ووتنه‌وه‌ی دروشمی (وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، وه‌زیره‌كه‌ی سه‌قه‌ته) له‌لایه‌ن كیژو كوڕه قوتابیه‌كانی سلێمانیه‌وه له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌دا دنیایه‌ك قسه هه‌ڵده‌گرإ.. له‌ودیوی ئه‌م چه‌ند ووشه‌یه‌وه پرسیارگه‌لێك بوونیان هه‌یه كه كه‌مترین وه‌ڵام ده‌بێته مایه‌ی راستی بۆی.. چونكه ئه‌گه‌ر وه‌زیرێك سه‌قه‌ت بێت ئه‌وا وه‌ك مرۆڤێك سه‌قه‌ت نیه، به‌ڵكه وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی ژیانی مه‌مله‌كه‌تێك به‌سه‌رتاپاوه سه‌قه‌ته، ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك سه‌قه‌ت بێت ئه‌وا حكومه‌تێك به‌ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانیه‌وه سه‌قه‌ته، ئه‌گه‌ریش حكومه‌ت سه‌قه‌ت بێت ئه‌وا عه‌قڵیه‌ت و هه‌ستی به‌رپرسیارێتی میلله‌تیش سه‌قه‌ته له‌به‌رامبه‌ر قبوڵكردنی دامه‌زراوه‌و كه‌سانێكی سه‌قه‌ت له‌ئاست به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی مه‌مله‌كه‌تێكدا..
سه‌قه‌ت بوون ئه‌گه‌ر له‌هه‌رشتێكدا كه‌م تا زۆر ئاسایی بێت بێگومان به‌هه‌موو پێوه‌رێك له‌ئاست به‌رپرسیارێتی وڵات‌دا مایه‌ی قبوڵ نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیانی مرۆڤێك له قوڵیدا هێنده سانا نیه كه كه‌سانی سه‌قه‌ت له‌به‌رنامه‌و عه‌قڵیه‌تدا بیبه‌ن به‌ڕێوه، بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و بشپرسین كه داخۆ به‌راست ئێمه خاوه‌نی كاربه‌ده‌ستانی سه‌قه‌تین.. ؟ ئه‌گه‌ر كاربه‌ده‌ستی سه‌قه‌تمان هه‌یه بۆ قبوڵمانه.. ؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر نیمانه چی وه‌ها له تازه‌پێگه‌یشتوانێك ده‌كات ببنه خاوه‌نی ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌و وه‌زیری وه‌زاره‌تێكی گرنگی وه‌ك (په‌روه‌رده) به (گوته‌ی خۆیان) به‌سه‌قه‌ت بزانن.. ؟
من لێره‌دا قسه‌م له‌سه‌ر دوو وه‌زاره‌تی زۆر گرنگ هه‌یه كه‌ته‌واو ته‌واو په‌یوه‌ستن به‌ژیانی هه‌رتاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌وه.. ئه‌وانیش وه‌زاره‌تاكانی (په‌روه‌رده، ناوخۆ) ن.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده..
ئه‌م وه‌زاره‌ته له‌نێوان دوو توێژی زۆر هه‌ستیاردایه كه‌ئه‌وانیش قوتابی و مامۆستان، بینیشمان كه‌هه‌ردوو توێژه هه‌ستیاره‌كه بونه‌ته خاوه‌نی رێپێوان به‌هۆی كێشه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كانیانه‌وه، وه‌پاشانیش له‌زۆرترین كاتدا وه‌ه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه‌و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش كه خه‌ونی گۆڕینی مه‌نهه‌جه نه‌یانتوانیوه نه‌ك هه‌ر خه‌وه‌نه‌كه‌یان به‌ڵكه داواكانیان له‌كێشه‌وه بگۆڕن بۆ چاره‌سه‌ر.. !! بۆیه من پێم باشه له‌مه‌به‌دوا چیتر ئه‌م وه‌زاره‌ته حاڵه‌تی راپرسی پإ شه‌رم نه‌بێت و به‌رله‌ده‌ركردنی هه‌رجۆره بڕیارێكی په‌یوه‌ستدار به‌بواری په‌روه‌رده‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ نێو قوتابخانه‌كانه و له كۆتای سه‌رنجی هه‌ردوو توێژی مامۆستا و قوتابی بڕوانێت و هه‌ڵه‌و كه‌م و كوڕی نێو برَیاره‌كان به‌هه‌ند وه‌ربگرێت و ئه‌و سا یڕیارێكی ژیرانه‌ی له‌سه‌ر بدات، به‌راست ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی گه‌وره‌ییه‌و دواجاریش رووبه‌ڕووی هیچ جۆره ناڕه‌زایه‌تی و گازندایه‌ك نابنه‌وه و په‌نجه‌ره‌ی هیچ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كیش توشی هه‌ره‌سی قین نابێته‌وه.. گه‌رچی ئه‌مه‌ش كارێكی زۆر نه‌شیاو و ناشارستانیه..
وه‌زاره‌تی ناوخۆ..
به‌بڕوای هه‌موومان گرنكترین كۆڵه‌كه‌ی ژیانی هاوڵاتیانه.. بۆیه ده‌بێت زیاد له‌و گرنگیه‌ی خۆی رێزی لێبگیرإ، چونكه ئاسایشی هه‌رتاكێكی به‌بإ جیاوازی ره‌نگ و دین و زوبان له ئه‌ستۆدایه.. وه‌زاره‌تی شه‌و و رۆژ و پشوه‌كانه، بۆ ده‌بێت كارمه‌ندان و به‌رپرسانی ئه‌م وه‌زاره‌ته به‌قه‌د هاوڵاتیان رێزی ئه‌و پێویستیه‌ی خۆیان بزانن، چونكه به‌راستی نه‌ك هه‌ركاری ئه‌وان به‌ڵكو سه‌رده‌مه‌كه‌شی سه‌رده‌می شه‌ق وه‌شاندن نه‌ماوه و نیه، من ئه‌و كاته‌ی ملازمی یه‌كی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كانم بینی كه پیاوێكی ئه‌سمه‌ری سمێلڕ پڕبوو (بۆ ناونیشان) قۆڵی كورێكی تازه‌پێگه‌یشتوی قوتابی باده‌داو به‌و په‌ڕی قینه‌وه به‌پالڕ به‌ره‌و لای ماشێنی پۆلیسه‌كانی ده‌برد و له‌و سه‌ریشه‌وه هاواری به‌سه‌ر هاوپیشه‌كانیدا ده‌كرد و ده‌یگوت هه‌رچیتان به‌ر ده‌ست كه‌وت بیگرن.. ته‌واو بێزار بووم، ئاخر ئه‌گه‌ر وه‌زیری ناوخۆش بوایه له جیاتی من هه‌مان شێوه بێزار ده‌بوو، به‌راست وه‌زیری ناوخۆ ئه‌مه چ مانایه‌ك ده‌به‌خشإ.. ؟ ئه‌و گه‌نجه ئه‌گه‌ر تاوانێكی زۆر قورسیشی كردبإ شایسته‌ی ئه‌وه‌یه به‌و شیوازه سوكایه‌تی پإ بكرإ.. ؟ ئاخر سوكایه‌تی كردن به مرۆڤێك سوكایه‌تیكردنه به نه‌ته‌وه‌یه‌ك به هه‌موو دامه‌زراوه حكومی و حیزبی و ئه‌هلیه‌كانیه‌وه..
وه‌زاره‌تی ناوخۆ.. پێویسته لامان شه‌رم نه‌بێت ئه‌گه‌ر دان به‌هه‌ڵه‌ی خۆماندابنێین و رۆژێكیش لایه‌نی پارێزه‌ری ئاسایشی وڵاتیش به خاوه‌ن هه‌ڵه بزانین، ده‌كرإ له‌بری ئه‌و شه‌رمه بانگیانه بكه‌ن و ئامۆژگاری ئه‌وه‌یان بكه‌ن كه هه‌موو لایه‌ك نه‌وه‌ی یه‌ك خاكن.. بڕوابكه‌ن كاتێك پۆلیسێك زلله‌یه‌ك یان دارێك به‌رامبه‌ر هه‌ر مرۆڤێك ده‌وه‌شێنإ ئه‌وپه‌ڕی مایه‌ی قێزه‌ونیه‌و زاكیره‌ی هه‌ریه‌كه‌مان ده‌باته‌وه بۆ ئه‌و ساڵانه‌ی كه پۆستالڕ له‌پێكانی به‌عس له هاوڵاتیه كورده‌كانیان ده‌دا..
جه‌نابانی سه‌رۆكی هه‌رێم.. سه‌رۆكی حكومه‌ت.. سه‌رۆكی په‌رڵه‌مان.. ئه‌مانه‌ی كه رووده‌ده‌ن له‌ژێر سایه‌ی ده‌سته‌ڵاتی ئێوه دان، به هه‌موو پێوه‌رێكی سیاسی و ئه‌خلاقی و ئیسنانی ئێوه‌ش لێی به‌ر پرسیارن، تكایه با خه‌ڵكانێكی نه‌خۆش به‌رپرسیارێتی ئێوه نه خه‌نه به‌رده‌م هه‌زاران پرسیاره‌وه، با ده‌سته‌ڵاتی ئێوه و گه‌وره‌یی پۆسته‌كانتان له‌كه دار نه‌كه‌ن، له‌رۆژانه‌ی ژیانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌دا شتانێكی زۆرناخۆش ده‌گوزه‌رێن.. له‌به‌ر هیچ نا، له‌به‌ر كه‌سایه‌تی و سیاسه‌تی و مێژووی خۆتان كه‌مێك واز له ماڵه دراوسێكان بهێنن و ماڵه‌كه‌ی خۆتان رێك بخه‌نه‌وه، ئه‌ها چی به‌كاربه‌ده‌ستانتان ده‌گوترإ، پێیان ده‌گوترإ (سه‌قه‌ت) ئاخر كه‌مێك له‌م ووشه‌یه بڕوانن گه‌لێك قورسه، چیتر مه‌هێڵن داخ له‌دڵی هاوڵاتیان ووشه‌ی ناخۆشتر له سه‌قه‌ت له‌زاریان بێته ده‌رإ، چونكه گه‌ر وه‌زیرێك سه‌قه‌ت بێت بێگومان نمایشی كاره‌كانی حكومه‌ت ده‌كات و حكومه‌تیش سه‌قه‌ت ده‌بێت و ئه‌و كاتیش پێم وابێت خۆشتان قبوڵی ئه‌م سه‌قه‌تیانه ناكه‌ن..
Zanko_sardar@yahoo. com
