چیا نووری. دوزخوورماتوو:
مه‌نسور عه‌زیز كارگێری ناوچه‌ی دوزخورماتووی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو كهئۆتۆمبێلێكی جۆری دایۆیان پێبووه‌و به‌زمانی كوردی قسه‌یانكردووه تیرۆركرا.
شوان دو
وزی به‌رپرسی ناوچه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بهكۆمهڵنیوزی راگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو كه‌به‌زمانی كوردی قسه‌یانكردووه و چونه‌ته به‌رده‌م ماڵی مه‌نسور عه‌زیز، دوای ئه‌وه‌ی له‌ده‌رگایان داوه مناڵه‌كانی ده‌رگایان كردۆته‌وه، چه‌كداره‌كانیش به‌زمانی كوردی قسهیانكردووهو داوای ئاویانكردووهبۆ خواردنه‌وه، دواتریش كهكارگێری ناوچه هاتۆته ده‌ره‌وه یه‌كسه‌ر ده‌ستڕێژی گولهیانكردۆتهسهر به‌خه‌ستی برینداربووه‌و دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه ئه‌م به‌یانیه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
