نه‌ریتی هێشتنه‌وه‌ی ئاسه‌واری شه‌ڕه‌كان، ته‌نها بۆ یادكردنه‌وه و په‌ندوه‌رگرتن لێیه‌وه یه‌كێكه له كاره هه‌ره جوانه‌كانی میلله‌تان كه بۆ ناشیرینكردن و ره‌فزكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی شه‌ڕ ده‌یگرێته به‌ر. زۆربه‌ی نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ته‌كان ئه‌مه‌یان كردۆته نه‌ریت و دوای وه‌ستانی شه‌ڕ ئیدی شوێنێك، یان هێمایه‌كی ئه‌و شه‌ڕانه‌یان وه‌ك خۆی هێشتۆته‌وه. بۆ نموونه ئه‌ڵمانه‌كان كه به لایه‌نێكی كاریگه‌ری ماڵوێرانیه‌كانی جیهان ئه‌ژمارده‌كرێت، دوای وه‌ستانی شه‌ڕه‌كان چه‌ند هێمایه‌كی بۆ نه‌فره‌تكردن و نهعلهتكردنی ئه‌و رۆژانه بۆ نه‌وه‌ی ئایینده هێشته‌وه. بێگومان ئه‌و كاره‌ی ئه‌ڵمانیه‌كان دواجار بوه دیارده له‌نێو زۆربه‌ی وڵات و میلله‌تان كه وایلێكردوون شتێك، كه‌ره‌سته و هێمایه‌ك بهێڵنه‌وه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی رۆژه ناخۆشه‌كانی جه‌نگ. هه‌ڵبه‌ته وڵاتی لوبنانیش كه رۆژانێك به هۆی شه‌ڕی ده‌ره‌وه و ناوخۆیه‌وه تووشی چه‌ندان كاره‌ساتی ماڵوێرانی ببوو، بۆ ره‌تكردنه‌وه و نه‌فره‌تكردنی شه‌ڕی ناوخۆ و كاره‌ساته‌كانی چه‌ند جێگه و شوێنێكی وه‌ك هێمایه‌ك هێشتۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چ نه‌وه تازه‌كانی لوبنان و چ ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ردان دێنه ئه‌و وڵاته به چاوی خۆیان كاره‌سات و شوێنه وێرانه‌كان و نه‌هامه‌تیه‌كانی شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆ ببینن، بۆ خاتری ئه‌وه‌ی په‌ند و ئامۆژگاری لێوه‌ربگرن و چیتر ئه‌و وێنانه دووباره نه‌كه‌نه‌وه. دیاره ئێمه‌ی كوردیش هه‌ردوو دۆخه‌كه‌مان بینیه‌وه، دۆخی شه‌ڕی دوژمن به‌سه‌ر خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌مان. هه‌روه‌ها شه‌ڕی ناوخۆش، بۆیه زه‌رووه بۆ هه‌ردوو شه‌ڕه‌كان هێمایهكمان جێهێشتبایه بۆ خاتری ئه‌وه‌ی هه‌میشه وه‌ك وێنه‌یه‌كی نه‌خوازراو له زهن و هۆشی تاكه‌كان بهێڵدرێته‌وه و تا هه‌تایه نه‌فره‌ت له‌و رۆژانه بكرێت. بێگومان شه‌ڕی ناوخۆش زۆر شتی ناخۆشی بۆ جێهێشتووین كه ناتوانین به‌بی ئه‌سه‌ف و گریان گوی له حیكایه‌ته‌كانی بگرین، یه‌كێك له‌و دیاردانه‌ی كه هه‌میشه له یادی ئێمه‌ی ههولێریدایه بێشك بێچارهكردن و كوشتنی لهقهلقهكهی سه‌رمزگه‌وتی ده‌ڵاڵخانه بوو. بۆ مێژووش ده‌ڵێم به‌رواری 30 – 4 – 2010 من و كاك سه‌لاح مه‌زن به‌دیار چایهخواردنهوه له چایه‌خانه‌ی مه‌چكۆ، باسی شاری ههولێرماندهكرد كه له هه‌ندی رووه‌وه پێش كه‌وتووه. هه‌رچه‌نده پێمان وابوو هه‌ندی كه‌س و لایه‌ن ئه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشكهتنه ده‌كه‌نه منه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و شاره و دانیشتوانه‌كه‌ی، به‌ڵام هاتینه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌ر ببی باشه له‌وه‌ی نه‌بێت. له كاتی گفتوگۆكردندا سه‌لاح مه‌زن پێشنیاری ئه‌وه‌یكرد له شوێنی له‌قله‌قه‌كه هونه‌رمه‌ندان په‌یكه‌ری له‌قله‌قێك دابتاشن و له نێو هێلانه‌كه‌ی دابندرێت، تا وه‌ك هێمایه‌ك بمێنێته‌وه. منیش لێره‌دا داوا له گه‌نجانی به‌شی په‌یكه‌رتاشی هونه‌رجوانه‌كانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌م خه‌مێك له‌و پرۆژه‌یه بخۆن و په‌یكه‌ری له‌قله‌قێك بۆ ئه‌و هێلانه بێچاره‌یه بتاشن، تا ماڵه‌كه‌شی وێران نه‌بووه.
