ئاوڕدانه‌وه بۆ دوێنێی مێژوو ومێژووی سیاسی عێڕاق، ئاوڕدانه‌وه‌یه له وڵاتێک که پڕه کۆمه‌ڵکوژی وکه پڕه له شه‌لگێری و ئافات بۆ مرۆڤه‌کانی، ئاوڕدانه‌وه‌یه له هه‌شتا ساڵ خوێن وکوشتن تۆقاندن وسه‌ره‌نگوم کردن، ئاوڕدانه‌وه‌یه له وڵاتێک که خه‌ڵکی ناو وڵاته‌که‌ی به زه‌بری کوته‌ک کران به‌ناو یه‌کدا نه‌وه‌ک حه‌ز وویست.
ئه‌و وڵاته که‌ناوی عێڕاقه تا کو نوسینی ئه‌و بابه‌ته کوشتن له‌سه‌ر شه‌قام وتیرۆر کردن وته‌قاندنه‌وه‌و ڕفاندن له کۆڵان وجاده‌و باخچه‌و شووێنه گشتیه‌کانیدا هه‌یه، ڕۆژانه له‌سه‌رشۆسته‌و کوچه‌و بازاڕه‌کانی به‌غداو دیاله‌و باقوبه‌و ئه‌نبارو موسڵ جه‌سته‌ی کوژراوی فرێدراو ده‌دۆزرێنه‌وه، تاکو ئیستا سه‌ره‌کیترین گرفت دابینکردنی ئاسایشی هاوڵاتیان بووه، که‌وابێت بۆ کۆچه‌ریه‌کی خه‌ڵکی هۆڕه‌کانی به‌سڕه‌و مه‌سیحیه‌کی موسڵ وئه‌بو عه‌گالێکی ئه‌نبار دیموکراسی چ مانایه‌کی هه‌یه گه‌ر نه‌توانێت به ڕه‌حه‌تی بچێته ده‌ره‌وه یان که له ماڵ چۆ ده‌ره‌وه به ته‌مای گه‌ڕانه‌وه‌بۆ ماڵ نه‌بێت؟؟ به هه‌مان دیدگاوه‌ه قسه‌که‌ی گه‌وره بیرمه‌ندی ئه‌مریکی فرانس فۆکۆیاما زۆر ته‌ندروسته که ده‌ڵێت: (مۆدێلی دیموکراسی وا ئاسان گه‌شه ناکا له عێڕاقدا) *
ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانی له ساڵی 2003 تاکو ئه‌مڕۆ به‌ناو خه‌ریکی بڵاو کردنه‌وه‌ی دیموکراسین ئه‌و دیموکراسیه‌ی که سه‌رۆک خێڵ وسمێڵ گه‌وره‌کان له ژووره فه‌رشداره‌کاندا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، له کاتێکدا ڕۆحیه‌تی ئه‌و خه‌ڵکه نازانێت ئه‌و چه‌مکه له کوێ وبۆ کوێ بۆچی هاتووه بۆ عێڕاق؟له‌وه‌یه له که‌ربه‌لایه‌ک بپرسی باسی هاتنه‌وه‌ی ئیمامی مه‌هدی بۆ بکات له نێوچاوانی دیموکراسیدا، له‌وه‌یه کوردێک باس له سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکات له سایه‌ی دیموکراسیدا پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه له‌وه‌یه سونه‌یه‌کی موسڵ وئه‌نبار به کفروتاغوت له دیموکراسی وپه‌یڕه‌وکرانی دیموکراسی بگا، که‌واته له‌ناو عێڕاقدا کێشه‌ی ناسنامه‌ی مرۆڤایه‌تی هه‌یه وه‌ک مرۆڤ، نه‌وه‌ک دیموکراسی چونکه گه‌ر هاوڵاتیه‌ک خۆی به خاوه‌نی ئه‌و وڵاته بزانێت ئاماده بێت که‌سانی تر قبوڵ بکات ئه‌و کات دیموکراسیه‌که‌ی ئه‌مریکا ئیسکپایه‌ر و بێ‌مانا ده‌بێت، به‌ڵام که سونه‌یه‌ک ڕه‌وا نه‌بینێت که کوردێک یان شیعه‌یه‌ک پۆستێکی ئیداری وه‌ربگرێت له شاره‌که‌یدا که‌وابێت باس له چ دیموکراسیه‌ک بکه‌ین؟ وه‌کو ئه‌وه‌ی هه‌مان بیرمه‌ند فوکویاما له وانه‌یه‌کی زانکۆی وایه‌ردا له واشنتۆن وتی دیموکراسی فه‌شه‌لهی هێنا له عێڕاق* بێگومان دیموکراسی فه‌شه‌ل دێنێت کاتێک وڵاتێک چاره‌گێکی به‌ده‌ست میلیشیای چه‌کداری تیرۆریسته‌وه بێت،
من وای ده‌بینم که له‌ناو عێڕاقدا کێشه‌ی قبوڵکردنی دیموکراسی هه‌یه وه‌ک له‌وه‌ی کێشه‌ی هاورده‌کردنی دیموکراسی هه‌بێت، ناکرێت له‌و وڵاتێک‌دا باس له دیموکراسی بکرێت که که‌سانی وه‌ک موقه‌تدا سه‌در چل کورسی په‌رله‌مانیان هه‌بێت که دیموکراسی به کوفری ڕۆژئاوا ده‌زانن، به دیوی تردا ناکرێت باس له دیموکراسی بکرێت که که‌سانی وه‌ک ئوسمامه نجێفی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بن له کاتێکدا ئاماده‌نین گوێ له زۆر که‌س بگرن که ساده‌ترین ناساندنی دیموکراسی قبوڵکردنی یه‌کتریه، که‌وابێت ئه‌و دیموکراسیه‌ی ئه‌مریکا هێناویه‌تی بۆ پینه‌کردنی دیکتاتۆریه‌ته‌که‌ی جگه له درۆیه‌کی سیاسی سه‌رده‌م شتێکی تر نیه چونکه دیموکراسی ئاردو شه‌کرو چا نیه له بایعه‌وه دابه‌ش بکرێ، به‌ڵکو دیموکراسی له وڵاتێکی وه‌ک عێڕاقدا داڕشتنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی نیشتیمانی وگۆڕینی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی وڵاته له‌سه‌ر ڕه‌وگه‌ی مرۆڤایه‌تی که هه‌موو هاوڵاتیه‌ک له‌و وڵاته‌دا مرۆڤه به‌ده‌ر له‌وه‌ی هه‌ر پێناسه‌یه‌کی هه‌بێت، کاتێکیش باس له دیموکراسی ده‌که‌ین له به‌غدا ناکرێت باس له‌و دیموکراسیه بکه‌ین که له نیویۆرک وستۆکهۆڵم وپاریسدا هه‌یه، هه‌رچه‌ن دیموکراسی دم وچاوی جیاوازی نیه له هه‌ر شوێنێکدا بێت به‌ڵام بکه‌ره‌کانی دیموکراسی ئه‌قڵیه‌تی جیاواز‌و لێکدانه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌یه بۆ ئه‌و چه‌مکه، بۆ ئه‌وه‌ی دیموکراسی ولێکدانه‌وه‌کانی بگه‌ینرێته ناو خه‌ڵک ده‌بێت په‌روه‌رده‌ی وڵات بگۆڕدرێت، ناکرێت له موسڵ سه‌رۆک خێڵێک فه‌رمانی کوشتنی مه‌سحیه‌کان بدات وله ژێره‌وه‌ش باس له دیموکراسی هه‌ڵبژاردن بکات، یان ناکرێت ئه‌ندام په‌رله‌مانێک باس له دیموکراسی بکا له‌ناو په‌رله‌مانی عێڕاقدا له ژێر جله‌کانیه‌وه تێ ئێن تی بگه‌ینرێته ناو په‌رله‌مان، ئه‌مانه ئه‌و ئاریشانه‌ن که ده‌رهاویشته‌ی بۆگه‌نیه‌تی ئه‌و دیموکراسیه‌ته‌ن که ئه‌مریکا باسی ده‌کا، من له‌و نوسینه‌مدا دیموکراسی ڕه‌ت ناکه‌مه‌وه به‌ڵکو چۆن ده‌بین به دیموکراس به‌لامه‌وه گرنگه نه‌وه‌ک وه‌ک ئه‌مریکیه‌ک که چۆن له دیموکراسی تیده‌گا به‌ڵکو گرنگه خۆم چۆنی تێده‌گه‌م وچۆن کۆمه‌ڵگاکه‌م ده‌که‌م به دیموکراس بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کتر قبوڵ بکه‌ین و وه‌همه‌کانی کوشتن فڕێبده‌ین.
تێبینیه‌کان: بۆ خوێندنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر فۆکۆیاماو قسه‌کانی سه‌یری ئه‌و لینکانه بکه
http://www.spiegel.de/international/0، 1518، 407315، 00. html
http://www.encyclopedia.com/doc/1P1-145589176. Html
16. 4. 2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
