕیزو، په‌رتۆکێکی پیرۆزه‌وه بووه. ئاینی ئیسلامیش، یه‌کێک له‌و ئاینه ئاسمانیه پیرۆزانه‌یه، که له ڕێگه‌ی موحه‌مه‌د پێغه‌مبه‌رو، په‌رتۆکێک پیر‌وز، به‌ناوی قورئانه‌وه له دایک بوه. که‌واتا، بنه‌مای ئاینی ئیسلامیه‌ت، له ته‌نها یه‌ک پێغه‌مبه‌رو، یه‌ک په‌رتۆکێکی پیرۆزه‌وه سه‌ر چاوه‌ی گرتوه. ئه‌و که‌سانه‌ی پابه‌ندبێت به ناوه‌ڕۆکی ئه‌و قورئانه‌و، وته‌و بڕیاره‌کانی موحه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ر (د. خ) ی له‌سه‌ر بێ. ئه‌وه ڕاسته موسڵمانی ئاینیه‌و گومانی له سه‌ر نیه. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو سه‌ر چاوه‌یه‌وه کار ئه‌که‌ن و پشت ئه‌به‌ستن به وتراوه‌ی (مقوله) ئه‌م و ئه‌و، جا ئه‌گه‌ر ئیمامه‌و، ئه‌گه‌ر سه‌یده‌و، وه‌یا شێخه‌و هه‌ر که‌سایه‌تیه‌که. ئه‌وه ئیسلامی سیاسیه‌و، مه‌به‌ستێکی تری سیاسی له پشته‌وه‌یه‌و، سود له پیرۆزی ئاین وه‌ر ئه‌گرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندداریه ترێکیتر. دیاره بڕوای ڕاسته قینه‌ی به ئیسلامیش هه‌بێ نا‌توانیت ئه‌و هه‌ڵوێسته وه‌ر بگرێت له ترسی دووا ڕۆژدا!.
جا لێره‌دایه که چه‌ندین پرسیاردیته کایه‌وه، له سه‌ر سه‌دان هه‌ڵوێست و کرداری سه‌ر سور هێنه‌ر!. یه‌ک له پرسیاره گرینگه‌کان که زۆر زه‌قه ئه‌وه‌یه: ئایه ئه‌م هه‌مو جیاوازیه دژ به‌یه‌که ناچیته‌وه خشته‌ی پێچه‌وانه‌وه (تناقچات) ؟! که‌واتا خۆیان له خۆیاندا به‌تاڵ ئه‌بنه‌وه. به پیی شه‌ریعه‌تیش و یاساوه‌ش، له هه‌رشتێکدا پێچه‌وانه (تناقچات) په‌یدا بیت ئه‌و شته به‌تاڵه. ئه‌ی که‌واته هۆکار جیه که ئه‌م کاره له ناو ئه‌م ئاینه پیرۆزه‌دا ڕویداوه‌و، که‌سێش ناکرێته به‌ر‌پرسیار له ئاستیدا؟!!.
ئه‌لێره‌دا پێشه‌کی من داوای لێبوردن له خوێنه‌رانی به‌ڕیز ئه‌که‌م، که نامه‌وێ زۆر بچمه ناو قوڵایی شروڤه کردنه‌وه، چونکه زۆر ئه‌خایه‌نیت و له وتارێکدا ته‌واو نابێت. بۆیه ناچارم به شێوه‌یه‌کی ڕوکه‌ش بچمه ناو شرۆڤه کردنه‌که‌وه، که ته‌نها مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی بپێکم، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که به ڕونی په‌یامه‌که بگه‌یه‌نمه جێگه‌ی مه‌به‌ست.
ئاشکرایه هه‌ر له دوای کۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ر (د. خ) ی له سه‌ر بێت. زانایانی ئاینی دیاری کران به وارسی پێغه‌مبه‌ران، نه‌ک بنه ماڵه که‌ی. به‌پێی ئه‌و بڕگه شه‌ریعه‌ته (العلما و ورپه الانبیا و ) . که‌واتا هۆکاری ئه‌و جیاوازی کاریانه‌ی که ڕویانداوه له ناو کۆمه‌ڵگای ئیسلامه‌تیداو، بونه ته هۆکارێکی زۆری ناته‌بای و دوبه‌ره‌کی و ململانێ، هه‌ر له ناوی خودی خۆیدا. ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌ستۆی زانا ئاینیه‌کان که به مه‌لا ناوزه‌ند کراون. هۆکاری جیاوازی کاریه‌کانیش ئه‌گه‌ڕیته‌وه بۆ، ئاستی ڕۆشنبیری و هۆشیاری و ژیری تاکه‌کانی مه‌لاکان. که هه‌ندێکیان دیاره‌ن، ته‌نها خوێنده‌وار بونه، به‌ڵام زانا نه بونه، له بواری ڕۆشنبیری و ژیریه‌وه. به‌ڵکو ته‌نها بیسه‌رو گوێزه‌ره‌وه بونه. ئاینه‌که‌ش دیاره هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دوژمنی سیاسی زۆر بووه، هه‌ر وه‌کو ئێستای پارته سیاسیه ئیسلامیه‌کان، هه‌رگروپه‌و به پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌وڵی ڕاهێنانی خه‌ڵکی داوه. ده‌سه‌ڵاتێکی به‌ر‌پرسی باڵا ده‌ستیش نه‌بوه بتوانی زاڵبیت به سه‌ر بارودۆخه گشتیه‌که‌دا. بۆیه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته ماوه‌ته‌وه‌و، ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر خه‌ڵافیات و بڕیاری لاواز‌و نادروست خۆی خزانده ناو چمکی ئاینه‌که‌وه، که ئێستا بۆته هۆکاری ڕه‌خنه لێگرتنی که‌سانی ڕۆشنبیرو هۆشیاری ژیر!!.
جا هه‌ر وه‌کو له پێشه‌وه‌ش ئاماژه‌م پێ‌کرد که ناچمه ناو قوڵایی شرۆڤه کردنه‌وه، بۆیه هه‌ڵوێستی ته‌نها دوو به‌ڕیزی ئاینی ئه‌خه‌مه به‌راورده‌وه، که چه‌ند ڕۆژێک به‌ر له ئێستا، له سه‌ر ماڵپه‌ڕی کوردستان نێتی به‌ڕیز، له سه‌ر غه‌زه وتاریان به‌ڵاو کردبوه‌وه، بۆ سه‌لماندنی ڕاستی و دروستیی ئه‌و بۆ چونانه‌ی که ئاماژه‌مان پێ‌کرد له سه‌ره‌وه.
له به‌رواری 26/1/2009. به‌ڕیز، حه‌سه‌ن قه‌دیانی، وتارێکی له ژێر مانشیتی (غه‌زه له نێوان دوو هه‌ڵوێستی نادروست دا) له سه‌رماڵبه‌ری کوردستان نێتی پیرۆزدا به‌ڵاو کرده‌وه. دیاره ئه‌م به‌ڕیزه من نایناسم، نه له دورو نه له نزیکه‌وه. به‌ڵام له شێوازی نوسین و ناوه‌ڕۆکی نوسینه‌که‌یدا، دیاره که مه‌لایه‌کی ڕۆشنبیره. چونکه له کاتێکدا که داکۆکی له ژن و منداڵانی بێتاوانی غه‌زه ئه‌کا، که ئه‌بو ئاماژه‌شی به ژن و منداڵانی بێتاوانی جوله‌که‌ش بکردایه‌و نه‌فره‌تیشی له سه‌به‌ب کاری شه‌ڕ هه‌ڵگیرسێنه‌ر بکردایه. چونکه خۆ پێغه‌مبه‌ر (د. خ) لێبی دراوسێی جوله‌که‌ی بووه‌و ڕێزیشی لێناوه. به‌ڵام به هه‌ر حاڵ ئه‌و مامۆستا به‌ڕیزه. به په‌لارێک سێ مه‌به‌ستی پێکاوه. داکۆکی له خه‌لکی بێ‌تاوان کردوه. ڕه‌خنه‌ی له‌وانه‌ش گرتوه، که شه‌ڕه‌که‌یان پێخۆشه‌و دژی جوله‌که‌ن. ڕه‌خنه‌شی له‌و مه‌لایانه‌ش گرتوه، وه‌ک توندڕه‌وی ئیسلامی، له دژی جوله‌که پشتگیری له حه‌ماسی ڕه‌گه‌ز په‌رست ئه‌که‌ن و گازه‌نده‌شیان له گه‌لی کورد کردوه، که هه‌ڵوێستیان نه نواندوه له دژی جوله‌که!. دیاره ئێمه‌ش ده‌ست خۆشکه‌ری لێ ئه‌کین و، هیوادارین زیاتر بایه‌خ به په‌روه‌رده‌ی ڕۆشنبیری بده‌ن و. ئه‌و جۆره مه‌لایانه‌ش باڵا ده‌ستربن، له ناو مه‌لا به‌ڕێزه کاندا.
به‌ڵام دوا به‌دوای ئه‌و، هه‌ر بۆ ڕۆژی دوو هه‌م، واته به‌رواری 27/1. هه‌ر له سه‌ر ماڵپه‌ری به‌ڕیزی ناو براو، به‌ڕیزێکیتر که نامه‌وێت ناوی بهێنم. چونکه مه‌به‌ستی من ڕونکردنه‌وه‌یه بۆ ڕای گشتی، نه‌ک ته‌نها ڕه‌خنه گرتن له‌و به‌ڕیزه. چونکه ئه‌ویش مافی خۆیه‌تی هه‌ستی خۆی ده‌ربڕێ، باوه‌کو تواناشی لاواز بیت. هه‌ر چه‌نده من ناچارم که ئاماژه به بۆ چونه‌کانیشی بکه‌م. جا ئه‌گه‌ر لێمان زوێر بێت و ڕه‌خنه‌شمان لێبگرێت، ئێمه ڕه‌خنه‌که‌ی ئه‌خه‌ینه سه‌ر چاو به مه‌رجێ له جێگه‌ی خۆی بیت و گونجاو بیت. وه‌ک ئه‌ڵێن ڕه‌خنه‌ی دروست.
دیاره که ئه‌م برا به‌ڕێزه، له ژێر مانشیتی (ئه‌گه‌ر گوڵنینه دڕکیش مه‌بن) پێشه‌کی باس له ڕوداوی غه‌زه ئاکات و هێرشه‌کاته سه‌ر ئیسرائیل و ئه‌مریکا، که هه‌زار که‌سیان شه‌هید کردوه‌و پێنج هه‌زار که‌سیانیش بریندار کردوه‌و، شاره‌که‌یان کاول کرد‌و دایان پۆشی به دوکه‌ڵ. جاله‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕیزی زۆر باش شاره‌زای نوسین و داڕشتنی ڕسته‌کانی نیه، خاڵه‌کانی تێکه‌ڵ کردوه. منیش هه‌ر خاڵه‌و له به‌رانبه‌ر خۆیدا کورته وه‌ڵامێکی ئه‌ده‌مه‌وه!.
ده‌رباره‌ی ئه‌م خاڵه‌ی سه‌ره‌وه. مامۆستای تازه پێگه‌یشتوو نه‌شاره‌زا له مێژوو. هیوادارین سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بکه‌یت و پرسیارێ له‌و به‌ڕیزانه بکه‌یت، که خودا پاراستنی له‌و به‌ڵا گه‌وره‌یه که به‌سه‌ر شاره‌که‌یاندا هات، له لایه‌ن برای موسڵمانه‌وه‌و له ژێر دروشمی (ڕڵله ڕکبر) دا، چۆن بوو، چه‌ند کاتژمێری خایاند، که زیاتر له 5000 هه‌زار شه‌هیدو، 10000 هه‌زار برینداری لێکه‌وه‌ته‌وه‌و شاره‌که خاپور کراو، به دوکه‌ڵی غازی کیمیاوی قه‌ده‌غه کراوی نێو ده‌وڵه‌تی داپۆشراو ژیانی زینده وه‌ریشی تیدا نه‌ما!. ئه‌مجا، به فڕۆکه‌ی به‌رهه‌می خۆێنی وشکه‌وه نه‌بوی ئه‌و شه‌هیدو بریندارانه، به‌ره‌و غه‌زه بفڕه‌و، پرسیار له ئیسماعیل هه‌نیه‌ی به‌ر پرسی غه‌زه‌و، ڕێکخراوی حه‌ماسی خاوه‌نی غه‌زه بکه، که له ماوه‌ی 22 دانه شه‌وو ڕۆژدا، شه‌ش هه‌زار کوژراو‌و برینداری له شاری نێوه شه‌هید کراوی غه‌زه داوه. چه‌ند بروسکه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و خۆ پیشاندانیان ئه‌نجامداوه، له پاش ڕودانی ئه‌و کاره‌ساته خوێناویه ترسناکه‌داو، چه‌ند وتار خوینی زانایانی ئاینی ئیسلامیش، له که‌رتی غه‌زه‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و باسی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌یان کرد، که له مێژوی مرۆڤایه‌تیدا بۆ دوهه‌مین جارله کوردستاندا بینراوه. ئه‌گه‌ر توانیت، یه‌ک بروسکه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ڕێکخراوی حه‌ماس و یه‌ک وتاری زانایه‌کی ئاینی ئیسلام بدوزیته‌وه، ئه‌وه ئه‌بێت، گه‌لی کورد سه‌د نه‌فره‌ت له وانه بکا تن که پشتگیریان له غه‌زه نه‌کردوه. ئه‌گه‌ر هیچیشت نه دۆزیه‌وه. ئه‌وه ئه‌بێت گه‌لی کوردستان سه‌د نه‌فره‌ت و تف، له‌و که‌سانه بکات که ئه‌و هاتو هاوارانه‌یان ده‌ست پێکردوه له کوردستاندا، بۆ پشت گیری کردن له ڕیکخراوی حه‌ماس و که‌رتی غه‌زه!!.
له به‌شێکی تردا مامۆستا باس له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ئه‌کات، به موسڵمان و ناموسڵمانه‌وه‌و، به چه‌پ و ڕاسته‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له جوله‌که ڕه‌سه‌نه کانیش که ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ر بڕیوه!. ئه‌لێره‌دا که ئه‌و ڕاستیه ئه‌زانی و بڕواشی پێهێناوه، ئه‌بو خۆشی و هاوبیرو ڕاکانیشی شه‌رمیان بکردایه ئه‌وه‌نده ناوی ئیسلام ئه‌به‌ن و شه‌ڕه‌که ئه‌خه‌نه خشته‌ی ئیسلام و کافرانه‌وه. چونکه ئه‌و شه‌ڕه له ڕاستیدا هیچ په‌یوه‌ندی به لایه‌نی ئاینیه‌وه نیه. به‌ڵکو شه‌ڕیکی زیاتر، ڕه‌گه‌ز په‌رستی سیاسیه. جوانترین به‌ڵگه‌ش، ئاماژه پێکردنی خۆیه‌تی، جگه له شه‌ڕی نێوانی خۆشیان. خۆ ئه‌گه‌ر کار بگاته سه‌ر شه‌ڕی نێوان ئیسلام و کافران به وته‌ی توندڕه‌وه ئیسلامیه‌کان، ئه‌گه‌ر کافرانیش وه‌ک موسڵمانان بێ به‌زه‌یی بن. ئه‌وه هه‌مو وڵاتانی ئیسلامی بایی چه‌ند چرکه‌یه‌که. خودا به‌وه به‌زه‌یی جوڵاوه، که ئه‌و جۆره چه‌کو هێزه‌ی به وڵاتانی ئیسلامی نه به‌خشیوه، ئه‌گینا زۆر زۆر له مێژدا بو، که ژیان له سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌ویه له ناو چوبو، هه‌ر وه‌ک ئه‌بینن، خۆ هێشتا ئه‌حه‌مه‌دی نه‌ژاد، ده‌ستی له چه‌کی نه‌وه‌وی گیر نه‌بوه، هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مان و ته‌خت کردنی ئیسرائیل ئه‌کات. به‌ڵام خۆ ئیسرائیل، چه‌ندین ساڵه بایی له ناودانی ته‌وای ئێرانیشی زیاتر هه‌یه!!.
له به‌شێکیتردا، ئه‌م به‌ڕیزه باس له هه‌ڵوێستی وتار خوێن ئه‌کاو ئه‌ڵێت، ئه‌بی بزانێ له دونیا چ باسه حاڵی موسڵمانان چۆنه، باس له سیستانی ئه‌کات که به‌و ته‌مه‌نه‌وه ئاگاداری ڕوداوه‌کانی جیهانه، ئه‌ی بۆ ئه‌مان ئاگادار نه‌بن؟!.
لێره‌دا ئه‌ڵین، خۆزگه به‌ڕیز، ته‌نها له بار‌و دۆخی سیاسی گه‌له‌که‌ی خۆتان بگه‌یشتنایه به باشی و دروستی، چش له دونیا، مرۆڤ له بارودۆخی گه‌له‌که‌ی خۆی نه‌گات، ئه‌بێت چ له دونیا بگات؟!. باس له به‌ڕیز عه‌لی سیستانی ئه‌که‌یت، جا ئه‌گه‌ر زانایانی ئاینی کوردیش به قه‌د ئه‌و هۆشیار بونایه، گه‌لی کورد بۆ توشی ئه‌و هه‌مو نه‌هامه‌تی ته‌عریب و ژێر ده‌سته‌یه ئه‌هات، ئیستا ئه‌ویش وه‌ک گه‌لانی تری ناوچه‌که سه‌ر به‌خۆ ئه‌بو!!.
جا به‌داخه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی وتاره‌که درێژه‌ی کێشاوه‌و، خاڵی تری لاوازیش زۆر هه‌ن که ئاماژه‌ی پێ بکه‌ین، بۆیه ناتوانین زیاتر له سه‌ری بڕۆین. ته‌نها ئه‌وه‌ی که به پێویستی ئه‌زانم له کۆتاییدا بیڵێم، ئه‌وه‌یه که زۆر جێگه‌ی نیگه‌رانیه، ماڵپه‌ڕیکی به‌ڕیزو پیرۆز‌و دڵسۆزی وه‌ک کوردستان نیت. که هه‌مو ئاگادارین، که چه‌نده ده‌وڵه‌مه‌نده، له به‌رهه‌می به پێزو سود به‌خش، له هه‌مو بوارێکی ڕامیاری و ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینیدا. که له توانای خۆی زۆر زیاتره بۆ به‌ڵاو کردنه‌وه‌یان. که چی بایه‌خ به وتاری له‌م شێوه لاوازانه ئه‌دات. که نه له بواری ڕۆشنبیری و نه له‌بواری ئاینی ته‌نانه‌ت له ڕوی داڕشتنی ڕسته‌ی نوسینی وتاریشه‌وه لاوازه، به‌ڵاو ئه‌کاته‌وه. ئێمه وه‌نه‌بێ به‌ڕێز کاک عو‌مه‌رفارس نه‌ناسین. زۆر باش ئاگاداری دڵسۆزی و توانای ڕامیاری و ڕۆشنبیری هه‌ین. بۆیه به‌لامانه‌وه نیگه‌رانیه‌و، به پێویستیشم زانی که بۆ چونی خۆمیشی بۆ ده‌ر بڕم له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆی.
له کۆتاییدا ئه‌ڵیم، کاتێ که وتاره‌کانی مه‌لا زاناکانی ئاینی ئیسلام، ئه‌خوێنیته‌وه، ئه‌و جا بۆت ڕون ئه‌بێته‌وه که جیاوازی چه‌نێکه له نێوان مه‌لای ڕۆشنبیرو، مه‌لای نا ڕۆشنبیر. که بونه به‌هۆی ده‌یان ده‌رده سه‌ری و نه‌هامه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی، بۆ ئه‌و گه‌له ماف پێشێل کراوه، له لایه‌ن گه‌لان و ده‌وڵه‌تانی ئیسلامیه‌وه، که چی به‌هوی مه‌لای نه‌زانه‌وه، هێشتا هه‌ر قه‌رزار باره‌و ئه‌بێ کوڕنۆش به‌رێ بۆ داگیرکه‌ران، چونکه موسڵمانن!!!.
سوید
