
تایبه‌ت به کوردستان نێت:
ئه‌مڕۆ 4-5-2010 له پێش کۆلێژی ئاداب ئاسایشی هه‌ولێر، به ئۆتۆمبێل ده‌شتی عوسمان ده‌که‌ن به‌ژێره‌وه و پاشان به شێوه‌یه‌کی دڕندانه لێی ده‌ده‌ن، و به ئۆتۆمبێله‌که به‌ره‌و شوێنێکی نادیار ده‌یفڕێنن. ئاشتی عوسمان خوێندکاری کۆلێژی ئادابه و ده‌سته‌ی نووسه‌رانی (ئاشتینامه)یه.
شایه‌نی وتنه ئاسایشه‌کان به‌پێش چاوی مامۆستا و قوتابیانی کۆلێژه‌که‌وه، ئه‌م کاره‌یان ئه‌نجامداوه. له‌شوێنی ڕووداوه‌که‌وه، په‌یامنێری کوردستان نێت، چه‌ندین جار په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر کرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی نه‌درایه‌وه.
