
ڕێكخراوی ڕا بۆ پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه ڕێكخراوێكی ریفۆرمخوازی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری دیموكراته به هاوكاری پارێزگه‌ی هه‌ولێر له ساڵیادی ئه‌نفالكردنی كوردستاندا له ڕۆژی چوار شه‌ممه ڕێكه‌وتی 14/4/2010 له ناوه‌ڕاستی قه‌ڵاتی هه‌ولێر ڤیستیڤاڵێكی جه‌ماوه‌ری به ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكییه‌كی مه‌ده‌نی له كاتژمێر 10ـی سه‌ر له به‌یانی ئه‌نجام ده‌دات.
له‌و ڤیستیڤاڵه‌دا كه ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی حكوومی و حزبی و ڕۆژشنبیران و جه‌ماوه‌ری كوردستان تێیدا داوه‌تكراون، چه‌ند وتارێك پێشكه‌ش ده‌كرێت و دواتریش وه‌ك به‌رز ڕاگرتنی گیانی شه‌هیدانی ئه‌نفالكراوی كورد و ئه‌نفالكردنی خاكی كوردستان له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه، نزیكه‌ی 10 هه‌زار باڵۆنی سپی ده‌نێردرێته ئاسمان وه‌ك گوزارشت بۆ ڕۆحی سپی و پاكی ئه‌و شه‌هیدانه. ڤیستیڤاڵه‌كه جه‌ماوه‌رییه و له‌سه‌ر قه‌ڵاتی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌موو كه‌سێك بۆی هه‌یه ئاماده‌ی بێت.
جێگه‌ی باسه ڕێكخراوی ڕا ڕێكخراوێكی ریفۆرمخوازی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری دیموكراته له‌و گه‌نجانه پێك دێت كه به فۆرمێكی مۆدێرن هه‌وڵی چاكسازیی ده‌ده‌ن، له پێناوی تۆكمه‌كردنی بیری نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌خساندنی فه‌زایه‌كی دیموكراسی له كوردستاندا و له ساڵی 2006ـه‌وه دامه‌زراوه و باره‌گای سه‌ره‌كیی له شاری هه‌ولێره.
ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوی ڕا بۆ پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
