بانگهێشتێکی کراوه‌ بۆ یادکردنه‌وه‌ی تاوانه‌ کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی کورد (هه‌ڵه‌بجه‌ وئه‌نفال) له‌ شاری ستۆکهۆلم

بۆ ڕێزگرتن له‌ قوربانیانی کۆمه‌لکوژی کورد (ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌) و ڕسوا کردنی جه‌لادانی، چاک له‌سوێد، داوه‌تنامایه‌کی کراوه‌ ئاراسته‌ی پارت، ڕێکخراو، که‌سایه‌تیه‌ نیشتمانیه‌کان ده‌کات، به‌هیوای ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ توانای هه‌موو لایه‌ک یادی 21 ساله‌ی ئه‌م تاوانانه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی نوێ که‌ له‌نێو کۆمه‌لگای سوێدی ته‌کان به‌ناساندنی بدات. هیوادراین دۆستان و خه‌باتکه‌رانی ئه‌م ڕێگایه‌ به‌پێشنیاز و تێبینیه‌کان به‌شدار ی ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ بکه‌ن.

 

 

کاتی کۆبونه‌وه‌که‌ ڕۆژی یه‌کشه‌م

ڕۆژی  2009/02/08

 کاتژمێر 12:00 ی بۆ 15:00

 شوێن هۆڵی ABF

Sveavägen41

 

کۆمیته‌ی سوێد

چاودێری کوردۆساید / چاک

ناوه‌ندی هه‌له‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفالکردن وجینۆساید ی گه‌لی کورد

‏03‏/02‏/2009

میوانانی سەر خەت

We have 935 guests and no members online