عه‌باس نادر:
چه‌ند رۆژێك پێش هه‌لبژاردنی پارێزگاكان چ هه‌نده به كوڵوكۆ نه‌بووم بۆ به‌شداربوون، دیاره له‌مه‌شدا وه‌ك زۆربه‌ی خه‌لكی كوردستان به‌تایبه‌تی
ده‌ڤه‌ری مه‌خموور سه‌رنج و تێبینی خۆم هه‌یه له به‌رنامه‌و ئه‌دای حكومه‌تی كوردستان، كه زیاتر له پارتی و یه‌كیتی دا ده‌یخه‌مڵێنم، واش زانرابوو ئه‌وانه‌ی ماده‌ی 140 یان پركردۆته‌وه‌و سه‌ر به قه‌زای مه‌خموورن مافی ده‌نگدانیان نیه،
كه‌چی شه‌وی پێش ده‌نگدان 3 براده‌رو ناسیاو به ته‌له‌فۆن ئاگاداریان كردمه‌وه كه ئاواره‌ی قه‌زای مه‌خمووری نیشته‌جێی هه‌ولێرده‌توانن له بنكه‌كانی ده‌نگدانی ناو شاری هه‌ولێر ده‌نگبده‌ن وقایمقامی مه‌خمووریش راگه‌یاندنێكی هه‌ر به‌و ئاراسته‌یه دابوو، هه‌رچه‌نده له‌دوای هه‌لبژاردنی سالی 1992 وه‌ك زۆربه‌ی خه‌لكی كوردستان هه‌ولێری گووته‌نی (تێرمان لێیان خواردووه) و گفتیشم به‌خۆم داوه له‌ده‌نگدانی ناوخۆی كوردستان به‌شداری نه‌كه‌م هه‌تا یه‌كێتی و پارتی به‌م عه‌قلیه‌ته مامه‌ڵه بكه‌ن به‌لام هه‌ندێ شت كه‌چاره‌نووسی ناوچه‌و گه‌له‌كه‌م دیاری ده‌كات ناچارم به‌شداری بكه‌م، گه‌رچی سوڕ ده‌شزانم له‌سه‌رێك به قازانجی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو حزبه‌كه ده‌گه‌رێته‌وه، به‌لام من و هه‌زارانی وه‌ك من ده‌بێ پشكداربین هه‌رچه‌نده هه‌ڵه‌كانی ئه‌م دووحزبه‌ش هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌ڕوات، من واش ده‌بینم پارتی و یه‌كێتی هه‌تا تێك‌شكان نه‌بینن میلله‌تیان له‌بیر نیه. كه ده‌سته‌ڵاتیشیان به هێز ده‌بێته‌وه پێشی هه‌مووشتێك جۆره‌ها گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر كه‌سه دڵسۆز‌و نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان، كه‌به‌یانی هات بریارم دا بچم نه‌ك هه‌ر خۆم به‌ڵكو كه‌سانی ده‌ورو پشتیشم هان بده‌م، واش مه‌زانن سوودمه‌ندبوومه، نه‌خێر! چه‌نده حكومه‌تی عێراقی ئازاری داوین و برینی له جه‌سته كردووین، ئه‌مانه له جیاتی سارێژی بكه‌ن، دێن زیاتری ده‌یكولێننه‌وه‌و زۆرجاریش خوێی پێداده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ته‌شه‌نه بكا‌و بزوورێته‌وه. بۆیه كاتێ به‌یانییه‌كه‌ی چووم و پرسیارم كرد گوتیان له ئاماده‌یی رزگاری ده‌توانی ده‌نگ بده‌ی، كه گه‌یشتمه ناو ئاماده‌یی رزگاری ته‌ماشام كرد بێ سه‌رو به‌رییه‌كی زۆر هه‌یه و زووش تووشی شۆك بووم به‌وه‌ی هه‌ر له‌پێش ده‌رگاوه خه‌لكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی خۆم بینی به پرته‌و بۆڵه ده‌رۆیشتن، چونكه نه‌یانهێشت بوون ده‌نگ بده‌ن له به‌ر ئه‌وه‌ی كوردن و مادده‌ی 140 یان پڕكردۆته‌وه‌و، كابرایه‌كی جوامێری به‌ته‌مه‌نیشم دیت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌سی تر قسه‌ی ده‌كرد ده‌یگوت (كاكه وه‌ڵڵا ئه‌مه بێ ساحێبین، ئه‌گه‌ر ساحێبمان هه‌بیت لۆ ئه‌وها ره‌زیل ده‌كرێین... )، كه‌چوومه ژووره‌وه‌ش قه‌ره‌باڵغیه‌كی بێ سه‌رو به‌رم بینی خه‌ڵكێك هه‌بوو له رێز وه‌ستابوو له ده‌م و چاویشیان دیاربوو ماندوو بوون هه‌ندێكیان جلی عه‌ره‌بیان له‌به‌ربوو هه‌نێكیشیان به‌كوردی موسڵ ده‌چوون، خه‌ڵكێكی تریش هه‌بوون به‌ر ده‌رگایان گرتبوو ژووره‌وه‌ش ده جمجما له خه‌ڵك، ئه‌وه‌ی لاشم سه‌یربوو هه‌بوونی عه‌ره‌بێكی ته‌واویش كه‌جلی خێڵه‌كیان له‌به‌ربوو له ریز وه‌ستابوون باشه موسل ئه‌وه‌ته هه‌نده له هه‌ولێر دوورنیه؟! دوایی خۆی عه‌ره‌ب كوردێكی زۆری له موسڵ ده‌ركردووه خۆ كه‌س عه‌ره‌بی له موسڵ ده‌رنه‌كردووه، باشه ئه‌وانه چ ده‌كه‌ن لێره؟ مه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێتی و پارتی بزانن!!، ئنجا له ژووره‌وه دیاربوو كه‌سێك خۆی به لێپرسراوی ژووره‌كه ده‌زانی له ناو قه‌ره‌بالغی ژووره‌كه هه‌ستاو چووه سه‌ر ره‌حله‌یه‌ك به ده‌نگێكی بڵند هاواری كرد ئه‌وه‌ی خه‌لكی مه‌خمووره با برواته ده‌ری ناتوانی لێره ده‌نگ بدات وه ئه‌وه‌ی مادده‌ی 140 ی پڕكردۆته‌وه با لێره نه‌مینێ، من به‌حوكمی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی دیبه‌گه‌م خه‌لكێكی ته‌واوی قه‌راج و كه‌ندێناوه‌و گوێڕم له‌وێ دیت كه به هه‌ناسه ساردی له‌و ناوه ده‌سورَانه‌وه به ئومێدیش بوون لێیان بگه‌رێن ده‌نگ بده‌ن. به‌ڵام بێ سوودبوو له‌دوایی هه‌ولێری گۆته‌نی له‌ته‌شكی خۆمان دا‌و شوێنه‌كه‌مان به‌جێهێشت و له‌جیاتی ئه‌وه فۆرمێكی سكالامان پرَكرده‌وه.
به‌قسه‌ی نوسینگه‌ی مه‌خمووری مادده‌ی 140 هه‌ژده هه‌زار خێزان فۆرمی 140 یان پڕكردۆته‌وه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر خێزانێك له‌سه‌ر چواركه‌س دابنێین كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه 18000×4 =72000 كه‌س له ده‌نگدان بێ به‌شكران و كاری كرده سه‌ر رێژه‌ی كورد له موسل، رۆژێك دادێ وه‌ك دیكۆمینت عه‌ره‌بی عێراق به‌چاومان داده‌ده‌نه‌وه. ئه‌وه ش بزانین كه‌دیبه‌گه ناحیه‌كه‌و ئاوه‌دانی لێیه نوێنه‌رانی كورد نه‌یانتوانیوه بنكه‌یه‌كی ده‌نگدانی بۆ دابین بكه‌ن، خه‌لكه‌كه‌شیان له ده‌نگكدان مه‌حروم كرد.
لێره من ئه‌و گریان و بابه‌رۆیه‌م بۆ حزبه كوردییه‌كان نیه، به‌ڵكو بۆ كێشه‌ی گه‌له‌كه‌مه كه حكومه‌تی عێراق چ زولمێكمان لێ ده‌كات و نوێنه‌رانمان له به‌غدا چه‌ند لاوازن، فۆرمی خۆراكی ئاواره‌ی مه‌خموریان پێگواستینه‌وه سه‌ر نه‌ینه‌وا به‌لام به هه‌زار ئیهانه‌وه، تۆ بڕوانه به‌سه‌دان فۆرمی ئاواره‌ی دیبه‌گه كه له هه‌ولێر داده‌نیشی بۆ حاجی علی و باقرتیان گواستته‌وه كه ئه‌و شوێنانه جگه له دووریان، هێلی ته‌ماسی تیرۆریستانیشن، ئنجا دوایی ئاواره‌یه‌كی هه‌ش به‌سه‌ر كه له زه‌مانی به‌عس هه‌ر زه‌ره‌ر مه‌ندبووه ئێستاش نه‌خانوو و گونده‌كه‌ی بۆ چاك ده‌كه‌نه‌وه، له‌جیاتی فۆرمه‌كه‌ی بگه‌رێننه‌وه مه‌ڵبه‌ندی نزیك به‌خۆی كه‌چی دووره ده‌ست فڕێی ده‌ده‌ن، مانگێ بۆ فه‌رده ئاردێك و هه‌ندێك به‌شه خۆراك رێگای هه‌ولێر باقرت یان حاجی علی بگری و ته‌نانه‌ت من كه‌خه‌ڵكی دیبه‌گه‌م بۆ بچم له‌مه‌خموور وه‌ربگرم.
بۆیه رووی ده‌می قسه‌كانم بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له سه‌رمان كراون به نوێنه‌ر له به‌غدا كه‌تۆ 5 ساڵ زیاتره ناتوانی مه‌خوور بگه‌ڕێنیته‌وه سه‌ر هه‌ولێركه تۆیه‌ك ناتوانی گونده‌كان و ناوچه‌كه‌مان ئاوه‌دان بكه‌یه‌وه كه‌تۆیه‌ك ناتوانی قه‌ره‌بوو بۆ خه‌ڵكه زه‌ره‌ر مه‌نده‌كه دابین بكه‌ی كه تۆیه‌ك تاكو ئێستا نه‌توانیوه مه‌خموور له گونده‌وه بكه‌یته‌شارۆچكه له رووی ئاوه‌دانیه‌وه، كه‌تۆیه‌ك ناتوانی فۆرمی به‌شه خۆراك بۆ خه‌ڵك بگه‌ڕێنیته‌وه ناو مه‌ڵبه‌ندی خۆی، كه تۆیه‌ك ناتوانی مافی ده‌نگدان بۆ نه یه‌ك و نه‌دوو بگره 70 هه‌زاركه‌س دابین بكه‌ی تۆ چی ده‌كه‌ی له به‌غدا؟ به‌س بێمان بڵێ تۆ چی ده‌كه‌ی؟؟؟!!! تاكه‌ی ئه‌و سه‌نسه‌ناته‌ی به ناوی نوێنه‌ری كورد له به‌غدا لێده‌ده‌ی؟؟!!، تاكه‌ی له نیوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی به‌غدا ئاماده نابی؟؟!!، تاكه‌ی له هه‌ولێر لێپێچینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ ناكرێ و تاكه‌ی خه‌لكیش لێتان قه‌بووڵ ده‌كات؟؟؟!!!و تاكه‌ی... سه‌دان تاكه‌ی تر... ؟؟؟!!!
