دلێر میرزا: ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی كه دوا ئیمپراتۆرییه‌تی ئیسلامی بوو، نزیكه‌ی نیو هه‌زاره له زۆربه‌ی ناوچه موسڵمان نشینه‌كاندا حوكمڕانی
كرد و نزیكه‌ی سه‌د سالڕ له‌مه‌وبه‌ر، ماڵئاوایی له جیهانی فانی كرد و ته‌مه‌نی درێژی خۆی بۆ كچ و كچه‌زاكانی خۆی، واته وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان جێهێشت كه دوای ئه‌و، ناوچه عه‌ره‌بییه‌كان سه‌ربه‌خۆییان به‌ده‌ستهێنا، له سه‌ر ده‌ستی كۆڵۆنیالیزمه نوێكانی وه‌كو به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا- جگه له ئێران كه مه‌زهه‌بی شیعه تیایدا باڵا ده‌ست بوو، و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به ئیمپراتۆری له‌دایك بووه- جۆره سه‌ربه‌خۆییه‌كی مه‌زهه‌بییان به‌ده‌ستهێنا و به‌مه‌یش تا راده‌یه‌كی زۆر، عه‌ره‌بستانی سعودی رۆڵی مه‌زهه‌بیی خۆی به‌ده‌ستهێنایه‌وه.
ئه‌گه‌رچی بیرۆكه‌ی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی رۆڵی سه‌ركردایه‌تیی وڵاتانی ئیسلامی و پانئیسلامیی توركیا، له دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نوێی توركیا له‌لایه‌ن مسته‌فا ئه‌تاتۆرك، وه‌كو خه‌ونێكی په‌مه‌یی له ناو ژماره‌یه‌ك له سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌و وڵاته‌دا، هه‌ر هه‌ناسه‌ی ساردی بۆ هه‌ڵده‌كێشن، ناو به‌ناو سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه و دوای ئه‌وه‌ی شوره‌ویی جاران و بلۆكی رۆژهه‌ڵات و په‌یمانی وارشۆ هه‌ره‌سیان هێنا و له‌گه‌لڕ خۆیاندا هه‌ره‌سیان به پێگه‌ی ستراتیژیی توركیا هێنا بۆ جیهانی سه‌رمایه‌داری و له رووی جوگرافی و له رووی سه‌ربازییه‌وه، توركیا نازی زۆری به سه‌ر په‌یمانی ناتۆدا ده‌كرد، هه‌روه‌ها شكستی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا بۆ چوونه ناو بازاڕی هاوبه‌شی ئه‌وروپاوه وه‌كو ئه‌ندام و چه‌ندین هۆكاری ناوه‌كی، له‌وانه چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی كورد و به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی نۆرێنی حزبی ئیسلامی له‌و وڵاته‌دا په‌ره‌ی سه‌ند، هه‌موو ئه‌مانه و چه‌ندین فاكته‌ری ده‌ره‌كی و ناوه‌كیی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی دیكه و مانه‌وه‌ی كێشه‌ی فه‌له‌ستین به هه‌ڵپه‌سێردراوی و دۆش دامانی سه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی ئیسلامییانه به‌رامبه‌ر به ئیسرائیل، هه‌موو ئه‌مانه هێنده‌ی دیكه خه‌ونی مه‌مله‌كه‌ت و ئیمپراتۆرییه‌تی ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتداره ئیسلامییه‌كانی ئه‌مڕۆی توركیای به‌هێز كرد و ره‌فتاری ئه‌م دواییه‌ی ئۆ‌ردۆگان به‌رامبه‌ر به كێشه‌ی فه‌له‌ستین به‌گشتی و رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی غه‌زه به‌تایبه‌تی و ئه‌وه‌ی له داڤۆس رووی دا له نێوان ئۆ‌ردۆگان و سه‌رۆكی ئیسرائیل‌دا، گوزارش له‌وه ده‌كه‌ن توركیا هه‌رجارێ عه‌ره‌ب واته‌نی (الغریق یتشبپ بكل حشیش)، ده‌یه‌وێ ئه‌م وه‌ره‌قه سیاسییه‌یش تاقی بكاته‌وه و چه‌ندین مه‌به‌ستی هه‌یه له پشتی ئه‌م هانگاوه‌وه. گرنگترینیان كۆكردنه‌وه‌ی رای گشتیی موسڵمانانه له جیهاندا و به‌تایبه‌تی له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا كه تا ئێستایش كێشه‌ی فه‌له‌ستین به كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی خۆیان ده‌زانن، و به‌وه‌ی خه‌ڵكی عه‌ره‌ب متمانه‌یان به ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆیان نه‌ماوه، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و حه‌قه‌ی كه به‌ناو ئیسرائیل له عه‌ره‌بی موسڵمانی فه‌له‌ستینی زه‌وت كردووه. جگه له‌وه‌ی گوڕ و تینێك به خۆی ده‌داته‌وه له به‌رامبه‌ر نۆرێنی ئێران له ناوچه‌ی كه‌نداوی فارس به‌گشتی و له عیراقدا به‌تایبه‌تی، و به‌م هه‌نگاوه ده‌توانێت گه‌لێ كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی نێوخۆی، نه‌ك چاره‌سه‌ر به‌ڵكه په‌رده‌پۆش بكات و زاخاوی خه‌ونی ئیمپراتۆرییه‌تی با بردووی خۆی بداته‌وه. هه‌موو ئه‌مانه له سه‌ر حیسابی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بی كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئۆ‌ردۆگان به سووكایه‌تیكردن به خۆیانی ده‌زانن كه وه‌كو لاوازترین بڕوا، له به‌رامبه‌ریدا بێ ده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن و خۆیان ناكه‌ن به خاوه‌نی پرسه‌كه! ئه‌مه ئه‌و لایه‌نه‌یه كه توركیا به پۆزێتیڤی لێكده‌داته‌وه، له‌و هه‌ڵوێسته نوێیه‌ی ئۆ‌ردۆگان، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نه پۆزێتیڤانه‌یشی لێبكه‌وێته‌وه، به‌ڵام خۆیان ئه‌وه باش ده‌زانن، ئه‌م هه‌نگاوه كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی ده‌بێت له سه‌ر وه‌رگرتنی توركیا له بازاڕی هاوبه‌شی ئه‌وروپا- كه ئه‌مه‌یش به‌لای ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه خه‌ریكه ده‌بێت به خه‌ونێكی دوورتر له خه‌ونی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی- و هه‌ڵوێستی جیهانی رۆژئاوا به‌رامبه‌ر توركیا، به‌وجۆره‌ی ئێستا نامێنێته‌وه. دیاره ئیسرائیلیش ده‌سه‌وه‌سان نابێت و كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت به‌رامبه‌ر توركیا، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئۆ‌ردۆگان ده‌ستی داوه‌تێ، به بیری ده‌سه‌ڵاتداره عه‌ره‌به‌كانیشدا نه‌هاتووه و ده‌بێ ئیسرائیل له بیری ته‌نگه‌تاوكردنی توركیادا بێت.
لێره‌دا پێویسته هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر هاتنه سه‌ركاری ئۆبامایش بكه‌ین كه هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به وڵاتانی ئیسلامی به‌گشتی، به‌رواڵه‌ت جیاوازییه‌كی زۆری هه‌یه له‌گه‌لڕ سیاسه‌تی جۆرج بۆشدا و ره‌نگه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یش فاكته‌رێك بووبێت بۆ هاندانی ئۆ‌ردۆگان، تاوه‌كو هاوكات كێشه‌ی غه‌زه بقۆزێته‌وه بۆ گوزارش كردن له‌و وه‌ره‌قه سیاسییه‌ی كه ده‌توانین بڵێین سوڵتان ئۆ‌ردۆگان زیاتر هان ده‌دات تاوه‌كو له بیری زیندووكردنه‌وه‌ی ئیمپراتۆرییه‌ته با بردووه‌كه‌ی باوانیدا بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ركی ئه‌وه بكات بارودۆخی ئه‌مڕۆی جیهان به‌گشتی و ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی هی ئه‌وه نییه ئۆ‌ردۆگان بتوانێت وه‌كو سوڵتان عوسمان ئیمپراتۆرییه‌تێكی نوێ له سه‌ر جه‌سته‌ی زیندووی چه‌ندین ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و عه‌ره‌بی- نه‌ك لاشه‌ی ئیمپراتۆرییه‌تی عه‌باسی- دابمه‌زرێنێت!
