به‌کرحه‌بیب: له‌ڕاستی‌دا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ڕاڤه‌ی ئه‌م کرده‌وه ترسنۆکانه‌یه‌ی دوو دراوسێ ی نا‌هاوسێ بکه‌ین ده‌بێت
له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه بۆ پێشینه‌ی جوڵانه‌وه‌ی ئه‌و دوو وڵاته بکه‌ین و کاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر هه‌موو گۆڕانکارییه‌کی ئه‌رێی‌ی له هه‌رێمدا که چ هه‌لوێستێکیان هه‌بووه به‌رامبه‌ری و چۆن هه‌میشه زه‌مینه‌ی ئه‌وه‌یان خوڵقاندووه که ناجێگیربوونێکی ڕامیاری و ژاوه‌ژاوێکی به‌رده‌وام بوونی هه‌بێت له کوردوستاندا.
بوونی هه‌ر قه‌واره‌یه‌کی سیاسی له شوێنێکی نزیک به‌وان که ئازادی به‌ریوه‌بردن‌و چه‌سپاندنی بنه‌ماکانی مافی تاک تێیدابه‌ره‌و جێبه‌جێبوون بچێت مایه‌ی سه‌ریه‌شه‌یه بۆیان چجا ئه‌و ناوچه‌یه کوردستان بێت که به‌شێکی گه‌وره‌ی خاکه‌که‌ی ده‌که‌وێته ناجه‌رگه‌ی ووڵاتی ئه‌وانه‌وه کارێکی حاشاهه‌ڵنه‌گره که لێدانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌و دوو نیزامه‌یه و ڕاستکردنه‌وه‌و به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگی لێکچووی ئه‌و قه‌واره‌یه‌یه له ووڵاته‌کانیاندا، تا ئێره و شتێکی نامۆ نییه به میلله‌تی داماو و سته‌مدیده‌یکورد که له‌نێوان سێ جهه‌ننه‌مدا خه‌و به به‌هه‌شتێکی سه‌وزی خۆییه‌وه ببینێ و ه، به‌ڵام ناسروشتی نامۆ ئه‌وه‌یه هه‌موو ڕۆژێک ئاسمان و ئاو و زه‌مینی هه‌رێم هه‌تک بکرێت و ببه‌زێنرێت به بیانووی بوونی پژاک و په‌که‌که، نه حکومه‌تی ناوه‌ند و نه هه‌رێمش کاردانه‌وه یه‌کی وایان نه‌بێ تا که‌مێک له‌وژان و ماڵوێرانییه‌ی خه‌لکی ناوچه سنورنشینه‌کان که‌م بکاته‌وه.
ئه‌مه بیانووی ئه‌وانه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و سنور به‌زێنییه‌یان. ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت به‌به‌ردێک دوو چۆله‌که بکوژن
یه‌که‌میان: دوورخستنه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنه‌کانیان که دان به بوونیاندا نانێن. دووه‌میان ؛ خستنه‌وه و کردنه‌وه‌ی ئاگری براکوژی
له‌نێوان کوردان‌دا که‌پێم وایه هۆکاری دووهه‌میان زۆرتر ڕێی تێ ده‌چێت و پلانی تۆکمه‌و تۆڵی بۆ دانراوه.
ڕاکێشانی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ کاردانه‌وه به‌رامبه‌ر پ ک ک و پژاک و دانانی مه‌رجی نه‌کرده (شرو‌تی ته‌عجیزی) بۆ هه‌رێم که
سه‌رپشککردنی ده‌سه‌ڵاتی باشوری کوردستانه بۆ تێوه‌گلان له شه‌ڕێکی تری براکوژیدا که بۆچوونی دووهه‌م ده‌رده‌خات به‌وه‌ش ویستی ئه‌وان دووجار دێنێته‌جێبه‌جێ کردن.
کۆبوونه‌وه‌ی ده‌وریی هه‌رسێ هاوسێکه‌ی کوردستان به جیا‌و له‌گه‌ڵ عێراقی عه‌ره‌بی به ته‌یها ڕاستی بۆچوونه‌کان ده‌سه‌لمێنێ که
ئه‌وان پێکه‌وه هه‌لناکه‌ن به‌ڵام هاوپشت وهاوخوێنی یه‌کترین له دژی خه‌ڵکی کوردستاندا و ڕۆژانه پلانه‌کانیان پڕاکتیزه ده‌که‌ن له‌و پێناوه‌دا.
ئه‌گه‌ر نا کوا کاردانه‌وه‌ی ڕه سمی و به‌هێزی حکومه‌تی عێراق دوای هه‌موو سنور به‌زاندنێک یان تۆپبارانکردنێکی ئێرانی و
تورکه‌کان ئه‌گه‌ریه‌کێک له بڕیاره‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مه مه‌حکوم و مه‌حروم ده‌کات. خۆ (بۆ خه‌ڵکی عاده‌ت نییه و بۆ
ئێمه‌ش عیبره‌ت) .
