ئه‌و كاته‌ی له‌كۆنفرانه‌سه‌كانی حزبی شیوعی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوڕێی ترماندا بانگه‌شه‌مان بۆ دیموكراسیه‌ت و نوێخوازی ده‌كرد، ئه‌مانوت: "كوانێ هه‌ڵوێست و كوانێ وه‌فا بۆ بنه‌ما فیكری و سیاسییه‌كان كه‌حزبی شیوعی له‌سه‌ر دامه‌زرا؟" جارێ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی هه‌لپه‌رست و نابوت و خۆپارێزی ناو ئه‌و حیزبه، یان فێری پرسیاركردن نه‌بوبون، یان له‌پرسیاره‌كانمان ده‌ترسان.
ئه‌و كاتانه به‌شێكی زۆری ئه‌و كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و سه‌ركردایه‌تی و كادری ناوه‌ند و مه‌كته‌به‌كان، ئێمه‌یان به‌باڵی فه‌وزه‌وی و هه‌ڵگری فكری روخێنه‌ر ناوزه‌نده‌كرد. پێشنیازیان ده‌كرد له‌كۆنگره‌كان بكرێینه ده‌ره‌وه، هاواریان: ده‌كرد “كێ ئه‌مانه‌ی كرده ئه‌ندام؟" تا ئاستی ئه‌وه‌ی، شه‌ره‌فی ئه‌ندامێتیمان لێبسه‌ننه‌وه و بكرێینه "عیبره‌ت بۆ زه‌مانه".
ئه‌و ڕه‌وته خۆپارێزه، ئاخر شه‌ڕه، ئێستا تازه به‌تازه پاش ئه‌وه‌ی هیچ نه‌ما له‌ده‌ستكه‌وت و ئیمتیازات، هیچ نه‌ما له موچه‌ی پله به‌رزو ئه‌رزی روكن و پاره‌و ئیمتیاز بۆ خۆیان نه‌به‌ن. بازرگانی نه‌ما نه‌یكه‌ن. هه‌ر له بازرگانی برنج و ڕۆنی نێوان شه‌ڕگه‌كانی یه‌كێتی و پارتی، تاده‌گاته بازرگانی كردن به‌سه‌یاره و فیزه‌ی سوید و ساخته‌كاری به جه‌واز و ته‌زكیه‌ی حزبی، كه‌چی تازه به تازه به لێدوانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رو كۆبونه‌وه‌ی نهێنی و قه‌شمه‌ریكردن به‌عه‌قڵی ئه‌ندامان باس له‌پێداچونه‌وه‌و ئیسلاح و ده‌سه‌ڵات و هاوپه‌یمانی ده‌كه‌ن.
كه‌سانێك تا دوێنی ئیرهابی فیكر‌و ره‌خنه‌و رای جیاوازیان له ڕیزه‌كانی حزبی شیوعی ده‌كرد، رابردووی حزبی و سیاسیان شه‌رمهێنه‌ره، له‌شاخ خۆیاننه‌گرت و ڕاده‌ستی ئیستیخباراتی عه‌سكه‌ری بوون، له‌رۆژنامه‌كانی عوده‌ی داوای به‌زه‌ییان له‌سه‌دام ئه‌كرد، له شاریشدا نمه‌كی موخابه‌راتیان كرد نه‌با خیانه‌تی لێبكه‌ن، له قۆناغێكی تریشدا بونه پیاوه بچووكه‌كه‌ی به‌رده‌م مه‌كته‌بی دارای یه‌كێتی و پارتی. ئه‌مانه‌و نوێخوازی كوجا مه‌رحه‌با.
كه‌سانی بێهه‌ڵویست و ترسنۆك و ده‌سه‌ڵاتپه‌رست و نه‌خوێنده‌واری سیاسی، كێ بڕوایان پێده‌كات ببنه پێشه‌نگی حه‌ره‌كه‌ی ته‌سحیحی و پێداچونه‌وه؟ چۆن شه‌رم نایانگرێت، قسه‌ده‌كه‌ن. ئاخر ئه‌مانه به‌حه‌رامیان ئه‌زانی له رۆژنامه‌ی رێگای كوردستان هه‌ناسه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌ییی ناوخۆ بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌یانوت: "ئه‌م به‌ره‌ڵاییه سه‌ری حزب ئه‌خوا" ئێستا چی قه‌وماوه سه‌ركۆڵانیان لێگرتوین.
ئاخر ره‌وتێك كه تا دوێنێ ده‌ستیان ده‌خسته ناو نوسینه ره‌خنه‌ییه‌كانمان، نه‌با دڵی سه‌ركردایه‌تی پارتێكی ده‌سه‌ڵاتمان لێ زویر بێت، كه‌سانێك خۆپیشاندنه‌كانی ئێمه‌یان بۆ نان و ئازادی و دژ به شه‌ڕو گه‌نده‌ڵی و ماڵوێرانی، ئه‌خسته خانه‌ی توندڕه‌وی و چه‌پی هه‌رزه‌كارانه، ئێستا چ خێره یاران خه‌به‌ریان بۆته‌وه باسی چاكسازی ده‌كه‌ن؟
سه‌رده‌مێك ئه‌وان به سه‌یاره و پاره‌ی یه‌كێتی و پارتی بوون به سه‌ركرده‌و ناودار و خۆسه‌پێن، قۆناغێك ئه‌وان به‌بودجه‌ی حزبی و ئابونه‌ی هه‌ژاران، سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌یان بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیان رێكده‌خست. سه‌دان به ویژدان شاهێدن ئێمه بوین له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی داواخوازی ئیمزامان كۆده‌كرده‌وه و خۆپیشاندنمان ڕێكده‌خست، مانگرتنمان راده‌گه‌یاند، ئه‌وان بوون سه‌نگه‌ریان له‌و چالاكیانه ده‌گرت تا ئه‌ندازه‌ی فه‌شه‌ل هێنان به ده‌یان چالاكی و بزوتنه‌وه‌ی داواخوازی.
زاكیره‌ی جه‌معی ئه‌و حزبه شاهێده ئه‌و ڕه‌وته خۆپارێز و ترسنۆك و هه‌لپه‌رسته. حزبی شیوعییان هه‌ژار كرد و خۆیان ده‌وڵمه‌ند. حزبیان بچوك ده‌كرده‌وه و خۆیان گه‌وره. كادیر‌و خه‌ڵكی چالاكیان له‌ناو ئه‌و حزبه راونا. خه‌ڵكی هه‌لپه‌رست و خۆویست و به‌رژه‌وه‌ندخوازیان پێشخست. نازانم ئێستا موزایه‌ده‌ی چی ده‌كه‌ن؟
نوێگه‌ری و پێداچونه‌وه به كه‌سانێك ناكرێت تا هه‌نوكه زه‌لیلی موچه‌و سه‌رشۆڕی به‌رده‌رگای موچه‌ی تایبه‌ت و ده‌رجه‌ی وه‌زیری و فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی و سواڵكه‌ری به‌رده‌رگای مه‌كته‌بی سیاسییه‌كانن بۆ زه‌وی و ئیمتیازاتی خۆیان و خزمه‌كانیان. ئه‌مانه دێن نوێخوازی ئه‌كه‌ن؟ حه‌یف هه‌زار حه‌یف هاوڕێیان.
ئه‌مانه دێن خۆیان ئه‌كه‌ن به‌پێشه‌نگی پێداچونه‌وه؟ وای له نائومێدیت وای نوێخوازی شكستخواردوو.
دڵنیام ئه‌مانه هه‌ر شایه‌نی ئه‌وه‌ن ده‌نگی نوێخوزازی راسته‌قینه‌ی ئه‌و حزبه پێیان بڵێت: "عه‌ره‌بانه‌ی گه‌نده‌ڵیتان ڕاكێشن. "
ئاخر كه‌سانێك كه‌نه‌یانبێت چۆن ده‌یبه‌خشن یاران؟
rahmangarib@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
