گۆڕپانی ڕۆشنبیریی کوردی دوو نوسه‌ری ناوداری خۆی
له ده‌ستدا
کۆچی دوایی ئه‌دیب و توێژه‌ر و نوسه‌ر ناسراو
مامۆستا حافز قازی
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌رکی زۆره‌وه گۆڕه‌پانی ڕۆشنبیری کوردی ئه‌مجاره‌ش مه‌رگ زه‌فه‌ری پێ بردوو.. مه‌رگی ناواده زه‌فه‌ری به یه‌کێک له نوسه‌ر و ئه‌دیبه ناسراوه‌کانی ده‌ڤه‌ری بادینان برد..
زۆرن ئه‌وانه‌ی ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی گۆڤاری هیوایان هه‌ڵدابێته‌وه، که له ناوه‌ڕاستی ساڵه‌کانی په‌نجای سه‌ده‌ی ڕابردوودا له به‌غدا ده‌رده‌چوو، قۆلاپی چاوه‌کانیان له‌سه‌ر ناوی گه‌شی مامۆستا حافز قازی گیرساوه‌ته‌وه، ئه‌و لاوه به‌ژن زراڤه‌ی سه‌ده‌ی پێشوو، ده‌ریای ڕۆژنامه‌وانی کوردی شه‌پۆلان پێده‌دا.
به داخه‌وه مامۆستا حافز قازی شه‌وی 3 ی مارتی 2010 له ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا به نه‌خۆشی دڵ کۆچی دوایی کرد.. ناوبراو ناوێکی گه‌ش روون بوو له کاروانی وتاربێژانی ڕۆشنبیری و هزری سیاسی و نیشتمانی و مرۆڤایه‌تیدا.... نزیک بوو له ترپه‌ی دڵی مرۆڤانه‌ی هاوڵاتیان و خۆزگه و ئاواته‌کانیان و ته‌مه‌نی جوانی و لاوی خۆی له پێناوی به‌دیهێنانی داخوازیه ڕه‌واکانی کورد و مرۆڤایه‌تیدا به‌ختکردووه و هه‌میشه ئاوێته‌ی سه‌ربه‌ستی بووه بۆ گه‌یشتن دیموکراسیه‌ت و ئازادی و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی ئاسایی ژیان بۆ مرۆڤ و گوزارشتکردن و داهێنان له وتاری ڕۆشنبیری ڕه‌سه‌ن، که ڕۆڵه‌کانی نیشتمان ڕۆڵیان هه‌بێت بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه مه‌زنه‌کان.
خوالێخۆش بوو یه‌کێک له ستونه‌کانی خانه‌واده‌که‌ی له‌و پێناوه‌دا توانای زۆری خۆی به‌ختکردووه ئه‌و توانا دڵسۆزانه‌یه‌ی به قوڵی له سروودی کورد بۆ سه‌رکه‌وتن و مانه‌وه و بۆچوونه مرۆڤایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تیه ئازادیخوازایه‌که‌ی دا ده‌وته‌وه.
خوالێخۆش بوو مامۆستا حافز قازی نوسه‌ر و تێکۆشه‌ر و ڕۆشنبیرێکی کورد و عێراقی بوو له ئاستێکی مه‌زن و باڵای ئه‌وتۆدا، که‌سایه‌تیه‌کی دڵسۆزی گه‌له‌که‌ی بوو، ئه ئێستا به جه‌سته کۆچی کردووه، به‌ڵام گیانی پاکی هه‌میشه هه‌ورێکی سپیه به‌سه‌ر ئاسمانی کوردستانه‌وه و شه‌پۆلێکی کۆتایی نه‌هاتووه له ناو ڕوباری دیجله‌دا.
چی له‌وه جوانتره، گه‌لان بۆ نه‌وه‌کانی جوانی بیپارێزێ... جوانی دروست بکات له پێناوی نیشتماندا... نیشتمان ئاوا به لاوه‌کانی ده‌ڵێ بۆ گه‌شه‌کردن، ئێمه چاکه وون ناکه‌ین له پێناوی کارکردن بۆ باشترکردنی نیشتمان.
کۆچی دوایی ئه‌دیب و ڕۆژنامه‌ڤان
مامۆستا سه‌گڤان عه‌بدولحه‌کیم
به داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه ڕۆژی 09-03-2010 ڕۆژنامه‌وان و نوسه‌ری ناسراوی ده‌ڤه‌ری بادینان مامۆستا سه‌گڤان عه‌بدولحه‌کیم له ته‌مه‌نی 62 ساڵیدا، به نه‌خۆشی دڵ گیانی پاکی له ده‌ست دا، به‌م کۆچه ناواده‌یه نوسه‌رانی کورد، جێگه‌ی یه‌کێک له ڕۆژنامه‌وان و شاعیرانی ناسراوی خۆی له ده‌ڤه‌ری بادینان، به تایبه‌تی له زاخۆ و دهۆک خاڵی کرد و پڕکردنه‌وه‌ی مه‌حاڵه.
مامۆستا سه‌گڤان عه‌بدولحه‌کیم، جگه له‌وه‌ی شاعیر و نوسه‌رێکی به سه‌لیقه بوو، ئه‌ندامی یه‌کێتیی نوسه‌رانی کورد لقی دهۆک بووه و ڕۆژنامه‌نووس و بێژه‌رێکی ڕادیۆیی سه‌رکه‌وتووش بوو، له‌سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌فتای سه‌ده‌ی ڕابردوو له ڕادیۆی کوردی به‌غدا کاری کردووه، چه‌ندین به‌رنامه‌ی سه‌رکه‌وتووی پێشکه‌ش کردووه.
ڕۆڵێکی دیار‌و گرنگی هه‌بوو له ڕۆژنامه‌وانی کوردی‌دا و سه‌رۆکی به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کان بووه له دیوانی پارێزگای دهۆک له نێوان ساڵانی 1992-1996 دا.
کۆچت کرد ئه‌ی باوکی هۆزان سوێیه‌کی جه‌رگبڕت نا به دڵی که‌سوکار و هاوڕێ و هه‌ڤاڵه‌کانتدا، با ئه‌و قه‌ڵه‌مه کوردانه‌یه‌ی به‌جێت هێشتووه هه‌ر لێ‌بدا له نێوان تاشه‌به‌رده‌کانی کوردستاندا.
ئه‌ندازیاری ڕاوێژکاری نهاد القاضي
