سه‌ره‌تا ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی قورإنی پیروزی خوێندبی یان گوێی گرتبێت له خوێنه‌ریکی قورإنی پیرۆز به باشی له مانشێته‌که تێده‌گا ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وی لێره بیلم و باسی لێبکه‌م داره‌که‌ی حه‌زره‌تی مو‌سا نیه، به‌ڵام بۆ ڕوونکردنه‌وه ده‌یڵێم مو‌سا که وه‌ختی خۆی لهگۆرهپانێکی گشتی به حزووری فیرعه‌ون { فیرعه‌ون ئه‌وکه‌سه بوو موسای به‌خێو کرد پاش ئه‌وه‌ی له‌دایك بوو فیرعه‌ون منداڵ قڕانی کرد ئیتر باسه‌که‌ی زۆر درێژه... مو‌سا که‌وته ماڵی فیرعه‌ون... هه‌رچه‌نده ئه‌مه باسهکهمن نیه به‌ڵام.. !! } له‌گه‌ڵ ساحیره‌کان ده‌ستیان کرد به نمایشت کردن ئه‌وه‌بوو پێغه‌مبه‌ری خودا مو‌سا به‌ئه‌مری خودایی به داره سحراویه‌که‌ی توانی هه‌ر هه‌موو ساحیره‌کان ببه‌زێنی... . به‌هه‌ر حال نامه‌وی بڕۆمه نێو ئه‌م بابه‌ته، دیاره هه‌ندێ که‌س هه‌ن بروایان به‌م ڕووداوه نییه و هه‌ندێك بڕوای پێیه.. هه‌ڵبه‌ته من له جێگای ڕووداوه‌که ئاماده نه‌بووم، به‌ڵام ئه‌وه له قورإنی پیرۆز باسکراوه، ئه‌وه‌ی بڕوای به ئاینه‌که‌ی هه‌بێ بڕوای پێده‌کا و ئه‌وه‌ی بڕوای پێنه‌بی به‌هیچ جۆرێك ئهك بڕوای پێناكا بگره نایه‌وه‌ێت گوێ بیستی بێت... هه‌ڵبه‌ته مڕوڤ ئازاده ووه‌کو ده‌ڵێن و له قورإنی پیرۆزیش به‌ڕوونی ده‌فه‌رمی و بێ ترس و بێ شه‌رم (لکم دینکم ولی دین) ئایه‌تی (6) کۆتایی سووره‌تی کافرۆن.
خوێنه‌ری به‌ڕێز له‌م چه‌ند ڕۆژه هه‌ڵبه‌ته پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن له عیراق به‌گشتی و له‌کوردستان به‌تایبه‌ت ده‌ستی پێ کردوه، دیاره ئه‌م پڕۆسه‌یه پڕۆسه‌یه‌کی ته‌ندورسته ئه‌گه‌ر بێت به جۆرێکی ته‌ندورست بکری... هه‌ڵبه‌ته پارته‌کان هه‌رهه‌مویان باسی خۆیان ده‌که‌ن و باسی کرده‌وه‌کانیان ده‌که‌ن، وباسی پڕۆژه‌ی ئاینده‌یان ده‌که‌ن، وواته باسی ڕابردو و ئاینده، ئه‌وه‌ی سه‌یره و به‌سه‌یری ده‌زانم ووتار و چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی کاك نه‌وشێروانه که به‌رامبه‌ر که‌سانێکی به‌ناو که‌رکوکی بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ بێلێم له‌قسه‌کانی کاك نهوشێرانه به‌ڕێزی نه‌یتوانی باسی ڕابردوی خۆی بکا، هه‌ڵبه‌ته له شوێنێکی دیکه بوو، به‌ڵام ده‌ڵی ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌به‌غدا بینه نوێنه‌رانی ئێوه و ئه‌گه‌ر ئێوه متمانه‌ی خۆتانمان پێببه‌خشن ئه‌وکاته ئێمه واده‌که‌ین و ئه‌وه‌ده‌که‌ین.. و... و... و... هتد.
من ده‌مه‌وی ئه‌وه بڵیم ئه‌وه‌ی لهتمهنی ڕابردووی حیزبایه‌تی نه‌یتوانیبێت کارێکی ئه‌وتۆی ئه‌نجام دابێت، ئه‌وه‌ی له‌ته‌مه‌نی حیزبایه‌تی چه‌ندین گۆڕینی بیر‌و ڕای به‌خۆوه بینیبێت، ئه‌وه‌ی دژ به هاوریی خۆی پاش ده‌یان ساڵ وه‌ستابیت، ئه‌وه‌ی مێژوویه‌کی تۆمارکراوی نه‌بێت که بۆ جه‌ماوه باسی باکت، ئه‌وه‌ی کاره‌کانی له سێبه‌ر پشت په‌رده ئه‌نجام دابێت، پێم ناڵێ ده‌یه‌وێتت چیمان بۆ بکا... !! پاش به‌هێزبوونی کورد و کوردستان و دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی هرێمی کوردستان و حکومه‌تی هرێم، ده‌یانه‌وێ چیمان بۆ بکه‌ن، له تیکدان و ئاژاوهدانان وویرانکردن زیاتر نه‌بێ.. !!! دیاره هه‌ڤاڵان بو ئیمام حسێن ناگریه‌ن بۆ هه‌ریسه‌که‌ی ده‌گرین.. !! ئه‌مه ووته‌یه‌که باسی ده‌کری، هه‌ڤاڵان له‌گۆڕێن پارته‌کانی که تیای بوه، یان ڕۆژێك له‌ڕۆژان به‌رپرس بوه... یان دابراندن له‌پارته‌که‌ی ووه‌ك جه‌نابی ده‌ڵی من کاتی خۆی له به‌ریتانیا دانیشتبووم له‌کاری حیزبایه‌تی دوور کهتبومهوه به‌ڵام مام جلال نامه‌ی بۆ نادووم له‌گه‌ڵی ڕۆیشتووم بۆ فه‌ره‌نسا و سین و ئسترالیا و... باشه برای به‌ڕێزم ئه‌گه‌ر جه‌نابت نه‌تده‌ویست کاری حیزبایه‌تی بکه‌یت و دوایی له‌یه‌کێتی ده‌رچوویت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانای گۆڕینی نێو ئه‌م پارته‌ت نه‌بوو... پێم ناڵێی چون ده‌ڵێی ئه‌وان درۆده‌که‌ن من دهیگۆرم... !!! ئه‌ی جه‌نابت نه‌توت من ده‌مه‌وێ خانه نشین بم، کاری حزبایه‌تی ناکه‌م... تۆ ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌که‌ی خۆت گۆڕینت پێنه‌کرا چۆن ده‌توانی کوۆمهڵگهیهك یان سیسته‌مێك بگۆڕی، هه‌ڵبه‌ته ده‌توانی بیگۆڕی ووه‌ك ده‌فه‌رمی ئێمه و ئه‌وان واته دابه‌شبوون واته دابه‌شکردنی هێز به‌سه‌ر دوو ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێ... !!! بۆ ده‌تانه‌وێ گه‌لی کوردستانی دابه‌ش بکه‌ن و هێزی کوردی یه‌كگرتووی بکه‌ن به چه‌ن هێزێکی لاواز، بۆ ووه‌ستان دژ به یه‌كتر، نه‌ك دژ به دوژمنانی گه‌له‌که‌مان... !! خوێنه‌ری به‌ڕێز قسه‌ی بریق و باق هیچمان پێ نابه‌خشی ووتاری حه‌ماسی هیچمان بۆ ناگوری به موومێك کوردستان ڕووناك نابێته‌وه، چونکه ئه‌م گۆڕانه‌ی که ئیستا باسی ده‌که‌ن نیازێکی پاکی به‌دواوه نیه، هه‌ڵبه‌ته له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی ته‌ندروست دروست نه‌بوه، ئه‌م گۆڕانه‌ی که ده‌یه‌وی بهموومێك ڕۆشنایی بخاته نێو کوردستان زۆر نا تهندرۆسته هه‌ر ووه‌کو ئاڵای مۆری ڕۆشنایه‌کی ئه‌وتووی تیا نیه { دیاره هه‌ڤاڵان.. کوردستان پاش ئه‌م پێشکه‌وتنه به‌تاریکی ده‌یبینن خۆیان به‌مووم داده‌نین و ده‌یانه‌وی ڕووناکی بکه‌ن.. ! به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی زۆۆر گه‌وره‌یه کوردستان تاریك نیه کوردستان خه‌مبار نیه، به‌ڵام ده‌تانه‌وێ بیکه‌نه تاریکستان.. !! } چونکه مۆر له‌کاتی خه‌م به‌کار دێنرێ... مرۆڤێك نه‌خۆشی خه‌مۆکی تووش بێت ڕوو له تاریکی و ره‌نگی ڕه‌ش و مۆر ده‌کا.. !! کێ بینیویه که‌راس له‌به‌رێکی مۆر ڕووی به پێکه‌نین بێ، بۆیه به بۆچوونی من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕان له ده‌زگایه‌ك دروست بوه به‌ناو ده‌زگای ووشه بۆگۆڕانی کوردستان ووایه به‌ته‌مای گورینی ئارامی و یه‌کگرتوویی و به‌هێزی گه‌ل... بۆ دابه‌شکردن و لاوازکردن و دواڕۆژیکی نادیار به‌دووا ده‌بێ، هه‌ر ووه‌کو شه‌ڕی براکوژی... !! دیاره به‌ڕێزی یه‌کێك بوه له ئه‌ندازیاری ئه‌و شه‌ڕه نهگزه، هه‌ڵبه‌ته ووه‌کو ووتراوه ئه‌گه‌ر شۆڕشم پێ نه‌کری شۆڕش وویران ده‌که‌م... !!! کاك نه‌وشیروان له ساڵ و مانگێك جارێکێش به‌رۆ خۆشی و پێکه‌نین و بسکه خه‌نده نهتمان بینیوه، ئێستا ده‌ته‌وێت بیگۆڕی ڕاسته ده‌ته‌وێت تێك بده‌ی، چونکه ته‌مه‌ن لهخازانه ئه‌وه‌ی ده‌تویست بۆت نه‌بوو... پێت نه‌کرا.. !!! پێت خۆش نیه هه‌ڤاڵانی ده‌ورو به‌رت له جه‌نابت پایه بڵند تر بن.. !! بۆیه به‌و فڕوفێله ده‌زگای ووشه‌ت دامه‌زراند پاشان ماڵپه‌ره‌که‌ی جه‌نابت و که‌ناڵی ته‌له‌فزیونی له کۆتایی مه‌فره‌زه‌ی گۆڕان... !!! خۆ ڕاسته ڕامیاری نه دۆست و هاوپه‌یمان و نه دوژمنی هه‌میشه‌یی هه‌یه... !! به‌ڵام ئایدیلۆژیهك و ستراتێژێهکی هه‌یه که کاری پێ بکا یان کاری بۆ بکا.. و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی نیشتیمانی سه‌رووی هه‌موویه... !!! له‌کۆتایی ده‌ڵێم داره‌که‌ی مو‌سا بۆ چه‌سپاندنی داد بو داره‌که‌ی مو‌سا هه‌وڵدانێك بوو بۆ گوڕینی زوڵم چه‌وسانه‌وه‌و بۆ ئازادی و سه‌رفه‌رازی مرۆڤ بو، دیاره خۆی به هه‌ژاری و ڕاستگۆیی و کرده‌وه‌ی باش و یارمه‌تی هه‌ژاران، نه‌ك به فڕوفێڵ و درۆ وده‌له‌سه، و گێڕانه‌وه‌ی چیرۆك و ئه‌فسانه.. بۆیه به‌ڕێزم چاکه‌ت پێ ناکرێ گه‌له‌که‌ت مه‌خه مه‌ترسیه‌وه...
barzangy@hotmail. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
