كچه شۆخ و شه‌نگه‌كانی لوبنان به‌دووانیانه‌وه مترێك قوماشیان پێوه‌نییه، كه‌چی رۆژێك له‌رۆژان نه‌مانبینی مه‌لا شیعه‌كانی لوبنان، (نه‌ك هێرش و ته‌كفیركردن) به‌ڵكو باسی بچوكترین ئازادییه‌كانی تاكێكی لوبنانی بكه‌ن و سووكایه‌تی به‌هاوڵاتیانی خۆیان بكه‌ن!؟ له میسر مه‌له‌وانگه‌ی ژنان و پیاوان پێكه‌وه‌یه، له فیلم و دراما میسرییه‌كاندا دیمه‌نی وه‌های تێدایه (به‌كه‌ڵكی باسكردن نایه‌ت)، ئه‌گه‌ر له‌كوردستان بوایه، ده‌مێك بوو مه‌لاكانی كوردستان جیهادیان راده‌گه‌یاندو خوێنی ده‌یان هونه‌رمه‌ندیان حه‌لاڵ ده‌كرد! به‌ڵام رۆژێك نه‌مانبینی موفتی ئه‌زهه‌ر قسه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه بكات و ده‌سبخاته ناو بواری هونه‌رییه‌وه! به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌لاكانی لای خۆمانه‌وه كه‌زۆرجار خۆیان له‌شتی وه‌ها هه‌ڵده‌قورتێنن، كه‌له راستیدا ئیشی ئه‌وان نییه. مه‌لاكانی لای خۆمان، رۆژ نییه له بڵندگۆی مزگه‌وته‌كانه‌وه هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر هونه‌رمه‌ندێك، كۆنسێرتی هونه‌رمه‌ندێك ته‌كفیر نه‌كه‌ن، سووكایه‌تی به ئه‌م و ئه‌و نه‌كه‌ن! وه‌سفی دوژمنه‌كانی كورد نه‌كه‌ن و دژی هاوزمان و هاوڵاتیانی خۆیان نه‌دوێن، كه‌ده‌ڵێم "مه‌لای كوردی" دیاره مه‌به‌ستم هه‌موویان نییه.
ئه‌گه‌ر مه‌لاو پیاوه ئاینییه‌كانی كوردستان نیو ئه‌وه‌نده‌ی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا به‌رگرییان له نیشتمانه‌كه‌یان بكردایه‌و خه‌ڵكیان له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی نیشتمان و شۆرشگێڕی و دڵسۆزی بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه په‌روه‌رده بكردایه، ئێستا له‌وانه‌بوو كورد بارودۆخی زۆر له‌ئێستا باشتربووایه. مه‌لای كوردیی ئه‌وه‌نده شته بچوكه‌كان گه‌وره ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌نده به‌دوای كێشه‌وگرفته ساده‌كانه‌وه ده‌گه‌ڕێن، ئه‌وه‌نده باسی شته كۆن و ئێكسپایه‌رو بێسووده‌كان ده‌كه‌ن، چاره‌كی ئه‌وه به‌دوای كێشه‌و گرفته گه‌وره‌و گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه نین و به‌لای كێشه‌كانی رۆژو مه‌سه‌له چاره‌نووسازه‌كان ناچن. به‌رێزه‌وه ده‌ڵێم، زۆربه‌ی مه‌لاكانی ئێمه جگه له‌باسی "زه‌كات و سه‌رفتره‌و نوێژ‌و حه‌ج" هیچی دیكه نازانن، وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدابین و هه‌رچی هۆكاره‌كانی پێشكه‌وتنی وه‌كو (كتێب و گۆڤار‌و رۆژنامه ئینته‌رنێت، موبایل، سه‌ته‌لایت... هتد) هه‌یه بوونیان نه‌بێ و خه‌ڵكی له‌جه‌هل و دواكه‌وتووییدا بژێت و ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بن، ئیتر خه‌ڵكی نازانێ نوێژ‌و زه‌كات و سه‌رفتره‌و حه‌ج چییه!
كاتێك هونه‌رمه‌ندێكی بیانی له‌كوردستان كۆنسێرت سازده‌كا، مه‌لاكانی ئێمه چاویان ده‌چێته پشتی سه‌ریان و له‌بڵندگۆی مزگه‌وته‌كانیانه‌وه، سه‌د قسه‌ی نه‌شیاوو ناشیرین به‌و هونه‌رمه‌ندانه‌و ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌ن كه چوونه‌ته ئاهه‌نگه‌كانیانه‌وه‌و به جاهیل و له‌رێ ده‌رچوو، هه‌ندێ جار به‌كافربوونیش ناویان ده‌به‌ن! به‌ڵام كابرایه‌كی شۆفینی عه‌ره‌بی له كه‌ناڵی (بلادی) ه‌وه سه‌د جوێنی ناشرین و قسه‌ی سووك به نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌ڵێ، مه‌لایه‌كی كوردمان نه‌بینیی دوو قسه بكات و بێته وه‌ڵام!؟
جارێكیان له وتاری رۆژی هه‌ینیدا مه‌لایه‌كی كورد تێروپڕ به‌شان و باڵی ئه‌ردۆگاندا هه‌ڵیداو ئه‌وی به‌پێغه‌مبه‌ری ئاشتی ناوزدكرد، به‌ڵام چاوی ئه‌و مه‌لایه ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌ی نه‌بینی كه ئه‌ردۆگان و حیزبه‌كه‌ی به‌كوردی باكووری كوردستانی ده‌كه‌ن، منداڵی 10-15 ساڵی له‌نێو زیندانه‌كاندا توندده‌كه‌ن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌زمانی كوردی قسه‌یان كردوووه یان وێنه‌یه‌كی رێبه‌ره‌كه‌یان به‌رزكردووه‌ته‌وه!
به‌نیسبه‌ت یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیشه‌وه ئه‌وا له‌زۆر بوار‌و مه‌سه‌له‌دا هه‌روه‌كو ئه‌و جۆره مه‌لایانه بیرده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو جارێكیان له‌چاوپێكه‌وتنێكی گۆڤارێكی كوردییدا فه‌رمووی:" په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ده‌ته‌په نییه، چونكه ئه‌وان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌یه كه توندوتیژی ئه‌نجام ئه‌دا" ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌مه بیروبۆچوونی لایه‌نێكی كوردی بێت، ئیتر بۆ گلله‌یی و ره‌خنه له دوژمنه‌كانمان بگرین؟ هه‌ڵوێستی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو چ جیاوازییه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌لایه‌ی كه ئه‌ردۆگان به پێغه‌مبه‌ری ئاشتی ناوده‌بات؟
دوایین هه‌ڵوێستی یه‌كگرتووی ئیسلامی و هه‌ندێ له‌مه‌لاكانی كوردستان له‌سه‌ر گۆڤاری (وێران) ه كه فه‌رهادپیرپاڵ و كۆمه‌ڵێك رۆشنبیر ده‌ریده‌كه‌ن، بیناووه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه‌گوایه ئه‌و گۆڤاره چیرۆكێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و شتی خراپ و مه‌ترسیداری تێیدایه، من تێناگه‌م بۆچی یه‌كگرتووی ئیسلامی و هه‌ندێ له‌مه‌لاكانمان زۆرجار به‌تلسكۆپ به‌دوای شتی زۆر ساده‌و ساكاره‌وه‌ن و كێشه‌وگرفته جه‌وهه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵگایان له‌یادكردووه؟ گه‌نجێك یان هه‌ر كه‌سێكی تر ئه‌گه‌ر بیه‌وێت خۆی كاری نه‌شیاو بكات، ئه‌وا ئه‌گه‌ر گۆڤاره‌كه‌ی پیرپاڵ نه‌بێ ناتوانێ بیكات؟ له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌یان رێگه‌و شێواز‌و وه‌سیله‌ی دیكه‌ی وه‌كو (موبایل و سه‌ته‌لایه‌ت و ئینته‌رنێت) هه‌یه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك مه‌به‌ستی شتێك بێت ئه‌وا په‌نا بۆ ئه‌و رێگایانه ده‌بات نه‌ك گۆڤاری وێران، كه‌پێموایه زۆربه‌ی گه‌نجان و هاوڵاتیانی ئێمه ناویشیان هه‌ر نه‌بیستووه‌و ته‌نها نوخبه‌یه‌كی رۆشنبیر‌و دیار ده‌یخوێننه‌وه! ئینجا من هه‌رگیز وه‌هاینابینم كه چه‌ند چیرۆك و بابه‌تێك ئه‌گه‌ر كه‌مێك (به‌قسه‌ی ئه‌وان لادانیشی تێدابێت) ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و هه‌ڵدێرببات، خه‌ڵكی وه‌ها هه‌یه كه چه‌ندین كاری نه‌شیاوو دوور له‌ره‌وشتی ئه‌نجامداوه، كه ئه‌سڵن خوێنده‌واری نییه‌و نازانێ ناوی خۆی بنووسێ، هه‌قه ئه‌و مه‌لایانه‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بچن ئامارێك له به‌ندینخانه‌و سه‌نته‌ره‌كانی داڵده‌دان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ن و بزانن ئه‌وانه‌ی تووشی كێشه‌وگرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی و لادان بوونه‌ته‌وه چه‌ندیان خوێنده‌واربوونه؟ پێموایه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره بابه‌تانه هه‌رگیز نابنه هۆی داروخانی كۆمه‌ڵگا چونكه خه‌ڵكی رۆشنبیر عه‌قڵی له‌سه‌ری خۆیدایه‌تی و كه‌سیتر ناتوانێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستبكات..
دوا قسه‌م ئه‌وه‌یه هه‌قه به‌هه‌موومانه‌وه رێگه له‌و جۆره كه‌س و لایه‌نانه بگرین كه‌ده‌یانه‌وێت ئه‌و تروسكه ئازادییه‌ی كه‌هه‌یه، ئه‌وه‌ش نه‌مێنێ، ده‌بێ ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ش ئه‌و راستییه باش بزانن كه رێگه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یان گرتووه كه ده‌یانه‌وێت ئازادی كه‌سانی دیكه بخنكێنن و قه‌ڵه‌می رۆشنبیره‌كانی ئه‌م وڵاته بشكێنن، چونكه پێشتر زۆركه‌س ئه‌و هه‌وڵه‌یاندا، به‌ڵام شكستیان خوارد‌و به‌رنه‌فره‌تی مێژووكه‌وتن.
