"نه‌مده‌زانی رۆژێك دێ به‌ته‌نیا ده‌مێنمه‌وه"
"قبووڵم نییه به‌و ته‌مه‌نه‌ی ئێستام شوو بكه‌م و ببمه خزمه‌تكاری پیاوێك" 
به‌دیعه دارتاشی هونه‌رمه‌ند، كه ئێستا ته‌مه‌نی 65 ساڵه، تائێستا شووی نه‌كردووه، هاوڕێكانی ئه‌و له‌و بڕوایه‌دان ئیتر خاتوو دارتاش شوو ناكات، ئه‌حمه‌د سالار یه‌كێك له هاوڕێكانی ئه‌وه و ده‌ڵێت "بڕوا ناكه‌م شوو بكات، به‌ڵكو هاوسه‌ری ئه‌و شانۆكه‌یه، نه‌ك پیاو"، گه‌زیزه عومه‌ری هونه‌رمه‌ندیش ده‌ڵی "ئه‌گه‌ر خاتوو به‌دیعه شوو بكات، ده‌بێته موفاجه‌ئه‌كی سه‌یر له ژیانمدا".
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار له ساڵی 1966 به‌دیعه دارتاشی وه‌ك هاوڕێیه‌كی كچی هاوپیشه‌ی خۆی دۆزیه‌وه، له‌و ماوه‌یه‌ی هاوڕێتیان زۆر یادگاریان دروستكردووه و خۆشه‌ویستییه‌كی زۆر له نێوانیاندا دروست بووه، بۆیه ئه‌حمه‌د سالار له كتێبێكی خۆیدا، كه پێشكه‌شی به‌دیعه دارتاشی كردووه، ناونیشانی خانمه‌كه‌ی شانۆی كوردستانی پی به‌خشیه‌وه، ئه‌حمه‌د سالار وتی "ئازایه‌تی به‌دیعه دارتاش سه‌رنجی راكێشاوم، له سه‌رده‌مانێكی زوو توانیویه‌تی شانۆ و نواندن بخوێنی"، ئه‌حمه‌د سالار پێی وایه دارتاش یه‌كێك له خاوێنترین خانمه هونه‌رمه‌نده‌كان و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، چه‌ندین كوڕی هونه‌رمه‌ندی باش خوازبێنی به‌دیعه‌یان كردوه، به‌ڵام ئه‌و خۆی رازی نه‌بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی "ئه‌و هه‌ستی ده‌كرد به‌رپرسیاریه‌تێكی دیكه‌ی له‌سه‌ره و له خێزانه‌كه‌یان جێگره‌وه‌ی زۆر شت بوو، خۆیشی جۆره كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر سۆفیانه‌ی هه‌بوو و ده‌یویست نه‌چێته ژێرباری شووكردنه‌وه، هه‌ستی ئه‌وه‌ی ده‌كرد نه‌وه‌كو خوانه‌خواسته سبه‌ینی په‌شیمان ببێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جۆره سالارییه‌كی له شه‌خسیاتی هه‌بووه".
گه‌زیزه عومه‌ری هونه‌رمه‌ندیش هاوڕێیه‌كی خۆشه‌ویستی به‌دیعه دارتاشه و له ساڵی (1965) ـه‌وه وه‌ك مامۆستایه‌ك ئه‌وی ناسیووه و چه‌ندین جار پرسیاری شوونه‌كردنی ئاراسته‌ی دارتاش كردووه و ویستوویه‌تی له نه‌هێنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بگات، به‌ڵام ئێستا بی هیوا بووه له هه‌وڵه‌كانی خۆی، ده‌ڵێت "چه‌نده‌ها شه‌و تا دره‌نگ به تایبه‌ت له‌و كاته‌ی به‌یه‌كه‌وه سه‌فه‌ره‌مان بۆ هه‌ولێر و دهۆك كردووه ئه‌و باسه‌مان كردۆته‌وه و پرسیاری ئه‌وه‌م لێی كردووه، به‌ڵام هه‌ستم كردووه ئه‌و حه‌ز ناكات كه‌س ئه‌و باسه‌ی له‌گه‌ڵ بكاته‌وه و رقیشی له شووكردنه"، هه‌رچه‌نده گه‌زیزه دروستی شوونه‌كردنه‌كه‌ی دارتاش نازانی، به‌ڵام پێی وایه هونه‌ركردنی هۆكارێكی سه‌ره‌كییه و وه‌ك هه‌مان قسه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د سالاریش ده‌ڵێت "به‌دیعه زۆر سه‌رقاڵی خێزانه‌كه‌ی خۆیه‌تی و زۆر خه‌فه‌تیان بۆ ده‌خوات"، بۆیه هه‌موو كات گه‌زیزه پێی گوتووه "ئه‌گه‌ر تۆ شووت بكردایه، ئه‌وه‌نده خه‌فه‌ته‌ت نه‌ده‌خوارد"، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌شڵی "ئه‌وه‌نده‌ی به‌دیعه دارتاش خۆی خه‌ریكی خێزانه‌كه‌ی كرووه، وایلێهاتووه بۆشایی له ژیانی ئه‌وادا نه‌ماوه و كه‌متر ده‌توانی خزمه‌تی خۆی بكات و بیر له شته تایبه‌تییه‌كانی خۆی بكاته‌وه"، گه‌زیزه عومه‌ر باسی ئه‌وه‌شی كرد، ئه‌گه‌ر دارتاش شوو بكات، وێڕای به‌خشینی دڵخۆشییه‌كی زۆر، ده‌بێته موفاجه‌ئه‌یه‌كی گه‌وره له ژیانیدا و گوتی "ئه‌گه‌ر خاتوو به‌دیعه شوو بكات، دڵم زۆر پێی خۆش ده‌بی و هه‌رچی به من بكری بۆی ده‌كه‌م"، ناوبراو دیارییه‌كی به نرخ له ژیانی خۆیشیدا پێشكه‌ش به‌و كه‌سه ده‌كات، كه هه‌واڵی شووكردنه‌كه‌ی به‌دیعه‌ی پێ رابگه‌یه‌نی.
چاو جوانی به‌دیعه دارتاش و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، كه له دایكیان بۆیان ماته‌وه سه‌رنجی ئه‌حمه‌د سالاری راكێشاوه، بۆیه هه‌موو كات سالار به بینینی دارتاش دڵی فێنكی كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌حمه‌د سالار جۆره هه‌ستێكی به‌رانبه‌ر خاتوو به‌دیعه دروست ببوو، كه هه‌ستی ده‌كرد ئه‌و په‌یوه‌ندییه روحییه و نه‌یده‌توانی ببێته هاوسه‌ری دارتاش، گوتی "جاری وایه تۆ كه‌سێكت ده‌وی جۆره هه‌ستێك دروست ده‌بێت له نێوانتان، هه‌سته‌كه ئه‌وه نییه ببنه هاوسه‌ر، ته‌نیا هه‌ستێكی خۆشه‌ویستی وه‌ك چۆن بۆ شێخێك یان بۆ خوشكێكی خۆت ده‌تبی، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كی روحی له نێوان من و به‌دیعه‌خان هه‌بووه، دوور بووه له‌وه‌ی بیر له هاسه‌ری بكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها دائیمه‌ن هه‌ستمان به‌وه ده‌كرد، به بینینی یه‌كتری دڵمان خۆش بووه، چۆن یه‌كێك كه‌سێكی زۆر خۆشه‌ویستی بیبینی فێنكی به دڵی ده‌گا".
"قبووڵم نییه به‌و ته‌مه‌نی ئێستام شوو بكه‌م و ببمه خزمه‌تكاری پیاوێك، من له ته‌مه‌نێكی زۆر هه‌رزه‌كاری واتا له 30 ساڵیدا بڕیارمدا ئیتر شوو نه‌كه‌م، تازه به‌و ته‌مه‌نه بۆچی شوو بكه‌م، پێم وایه كاتی شووكردن له ته‌مه‌نی 25 تا 30 ساڵی كاتێكی زۆر گونجاوه، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن له‌وه زیاتری كرد، ئیتر شوونه‌كردن باشتره، چونكه له‌و ته‌مه‌نه‌دا ئافره‌ت هیچ زه‌وقێكی نامێنی بۆ مێرده‌كه‌ی، دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵی مرۆڤ ته‌مسیلی شه‌خسیه‌تێكی دی ده‌كات، ده‌بی بیر له رۆشنبیركردنی خۆی بكاته‌وه"، تائێره قسه‌ی به‌دیعه دارتاشی شانۆكاره، ئه‌وكاتانه دارتاش نیگه‌ران ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هاوڕێكانی پرسیاری شوونه‌كردنی لێ بكری، به‌ڵام زۆر دڵخۆش بوو به‌و راپۆرته‌ی، كه له باره‌ی شوونه‌كردنه‌كه‌ی ئه‌ودا ئاماده ده‌كری، ئه‌و كچه شوونه‌كردنی خۆیشی بۆ رێكه‌وت ده‌گێڕێته‌وه، كه پێی وایه رێكه‌وت بڕیار ده‌دات و نموونه بۆ قسه‌كه‌ی خۆیشی هێنایه‌وه و ده‌ڵێت "هه‌ست و سۆزم بۆ شه‌خس هه‌بووه و له ژیانمدا شه‌خسێكم خۆشم ویستووه، ئه‌وه‌نده‌ش خۆشم ویستووه خه‌ونێكم بوو ببێته هاوسه‌ری من، هاته ئه‌وه‌ی خوازبێنیشی كردم، به‌ڵام ره‌فزم كرد، ئێستاش ده‌ڵێم ئه‌و عه‌قله شێتی بووه، نازانم بۆچی وامكرد"، هه‌روه‌ها دارتاش ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، له‌به‌ر جێنه‌هێشتنی دایك و باوكیشی كه‌متر بیری له شووكردن كردبوویه‌وه، ئه‌و كات ده‌زانی ته‌مه‌نی به‌سه‌رچووه، وتی "دایك و باوكم ته‌نیا منیان له‌گه‌ڵ ده‌ژیا و كه‌وتبوونه ته‌مه‌نێكی پیریه‌وه، براو و خوشك به‌جێیان هێشتن و هه‌ریه‌كه كه‌وتنه ژیانی خۆیان، ئه‌وه‌ش هۆكارێك بوو كه دایك و باوكێك به‌سه‌رمندا مانه‌وه، دایك و باوكه‌كه‌ش ئه‌وه‌نده منیان خۆش ده‌ویست و نازی منیان ده‌كێشا، دڵم نه‌ده‌هات بیر له ژیانی تایبه‌تی خۆم بكه‌مه‌وه، هه‌روه‌ها نه‌شمده‌زانی ئاوا رۆژێك دێ من به ته‌نیا ده‌مێنمه‌وه، ئه‌گه‌رنا ره‌نگه ئه‌و لایه‌نه‌شم بیر لی بكردایه‌ته‌وه"، دارتاش ترسی له‌وه‌ش هه‌بوو شوو بكات و نازی منداڵی دایك و باوكی بۆ نه‌گه‌ڕێته‌وه گوتیشی "ئه‌و دایك و باوكه‌یه‌م ئه‌وه‌نده نازیان ده‌كێشام، ترسی ئه‌وه‌م هه‌بووه ئه‌گه‌ر بچه لای پیاوێك به قه‌د ئه‌و دایك و باوكه نازم نه‌كێشی"، ئه‌و كچه هونه‌رمه‌نده ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد، رقی له هه‌موو ئه‌و خوازبێنیانه ده‌بوویه‌وه، كه له دوای مردنی دایك و باوكییه‌وه هه‌یبوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی "دوای مردنی دایك و باوكم سه‌یرم كرد خوازبێنی زۆرترم هه‌بوو، له‌كاتێكدا له ته‌مه‌نیش ته‌جه‌وازم كردبوو و خه‌ڵكی باشیش هه‌بوون، به‌ڵام هه‌ستم ده‌كرد ئه‌و خه‌ڵكه منیان خۆش ناوی، وامده‌زانی به‌زه‌ییان به‌مندا دێته‌وه، كه ته‌نیا ماومه‌ته‌وه، بۆیه خوازبێنیم ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه له‌و كاتانه‌دا خۆم به‌كه‌م ده‌زانی"، به‌دیعه دارتاش وه‌ك خۆی باسی ده‌كات، دوو برا و یه‌ك خۆشكی هه‌یه و ئێستا له‌و خانوویه‌كی خۆیدا له‌گه‌ڵ برا بچووكه‌كه‌ی ده‌ژی، كه باوكی به‌ر له مردنی تاپۆی ئه‌وی كردووه، ده‌شڵێت "ئه‌گه‌ر مردم ئه‌و خانووه و زه‌ویه‌كی دیكه‌شم هه‌یه، كه له هونه‌رمه‌ندان وه‌رمگرتووه، ده‌یده‌م به‌وان دابه‌شی خۆیان بكه‌ن".
www. civilmag. com
