به پێی دوایین زانیاری ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه لیسته‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی كه‌ركوك ببات و كورد ببێته دووه‌می كه‌ركوك، چونكه باس له‌وه ده‌كرێ كه ئه‌گه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی 7 كورسی نه‌بات ئه‌وا داده‌به‌زێت بۆ 5 كورسی، له‌وكاته‌دا لیستی ئه‌لعیراقییه ده‌بێته یه‌كه‌می كه‌ركوك و زۆرینه ده‌باته‌وه.
له‌ماوه‌ی پێش پێكهێنانی لیست و قه‌واره‌كان و هه‌ڵبژاردن، باسێكی فراوان كرا ده‌رباره‌ی یه‌ك لیستی و فره لیستی كورد، به‌ڵام حه‌ق وابوو هه‌موو حزب و بزوتنه‌وه‌و قه‌واره كوردییه‌كان له‌روانگه‌ی كه‌ركووكه‌وه ته‌ماشای یه‌ك لیستییان بكردبایه‌و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان بڕوانایه.
ئێمه‌ی كورد نزیكه‌ی 80 ساڵه شه‌ڕی كه‌ركوك و كوردستانیبوونی ده‌كه‌ین، كه‌چی له‌م ئاخر و ئۆخرییهدا كردمان به قوربانی ململانێی حزبی و شه‌ڕی غه‌ریزی سه‌ركرده‌كان.
ئه‌بو كاروان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌حه‌لی كه‌ركوكی حزبی شیوعی له‌دیدارێكی پێشوودا سه‌باره‌ت به زه‌روره‌تی یه‌ك لیستی كورد ئاماژه‌ی كردبوو كه "ئێستا و داهاتووش كه‌ركوك و تایبه‌تمه‌ندییه نیشتمانی و جوگرافی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی پێویستی به‌یه‌ك لیستی هه‌بووه‌و هه‌یه.، بوونی فره‌لیستی بۆ كورد له كه‌ركوك زیانی له قازانج زۆرتره‌و كاریگه‌ری و ده‌نگی كورد په‌رش و بڵاو ده‌كات و كاریگه‌ری نیگه‌تیڤی ده‌بیت، چونكه وه‌ك تایبه‌تمه‌ندی كه‌ركوك جیاوازه له شاره‌كانی تری كوردستان"، بۆیه ئێستا بۆمان ده‌ركه‌وت كه كه‌ركوك بوو به قوربانی فره لیستی، چونكه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه لیسته‌كه‌ی عه‌لاوی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی كه‌ركوك ببات، چونكه ئه‌وه‌تا لیستی گۆڕان 25 هه‌زار ده‌نگ و یه‌كگرتوو 20 هه‌زارو كۆمه‌ڵ 10 هه‌زار ده‌نگیان ده‌سوتێت، كه ئه‌گه‌ر كورد یه‌ك لیست بوایه ئه‌و هه‌موو ده‌نگه ده‌یكرده دوو كورسی، بۆیه له‌و ئه‌گه‌ره‌ی ئه‌گه‌ر عه‌ره‌به‌كان زۆرینه‌ی كه‌ركوك ببه‌نه‌وه ئیدی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قسه‌و وتاری عه‌ره‌بیبوونی كه‌ركوكیان زاڵ ده‌بێت و كورد زمانی لاڵ ده‌بێت باسی كوردستانیبوونی بكات.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به ده‌ستم گه‌شتووه لهگهڕهكه عه‌ره‌بییه‌كان ژنه‌كانیان نه‌بردووه بۆ ده‌نگدان و ته‌نها سه‌رۆك خێزان رۆشتووه له‌بری هه‌موو خێزانه‌كه‌و مردووكانیشیان ده‌نگی داوه، هاوكات چاودێرانی كۆمسیۆن و قهوارهكانیشیان چاوپۆشییهكی زۆریان كردووه بۆ تهزویركردن له‌به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌ب، چونكه له‌چه‌ندین گه‌ره‌كی عه‌ره‌بی لیسته عه‌ره‌بییه‌كان له95% ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام ته‌نها ئێمه‌ی كورد نه‌بێت نه‌مانتوانی ته‌نها له‌باره‌ی كه‌ركووكه‌وه به هه‌موو لیسته‌كانه‌وه رێككه‌وتنمان ئه‌نجام بدایه كه له‌هه‌موو گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان ده‌نگمان نه‌سوتێت و لهگهڕهكه عه‌ره‌بییه‌كانیش به سه‌دان چاودێرمان ئاماده بكردبایه بۆ ئه‌وه‌ی نهماهێشتبا به ئاره‌زووی خۆیان ته‌زویرو ته‌زویركاری بكه‌ن، به‌ڵام مه‌خابن له‌به‌ناو سهركردایهتیكورددا عه‌قڵ غیابی هه‌یه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
