یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته‌كانی دوای شه‌ڕ و ململانێكان، پرسی پێكه‌وه ژیان و ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانییه. ئه‌و وته‌یه‌ی كه ده‌ڵێت "شه‌ڕمان شه‌ڕ و ئاشتیشمان ئاشتی" قسه‌یه‌كی مه‌نتقی و ژیرانه‌یه، بۆیه له حاڵی ئێستادا یه‌ك گوتاری سیاسی بۆ كێشه‌كانمان كه‌لێك پێویسته. زه‌رووریه‌تی ئه‌مه بۆ چه‌ند هۆیه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌كار هێنانی هه‌ر یه‌كێك له‌و هۆكار و فاكته‌رانه ده‌توانێت زۆرێك ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی نیشتیمانی بۆ خۆیان و كۆمه‌ڵگه به‌ده‌ست بهێنن، كه‌سمان ئینكاری له‌وه ناكه‌ین كه هه‌ندی دیارده‌ی نا ئاسایی له نێوان هێز و گروپه ناكۆكه‌كان له كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هاته ئاراوه كه هه‌ر یه‌كێك له‌و گروپ و قه‌وارانه به‌ڵگه‌و تێبینی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و جۆره زمان و هه‌ڵوێستانه‌ی كه له به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌گرت. هه‌رچه‌نده گرژیه‌كان جاری وا هه‌بووه ئاستی سروشتی خۆی تێپه‌ڕاندووه، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ست به‌وه ده‌كرێت بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ش بۆ لێكنزیك بوونه‌وه و دۆستایه‌تی بوون نێوان هێزه‌كان هه‌میشه هه‌بووه. لێره‌وه كارێكی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسیانه ده‌كه‌ین گه‌ر هێز و گروپه دیموكراسی و پێشكه‌وتووه‌كان، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به پارێزگاریكردنی به‌هاوی ئینسان و خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه ئه‌وه واچاكه هه‌ست به‌به‌رپرسیاریه‌تی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی بكات، بۆ خاتری ئه‌وه‌ی زۆرترین ده‌ستكه‌وت بۆ هاونیشتیمانانی ده‌سته‌به‌ربكات. بیریشتان نه‌چی زیانه‌كانی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئێستامان له‌یه‌كتری كه‌لێك سه‌ختر و دژوارتره له دوارۆژمان كه نازانین چیلێبهسهردێت، بۆیه چه‌ندی زوو به‌ته‌نگ ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمایهوه بچین و چه‌ندی زوو بیر له ماڵێكی ئارامی كوردی و كوردستانی بكه‌ینه‌وه، هێنده له په‌یژه‌كانی سه‌ركه‌وتن نزیك ده‌بینه‌وه و به‌قه‌ت ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له هێمنی و ئارامی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ژیت. من هه‌رچه‌نده ره‌خنه‌م هه‌بووه له ئه‌دای ئۆپۆزیسیۆن و پێموابووه ئه‌وانه هێشتا به ته‌واوی موماره‌سه‌ی مه‌عاره‌زه ناكه‌ن، به‌ڵكو خه‌ریكی هه‌ندی شتی لاوه‌كی و تایبه‌تین، به‌ڵام وێڕای تێبینی و گله‌یم له ئهداكهیان، به‌س به‌به‌شێك له كۆمه‌ڵگه ئهژماریاندهكهم و پێموایه ئه‌وانیش ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و واقیعه‌ن. به هه‌مان شێوه ره‌خنه و تێبینیشم له‌سه‌ر حكومه‌ت و ئه‌دای ده‌سه‌ڵاتی كوردی هه‌یه، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌و بۆچوونانه‌م نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه خۆزگه به روخان و له ناوچوونیان بخوازم، به‌ڵكو پێموابووه ئه‌وان به‌شێكی گه‌وره‌ن له دروستكردنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان و نابێت رۆڵی جوامێری ئه‌وان له یاد بكرێت، به‌س له‌ته‌ك ئه‌و كه‌سه جوامێر و پاكانه‌ش كه‌سانی خراپ و دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌شیان كه‌لێك چۆته پاڵه‌وه، بۆیه هه‌موومان تا سه‌ر ئێسقان پێ‌داگر ده‌بین له‌سه‌ر باشتركردنی ئه‌دای حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی كوردی له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان. له‌لایه‌كی دیكه‌وه روی قسه‌م له ئۆپۆزیسیۆن و ئه‌وانه‌ی كه به‌س لایه‌نه خراپه‌كه‌ی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات ده‌بینن، ئه‌وه‌یه كه به خۆیاندا بچنه‌وه و له به‌رخاتری جوانیه‌كانی نیشتیمان و ده‌ستكه‌وته‌كان واز له زمانی نا ئینسانیانهو نا نیشتیمانیانه بهێنن. بێگومان ئه‌و قسانه‌شمان بۆ ئه‌وه‌یه تا له‌و جه‌وله‌یه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا هاونیشتیمانانه و نه‌ته‌وه‌یانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی كورددا بكه‌ین و یه‌ك گوتاری نیشتیمانیمان هه‌بێت له به‌غدا، بۆ خاتری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتی زۆر بۆ گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌مان به‌رهه‌م بهێندرێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
