
شارداروه نیه كه هیچ بزاڤ و ڕێكخراو و ناوه‌ندێكی سیاسی یا سڤیل ناتوانێت به‌بێ پشتیوانی و ڕه‌هه‌ندی جه‌ماوه‌ری بڕه‌و به‌كاره‌كانی بدات و سه‌ركه‌وتوو بێت. ناوه‌ندی چاكیش وه‌كوو هه‌موو ناوه‌ندێكی نیشتمانی و مرۆڤدۆست پشتی به خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ر و كوردپه‌روه‌ره‌وه پته‌وه و هێز و گوڕ و تینی كاره‌كانی له‌وانه‌وه وه‌رده‌گرێت و له‌سه‌ر پێی خۆی ده‌وه‌ستێت و بڕه‌و به‌كار و به چالاكیه‌كانی ده‌دات.
بۆیه دوای ئه‌نجامدانی پلینیۆمی ناوه‌ندی چاك له شاری ئارنهێمی وڵاتی هۆڵاند له ڕۆژانی 24 و 25 ژانیوه‌ری 2009، به‌پێویستمان زانی سوپاسنامه‌ی ناوه‌ند و ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه بكه‌ین كه بێی هاوكاری و پشتیوانی بێ سنووری ئه‌وان پلینیۆمه‌كه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌ده‌هێنا. له‌داهاتووشدا نمه‌ك و هاوكاری ئه‌و به‌ڕێزانه هه‌میشه جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه و ڕێزی ناوه‌ندی چاك ده‌بێت و له‌بیر ناكرێت.
لێره‌دا سوپاسنامه‌ی خۆمان پێشكه‌ش به‌هه‌ریه‌كێك له‌و به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ین:
1- خه‌لیل عه‌بدوڵا نازه‌نینی و نازه‌نینخانی هاوسه‌ری، (خاوه‌نی ئۆریه‌نت ماركێت) له شاری ئارنهێم ده‌كه‌ین، بۆ دابین كردنی ته‌واوی خواردن و خواردنه‌وه و هاتوچۆی ئه‌ندامان به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها. هه‌روه‌ها ڕێدان به یه‌كێك له كرێكارانی سوپه‌رماركێته‌كه‌ی كه له‌ڕۆژانی پلینیۆمه‌كه‌دا له‌گه‌ڵمان دابێت و ئیشوكاره‌كان ڕابپه‌ڕێنێت به ئۆتۆمبێلی ماركێته‌كه‌شه‌وه.
2- به‌ڕێز كاك هه‌ردی حه‌سه‌ن (خاوه‌نی ئۆتۆبێدرایف زانا) هه‌ر له شاری ئارنهێم، كه مشوری دابینكردنی هۆڵی پلینیۆمه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرت، وێڕای مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و مشووخوارنیان له ڕۆژانی پلینیۆمه‌كه‌دا.
3- به‌ڕێزانی كوردیش سه‌نته‌ر، كه بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ ته‌واوی بینایه‌كه‌ی خۆیانیان له خزمه‌تی پلینیۆم دانا.
4- به‌ڕێز هێمن عه‌بد خه‌لیفانی كه به‌درێژایی ڕۆژانی پلینیۆمه‌كه له‌خزمه‌تی ئه‌ندامانی به‌شداربووی پلینیۆمه‌كه‌دا بوو، به‌بێ پسانه‌وه، بێجگه له كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ماڵی خۆی بۆ حه‌سانه‌وه‌ی هه‌ندێك له ئه‌ندامان.
5- به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی كه‌مالی زاده و به‌ڕێز حاجی جه‌مال هه‌ولێری و كاك ئازاد كه‌ركوكی وكاک باهیر و تێكڕای ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه ده‌رگای ماڵی خۆیان كرده‌وه بۆ پشوودان و خه‌وتنی ئه‌ندامان.
6- تێكڕای هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه‌م تا زۆر هاوكاریان كردین بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پلینیۆمه‌كه یاخود ئاماده‌بوونی خزمه‌تگوازی خۆیان ده‌ربڕی.
وێڕای ڕێز و حورمه‌تی هه‌میشه‌مان بۆ هه‌موو لایێك
چاودێری کوردۆساید - چاک
(ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفال و جه‌نه‌سایدی كورد/ چاك)
1/02/2009
